زۆر بەداخەوە خزمەتکارە گەورەکەی زمان و ئەدەبی کوردی مامۆستا عەزیز گەردی کۆچی دوایی کرد. لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری مامۆستا و هەموو خەمخۆرانی زمان و ئەدەبی کوردی دەکەم.
مامۆستا لە ڕیزی ئەو نووسەر و ڕۆشنبیرە گەورانەی گەلەکەماندایە کە کاریگەرییان لەسەر نەوەکانی داهاتووش بەردەوام دەبێت و نەوە لە دوای نەوە شانازی بە بەرهەمەکانیانەوە دەکەن.
یاد و ناوی دکتۆر عەزیز گەردی بە زیندوویی دەمێنێتەوە.[1]
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
06-06-2022
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,582 keer bekeken