گورگی کەرخۆریش هەیە
گورگ ئاژەڵێکە لە پۆلی(سەگ)دایە، گۆشتخۆرە کەمێک لە سەگ بچووکترە، مێمڵی مەڕ و بزنە، تەمەنی 10-15ساڵ دەبێت، دەوترێت وەکو مرۆڤ هەست و سۆزی هەیە، مرۆڤ لە زۆر ئیدیۆمدا بەکاریهێناوه وەکو: دەڵێی گورگە، گورگان خواردوو، دەڵێی گورگی کوشتووە، گورگی کەرخۆریش هەیە، گورگە و لەپێستی مەڕدایە، لەگەڵ گورگ گۆشتی دەخوات و لەگەڵ مەڕێ شینی دەکات، گورگانی و...تاد، گورگ زیاتر قاندڕ و مێمڵ و حەز بە گۆشتی مەڕ و بزن دەکات، بەڵام ئەگەر زۆر برسی بێت و ئه و ئاژەڵانەی دەست نەکەوێت ناچار گۆشتی(کەر-گوێدرێژ)یش دەخوات، ئه و حاڵەتە سروشتییە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر ژنێک زۆر ناشیرین بێت و پیاوێکش حەزی لێ بکات و بیەوێت ڕاموسانی لەگەڵ بکات چ وەک خواستن و مارەکردن چ وەکو ڕابواردن بەتەوس و گاڵتەوە به و حاڵەتە دەوتریوێت: گورگی کەرخۆریش هەیە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,498 kertaa