گەنمی قەندەهارییە
جۆرە گەنمێکی بەنرخ و بایەخە، نانی تیری جوان لێ دێت و ژنان و کابانەکان زۆر پێی هەڵدەدەن و ستایشی ئه و جۆرە گەنمەی دەکەن و بەکەڵکی هەموو جۆرە زەخیرەیەکی وەکو: ساوار و بڕوش و گەنمەکوتا دێت، هاوشێوەی گەنمی(ڕەش گوڵ)ە، ئه و خاسیەتە باشانەی ئه و گەنمه بووە بە ئیدیۆم و به کەسێکی دەستڕەنگین و پیاوچاک و ڕەوشت بەرز و جوان و وەستا و شارەزا و بەکەڵک لە زۆر بواردا بەستایشەوە پیاهەڵدانەوە دەوترێت: فڵانە کەس گەنمی قەندەهارییە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,110 جار هاتیە دیتن