کۆچی دوایی مامۆستا #عەزیز گەردی#، نووسەر، ئەکادیمیست و وەرگێڕە ناسراوەکەی کوردستان خەسارەتێکی گەورەیە و لە دڵەوە نیگەرانی کردین.
ژیان و ئەزموونی مامۆستا عەزیز گەردی وانەیەکی گرنگ و کاریگەرە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت خزمەت بکەن و ناویان لە مێژوودا بە درەوشاوەیی بمێنێتەوە. ئەو یەکێک بوو لەو نووسەرە دەگمەنانەی بێئەوەی چاوەڕوانی هیچ ستایش و پیاهەڵدانێک بێت، لە خەمی زمان و فەرهەنگی نەتەوەکەیدا بوو. بە ئاوڕدانەوەیەک بۆ کتێبخانەی کوردی لەو ڕاستییە تێدەگەین، هیچ کەسێک بە ئەندازەی عەزیز گەردی قەڵەمەکەی پڕکار و بەبڕشت نەبووە. هەر بۆیە ئەمڕۆ کوردستان بە دڵتەنگییەوە ماڵئاواییت لێدەکات و مێژوو بە شانازییەوە ناوت دەهێنێت.[1]
رۆحت شاد و یادت بەخێر مامۆستای پایەبەرز
#بافڵ جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
06-06-2022
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,596 ganger