بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەکادیمی و مامۆستا و نووسەر و وەرگێر و زانای کورد دکتۆر عەزیز گەردی ئەستێرەی درەوشاوەی ئاسمانی ئەدەبی کوردی و شارەکەمان ڕادەگەێنین.
دکتۆر عەزیز گەردی ئەکادیمی و مامۆستا و نووسەر و وەرگێری گەورەی کورد، کەهەموو تەمەنی لەپێناو خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردی تەرخانکردبوو و لەڕێی وەرگێڕانی شاکارە ئەدەبییە جیهانییەکانەوە کتێبخانەی کوردی دەوڵەمەند کردووە، خاوەنی زیاتر لە 200 کتێب و بەرهەمە لە نوسین وەرگێران، مایەی شانازیمان بووە و هەربەم شێوەیەش تامێژوو ماوە لە زاکیرەی هەمووماندا دەمێنێتەوە، لەدەستدانی ئەو پیاوە گەورەیە، خەسارەتێکی گەورەیە لەناوەندی ئەدەبی کوردی و میللەتەکەمان.
بەمبۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەس و کار و دۆستانی دەکەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمیان دەزانین. لە خودای گەورە داواکارین دکتۆر عەزیز گەردی بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبروو ئارامی ببەخشیتە ئێمە و بەڕێزیان و دۆستان و قوتابیانی، ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت.[1]
انا لله وانا الیە ڕاجعون
#ئومێد خۆشناو#
پارێزگاری #هەولێر#
#06-06-2022#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,969 gånger