ئەم پەرتووکە لە دووتوێی 270 لاپەرە و وەک یەکەم بڵاوکراوەی ناوندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی و بە هەمانگی ڕێکخراوی ئازادبوون کەوتە بەردیدی خوێنەران.
ئەم پەڕتووکە دەیەوێت لە ڕیشە و ڕایەڵەکانی تاوانی جینۆساید بکۆڵێتەوە، سرووشتی تاوانی جینۆساید بەپێی یاسا و دادگا نێودەوڵەتییەکان شیتەڵ دەکات و پێکهاتەکانی لە کەو و بێژنگ دەدات. بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی دادگا نێودەوڵەتییەکان بۆ هەر یەکێکیان بە جیا لەسەر چۆنێتیی دادبینییەکانیان لە تاوانی جینۆساید دەدوێ و بە درێژیی لە سەر بڕیار و ڕاسپاردەکانیان دەوەستێت. بەو پێیەی جینۆساید بەشێکە لە یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی و یاسای نێودەوڵەتیی نەریتیی، ئەمەش پابەندیی و بەرپرسیارێتیی هەم بۆ دەوڵەت و هەم بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی چێ دەکات، ئەم پەڕتووکە بە درێژیی ئەم باس و خواسانەی بەرباس داوە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 570 mal angesehen