پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 516,000
وێنە 105,178
پەرتووک PDF 19,084
فایلی پەیوەندیدار 95,690
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بۆ لەسەرەتای سەدەی بیستەم دەوڵەت بۆ کورد دروست نەکرا؟
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆ لەسەرەتای سەدەی بیستەم دەوڵەت بۆ کورد دروست نەکرا؟

بۆ لەسەرەتای سەدەی بیستەم دەوڵەت بۆ کورد دروست نەکرا؟
بۆ لەسەرەتای سەدەی بیستەم دەوڵەت بۆ کورد دروست نەکرا؟
رۆڵی مەیجەر نۆئێل لەدامەزران و گەشەکردنی حکومەتی کوردستان لەکۆتایی 1918 و سەرەتای 1919

دیارە مێژوو یەکێکە لەو زانستە کۆمەڵایەتییانەی ئاسان نییە ڕێککەوتنی تەواو دروستی بیروباوەڕە جیاوازەکانی لەسەر بکرێ، بەڵام تا زیاتر نهێنییەکانی قۆناغێکی تایبەت و حەقیقەتی ڕووداوەکانی بدۆزرێنەوە و ئاشکرا بکرێن، هاوکات بە سەرنجی زانستانە توێژینەوەیان لەسەر بکرێ، ئەوا دەشێ زۆرترین خەڵکی هۆشیاریی زانستپەروەر بەدەوریدا کۆببنەوە. دوای بڕانەوەی جەنگی یەکەمی جیهانی، یەکێک لە ڕووداوە هەرە سەرکییەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوە بوو بە دەستپێشکەری دەوڵەتی بەریتانیا، حکومەتێک بۆ کورد دامەزرا، لەو بارەیەوە، مەیجەر ولیەم ئێدۆرد نۆئێل لەسەر دامەزران و گەشەکردنی حکومەتی کوردستان، ڕۆڵ و کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو، ئەم باسە بە گەڕانەوە بۆ قۆناغەکە و خستنەڕووی کۆمەڵێک بەڵگەنامەی نهێنی و بڵاونەکراوە، لەلایەکەوە، هەوڵدەدا بەشێک لەڕاستییەکان و واقیعی ئەو سەردەمە زیاتر ئاشکرا بکاو کەلێنێک لە مێژووی تازەمان پڕبکاتەوە، لەلایەکی دیکەوە، بەو هیوایەی مێژوو نەکرێتە قوربانیی نێوان حەز و ئارەزووی لایەنگران و نالایەنگران.

پێشەکی
لەچەرخی نۆزدە و سەرەتای چەرخی بیستەم، گەڕان و پشکنینی کوردستانی عوسمانی بەگشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتی، ناوچەیەکی سەرەکی سەردانی گەڕیدەو گەشتیارانی بەریتانیایی بوو، زۆربەی زۆری ئەوانەش ئەفسەر، شارەزایانی سەربازی، جوگرافیاناس، شوێنەوارناس و پیاوانی کڵێسە بوون. لەسەرەتای چەرخی بیستەمدا، چەندان لەو گەڕیدە ئینگلیزانەی کە سەردانی باشووری کوردستانیان کردبوو، لەدواییدا بوونە بەرپرسیار و کارگێڕ لەئیدارەی بەریتانیا لەویلایەتەکانی بەسرە، بەغدا و موسڵ. لەناو ئەوانەدا ئەرنۆڵد ویڵسن، مەیجەر سۆن، میس بێڵ و مەیجەر نۆئیل و گەلیکی دیکە هەبوون.
ئەم لێکۆڵینەوەیە هەوڵدەدا لەدەور و تەقەلای یەکێک لەو ئەفسەرە ئینگلیزانە کە ڕاستەوخۆ لەدامەزران، لە فراوانکردن و گەشەکردنی حکومەتی کوردستان لەکۆتایی 1918 و سەرەتای 1919 باس بکا کەکاریگەری هەرە گرنگ و بەرچاوی هەبوو، ئەویش مەیجەر ئێدۆرد ولیەم نۆئێل بوو.
هەڵبەت لەسەرەتادا، باس لە گەیشتنی سوپای بەریتانیا بۆ باشووری کوردستان و دروستبوونی پەیوەندی لە نێوان شێخ مەحمود و بەریتانیادا دەکرێ، ئەوجا چۆن پێش ئەو پەیوەندییەش، نیازی دامەزرانی کارگێڕی بۆ کورد لەو ناوچانەدا کە بەپێی ڕێککەوتنامەی سایکس پێکۆ بەر بەریتانیا کەوتبوون، هەبوو. دواتر سێر ئەرنۆڵد ویلسن، نوێنەری مەدەنی بەریتانیا لەبەغدا لەو بارەیەوە دەستپێشکەری کردووە و مەیجەر نۆئێل بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو فەرمانە بایەخدارە لەمێژووی کورددا ڕاسپاردووە، ئەویش بەپێی ڕێنمایی ویڵسن و تێکەڵاو بەشارەزایی، دڵسۆزی و سۆزی خۆی بۆ کورد دەستبەکار دەبێ. بەڵام کۆتاییەکەی بەپێی بەرنامەو بەرچاوڕوونی ئەو ناکەوێتەوە.

دروستبوونی پەیوەندی لەنێوان شێخ مەحمودو بەریتانیادا
لەمارتی 1917دا بەغدا لەلایەن هێزەکانی بەریتانیاوە داگیرکرا، هەر لەو کاتانەدا، خەڵکی خانەقین و دەوروبەری لەچاوەڕوانی ئەوەدا بوون کە چی زووترە ئینگلیز بگاتە ناوچەکانیان و لەدەستی ستەمی سوپای ڕوسیا، برسێتی و نەخۆشی ڕزگاریان بکەن. مستەفا پاشای باجەلان لەپێش هەموو خەڵکی ناوچەکەوە بۆ ئەو مەبەستە چۆتە بەغدا، داوای لە کاربەدەستانی ئینگلیز کردووە کە نوێنەری خۆیان بۆ خانەقین بنێرن و بە فریای کوردو ناوچەکانیان بکەون و لەستەمی ڕوس بیانپارێزن.(1) بەدوای ئەوەدا، لە کۆتایی 1917 خانەقین وەک شارێکی گەورە و ستراتیژی کوردستان کەوتە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا(2)، لێرەوە یەکەمین پەیوەندی شێخ مەحمود بەئینگلیزەوە ئەنجامدرا. هەڵبەت تا ئەو کاتە هێزەکانی عوسمانی لە ناوچەکانی سلێمانی و سەرووتر، بەشیک لەدەسەڵات و فەرمانڕەواییان بە دەستەوە بوو، ترسیان لەسەر چالاکی و ناڕەڕزایەتییەکان هەبوو، بۆیە درەنگانێک و لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی 1918دا شێخ مەحمود نامەیەکی بۆ ئەفسەری سیاسیی بەریتانیا لە خانەقین نارد. لەنامەکەدا، شێخ بێ چەندوچوون، ئامادەیی خۆی بۆ خزمەتکردنی بریتانیا دەربڕیبوو، دڵنیاشی کردبوون کە ئەو لەو ڕێگایەوە دەتوانێ ئاسایش و کاروبار لەسلێمانی و دەوروبەری بەرقەرار و ڕێکبخا.(3) بەڵام دۆخی سەربازیی ئەوکاتە هی ئەوە نەبوو، ئینگلیز بتوانێ هێز بۆ سلێمانی بنێرێ و پارێزگاری لێ بکا.
گەیشتنی هێزەکانی بەریتانیا لە بەغداوە بۆ قووڵایی کوردستان لە ساڵێک زیاتری خایاند، لە 7ی مایسی 1918دا، سوپا ئینگلیز بۆ یەکەم جار چوونە ناو شاری کەرکووک و داگیریان کرد.(4) دانیشتوانی ناوچەکانی خانەقین، کەلار، کفری، خورماتوو و کەرکووک بەهاتنی ئینگلیز خۆشحاڵ بوون و زۆرینەی خێڵەکان، هاوکاری خۆیانیان بۆ ڕاگەیاندن. ئەو دەنگوباس و ڕووداوانە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر سوپای تورک لەسلێمانی هەبوو، بەزووترین کات کە بۆیان کرا، شاری سلێمانی و دەوروبەریان چۆڵکرد، لەوەوە هیوای ئازادی و ڕزگاربوون لە ژێردەستەیی تورک، کەوتە نێو خەڵک و وڵات، زۆر لەخێڵ و کەسایەتییەکان لەدەڤەرە جیاوازەکاندا، شادمانی خۆیان و بەڵێنی هەموو جۆرە یارمەتییەکیان بۆ ئینگلیز دەربڕی.(5)
دۆخی تازەی ناوچەکانی گەرمیان بەگشتی و کەرکووک بەتایبەتی، هاندەربوون بۆ ئەوەی شێخ مەحمود لەگەڵ ئینگلیزەکاندا پەیوەندی دابمەزرێنێتەوە و نامەیەکی دیکەیان بۆ بنووسێ. لەو کاتانەدا نیشانەی وا هەبوون کە شێخ مەحمود لەجۆری بەڕێوەبردن و ڕووداوەکانی جەنگی گەورە، وەک پێویست ئاگادار نەبووبێ، بۆیە دەیەویست لەلایەکەوە پەیوەندی لەگەڵ تورکدا نەپسێنێ، لەلایەکی دیکەوە، مەبەستی بوو لەگەڵ ئینگلیزەکاندا بوارێک هەڵبەستێ. هۆکاری سەرەکی ناردنی نامەکەی سەرەوە ئەوە بوو کە شێخ مەحمود پێیوابوو کەرکووک و خانەقین لە ژێردەسەڵاتی بەریتانیادا دەمێننەوە، بەڵام لەبەر هۆکاری سەربازی و گۆڕانکارییەکانی قەوقاز و ئێران بەتایبەتی ڕۆژئاوا و سەرووی ڕۆژئاوای ئێران و ناردنی بەشێک لەهێزەکانی بەریتانیا بۆ ئەو ناوچانە، هەروەها چالاکی سوپای ئەڵمان لە ناوچەکانی کرماشان و هەمەدان و دەوروبەریان، هەموو ئەو ڕووداوانە، بەرپرسیارێتی بەریتانیایان بۆ پاراستنی هێڵی سنوورەکانی ئێران و دەوڵەتی عوسمانی قورستر کردبوو، سەختی ڕێگاوبان و گواستنەوەش باری سەر باران بوو.(6) ئەو دۆخە تازەیە بەجۆرێک کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەریتانیا هەبوو کە نەیدەتوانی لەسەر پێشڕەوییەکانی خۆی وەک نەخشە کێشرا بوو، لە مێسۆپۆتامیا بەردەوام بێ. بۆیە بەدەر لەبەرنامەی بریتانیا و ناحەز بەویستی خەڵکی کورد، بەناچاری سوپای ئینگلیز شاری کەرکووک و هەڵەبجەیان چۆڵکردو هێزی زیادیان نارد بۆ ئێران.
لەیەکەم هەلەوە بەریتانیا هەستیان بە ناسکی قۆناغەکە و مەترسی کشانەوەیان لەکەرکووک و پەیوەندییان لەگەڵ کورددا کردبوو، دەشیانزانی کە چۆڵکردنی کەرکووک دەبێتە مایەی نیگەرانی لای خەڵکی کورد کە خۆیان بەدۆستی ئینگلیز پیشاندابوو، لە ئەنجامیشدا دەبووە هۆکاری گەڕانەوەی تورک بۆ ئەو ناوچانە. لەبەرئەوە، بەر لەکشانەوەیان، ئینگلیزەکان کوردیان ئاگادار کردبۆوە کە خۆیان بۆ کارێکی وا ئامادە بکەن. هاوکات پێشیان ڕاگەیاندبوون کە زوو دەگەڕێنەوە و دەشتوانن لە کفری و خورماتووەوە هاوکاری بکرێن. هەر ئەوکاتە ئینگلیزەکان ئامادەبوون کە شێخ مەحمود بکەن بەنوێنەری خۆیان لەکوردستان، بەڵام پێشهاتەکان بوونە کۆسپ.(7)
گۆڕانکارییەکان و هەواڵی پەیوەندی شێخ و نامەی ئەو بۆ ئینگلیزەکان، بە تورکەکان گەیشتبۆوە، بۆیە هەر بەداگیرکردنەوەی کەرکووک، سلێمانی و هەڵەبجە لە لایەن تورکەوە، لەسلێمانی شێخ مەحمود دەگرن و بەدیلێتی دەینێرن بۆ کەرکووک.(8) لەوێ فەرمانی خنکاندنی بەسەردا دەدەن، بەڵام بۆ هەڵگرتنی ڕۆژانی تەنگانە و بۆ بەکارهێنانی دواڕۆژ، فەرمانەکە جێبەجێ ناکرێ. لەگەڵ هەموو ئەو پەیوەندییە ناجۆر و سووکایەتییەی تورک بەشێخ مەحمودیان کردبوو، بەدڵدانەوەیەکی عەلیی ئیحسان پاشا، سەر لەشکری ئۆردوی شەشەمی عوسمانی لە ویلایەتی موسڵ، لێخۆشبوون بۆ شێخ دەردەکا، بۆ ئەوەی ناوچەی سلێمانی لەهێزەکانی ئینگلیز بپارێزرێ، 5000 لیرەی ئاڵتون دەداتە شێخ مەحمود، داواش لەفەرماندەی لەشکری تورک لەسلێمانی دەکا، کە هەرچی لەکەرەسەی چەک و تەقەمەنی هەبووە، شێخ مەحمود پێویستی پێیەتی و داوایدەکا، بیداتێ. ئەوجا لەسەرەتای تشرینی دووەمی 1918، تورکەکان شێخ بەناونیشانی سەر لەشکری مەدەنی، دەگێڕنەوە بۆ سلێمانی و دەیکەنە فەرمانداری شار یا موتەسەریف(9)، ئیدی شێخ مەحمود خۆی لێهەڵدەکا و بۆ ڕێکخستنی ئەو کارانە کە لەلایەن تورکەوە پێیسپێرا بوو، بەناوی دەوڵەتی عوسمانییەوە، فەرمانڕەوایەتی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆو خۆی بۆ تەرخاندەکا.(10)
لە مانگی تشرینی یەکەمی 1918، سوپای بەریتانیا بە هاوکاری هێزەکانی عەرەب لەویلایەتەکانی حەڵەب و موسڵ، پێشڕەوییەکی ستراتیژیانەیان کرد، هەموو ویلایەتی حەڵەب لەژێر دەستی هێزی عوسمانی دەردەهێنن، لە 26ی هەمان مانگدا بۆ جاری دووەم شاری کەرکووک داگیردەکەنەوە.(11) لە پەیوەندی پێشینەی ئینگلیزەکان بە تیرەو خێڵە کوردەکانەوە، وا تێگەیشتبوون کە زوربەی کورد دژی تورکن و دۆستی بەریتانیان.(12) هەر لەو کاتانە و لەو ڕوانگەیەوە، لە 30ی تشرینی یەکەمی 1918دا، پێش ئەوەی جارێکی دیکە نێوانی شێخ مەحمود لە گەڵ ئینگلیز پەیدابێتەوە، یا نامەیەک لەشێخ مەحمودەوە بگاتەوە، سێر ئەرنۆڵد ویڵسن، پێشنیازی پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی ناوەندی لەسەردارانی کورد لە باشووری کوردستان بۆ حکومەتی لەندەن کردبوو، کە لە سایەی بەریتانیادا دابمەزرێ، لە نامەکەیدا ویڵسن داوای کرد بوو کە ئەگەر شاری موسڵ بەر ئینگلیز بکەوێ ئەوا پێویستە پایتەختی خوارووی کوردستان یا لە موسڵ یا لەهەولێر بێ. بەڵام ئەگەر زیێ بچووک ببێتە سنووری باکووری دەسەڵاتی بەریتانیا، ئەوا چاک وایە ئەنجوومەنەکە لە سلێمانی دابمەزرێ و ئەوێ ببێتە پایتەخت.(13)
بە دوای ئەوەدا، لە 7ی تشرینی دووەمدا 1918، سێر ئەرنۆڵد ویڵسن چۆتە سەردانی موسڵ. لەوێ، لەکۆبوونەوەیەکی نێوان عەلی ئیحسان پاشا، سەرکردەی هێزەکانی عوسمانی، هەروەها سەرکردەی گشتیی هێزەکانی بەریتانیا و بەئامادەبوونی ویڵسن خۆی، بڕیاردەدەن کە دەوڵەتی عوسمانی هەموو ویلایەتی موسڵ چۆڵبکا. هاوکات، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، ویڵسن پەیوەندیکردنی شێخ مەحمود بەئینگلیزەوە ڕادەگەیەنێ و ئاشکرایدەکا کە مەیجەر نۆئێل بەرەو سلێمانی کەوتۆتە ڕێ.(14)
لەدرێژەی زنجیرە سەردانەکانیدا، لە 13ی تشرینی دووەمی هەمان ساڵدا، ئەرنۆڵد ویڵسن چۆتە خانەقین و کفری، لەو دوو شارە، خەڵکی بەگشتی لەدۆخی نائارامی و گرانی سلێمانی ئاگادار و نیگەران بوون، دەیانەویست بەریتانیا بەهێزێکی کەمەوە بچێتە ئەوێ و داگیری بکا، بۆ ئەوەی شارەکە و دەوروبەری لەپاشاگەردانی، کە هەڕەشەی لە دانیشتوان دەکرد، ڕزگاربکا، بۆ گەیشتن بەو ئامانجە پێیان وا بوو، بەبێ سەرپەرشتی حکومەتێکی ناوەندیی بەهێزی وەک بەریتانیا ئەو کارە نەدەکرا. هاوکات نوێنەرانی بنەماڵە کوردییەکانیش لە بەغدا و لەدەوروبەری سەردانی ویڵسن دەکەن و لێی دەخوازن کە بوار بەکوردستان بدرێ پێشبکەوێ و بیخەنە ژێر چاودێری خۆیانەوە. لەلایەن سەرۆکی نوێنەرەکانەوە، پێشنیازی کۆنفیدرالی کورد کرا و زۆر بە جۆشەوە لەهەموو لایەکەوە پێشوازی لێکرا، گشتییان داوایان دەکرد کە پێویستی قۆناغەکەو پێشکەوتنی کوردان دەیسەپێنێ کەهەموو کورد لە کۆنفیدرالییەکی یەکگرتوودا هاوبەشی بکەن.(15) ویڵسن سەبارەت بەشێخ مەحمود ئاگاداربوو، هاوکات بەگەورەترین کەسایەتییەکی کاریگەری باشووری کوردستان ناوی دەبا، بۆیە لەو سەردانەشیدا ویڵسن ڕایگەیاند بوو کە لەدواڕۆژێکی نزیکدا، بۆ مەبەستی دامەزراندنی حکومەتی کوردستان، مەیجەر نۆئێل دەچێتە سلێمانی.(16)
ئینگلیزەکان ئاگاداری جێگاو ڕێگای شێخ مەحمود بوون، بۆیە وەک ئەمری واقیع مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرد، شێخیان بە پیاوێکی بەدەسەڵات و خاوەن هێز دەناسی، بەڵام هەڵوێستی پێشینەی و پەیوەندی ئەویان لەگەڵ تورک، بەگومانەوە تەماشادەکرد، لەبەر ئەوە بە وریاییەوە کاریان لەگەڵدا دەکرد. لەبەر ڕۆشنایی ڕووداوەکانی پێشەوە، شێخ مەحمودیش زۆر چاک دەیزانی کە برسێتی و گرانی و نەخۆشی و لە گرێژەنەچوونی ئاساییش لەسلێمانی و دەوروبەری، هەروەها مردنی بەکۆمەڵی خەڵکەکە، کە لاشەکانیان کۆڵانەکانی شاریان پڕکردبوو، بەشێوەیەک بوو زیندووەکان زراویان چووبوو، ئەو دیمەنانە کزەی لەجەرگ دەهێنا و دڵی هەڵدەقرچاند، دڵسۆزی و داوێن پاکیش لەناو زۆربەی خەڵکدا هەڵگیرا بوو، هەموو ئەوانە خەڵکی شاریان بەتەواوەتی تووشی سەرگەردانی و بارێکی یەکجار سەخت کردبوو.(17) چارەسەرکردنی ئەو دۆخە لەوزەی شێخ مەحموددا نەبوو، بۆیە لەوە تێگەیشتبوو کە بێ هاوکاری بەریتانیا، کاری بۆ ناچێتەسەر. بۆ ئەو مەبەستە، پێش ئەوەی ئینگلیزەکان بگەنە سلێمانی، شێخ مەحمود لەگەڵ هەندێ گەورە پیاوی سلێمانی پێکدێ و ڕیکدەکەون کە دیسان پەیوەندی بەئینگلیزەوە بکاتەوە.(18)
سەبارەت پەیوەندییەکەی سەرەوەی شێخ مەحمود، لەنووسراوی ئینگلیزەکاندا هاتووە کە لە 1ی تشرینی دووەمی 1918دا، لەڕێگای ئەفسەری سیاسی بریتانیاوە لە کفری، نامەیەکی شێخ مەحمود بۆ سێر ئەرنۆڵد ویڵسن، نوێنەری بەریتانیا لە بەغدا، گەیشتۆتە ئەفسەری سیاسی. لەو بارەیەوە، ویڵسن بەنووسراوێکی تایبەت وەزیری کاروباری هندستان لە لەندەن لەنامەو پەیوەندییەکە ئاگاداردەکا کە (دوو کەسایەتی بە نوێنەرایەتی شێخ مەحمود بەنامەیەکەوە گەیشتوونەتە کفری، لەنامەکەدا بە جددی هاوار بۆ حکومەتی خاوەن شکۆ دەهێنێ کە کوردستان لەلیستی گەلە ئازاد کراوەکان هەڵنەبوێرێ، لەبەر هۆکاری ئەوەی کە لای تورک بەند بووە نەیتوانیوە کارێک بکا، لەئێستاوە کوردستان ئامادەیە خۆی ڕزگاربکا. ئەو داوای ڕێنمایی دەکا بەتایبەتی سەبارەت بەبزووتنەوەی دژە تورک.
شێخ مەحمود شێخێکی سەرەکییە لەسلێمانی، بەو دواییانە کە تورک ناوچەکەی چۆڵکردووە، کردویانە بە (فەرماندار موتەسەریف)ی ئەوێ. ئەو قورساییەکی گەورەی هەیە، ڕەنگە بتوانێ نوێنەرایەتی سەرۆک خێڵەکانی باشووری کوردستان بکا.)(19) ئەو بۆچوونەی نوێنەری بەریتانیا لە بەغدا، ڕوونکردنەوەی ڕووداوەکان و بایەخدان بووە بەرامبەر بەشێخ مەحمود، بە کەسێکی بە دەسەڵات و کاریگەر ناساندوویەتی، هاو کات سەبارەت بە دەوری ئەو گومانی هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەپێویستی زانیووە پەیوەندی لەگەڵدا ببەستێ.
رەفیق حیلمی لە یادداشتەکانیدا بۆمان باس دەکا کە شێخ مەحمود لە نامەکەیدا کە بۆ ویڵسنی ناردبوو، داوای لەئینگلیز کردبوو کە بڕیاربدەن بە پێکهێنانی حکومەتێکی کوردی لەناوچەی سلێمانی لەگەڵ هەندێ قەول و بەخشیش بۆخۆی. ڕازیش بوو بەوەی کە بەناوی ئینگلیزەوە و لەژێر چاودێری ئەواندا، سەرۆکایەتی ئەو حکومەتە بکا.(20)
رەفیق حیلمی زۆر بەووردی، دڵ و نیازی شێخ مەحمود دەخوێنێتەوە و دەنووسێ : (شێخ مەحمود) بیر لەوە دەکاتەوە کە بەرامبەر بە هەندێ بەڵێن و ماڵ و بەرات، سلێمانی تەسلیم بە ئینگلیزەکان بکا. هاوکات، ئینگلیزەکان، کە لەپەیوەندی و نێوانی عەلیی ئیحسان پاشا لەگەڵ شێخ مەحمود ئاگاداربوون، ئەمەیان لێ ڕانەدەپەرموو، بە تەما نەبوون کە تاکاتی خۆی نەبێت، بێنە سلێمانییەوە.)(21) ئەو نامەیەی سەرەوە، دەبێتەوە بە سەکۆیەکی دیکەی پەیوەندی بریتانیا و کورد. ئەگەرچی ساغ نەبوونەوەی هەڵوێستی شێخ مەحمود لە نێوان تورک و ئینگلیزدا، بۆ خۆی کێشەیەکی گەورە بوو، بەڵام ئینگلیزەکان پێیان وابوو، بۆ کەڵکی دەوڵەتی برەیتانیا و بۆ بەرژەوەندی نەتەوەی کورد، هەر دەبوایە جارێکی دیکە لەگەڵ شێخ مەحمود دا، بکەونەوە تاقیکردنەوەیەکی دیکە.

دامەزرانی حکومەتی کوردستان
لەبەر ڕوناکی ڕووداوەکانی سەرەوە، دوای سازبوونی زەمینەیەکی گونجاو بۆ بەرژەوەندی دەوڵەتی بەریتانیا و میللەتێکی چەوساوە و پەرت پەرت کراو و نیشتمان داگیرکراوی چەند سەدەیەک، لەو هەل و مەرجەدا ئینگلیزەکان بۆ جاری دووەم پێشوازییان لەنامە و داواکانی شێخ مەحمود کرد، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا بڕیاریاندا، مەیجەر ئێدوارد ولیەم نۆئێل بنێرن بۆ سلێمانی بۆ ئەوەی سەرەتای دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێنێ. هەڵبژاردنی نۆئێل کارێکی سەرپێی نەبوو، ئەو ئەفسەرە ئینگلیزە، شارەزاییەکی چاکی لەزمانی کوردی و فارسی و دابونەریتی کوردەواری-دا هەبوو، بەخرۆشەوە پشتیوانیشی لەدۆزی کورد دەکرد. لە 30ی تشرینی یەکەمی 1918 واتا دوای 4 ڕۆژ لەداگیرکردنەوەی کەرکووک لەلایەن بەریتانیاوە، سێر ئەرنۆڵد ویڵسن، نوێنەری مەدەنی بەریتانیا لە بەغدا، بە نامەیەکی تایبەت بەرپرسیارێتی دامەزرانی حکومەتی کوردستان، دەخاتە ئەستۆی مەیجەر نۆئێل، بەم شێوەیەی خوارەوە بەرنامەی ئەو ئەرکەی بۆ دیاریدەکاو دەنووسێ :
(لەبەرەبەیانیی 1ی تشرینی دووەمەوە، ئێوە بەئەفسەری سیاسیی ناوچەی کەرکووک دامەزراون. ناوچەی کەرکووک لەزێی پچووکەوە تا دیالە درێژدەبێتەوە، لەوێشەوە بۆ سەرووی ڕۆژهەڵاتی سنووری عوسمانی ئێرانی. ئەو ناوچەیە بەشێکە لەویلایەتی موسڵ کە ئەوپەڕی گرنگی بۆ حکومەتی خاوەن شکۆی بەریتانیا هەیە. لەئێستادا دەبێ بزانرێ کە ئەوێ ناوچەی داگیرکراوی سەربازیی و کارگێڕییە و لەژێر دەسەڵاتی سوپادایە، پێویستە لەو ڕوانگەیەوە مامەڵە لەگەڵ سەر خێڵی ناوچەکەدا بکەن، لەبیرتان بێ کە کاری نەکردەیەو هەرگیز ناشێ دەسەڵاتی سەربازی بۆ هەمیشە بنێرێتە سلێمانی یا هەر شوێنێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ئەو هێڵە سەربازییەی کە ئەمڕۆ هەیە. ئامانجی ئێوە ئەوەیە، کە لەگەڵ سەردارانی ناوچەکە، باری ڕێکخستن و کارگێڕیی ڕێکبخەن، لەو شوێنانەشدا، کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی هێزەکانماندان، پارێزگاری لەئاسایش بکەن، هاوکات پێویستە بۆ قەدەغەکردنی چالاکی سیخوڕانی دوژمن و بەربەستکردنیان لە کاردابن، دەبێ بۆ ئازوقە و کەلوپەل ناردن بۆ سەربازانمان، ئیشی پێویست بکەن. ئێوە دەسەڵاتتان پێدراوە کە بە گوێرەی ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی پێشووی تورک کردویانە، خەرج و باجی پێویست کۆبکەنەوە، مەرجە بەڕوونی لەسەردارانی ناوچەکە بگەیەنن کە هەر کاروبارێکی ئێوە ڕێکیدەخەن کاتییە و دەکرێ لەهەر کاتێک-دا گۆڕانکارییان تێدا بکرێ. ئێوە دەسەڵاتتان پێدراوە کە شێخ مەحمود بکەن بە نوێنەری خۆمان لەسلێمانی، دەشتوانن بەپێی ویست و تێگەیشتنی خۆتان و بەهەمان شێوە نوێنەر لە هەڵەبجە و چەمچەماڵیش دابنێن.
مەرجە ئێوە بۆ ئەو سەرۆک خێڵانەی کە لەگەڵیاندا دۆستایەتی دەبەستن، ئەوە ڕوون بکەنەوە، کە بەریتانیا نیازی نییە حکومەتێکی بێگانە، بە پێچەوانەی ئارەزوویان ئەوان، بەسەریاندا بسەپێنرێ. دەبێ سەرۆک خێڵەکان هانبدرێن کە بۆ کاروباری ڕۆژانەی خۆیان، لەژێر چاوەدێری ئەفسەرانی سیاسیی بەریتانیایی-دا کۆنفیدرالییەک پێکبهێنن. پێویستە ئەوان بەپێی قانوون، بۆ مەبەستی پێویست و پارێزگاریکردنی قانوون و بۆ گەشەکردنی وڵاتەکەیان، لەپێشکەشکردنی باج بەو جۆرەی کە لەوە پێش داویانە بەدەسەڵاتدارانی تورک، بەردەوام بن.)(22)
ئەو نامەیەی سەرەوە بەهەموو پێوەرێکی دەستووری، قانوونی و نێودەوڵەتی، بەڵگەنامەیەکی یەکجار بایەخداربووە بۆ سەلماندنی سەرەتایەکی گونجاوی مافەکانی نەتەوەیی و نیشتمانیی کورد، کە لەلایەن بەهێزترین و کاریگەرترین دەوڵەتێکی خاوەن بڕیار، بەخەڵکی کوردستان درابوو. لەهەموو مێژووی کورددا نەبووە، مافەکانی نەتەوەیی کورد، بەو شێوەیە سەلمێنرابێ. بەو پەیامەوە، بەو ئەرکە گرنگەوە، بەو نیازەوە کە کورد ببێتە خاوەنی حکومەت و کارگێڕیی سەربەخۆ، لە ناوەڕاستی تشرینی دووەمی 1918دا، نۆئێل لەگەڵ نوێنەرەکانی شێخ مەحموددا دەگەنە شاری سلێمانی، بۆ ئەوەی یەکەم چینی دیواری دەوڵەت حکومەتی کوردستان بەرز بکرێتەوە.(23)
هۆکاریکی گرنگتر لە سیاسەتی دەرەوەی ئینگلیز ئەوە بوو کە هەمیشە نەخشەی سیاسی و دواڕۆژی خۆی بەستبۆوە بە نەخشەی جوگرافیاوە، هەڵبەت کاری مەیدانی، شارەزایی مرۆیی و سامانی سەرزەمین و ژێرزەمینی ناوچەکان و لایەنی ستراتیژی سەربازی، بەلای ئەوانەوە بەسەرنج وەرگیرا بوو، ڕێگای تەقەلا و ئیش کردنیشیان بۆ ڕۆژانی داهاتوو لەبەرچاو گرتبوو. بە مانایەکی دیکەو بە تێڕوانینی ئاساییش و پاراستنی بەرژەوەندی ئابووری بەلای ئینگلیزەوە لەسەر ئەوە هەڵنرا بوو، کە لەویلایەتی بەسرە و ویلایەتی بەغدا پێکەوە قەوارەیەک بۆ عەرەب پێکبێنێ، ویلایەتی موسڵیش کە زۆرینەی کورد و کوردستان بوو، لەهەلی یەکەمدا حکومەتێک بۆ کورد دابمەزرێنێ، بواریش بۆ ئەوەی ببێتە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان و سنوورەکانیشی لەویلایەتەکە تێپەڕێنێ، لەمەیاندا هەبوو.
رۆژی گەیشتنەکەی نۆئێل بۆسلێمانی، 16ی مانگی تشرینی دووەمی 1918 بوو.(24) ئەو ڕۆژە داهێنان و پێشکەوتنێکی گەورە بوو لەسیاسەتی بەریتانیادا بەرامبەر بە کوردو مایەی هەواڵی خۆشی پێوە دیاربوو. هاوکات بوژاندنەوە بوو لەبرسێتی و ڕزگاربوون بوو لەپەشێوێ و بەرەڵایی و نەبوونی خزمەتگوزاری لە سلێمانی و دوورتر. بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە بە مەیجەر نۆئێل درابوو، ڕۆژێک دواتر واتا لە 17ی تشرینی دووەمی 1918دا، بە ناوی حکومەتی بەریتانیاوە حکومەتی کوردستانی دامەزراند، شێخ مەحمود بەناونیشانی حوکمدار کرا بەنوێنەری بەریتانیا لە سلێمانی. مەیجەر نۆئێل، لە ڕۆژی گەیشتنەکەی بۆ سلێمانی و دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەڤەرەکە، ئەرنۆڵد ویڵسن، نوێنەری بەریتانیا لە بەغدا ئاگادار دەکا، کە لەسلێمانی پێشوازییەکی شاهانەیان لێکردووە، نوێنەرانی دێهاتەکان لە شەقامەکان بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە لە پێشوازیی-دا ئامادەبوون. شێخ مەحمودیش لەگەڵ چەند سەد کەسێک¬دا، قۆناغێک دوور لە دەرەوەی شار لەچاوەڕوانی-دا بوون. لەهەمان ڕۆژدا لەشکری تورک کە خۆیان بەدەستەوە دابوو، بەرەو کەرکووک بەڕێکران و لەناوچەکە دوور خرانەوە.(25)
تورکەکان بێ ئەندازە سلێمانییان کاول و هەژار و برسی کردبوو، بە جۆرێک برسێتی سەری کردبووە سەر خەڵک، هەموو سکیان بەپشتیانەوە نووسابوو. لەسەدا هەشتای خەڵکی شار لە بەین برابوون، بەشی هەرە زۆری شارەکە خاپوورکرابوو، بەرهەمی گشتی ناوچەکە بە تەواوەتی لەکەمییدابوو، لەو بارودۆخەدا ئەوەی زۆر پێویستبوو پارێزگاریکردنی خەڵکەکە بوو لەبرسێتی و لە نەخۆشی، هەر ئەوەش وای لە نۆئێل کردبوو کە بەر لەهەموو کارێک، هەوڵ بۆ بووژانەوەی خەڵک بدا. لەو بارەیەوە، نۆئێل بەخێرایی بیری لە پەیداکردنی خۆراک کردۆتەوە، ئەگەر بەهاوکاری دەسەڵاتدارانی سوپا بریتانیا نەبوایە، خەڵک لە نەبوونی و برسێتی و نەخۆشیدا بێ ئەندازە ماندوو دەبوون و هەڕەشەی فەوتانیان لەسەربوو.(26) هەر لە تێلیگرامەکەی سەرەوەدا، نۆئێل زۆرتر و بەبەرچاو ڕوونییەوە بۆ دواڕۆژی کورد دەڕوانێ و دەنووسێ :
(لە دروستکردنی دەوڵەتی کوردی-دا، بەپارێزگاری و لەژێر چاودێری بەریتانیا و بە سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی ئەفسەرانی سیاسیی شارەزا لە کاروباری گشتی¬دا، من بە هیچ شێوەیەک کێشەیەک نابینم، هەر ئێستا دەبێ بەگورجی و بەچالاکی ئەو کارە بکەین. لەسلێمانی لەهەموو ئاستەکان-دا بزوتنەوەیەکی بەهێز هەیە، بۆیە من بەخێرایی و بەوپەڕی توانامەوە ئامۆژگاری دەکەم کە بەیەکسەر ئەفسەرانی کارامە و لێهاتوو بۆ سلێمانی بنێرن تا دەست بەڕێکخستنی بناغەکانی حکومەتداریەتی و خزمەتگوزاری بکەین.)(27) هەر لە هەمان نامەدا داوادەکا (ئەو شێوە کارەی کە لە سلێمانی ئەنجام دەدرێ، پێویستە لە مەڵبەندەکانی دیکەی کوردەواری-دا لە سەروو موسڵیشەوە پەیڕەو بکرێ.)(28) واتا لە یەکەم ڕۆژەوە، فراوانکردنی دەسەڵاتی سڵێمانی و شێخ مەحمود بۆ ناوچەکانی دیکەی کوردستان ئازاد و بەرنامەڕێژ بوو، نۆئێل بۆ ئەو مەبەستە کاری دەکرد، ئەوەندەی توانیشی تەقەلای سیاسیانەی دا و زەمینەسازی بۆ پێشکەوتنی قەوارە سیاسییەکە کرد. لە بەرامبەر تێلیگرام و داخوازییەکانی سەرەوەی نۆئێل-دا، ویڵسن بەڵێن دەدا کە بەزووترین کات بیری لێبکاتەوەو پێشنیازەکان جێبەجێ بکا. هەروەها ئەوەش ئاشکرادەکا کە (لە کۆتایی تشرینی دووەمی 1918دا، کۆنفرانسێکی 50 60 کەسی لەسلێمانی سازدەکرێ و خۆشی ئامادەیی دەردەبڕێ کە هاوبەشی تیدا بکا.)(29)
بۆ زیاتر تێکەڵاوی بەریتانیا لەگەڵ خەڵکی کوردو دامەزراندنی ئاساییش و بەڕێوەبەرایەتی لایەنەکانی کارگێڕی و نەهێشتنی ئاژاوە، هاوکات، قەڵاچۆکردنی برسێتی و نەخۆشی، نۆئێل لە چەمچەماڵ و هەڵەبجەش نوێنەری دانا، هەروەها هەوڵیدەدا سەر خێڵە کوردەکان ڕازیبکا کە لەناو خۆیاندا کۆکبن و پێکەوە بۆ پێکهێنان و فراوانکردنی حکومەتێکی کوردی تێکۆشن و کار بکەن. نۆئێل بە شێخ و بەکەسایەتی و خەڵکەکەی ڕاگەیاندبوو، کە ئینگلیز نیازی ئەوەی نییە حکومەتێکی بێگانەی بەدەر لەداب و ئارەزوی کوردەکان بەسەریاندا بسەپێنرێ، بەڵام دەیانەوێ کە بەڕێنمایی و چاودێری بەریتانیا، هانیان بدەن دەسەڵاتێکی نیشتمانییان بۆ دابمەزرێنن.(30)
لای خۆشیەوە، شێخ مەحمود داوای لەبەریتانیا کرد، کە ئەفسەرانی بەریتانیا بۆ سەرپەرشتی هەموو بەشەکانی حوکمدارێتییەکەی دابمەزرێنن، داوای ئەوەشی کرد کە سوپای لیڤی بۆ کوردستان پێکبێنن کە هەمووی کورد بن و عەرەبی تێدا نەبێ.(31) هەر بەزوویی، هەرچی فەرمانبەری تورک و عەرەب لە سلێمانی و دەور و بەری هەبوون، گوێزرانەوە و کورد جێگایان گرتنەوە. لە سەرەتادا ئەو سیستەمەی ڕێکخرا، لەسەر پێشنیازی شێخ مەحمود شێوەیەکی دەرەبەگی بوو، هەر سەر خێڵێک بەرپرسی پاراستنی بەرقەراری و ئاساییشی ناوچەکە و خێڵەکەی خۆی بوو، دەبوایە سەرۆک خێڵ، شێخ مەحمود بە حوکمدار بناسێ و ددانی پێدابنێ. مەیجەر نۆئێل کارگێڕییەکی وای ڕێکخست کە لەگەڵ بۆچوونی نیشتمانی کورددا بگونجێ و ڕەنگدانەوەی تایبەتمەندێتی کوردستان بێ. ئینگلیز نەیدەویست حکومەتێکی دیکتاتۆر دروستبێ و شێخ مەحمود ببێتە حوکمدارێکی زۆردار و تاکڕەوو لەدوایی-دا کەس نەخوێنێتەوە. بەڕێوەبردنی سیستەمەکە بە جۆرێک بوو، کەڕاستەوخۆ لەلایەن بەرپرسیاران و ڕاوێژکارانی ئینگلیزەوە بەڕێوەدەبرا، بەو مەبەستەی کۆمەڵگەیەکی تەباو ئارامی وا دروستبێ کە خێڵەکان پێکەوە، هاوکاری و تێکەڵاوی شارستانی بکەن و بەرەو دیموکراتییەت هەنگاو بنێن.(32) واتا بەرنامەکە، بەو شێوەیە بوو کە لەدواڕۆژێکی نزیک-دا، بتوانرێ وردە وردە و لەسەرخۆ، کورد لەسیستەمی خێڵەکی ڕزگاربێت و پێبنێتە قۆناغی پێشکەوتن و شارستانی و حوکمداری و دەوڵەتداری سەربەخۆوە.
جگە لەچارەسەری بارودۆخی ئابووری و بژێویی، تەدارەک و کەرەسەی پێویست بۆ بوژاندنەوەی بازرگانیش ڕێکخرا، ئاوڕ لەلایەنی ئاینییش درایەوە و چەندان مزگەوت لەسەر خەزێنەی بەریتانیا نۆژەن و ئاوەدانکرانەوە، خوێندنیش لە مزگەوتەکاندا بەرەوپێشەوە چوو.(33) لە ڕێکخستنی کاروباری حکومەتیدا، پەیوەندی ڕۆژانە و جیبەجێکردنی فەرمانە کارگێڕییەکان، لایەنی سەرەکی و پێویستن، لە هەمان کاتدا بوونی ڕێگا جیاوازەکانی هاوکاری و هەرەوەزیش یەکێکە لە زەمینەسازی بۆ زیاتر گەشەکردن و فراوان و پێشکەوتن، هەر بۆیە لەگەڵ بایەخدان بە لایەنەکانی سەرەوە، لەیەکەم ڕۆژی گەیشتنییەوە بۆ سلێمانی، لەپێناوی تازەکردنەوەی پەیوەندی لەنێوان سلێمانی و کەرکووک و شارانی دیکەی کوردستان، نۆئێل داوای کرد کەیاریدەدەری ئەفسەرانی سیاسی لە کفری و کەرکووک، لە ئاڵتون کۆپری و هەولێر فەرمانگەی پۆست دابمەزرێننەوە و نامە و نووسراوی حکومەتی و خەڵکی لەنێوان ئەو شارانەدا بێن و بچن، داواشی کرد کە نابێ فەرمانبەرانی ئەو دەزگایانە تورک بن.(34) دیارە لەو کاتەوە مەیجەر نۆئێل هەستی بە گرنگی کەرکووک بۆ حکومەتی کوردستان کردبوو، بۆیە هەمیشە لەخەمی ئەوەدا بووە کە کەرکووک بەشێک بێ لەکوردستان.
سلێمانی وەک ناوەندی حوکمداری، لە لایەن بەریتانیاوە بایەخێکی تایبەتی پێدرا، نۆئێل-یش چاک لەڕۆڵی خۆی تێگەیشتبوو، تاقیکردنەوەی پێشینی لە کارگێڕی، دیپلۆماسییەت، دابونەریتی ناوچەکە و کورد، سەرباری ئەوانەش شارەزایی لەکاروباری سەربازیدا، ئەوجا هەست و لایەنگری بۆ کورد، کە دەشێ ویستبێتی لەڕێگای دامەزران و مانەوەی دەوڵەتی کوردستانەوە بۆ هەتا هەتایە ناوی بچوایەتە مێژووی سیاسی ناوچەکە و بەریتانیاوە، هەموو ئەوانە وایان لە لێ کردبوو کە بەوپەڕی توانا و لێهاتووییەوە، بێ ماندوبوون، بۆ ڕۆژگاری سەربەخۆیی و دامەزرانی حکومەت و دەوڵەتی کوردستان، لەتەقەلا و هەوڵداندا بێ.
کاری مەیجەر نۆئێل و ئەفسەرانی دیکەی ئینگلیز بەپێی نەخشە و ڕێکخستن لە پێشکەوتندا بوو، یەڵام لایەنی شێخ مەحمود وەک چاوەڕوان دەکرا، ئاواتبەخش نەبوو. ڕەفیق حیلمی هەواڵی سلێمانی سەردەمی حوکمدارێتی یەکەمی شێخ مەحمود بەم شێوەیە وێنا کردووە: (ئەوانەی ئەیان توانی لەحوکمدار نزیک بنەوە لەم بابەتانە بوون: دەس و پێوەندی نەفام و نەخوێندەوار، دەوروپشتی چاوبرسی و دوای تاڵان کەوتوو، نۆکەری خەنجەر لەپشت و عەشایری تفەنگ لەشان...هەندێ لە زابتە کوردەکان هاتبوونەوە سلێمانی و لەو سەردەمەدا هەندێ خوێندەواری باش و نیشتمانپەروەر لەوێ بوون و ئەیانویست کە دەس لەناو دەس تێبکۆشن و یارمەتی حوکمدار بدەن، بەڵام ڕێککەوتنی تاقمی دەوروپشتی حوکمدار و ئەمانەی تر نە ئەگونجا، تاقمی یەکەم لە بەینی حوکمدار و تاقمی دووەمدا، لە خەنجەر و دەمانچە دیوارێکی دروستکردبوو. ئەگەر حوکمدار خۆی بیویستایە ئەو دیوارەی ئەڕوخاندو لەزابتەکان و مونەوەرەکان نزیک ئەکەوتەوە بەڵام... نەترسان لەدواڕۆژ و کەمتەرخەمی خۆی لەلایەکەوە، (گرێیەکی نەفسی) کە بەرامبەر بە زابت و مونەوەر پەیای کردبوو لەلایەکی ترەوە، بەرهەڵستی ئەوە بوون کە شەقێک لەدیواری خەنجەر و دەمانچەکە هەڵدا و بیروخێنێ و خۆی بگەیەنێتە خوێندەوارە باشەکان.)(35) بەڵام شێخ لە توانایدا نەبوو بەربەستەکان نەهێڵێ، دیارە ئەوەش دەگەڕایەوە بۆ نەبوونی بنەمای فیکری، نەبوونی ئازایەتی و پێشەوایەتی، هەروەها شارەزانەبوونی کارگێڕی و نەبوونی سیاسەتی ناوخۆیی لای شێخ مەحمود، بە مانایەکی دی، ئەستەم بوو حوکمدار لەچوارچێوەی سەردەمی کۆن و بێ کەڵک بچێتە دەرەوە و هەست بەبایەخی قۆناغی تازە و فەرمانڕەوایەتی خۆی و نەتەوەی کورد بکا.

هەلومەرجی دامەزرانی حوکمدارێتی یەکەمی کوردستان
لەئەنجامی شارەزایی و تاقیکردنەوەی مەیدانییەوە، نۆئێل زۆر بەوردی چۆنێتی قەوارەی حکومەتی کوردستان و هەڵکەوتەی جیۆپۆلەتیکی هەڵدەسەنگێنێ، تا ئەوەی لەبارەی دامەزرانی فەرمانڕەوایەتی کوردستان بگاتە ئاکامێک و بڵێ : (ئێمە هەمیشە هێما بۆ ئەوە دەکەین کەپەیوەندی باشووری کوردستان بەبەغداوە، مەسەلەی جوگرافیا سەپاندوویەتی، لەوەش زیاتر هاتوچۆی ڕۆژانە ئەوەندی دیکە مەسەلەکەی پێکەوە گرێداوە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەغدا پێویست ناکا دەستوەرداتە کاروباری پێشکەوتن و لایەنەکانی نیشتمانیی خەڵکی کورد و کوردستان، فەرمانبەرانیش هەتا بکرێ دەبێ کورد بن. لەشکری کوردی پێکدێ و لەلایەن ئەفسەرانی کوردەوە بەڕێوەدەبرێن و مەشقیان پێدەکرێ.)(36) لە سەرژمێری کەمتر لەپێنج هەزار دانیشتوانی سلێمانی، ئەو سوپایەی ئینگلیز بۆ دەوڵەتی باشووری کوردستان وەک سەرەتایەک لەسلێمانی پێکیهێنا، ژمارەیان گەیشتبووە 1266 کەس، لەوانە تەنیا دوو ئەفسەرو سێ پلەداری دیکە بەریتانیایی بوون، دەنا هەر هەموویان کورد بوون. جلی ئەفسەران و سەربازان و بنووسەکانیش (کاتب)، شێوەی جلی لیڤی، تایبەت و جیاواز بوون، مێزەری نەتەوەیی کوردیان بەسەرەوە بوو کە ئەوەش بۆ کورد بایەخی تایبەتی خۆی هەبوو.(37) ئەگەرچی سوپاکە بەناوی (لیڤی)یەوە بوو کە مانای سەرباز یا جەنگاوەر دەگەیەنێ، بەڵام بۆ ئەوە بوو ببێتە کرۆکی سوپایەکی بەهێزی دەوڵەتی داهاتووی کوردستان.
ئەحمەد خواجە لەبارەی پێکهاتنی ئەو لەشکرەی کوردستانەوە دەنووسێ : (بە فەرماندەیی ئەو ئەفسەرە کوردانەی کە لەتورکیاوە گەڕابوونەوە، لەسلێمانی سوپایەکی گەورە و بەهێز دروستبوو، پێیان دەوت سوپای کوردستان و ناونرا (لیڤی). بۆ ئەوەی ئەفسەرەکان دڵ پاک و گیان بەختکەربن، دەنێران بۆ دیوانی حوکمدار بۆ سوێندخواردن بەرامبەر بەحوکمدار و حکومەتی کورد و کوردستان.)(38) لە ناوچەکانی دیکەش، لەکۆیە و لەڕەواندوز بەهەمان شێوە، لە خەڵکی لێهاتووی ناوچەکان، سوپای لیڤی کوردی دروستکرا، تا دەهات بەژمارە و بە کەرەسە بەهێزتر دەبوو، لەشەڕی نێوان شێخ مەحموود و بەریتانیادا، زیاتر بێ لایەنییان هەڵبژارد.
لەبواری دیکەشدا کار بۆ گەشەکردن و داهێنان دەکرا، وردە وردە هەل و مەرج بۆ حکومەتی کوردی دەڕەخسێنرا تا بتوانێ زیاتر گەشە بکا و لەسەر پێی خۆی ڕابوەستێ، لەو بارەیەوە نۆئێل تێگەیشتنی خۆی و حکومەتەکەی ئاشکرا دەکا و دەنووسێ : (زمانی کوردی دەبێتە زمانی ڕەسمی حکومەت، بۆ قانوون دانان کەڵک لە داب و نەریت و مامەڵەی ڕۆژانەی کۆمەڵگە دەبینرێ، سیستەمی کۆکردنەوەی داهات و باج دەبێ لەگەڵ پێویستییەکانی خەڵک-دا یەک بێتەوە. دەربارەی خێڵ، ڕێز لەو عادەت و قانوونانە کەئەمڕۆ هەن دەگیرێ، حورمەتی سەرۆک خێڵەکان دەپارێزرێ و ڕێگا دەدرێن کە بەردەوام بن لەبەڕێوەبردنی کاروباری خێڵەکانیان وەک تائێستا هەن.)(39)
بۆ گەشەکردن و تەواوکردنی لایەنەکانی دیکەی دەوڵەتداری، مەیجەر نۆئێل درێژە بە بەرنامەی سازدانی دەوڵەت حکومەتی کوردستان دەداو لەپێناوی دامەزرانی سیسەتەمی دارایی و ئابووری-دا بەرنامەە داڕشتبوو، سەربەخۆیەتی داراییشی بە مەرج دەزانی و پێداگری دەکرد و بەپێویستی دەزانی سامان هی خەڵک بێ نەک هی حوکمدار و دەستەی فەرمانڕەوا، هاوکات گرنگی بەلایەنی کشتوکاڵیش دەدا. لەو بارەیەشەوە نۆئێل دەنووسێ : (ئەوەی پەیوەندی بەداراییەوە هەیە، وڵاتەکە خاوەنی بودجەی ناوچەیی خۆی دەبێ، ئەو باجەی کۆدەکرێتەوە، بۆ کارگێڕی و پێشکەوتنی وڵاتەکە بەکاردێتەوە، بەڵام هاوکاری مەسروفاتی کارگێڕیی سەرەکی لەبەغداوە دەکرێ. لەلایەکی دیکەوە پەیوەندی دۆستایەتی لەگەڵ مێسۆپۆتامیادا، دەبێتە مایەی دڵنیایی و پشتگیریی بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکان و گرنگییەکی لێهاتوویی و توانایی. پەروەردە، کاری کۆمەڵایەتی، کشتوکاڵ و پەیوەندییەکان هەموویان لەبەغداوە بایەخیان پێدەدرێ.)(40) واتا لە کاربەدەستانی بەریتانیاوە لەبەغدا، ئەو ئەرکانە جێبەجێ دەکران، چونکە ئەو کاتە عێراق جارێ وەک دەوڵەت دانەمەزرابوو.
بەم جۆرە هەر لەسەرەتاوە دیاربوو کە بەڵێنی پلەیەکی بەرزی ئۆتۆنۆمی بەشێخ مەحمود و بەکورد درابوو، (سەبارەت ئەو ئۆتۆنۆمییە، کوردەکان دڵنیاکرابوون کە لەداهاتوودا فەرمانڕەوایەتییەکەیان شایانی گەشەکردنە، بۆ بەڕێوەبردنی حکومەتی خۆیان، پێ بەپێ خەڵکەکە پەروەردە دەکران و مەشق دادەدران، خەڵکی شارەزای کوردیش بۆ حکومەتدارێتی ئامادە دەکران. لەئەنجامی هاوکاریی ئەمان لەگەڵ بەشەکانی دیکە¬، شێوەی ئۆتۆنۆمییەکە، دەبووە مایەی هەڵکشانی بەرژەوەندی ئەخلاقی و ماددی بۆ کوردەکان.)(41)
لەو دەقەی سەرەوەدا، تاڕادەیەکی زۆر چاک و فراوان، شێوەی حوکمدارێتی دیاری کرابوو. لەلایەکەوە باس لەپەیوەندی جوگرافیایی خوارووی کوردستان کرابوو، بەو مانایەی سنووری باشووری کوردستان چ بەشێوەیەکی سەربەخۆ و چ لەژێر سایەی بەریتانیادا بوایە یاوەک ئۆتۆنۆمی بمایەتەوە، مەرج بوو نەخشەی ئەو چوارچێوەیە دیاربکرابایە و سنووری کوردستان بەپێی دەستوور و قانوون بکێشرایە. لەلایەکی دیکەشەوە مژدەی ئەوە ڕاگەیاندرابوو کە ئەو ماف و جۆرە حکومەتدارێتییە، بەپێی ئامادەکردنی کادیر و فەرمانبەرانی شارەزا و دڵسۆز لەبەڕێوەبردن-دا، ڕۆژ بەڕۆژ کارگێڕێتی کوردستان زیاتر گەشەی دەکرد و زۆرتر پێشدەکەوت، هاوکات لەلایەن بەریتانیاوە زامنی پاراستنیشی پێدرابوو، کە ئەگەر کاتێک دەوڵەتێکی عەرەبی لە ویلایەتی بەسرەو بەغدا دروستبوو، ئەوا فەرمانڕەوایەتی کوردی بەڵێن پێدرابوو کە پارێزگاری لێبکرێ و بەردەوام بێ لەپێشکەوتن-دا.
حکومەتی کوردی، خاوەنی کەسایەتی دەستووری و قانوونی خۆی بوو، بەپێی ویست و دابونەریت و بەپێی گونجانی لەگەڵ باری کۆمەڵایەتی و ڕووناکبیری و ئایینی و بەرژەوەندی خەڵکی کورد، قانوون دادەڕێژرا. دەوڵەمەندی و داهاتی کوردستان لەبەروبووم و بەرهەمی هەمەجۆر، بە شێوەیەکی لێزانانە لەبەرچاو گیرابوو، هاوکات ئابووری و سامانیش، بۆ خزمەتی ڕۆژانەی خەڵک و پێشکەوتنی فەرمانگا و لایەنەکانی حکومەتی کوردستان تەرخان دەکرا، بەمانایەکی دیکە داهات و باجی کوردستان، موڵکی کورد بوو نەک هی حوکمدارو دەسەڵاتداران، دەبوایە هەر لەپێناوی گەشەکردنی دانیشتوان¬دا خەرج بکرێ. دیارە پیشاندانی وێنەیەکی وا گەش، پەیوەندی بە بەڕێوەچوونی دۆستایەتی نیوان کورد و بەریتانیا و بەردەوامی حکومەتی ئەو کاتەوە هەبوو، بەڵام لەواقیعی حاڵ و گۆڕانکارییەکان-دا، دۆخەکە بە جۆرێکی پێچەوانەوە هاتەوە.
ئەو بنەما سەرەکییانەی سەرەوە، هەموویان لەوانە بوون کە بۆ فەرمانڕەوایەتی نەتەوەیەکی چەندان سەدە ژێردەستە و دابەشکراو پێویست بوون. لەدوای جەنگی یەکەم، یەکەمین کارگێڕی و حکومەت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-دا بۆ کورد دامەزرا. بۆیە ئەگەر کورد بۆ ئازادی و پێشکەوتن و گەشەکردن و یەکێتیی نەتەوەیی، پێشەوایەکی دڵسۆز، لێوەشاوە، شارەزا و دەوڵەتمەداری هەبوایە، لەهەمان کاتدا، کورد خۆی بیتوانیایە ببێتە پارسەنگێکی بەتوانا لەگەڵ ڕووداوەکان و هێزە کاریگەرییەکانی بەستێنی سیاسەت، ئەوا وردە وردە دەکرا کوردیش بەسەرفرازی و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی بگەیشتایە.
نۆئێل و لەڕێگای ئەوەوە بەریتانیا دەیانویست سیستەمی حوکمدارێتی شێوەیەکی سروشتی وەربگرێ، ئینجا وردە وردە، جێ بەسیستەمی خێڵەکی چۆڵبکا، لەدوایی-دا ڕێگا بۆ سیستەمی دیموکراسی و تەبایی و پیشەسازی بکاتەوە. هەڵبەت جۆری سیستەمی سروشتی و پێشکەوتووی بەریتانیایی، لەگەڵ بۆچوونی فەرمانڕەوایەتی گشتگیری و ڕەهای شێخ مەحمود-دا نەدەگونجان. هیچ گومانێکی تێدا نەبوو کەجیاوازی ئەو دوو تێگەیشتنە لە سیستەمی فەرمانڕەوایەتی-دا، هێندەی دووریی ئاسمان و ڕێسمان بوو، بۆیە شێخ مەحمود، نۆئێل هاندەدا کە واز لەبیرۆکە و پلانی سیستەمی حوکمدارێتی سروشتی و خاوەن داوودەزگا بهێنێ و بگەڕێتەوە بۆ سیستەمی فەرمانڕەوایەتی خێڵەکی، کە ئارەزووی شێخ مەحمود بوو.(42) ئا لێرەوە دوو تێگەیشتنی سەرەکی دژ بەیەک لە نێوان شێخ و بەریتانیادا، هەر لە سەرەتاوە دەرکەوتبوو. مەیجەر نۆئێل بۆ ئەوەی بەرنامەکەی خۆی و بەریتانیا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان تێکنەچێ، بەهیچ شێوەیەک نەیدەویست لەگەڵ شێخ مەحموددا نێوانی ناخۆش بێ، تا بۆی کرا لەپشتیوانی حوکمدار بەردەوام بوو. ڕەفیق حیلمیش ئەو شاهیدییە بۆ دڵسۆزی مەیجەر نۆئێل دەدا کە مەبەستی بووە حکومەتی کوردستان و دەسەڵاتی شێخ مەحمود بەرقەراربن.(43)
دیسان سەبارەت بە جۆری پەیوەندییەکانی حوکمداری کوردستان بە بەریتانیاوە، لە 1919دا لەڕاپۆرتێکی تایبەتیی دەسەڵاتدارانی بەریتانیا لە بەغدا، کە بۆ باسی حوکمەتدارێتی لەسلێمانی تەرخان کراوە، هەڵوێستی حکومەتی لەندەن بەڕوونی دیاریدەکاو ڕایدەگەیەنێ کە ئەوان مەبەستیان بووە لەو شوێنانەی کە بەپێی ڕێککەوتننامەی سایکس پیکۆ بەشی ئەوان بووە، حکومەتێکی سەربەخۆی کوردی دابمەزرێنن و پەیوەندییان بەبەغداوە نەبێ، بەڵکو ڕاستەوخۆ لەژێر چاودێری بەریتانیادا بێ و لە لایەن ئەفسەرانی سیاسییەوە ئامۆژگاری بکرێ و کار و پیشەی حکومەت بەڕێوەبردنیان فێربکەن. لەڕاپۆرتی ناوبراودا زانیاری بەو چەشنە دەخوێنینەوە: (ئێمە بەو مەرجە حوکمدارێتی ئۆتۆنۆمیمان بۆ خوارووی کوردستان پێشنیازکرد، کە بە سەرپەرشتی بەریتانیا بێ و بەهاوکاری فەرمانبەرانی بەریتانیا ڕێکبخرێ، شێخ مەحمود کەسایەتییەکی بەدەسەڵاتی ناوچەکە بوو، لەیەکەم هەلدا وا تێگەیشتین کە دەکرێ بە هاوکاری ئێمە دەوڵەتێک بەڕێوەبەرێ کە دووربێ لەوەی لە بەغداوە فەرمانڕەوایەتی بکرێ، هەروەها پێویست بوو کە دەوڵەتەکە ببێتە ئامرازی ڕزگاری و کەرەسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوەی وڵاتێکی کاولکراو، بەڵام شێخ مەحمود ئەوانەی بەلاوە مەبەست نەبوو.)(44)
هەمان ڕاپۆرت هەلومەرجی دیکەی دانانی شێخ مەحمود بەحوکمدار دەستنیشان دەکا و دەنووسێ : (دانانی شێخ مەحمود بە حوکمدار بەندبوو بە کۆمەڵێک مەرجی دیکەوە، خەزێنەی بەریتانیا ئاوەدان بێ کە پارەیەکی بۆ تەرخانکرد و ڕێگای گەشەکردنی بۆ کردەوە، مانگانە و پارەی ڕۆژانە کە لەو کاتەدا بەزەحمەت پەیدادەبوو، بۆی بڕییەوە. هاوکات، سیستەمەکەش بە شێوەیەک بوو کە سەرۆک خێڵ خۆی تەخمینی پێویستییەکانی خۆی و خێڵەکەی دەکرد، بێ ئەوەی چاوی کاربەدەستانی حکومەتیان لەسەر بێ، بڕە پارەکەی سەرف دەکرد.)(45)
سەبارەت بە بیروڕای ئەو خەڵکەی کە لەگەڵ نوێنەری مەدەنی، ئەرنۆڵد ویڵسن لە سلێمانی بینیبوونی و بۆ دواڕۆژی ئازادی و دەوڵەتداری قسەی لەگەڵ کردبوون، بۆی دەرکەوتبوو کە بەهیچ شێوەیەک هەماهەنگی و یەکڕیزی لەناویاندا نەبووە. لەیەکەم چاوپێکەوتنی گەورەترین بەرپرسی بەریتانیا لە میسۆپۆتامیا کە بەپێی خۆی چووبووە سلێمانی، لەئەنجامی گفتوگۆیەکی درێژ، ئەرنۆڵد ویڵسن هەست بەبوونی گەلێک کۆمەڵە و دەستەی دژ بەیەک و بۆچوونی جیاواز لەناو خەڵکی شارو دەوروبەردا کاردبوو، کۆمەڵێک خەڵک دڵنیای دەکەن کە خەڵکی دێهاتەکان بەهێزی چەک بەربەرەکانی گەڕانەوەی تورک دەکەن، ئینگلیزیش ئەو باوەڕەیان هەبوو. بەشێکی دیکەیان داوای پارێزگاری و دەسەڵاتی بەریتانیایان بەسەر کوردستان-دا دەکرد، بەشێکیش دژ بوون، بەشی چوارەم دەیانەویست ڕاستوخۆ کوردستان لە لایەن لەندن-ەوە بەڕێوەببرێ، دەستەی دیکەش هەبوو بە نهێنی بەنوێنەری مەدەنی بریتانیایان ڕاگەیاندبوو کە هەرگیز شێخ مەحمود بەپێشەوای خۆیان قەبوڵناکەن و ناچنە ژێر دەسەڵاتییەوە.(46)
بەو شێوەیە، هەر لەو سەرەتا بایەخدار و قۆناغی دامەزرانی دەوڵەتی کوردستانەوە، بنەمای شەڕە گەڕەک و شەڕە دەستە و کۆمەڵ لەئارادا بوو، وەدینەهاتنی ئازادی و سەرنەگرتنی دەوڵەت لەئاسۆیەکی تاریک¬دا خۆی دەنواند، چاوەڕوانی، دواڕۆژی گرشەدار و دەوڵەتی کوردستان جگە لە بوومەلێڵ چیدیکە نەبوو. ئەگەرچی نیاز و پلانی وا هەبوو کە کوردستانیش لەناو دەوڵەتانی ناوچەکە و جیهان-دا ڕێز و جێگای خۆی بگرێ، بەڵام لەناوخۆدا لێنەگەڕان کۆمەڵانی دڵسۆز و لێهاتوو بکەونە کارو لەپێناوی دەوڵەتی کوردستان¬دا چییان پێبکرابایە ئەنجامیبدەن. خراپکردنی دۆخی ناوخۆی حکومەتەکە و کردنی بە کارگێڕێتی بنەماڵەی شێخان و دوورخستنەوەی زووربەی هەرە زۆری تواناکانی خەڵکی کوردی نا شێخان، ئەوجا ململانێی نابەرامبەری شێخ مەحمودی حوکمدار لەگەڵ حکومەتی بەریتانیادا، لوتکەی کێوانی تاریککرد و کوردی لەبەردەوامی دەوڵەت و حکومەت و دواڕۆژێکی سەرفرازی و ئازادی و ئاسوودەیی بێبەشکرد.
دوای دامەزراندنی حکومەتەکەی خوارووی کوردستان لەسلێمانی، بیر لەوە دەکرایەوە کە بە گفتوگۆی سیاسیانە و بەڕەزامەندی خەڵکی ناوچەکانی دیکەی کوردستانی عوسمانی، بە حوکمدارێتی شێخ مەحمود ڕازیبن. لە کۆتایی کانوونی یەکەمی 1918 نۆئێل سلێمانی بەجێدێڵێ، ڕوو دەکاتە شار و دەڤەرە گرنگەکان، لە کۆیە، ڕانیە، قەڵادزێ و لە ڕەواندوز، یاریدەری ئەفسەرانی سیاسی دادەمەزرێنێ. هێدی هێدی بارودۆخەکە هێوردەبێتەوە، برسێتی ڕوو لە کزیدەکا، ئاسایش بەرقەرار دەبێ و خێڵەکان دەچنە ژێربار و فەرمانڕەوایەتی شێخ مەحمودەوە. نۆئێل لە چەمچەماڵ و لە هەڵەبجە و شوێنانی دیکەش، کاروباری ناوچەکان ڕێکدەخا. لەوەش زیاتر، سەرپشککرابوو کە لە دوورتریش، لەو جێگایانەی کوردستان کە هێشتا لەژێر دەسەڵاتی بەریتانیادا نەبوون، بە هەمان شێوە ئەنجومەنی بەڕێوەبردن لە کەسایەتییەکانی ناوچەکان پێکبێنێ.(47)
پاش ماوەیەک، مەیجەر نۆئێل دەچێتە ناوچەکانی دیکەی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەی تا یەکێتییەکی هۆزە کوردییەکان بەسەرکردایەتی شێخ مەحمود دروستبکا، بەتاقیکردنەوەش بزانن کە ئایا کوردەکان بەڕاست دەیانەوێ کوردستانێکی یەکگرتوو دابمەزرێنن یا نا؟(48) لەو کاتەدا، هەڵسووڕان و جوڵانەوەکانی مەیجەر نۆئێل لە مەیدانی کارکردن-دا لە کوردستان، تەواو هاوتەریب بوون لەگەڵ سیاسەتی دەوڵەتی بەریتانیا لە بەغدا و لە لەندەن بەرامبەر بە کورد. لە یەکەم هەل-دا شێخ مەحمودیش ئاگادارکرابوو، کە هەر کۆمەڵێک، یا هۆزێک لە ناوچەکانی سلێمانی، کەرکووک و هەولێر، کە پێیان خۆشبێ بچنە ژێر دەسەڵاتی حوکمدارێتی کوردستان و فەرمانڕەوایەتی شێخەوە، ئەوا بەتەواوی ئازادییەوە هەموولایەکیان دەتوانن ئەو کارە ئەنجامبدەن.(49)

بەهێزکردنی حکومەتی کوردستان
دوای گەیشتنی بە هەفتەیەک بۆ سلێمانی، نۆئێل باسی کەشی سیاسی سلێمانی دەکا و پێیوابووە کە ئامانجی سەربەخۆیەتی کوردستان لە سلێمانییەوە گەیشتۆتە کەنارەکانی گۆلی وان، بۆ کەڵک وەرگرتن لە قۆناغەکە و زیاتر فراوانکردنی سنووری حکومەتی کوردستان، دوای ماوەیەک، بە پەلەو بەتایبەتی، نۆئێل دوو داوای گرنگ لە نوێنەرایەتی باڵای بەریتانیا لە بەغدا دەکا، لەو بارەوە دەنووسێ :(50)
ئا: یارمەتی شێخ مەحمود بدرێ کە بەسەرکردایەتی هەزار کەس بەرەو ڕەواندوز بجوڵێ.
بێ : من (نۆئێل) لەگەڵ نوێنەری شێخ مەحمود بنێرن بۆ ڕەواندوز و نەهری، بۆ ئەوەی هانی هۆزەکان بدەین بۆ جیابوونەوە و وەدەستهێنانی سەربەخۆیەتی کوردستان لە ژێر چاودێری بەریتانیادا.
بۆ وەڵامی ئەو داخوازیانەی سەرەوە نوێنەرایەتی باڵا لە بەغدا، زۆر بە گورجی دوای سێ ڕۆژ بە پیر سلێمانی¬یەوە دەچێ، ئەرنۆڵد ویڵسن بەڵێنی جێبەجێکردنی نەخشەکەی نۆئێل دەدا، ئەوەش بە گرنگ دەزانێ کە بۆ پارێزگاری لە قانوون و ئاساییش، بە چاکی دەبینێ کە پێ لەسەر گرنگی ڕۆڵی بەریتانیا لەو بارەوە دابگرێ.(51)
دیسان بە ئاراستەی دامەزران و فراوانکردنی دەوڵەتی کوردستان، کۆلۆنێل لیچمەن، ئەفسەری سیاسی بەریتانیا لە موسڵ(52) بە پێویستی دەزانێ کە بە زوورترین کات ڕەواندوز، ڕانیە و کۆیسنجاق بگرن و بخرێنە سەر قەڵەمڕەوی دەوڵەتی کوردستان لە سلێمانی.(53) سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا لە مێسۆپۆتامیا، هاوشێوەی دەسەڵاتدارانی دیکەی بەریتانیا، لە هەموو شوێنێکی باشووری کوردستان چاودێری دۆخەکە دەکەن، لە نزیکەوە ئاگاداربوون کە لەکەرکووک بانگەشەی سەربەخۆیی کوردستان زۆر بەربڵاوبووە و لە هەموو لایەکەوە دەنگدانەوەی ئەوە هەبووە کە شێخ مەحمود دەکرێتە فەرمانڕەوای کوردستانی سەربەخۆ و کەرکووکیش دەبێتە بەشێکی ئەو دەوڵەتە سەربەخۆیە، لەو بارەیەوە خەڵکی سلێمانیش دڵنیایی دەبەخشن و چاوەڕوانی ڕۆژێکی وا بوون.(54)
دوای ئەو کۆمەڵە هەنگاوە بایەخدارانەی سەرەوە، هەروەها ئامادەکاریی قانوونی و کارگێڕی بۆ گەورەکردنی سنووری دەوڵەتی کوردستان و فراوانکردنی دەسەڵاتی شێخ مەحمودی حوکمدار، لە 1 و 2ی کانوونی یەکەمی 1918دا، سێر ئەرنۆڵد ویڵسن، دەچێتە سەردانی کفری، سلێمانی، کەرکووک و موسڵ. کە چۆتە سلێمانی، لەوێ 60 کەس لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی خوارووی کوردستان و نوێنەرانی کوردەکانی بانە و سەقز لەدیوی ئێران لەچاوەڕێیدا بوون. ویڵسن بە ئامادەبوونی مێجەر نۆئێل، لە گەڵ شێخ مەحمود و نوێنەرەکان¬دا کۆدەبنەوە، بە دوورودرێژی باسی بارودۆخی سیاسیی خوارووی کوردستان و نەخشەی سەربەخۆیی کوردیان بۆ دەکا. لە ئەنجامی گفتوگۆی ویڵسن و سەردارانی کورد دا، دەگەنە ئاکامێک کە ئەم بەڵگەنامەیەی خوارەوەی لێدەکەوێتەوە:
(حکومەتی خاوەن شکۆی مەلیکی بەریتانیا، بڵاوی دەکاتەوە کە نیازی لە جەنگی گەورە ئەوەیە میللەتانی ڕۆژهەڵات لە ستەمی تورک ڕزگاربکا و یارمەتیانبدا سەربەخۆیەتی خۆیان دابمەزرێنن، ئێمەی نوێنەرانی خەڵکی کوردستان، داوا لە حکومەتی خاوەن شکۆی بەریتانیا دەکەین کە کوردیش لەژێر سایەی چاودێری و پاراستنی خۆیدا وەربگرێ و نەمان بەستنەوە بەعێراقەوە. لەبەر ئەوەی وا دەزانین کە ئێمەش لەو هاوکارییە بێ بەش ناکرێین، بۆیە بەم بەڵگەنامەیە داوا لە نوێنەری مەدەنی میسۆپۆتامیا دەکەین، کە نوێنەری خۆی بە یارمەتی پێویستەوە بۆ ئامادەکاری خەڵکی کوردستان بنێرێ، تا لەژێر پارێزگاری بریتانیادا بەئاشتیانە لە لایەنەکانی شارستانییەت¬دا پێشبکەوین. ئەگەر حکومەتی خاوەن شکۆی بەریتانیا، هاوکاری ئێمە بێ و پارێزگاریمان لێبکا، ئێمەش بڕیار دەدەین کە فەرمان و ئامۆژگارییەکانی ئەو جێبەجێبکەین.)(55) لەهەلی یەکەم-دا هەڵوێستی خەڵکەکە هەڵوێستێکی سیاسیانەی بە پەرۆش بوو، نیشانەی ئەوە بوو کە گشت لایەک لە فەرمانڕەوایەتی ناعادیلانەی تورک ناڕازیبوون، هاوکات دەشیانزانی کە بێ هاوکاری بەریتانیا نەدەکرا حکومەتی کوردی دابمەزرێ و کاری فرە لایەنەی کارگێڕی و حکومەتداری ڕێکبخرێ.
هەر سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی سەرەوە، ویڵسن زیاتر لەسەر بابەتەکە دەڕوا و دەڵێ : (لە بەرامبەر ئەوەدا، منیش بەڵگەنامەیەکم ئیمزاکرد کە داوادەکا، هەر خێڵێکی کورد لەزێی گەورەوە تا ڕوباری سیروان (جگە لە کوردەکانی ئێران)، دەتوانن بە ئازادی، سەرکردایەتی شێخ مەحمود قەبوڵ بکەن و ڕێگا دەدرێن ئەو کارە ئەنجام بدەن، شێخ مەحمودیش بەناوی حکومەتی بەریتانیاوە، فەرمانڕەوایەتی ناوچەکانی سەرەوە دەکا، مەرجیشە شێخ ئیتاعەتی فەرمانەکانی بەریتانیا بکا، تا ئەو ئامادەی دۆستایەتی بێ، ئێمەش هاوکاری و پشتیوانی دەکەین، خێڵەکان و خەڵکی شارەکانی کفری و کەرکووک نایانەوێ بچنە ژێر دەسەڵاتی شێخ مەحمودەوە، ئەویش ڕازییە کە بەزۆر نەیانخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە. هاوکات شێخ مەحمود داویکرد کە ئەفسەرانی ئینگلیزی بۆ هەموو بەشەکانی حکومەتەکەی و ئەفسەرانیش بۆ پێکهێنانی لیڤی کوردی بنێرین، بەڵام لەخوار ئەوانەوە، کارمەندان تا بکرێ دەبێ کوردبن نەک عەرەب، منیش هەوڵدەدەم ئەو کاروبارانە ڕێکبخەم. لەوەش زیاتر، پێویستە ئەوە بڵێم، کە شێخ مەحمود و هاوکارانی، بەهیچ شێوەیەک ڕازی نابن بچنە ژێر دەسەڵاتی فرەنساوە. لەبەر ئەوەی پارێزگاری فرەنساییەکان بۆ چەند لایەنێکی دیانەکان، کوردەکانی لەپەیوەندی فرەنسا سارد کردۆتەوە، بۆیە پێیان وایە کە بەرژەوەندی خۆیان، لە هاوکاریکردنی بەریتانیادایە نەک فرەنساییەکان.)(56)
بەدوای دانانی شێخ مەحمود بە حوکمدارو بە نوێنەری بەریتانیا لە سلێمانی، مەیجەر نۆئێل ڕاپۆرت بۆ دەسەڵاتدارێتی بەریتانیا لەبەغدا دەنووسێ و ئاگاداریان دەکا کە خەڵکی سلێمانی پێشوازی لەحکومەتی تازە دەکەن، بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری حکومەتەکەیان، کوردەکان دەیانەوێ کارگێرییەکی سەربازییان بۆ دروستبکرێ.(57) ڕەنگە لە کوردستان بەتایبەتی لە شاری سلێمانی، تارماییەکی بیری کوردایەتی هەبێ، بەڵام ئەوە تا ئەوکاتە، نەگەیشتبووە خەمڵاندنی بیری نەتەوەیی و ویستی تەواوی سەربەخۆیەتی، لەو بارەوە ئامادەکاری فراوان و گشتگیر نەڕەخسابوو، واتا پاشماوەی حوکمدارێتی میرنشینە کوردییەکان، بەهی بابانیشەوە کە ماوەی نزیکەی حەفتا ساڵێک سلێمانی پایتەختیان بوو، نەبوو بوو بەکولتوری فەرمانڕەوایەتی، لای شێخ مەحمودیش کاریگەرییەکی ئەوتۆی دروستنەکردبوو، جەنگی یەکەم و ئاسەوارەکانیشی، کارێکی وایان بە سلێمانی و کوردستان کردبوو، نە لەو شارە و نە لەهیچ شوێنێکی دیکە، هۆکارەکانی: هێزی خەڵک، ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی، بازرگانی گرنگ، ئابووری پتەو، زانست و زانیاری و تاقیکردنەوەی سیاسەت لەناو دانیشتواندا پەیدا نەبووبوون.(58)
هەر لەهەمان بەڵگەنامەی سەروەدا، کارهەڵسوڕێنەری نوێنەری مەدەنی لەبەغدا، باسی ئەوە دەکا کە مەیجەر نۆئێل لەگەڵ نوێنەرێکی شێخ مەحمود دا، بۆ ئەوەی کارگێڕی سەربازی دروستبکاو بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی ناوچەکە لەئەستۆ بگرێ، دەچێتە ڕەواندوز. دوای نۆئێل، کاپتن گرینهاوس(59) تا ئەوکاتەی نۆئێل دەگەڕێتەوە جێگای ئەو دەگرێتەوە.
سەبارەت بەدامەزرانی پەیوەندی شێخ مەحمود و بەریتانیا، مەیجەر نۆئێل زۆر لە لایەنەکانمان بۆ ڕووندەکاتەوە. ئەو کە بۆ خۆی هاوکارو ئاگاداری لەبەرنامە و مەسەلەکان بووە، نووسینەکانی ڕەنگدانەوەی زانیاری و پیشەدۆستییەتی لەکاروبارو پەیوەندی بەکورد و شێخ مەحمودەوە. لە 8ی کانوونی یەکەمی 1918دا، لەنامەیەکی دوورودرێژدا، لەهاوبەشی کردن لە نەخشەکاندا، پەیوەندییەکان و چۆنێتی بەڕێوەچوونی ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە، لەو نامەیەدا کە نۆئێل بۆ بەرپرسیارانی سەربازی ئینگلیز لە سلێمانی، کەرکووک، کفری و ئاڵتوون کۆپری ناردووە، دەنووسێ : (تا ئێستا خەڵک لەبیریاندا ماوە کە پایزی ڕابوردوو خۆمان بۆ دانانی شێخ مەحمود وەک نوێنەری بەریتانیا لە سلێمانی ئامادەدەکرد... ئێمە وا تێگەیشتبووین کە شێخ مەحمود دەسەڵاتی تەواوی هەیە بتوانێ ئەو فەرمانەی بەریتانیا کە خستبوویە ئەستۆی، ئەنجامی بدا. لە کاتی هاتنمەوە بۆ سلێمانی، ئەوەندەی بۆم کراوە هەوڵمداوە مێشکم کراوە بێ، دوای گەیشتنم بڕیارم¬دا بەدوای ئەو پێشنیازەدا بڕۆم کە پایزی ڕابووردوو پێشکەش کراوەو بە شێخ مەحمود گەیشتووە. دەسەڵات و هێزی شێخ مەحمود لەم ناوچەیەدا، زۆر چاک زانراوە. هیچ بەشێک لە دەوڵەتی عوسمانی لەپێش شەڕدا هێندەی دەڤەری سلێمانی لەئاژاوە و بەرەڵاییدا نەبووە. هۆی هەرە سەرەکیش لەم پەشێوییەدا لایەنگران و یاریدەران و خزم و دواکەوتووانی شێخ مەحمود بوون، کە بە دێهاتەکاندا بڵاو بووبوونەوە.
لەڕوانگەی سیاسییەوە، زۆر گرنگە کە بتوانرێ ئاشتی لەم دەڤەرەدا، بێ یارمەتی سەربازیی بەریتانیا بپارێزرێ. بەپێی بڵاوکراوەی دوو قۆڵی ئینگلیزی و فرەنسایی، ئێمە ئامانجمان ئەوەیە کە کوردستانێکی سەربەخۆ لەژێر چاودێری بەریتانیادا پێکبهێنین، بەڵام لەبەر پاشخان و دواکەوتنی خەڵک و وڵاتەکە، هەروەها نەبوونی پەیوەندییەکان و ناکۆکی خێڵەکان، ناچار بووین لە چەند لایەکەوە کاربکەین و هەوڵ بدەین قانوون و تەبایی بەرقەرار بکەین و بگەینە ئاکامێکی هاوکاری و پێکەوە هەڵکردن... لەبەر ڕۆشنایی ئەم بارودۆخەدا، ئێمە ناچار بووین لەهەندێک کەس بێ هیوا بین و نەماندەتوانی سەردارانی خەڵکەکە قەناعەت پێبکەین کە ڕازیبن بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لەژێر چاودێری و تاقیکردنەوەدا بن. ئێمە لەوە تێگەیشتبووین کە پێویستبوو پشتیوانی لە کەسایەتییەک بکەین تا ئەو شوێنەی هاوکاریی ئێمە دەکا، بەڵام شێوەی کارکردنی ئەو (شێخ مەحمود...ص. غ) لەگەڵ بیروباوەڕی دادپەروەرانە و ڕەوایی بەریتانیا یەکنایەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ یارمەتی ئەو کەسە و بۆ بەڕێوەبردنی کار و ڕێکخستی کارگێڕی، ئەگەر لە ناوچەکەدا، هەر هەرا و یاخیبوونێک یا ناڕازییبوونێک سەرهەڵبدا، دەبێ ئێمە بە هەموو جۆرێک، ڕێگەی لێبگرین.)(60)
لەو دەقەی سەرەوەدا، نۆئێل بە ڕوونی هەڵوێستی بەریتانیا و تێگەیشتنی خۆی بەرامبەر بە حوکمدار و دامەزراندنی حکومەتی کوردستان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی کوردی ڕوون دەکاتەوە. بەر لەهەموو شتێک دۆزی کورد بەدۆزێکی سیاسیی نەتەوەیەک ناودەبا، بۆیە لەو ڕوانگەیەوە ویستویانە چارەسەرێکی سیاسیانە و قانوونی بۆ بدۆزنەوە. ئەگەرچی دۆخی کوردستان، بە تایبەتی لەسلێمانی و دەوروبەری، زۆر ناڕەحەت و دواکەوتوو بووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئامانجی بەریتانیا لەو کات و شوێنەدا پێکهێنانی حکومەتێکی قانوونی و تەبایی و بەرقەرار بووە، بۆ ئەوەش ویستویانە هەموو هاوکارییەکی شێخ مەحمود بکەن، لەو بارەیەوە بۆ بەرژەوەندی و مانەوەی شێخ مەحمودو حکومەتی کوردستان، ئامادەبوون ڕێگری لە هەموو هەرانانەوە و ئاژاوەیەک بگرن، بەڵام هەر زوو دڵ و نیازی شێخ مەحمودیان خوێندۆتەوە کە ئەو لەتوانایدا نەبووە حوکمدارێتی بەڕێوەبەرێ، هاوکات، لەگەڵ ویستی قانوون و دەوڵەتسازی بەریتانیایی هاوتەریب نەبووە. بۆیە ئەو هۆکارانە بوونەتە دوو جۆری بیرکردنەوەی جیاواز بۆ فەرمانڕەوایەتی لەنێوان شێخ مەحمود و بەریتانیادا، بەر یەکدی کەوتوون و تا سەر، هێڵی ئارەزووی شێخ مەحمود و هاوکاری ئەو لەگەڵ ئینگلیز بڕی نەکردووە و بەردەوام نەبووە.
نۆئێل بۆچوون و تەقەلای سیاسی خۆی لەوکاتەدا دەردەبڕێ و دەنووسێ : (دەبێ کورد و حوکمدار زۆر چاک لەوە تێبگەن کە پێویستە حوکمدارێتی پابەندی کۆمەڵێک دەستوور و قانوون بێ کە ناتوانرێ سنوورەکانیان ببەزێنرێ، بۆیە بێ خۆبەستنەوە بەڕێکخستن و کارگێڕییەوە، هەرگیز فەرمانڕەوایەتی دانامەزرێ، ئەمەش بێ پیادەکردنی قانوون و دادی کۆمەڵایەتی و یەکسانی هاونیشتمانان لە کارگێری و ئیش و کاردا، مەحاڵە بەڕێوەبچێ.)(61) بە مانایەکی دیکە پێشوەخت کورد و حوکمدار ئاگادارکرابوونەوە کە لەحوکمدارییدا، ئارەزوو، گەڕەلاوژە، ئاژاوە، تەمبەڵی، بێ قانوونی، بێ کارگێڕی و بێ دەستووریی، جێیان نابێتەوە،

هەنگاو بەهەنگاو فراوانکردنی سنووری دەسەڵاتی حکومەتی کوردستان و شێخ مەحمود
بەدوای ئەو ڕووداوانەی سەرەوە و دانانی چینی یەکەمی حکومەتدارێتی کورد لەسلێمانی، هەموو لایەک کۆکبوون لەسەر پەیوەندییەکانی بەریتانیا و کورد، ئینگلیزەکان لای خۆیانەوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بۆ فراوانکردنی قەڵەمڕەوی حکومەتی کوردستان و حوکمدارێتی شێخ مەحمود، هەنگاوی بایەخداری سیاسی و کارگێڕی دیکەیان دەهاویشت. ئەو کاروبارانە بە هەڕەمەکی نەدەکران، بەڵکو ئینگلیز مەبەستی بوو کە بە سیستەم و بە شێوەی دەستوری و قانوونی برەو بەشەرعییەتی حکومەتی کوردستان و حوکمدارێتی شێخ مەحمود بدا، لەو ڕوانگەیەوە، لە 22ی کانوونی یەکەمی 1918دا، نوێنەرایەتی بەریتانیا لە بەغدا بۆ ئەفسەری سیاسی بەریتانیا لە موسڵ دەنووسێ :
(بۆ مەبەستی سیاسی بە پێویست دەزانرێ کۆیە و ڕەواندوز بخرێنە سەر حکومەتی کوردستان کەئێستا لە ژێر چاودێریی گشتی (نۆئێل) دایە و تایبەتمەندێتی کارگێڕیی جیاوازی هەیە لەوەی موسڵ. ئایا لەو بارەیەوە ئێوە هیچ سەرنج و بەرهەڵستێکتان هەیە؟)(62)
هەر بەپەلە و دوای یەک ڕۆژ، ئەفسەری سیاسی بەریتانیا لە موسڵ ڕەزامەندی خۆی دەردەبڕێ، بێ کێشە و ڕێگری، بێ دوودڵی و ڕامان، بە دوو وشەی پرشنگدار و گرنگ و چارەنووسساز لەوەڵامدا دەنووسێ :
(من ڕازیم.)(63)
هەمان ڕۆژ واتا 23ی کانوونی یەکەمی 1918 نوێنەرایەتی مەدەنی بەریتانیا لە بەغدا لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەریتانیا سەبارەت بە هەنگاوە سیاسی و قانوونییەکان ئاگاداردەکا و نەخشەی سیاسی و جوگرافیای تازەی حکومەتی کوردستان بڵاودەکاتەوە و کۆیەو ڕەواندوز بەڕەسمی دەخرێنە سەر حکومەتی کوردستان، بەوە هەنگاوێکی ستراتیژیی مێژوویی بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بە حوکمدارێتی شێخ مەحمود دەچێتە پێشەوە.(64) هەڵبەت ئەوە یەکەمین جار بووە کە دەرفەتێک سازبکرێ و ڕەواندوز بەڕەسمی بخرێتە سەر دەڤەری فەرمانڕەوایەتی حکومەتێکی کوردستان کە پایتەختەکەی سلێمانی بووبێ. ئەوەی شایانی باسە فراوانکردنی قەڵەمڕەوی حکومەتەکەی شێخ مەحمود ڕاستەوخۆ لە دەسەڵاتی سێر ئەرنۆڵد ویڵسن بوو، بۆیە هەڵکردن و هاوکاری شێخ مەحمود لەگەڵ ئەودا پێویستییەکی سەرەکی سیاسەتی ڕۆژگارەکە بوو.
لەماوەی دوو مانگێک-دا، بە کارکردنێکی بێوچان و بە نەخشەیەکی ورد و شارەزایانە و بە کارامەیی مەیجەر نۆئێل، توانرا گەلێک ناوچەی گرنگی وەک چەمچەماڵ، کەلار، هەڵەبجە، ڕانیە، قەڵادزە، کۆیە و ڕەواندوز، هاوکات خێڵەکانی گەرمیان لەجاف، تاڵەبانی، زەنگەنە، دەلۆ، وەیسی و داودە، لە کوێستانەکانیش مەنگوڕ، مامەش، ئاکۆ، میراودەلی و خۆشناو بخرێنەسەر حوکمدارێتی کوردستان.(65) سەبارەت بە پشتیوانی خێڵی گەورەی خۆشناو و ناوچە فراوانەکەیان بۆ بەدەنگەوەچوونی نۆئێل، هەڵوێستی کوردانە و سیاسیانەیان بەرامبەر بە حکومەتی کوردستان دەربڕیوە. بۆ ئەو مەبەستە، لە 10ی کانوونی دووەمی 1919دا، نۆئێل بۆ نوێنەرایەتی مەدەنی بەغدا دەنووسێ :
(کەسایەتی و پیاوە گەورەکانی خۆشناو نامەیان بۆ نووسیووم و داوادەکەن کە ئەوانیش بخرێنە سەر کوردستان، هاوکات ڕەزامەندی خۆیان بۆ حوکمدارێتی شێخ مەحمود دەردەبڕن. لەو بارەوە من پێشنیازدەکەم کە ئەوان لە لایەن ئیدارەی کۆیەوە بەڕێوەببرێن.)(66)
دوای چەند ڕۆژێک، لە17ی کانوونی دووەمی 1919 ئەرنۆڵد ویلسن، نوێنەری مەدەنی لەبەغدا، پێزانین و پشتگیری خۆی بۆ نووسراوەکەی نۆئێل ڕادەگەیەنێ و هەموو ناوچەکانی خۆشناوەتی دەبنە بەشێک لە حکومەتی کوردستان. وەڵامەکەی ئەرنۆڵد ویلسن بەو شێوەیەی خوارەوە بوو:
(ئامادەی هاوکاریم و ڕازیم.)(67)
هەر لە هەمان ڕۆژدا، ئەرنۆڵد ویلسن، سەرکردەی هێزەکانی بەریتانیا لە بەغدا، بۆ ئەو هەنگاوەی سەرەوە ئاگادار دەکا. ئەوانیش پشتگیری دەکەن و ڕازیبوونی خۆیان ڕادەگەیەنن.(68)
دوای ئەوەی سەرەوە بەدوو هەفتە، دیسان نۆئێل، نوێنەری مەدەنی ئاگادار دەکا کە خێڵی شیرموور و بارزان داوادەکەن بخرینەسەر ڕەواندووز، وەک چۆن دوو ساڵێک لەوە پێش سەر بەو شارە بوون، هاوکات لەو ڕێگایەوە داوادەکرێ بخرێنەسەر دەوڵەتی کوردستان کە پێتەختەکەی سلێمانییە و سەرۆکەکەشی شێخ مەحمودە.(69) بە هەمان شێوەی سەرەوە، لە 4ی کانوونی دووەمی 1919، نوێنەری مەدەنی ڕەزامەندی لەسەر دەدا.(70)
لەشوباتی 1919دا، بەهەوڵی ئەرنۆڵد ویڵسن و ئەفسەرانی سیاسی لەسەروو هەموویانەوە مەیجەر نۆئێل، سنووری حکومەتی کوردستان فراوانترین قەڵەمڕەوی گرتبۆوە، لەو کاتەدا، لای خوارەوەی سنوور گەیشتبووە کفری و کەرکووک، لەسەرووشەوە لەڕەواندوز تێپەڕیبوو.(71) ئەمە بە ئاشکرا دیاربوو کە ئینگلیز ویستوویەتی بەڵێنێک کە بە کوردی دابوو، بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێ، جێبەجێبکا. بەڵام ناخۆشبەختانە، پەیوەندی ئاسایی ڕۆڵی بەریتانیا، بۆ ئامادەکردنی کاربەدەستان و فەرمانبەران، لەو ڕێگایەشەوە بۆ بنیادنان و گەشەکرنی لایەنەکانی دەوڵەتسازی، دەلاقە و بۆشایی تێکەوت.
هەوڵەکانی نۆئێل ڕەنگدانەوەی شێوەیەکی بەرجەستەی قانوونی و نەخشەی سیاسی بەریتانیا بوو بەرامبەر بەچارەنووسی کوردستان، ئەو ویستوویەتی خەڵکی کورد لە قەناعەتەوە دڵی بەحکومەتی کوردستان و حوکمدارێتی شێخ مەحمود ڕازیبێ. ئەگەرچی خەڵکە سادە و ساکارەکەی کورد بەسروشتی و بەخۆڕسک لەگەڵ فەرمانڕەوایەتی کورددا بوون، بەڵام شێخ مەحمود و ئەوانی دیکەش لە سەردارانی کورد لەو ئاستەدا نەبوون هەستی ساکار و بۆچوونی سروشتی خەڵک، پێبگەینن و بە ئاراستەی گەشەکردن و پێشکەوتنی کوردستان بەڕێوەیان بەرن.

سەرهەڵدانی ناکۆکی لەنێوان شێخ مەحمود و بەریتانیادا
دوای ڕێککەوتنەکەی نێوان نوێنەری مەدەنی بەریتانیا و شێخ مەحمود، هەروەها کارکردنی بەردەوام بۆ ئامادەکاری خێڵ و خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی خوارووی کوردستان، تا بچنە ژێر دەسەڵاتی کوردستان و حوکمدارێتی شێخ مەحمود، کەمتر لە مانگێکی خایاند، لەسلێمانی و لە بەغداش گومان لە نێوان هەردوو لادا، واتا شێخ و کاربەدەستانی بەریتانیا پەیدابوو. لە هەمووی چاوەڕوان نەکراوتر ئەوەبوو، مەیجەر نۆئێل کە بە (لۆرانسی کورد)(72) بەناوبانگ بوو، لە کردەوەکانی شێخ مەحمود ناڕازی بوو، زوو بۆی دەرکەوتبوو کە شێخ مەحمود وەک بەرپرسیار هەڵسوکەوت ناکا. شێخ واقیعی دانانی خۆی وەک حوکمدار، کە لەلایەن بەریتانیاوە ئەو پلەیەی درابوویە و خۆشی داوایکردبوو، لەبیری-دا نەهێشتبۆوە، ئەوەی لە خەیاڵ-دا نەبوو کە بە شۆڕش و قوربانیدان و سیاسەت، هەروەها بە هەڵبژاردنی خەڵک نەبوو بوو بە حوکمدار. بە هەرحاڵ، پەیڕەکردن لەڕێکخراوەیی سیاسیی و کۆمەڵایەتی و سیستەمی حکومەتیی دامەزراوەیی، ئاسان نەبوون شێخ مەحمود کاریان پێبکا، بۆیە گشت هەلومەرجەکانی بەلاوەنا، وا دەجوڵایەوە کە نەفس و ئارەزوو دەیەوێ، نەک واقیعێکی سیاسیی تازە و دروستکردنی دەوڵەت بۆ نەتەوەیەکی ستەمدیدەو دابەشکراو.
دوای دیاریکردنی بەردی بناغەی حکومەتی کوردستان لەسلێمانی بەتێکەڵاوی و مامەڵەکردن لەگەڵ شێخ مەحمود و لەئەنجامی تاقیکردنەوەی ڕۆژانە و هەڵسەنگاندنی کەسایەتی حوکمدار، مەیجەر نۆئێل دەربڕینی تێگەیشتنی خۆی سەبارەت بەشێخ مەحمود و بۆمان باس دەکا و دەنووسێ : (لێرەدا پێویستە هەڵوێستی خۆمان بەرامبەر بە شێخ مەحمود دیاریبکەین.... ئێمە کە بەڕەسمی ددانمان بە شێخ مەحموددا ناوە، هەتا ئەو شوێنەیە کە خێڵەکان و خەڵک پاڵپشتی لێدەکەن. ئەو بۆ ئەم مەبەست و واقیعە، هەڵگری نامەیەکی ئیمزاکراوی نوێنەری مەدەنییە. هیچ نیازێک نییە کە دەسەڵاتی شێخ، بەزۆر بەسەر ناحەزانیدا بسەپێنین.... شێخ مەحمود زۆر بە مەترسییەوە مامەڵە لەگەڵ نیگەرانییەکان و کێشەکانی نووسینگەکەی-دا دەکا و لەئێستاوە سڵیان لێدەکاتەوە.)(73)
نۆئێل زیاتر ورد دەبێتەوە و قوڵتر بەلایەنە دەروونی و دەسەڵاتخوازیی و خۆپەسەندییەکانی حوکمداردا چۆتە خوارەوە، چۆنێتی هەڵسوکەوتی ڕاوێژکارو دەوروبەرەکەی تەماشا کردووە، دەروونی پارەپەرستی و فیزو خۆنواندنیان لێکداوەتەوە، لەڕووی کارامەیی و لێوەشاوییانەوە بۆ حوکمدارێتی و کارگێرێتی تێیان ڕاماوە، ئەوجا بۆی دەرکەوتووە کە (شێخ مەحمود بەتەبیعەت پیاوێکی دەسەڵاتخوازو فراوانخواز و زۆر میزاجییە، هەمیشە کاریگەری ئەو کەسەی لەسەربووە کە دواجار قسەی لەگەڵدا کردووە. جێگای داخە، کە بە کۆمەڵێک خەڵکی فزوڵی دەورەدرا بوو، سەریان پڕکردبوو لە ملهوڕی و باوەڕی هیچ و پووچ. ئەمە وایلێکردبوو کە وابزانێ حوکمداری هەموو کوردستانە، بەو بودجەیەی هەیبوو، خەڵکی هەرچی و پەرچی بە مانگانەی چەند ڕوپییەیەک ڕاگرتبوو، بەشێکی دیکەی خەزێنەکەشی، لە کۆمەڵێک یاوەر و فەرمانبەرانی دیکەی نزیک بە خۆی بەکاردەهێنا...(74) هەڵبەت هیچ گومانێک نییە، کە هەرچی بودجە، فەرمانگە، ڕێکخستنێک و هێزێکی چەکداری لە سلێمانی دامەزرابوون، لە لایەن بەریتانیا و بە سەرپەرشتی مەیجەر نۆئێل بەرهەم هاتبوون، لە بارێکی وادا نەدەکرا حوکمدار، پەیڕەوی دەستوراتی نۆئێل و بەریتانیا نەکا، کاروبارێکی نۆئێل لە سلێمانی و لەکوردستان دەیکرد، هەمووی بۆ بەرژەوەندی و پێگەیاندنی شێخ مەحمود و سەرفرازی کورد بوو، بەڵام ئەو نەیتوانی، ڕووداوەکان، پێشهاتەکان و هەوڵەکانی نۆئێل، نەتارێنێ و نەتۆرێنێ.
زۆر زوو لە ئاکامی نامەگۆڕینەوە و سەرنجی ئەفسەرانی بەرپرسیاری بەریتانیایی لە کاروباری خوارووی کوردستان، دەردەکەوت کە شێخ مەحمود لەگەڵ کاربەدەستانی بەریتانیادا لە ناکۆکیدا بووە، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە سەرجەم پلە و کارێکی فەرمانبەرانی حوکمدارێتی کوردستان هەبوون، بێ ئەوەی گوێبداتە کەسایەتی و لێهاتووییان، شێخ مەحمود بە خزمەکانی خۆی پڕیکردبوونەوە، هەرچی کەسێکیش کە شێخ پێیوابوو دۆستی نییە، کارێکیان پێڕەوا نەدەبینی. بە مانایەکی دیکە، شێخ مەحمود دەوڵەتەکەی بەهی خۆی دەزانی، ئەوەش لەگەڵ تێگەیشتن و سیاسەتی کارگێڕی بەریتانیادا یەک نەدەهاتەوە، بۆیە شێخ مەحمود نەبووە حوکمداری نەتەوەو فەرمانڕەوایەتی کوردیشی لەدەستدا. هاوکات، بێ چاوەڕوانی و بێ سازکردنی هەلومەرج و تەدارەکی هەمە لایەنەی کارگێڕیی و لە سەرپێ ڕاوەستان، یەکسەر دەیویست لە هەموو خاکی نێوان خانەقین و سلێمانی و لەجەبەل حەمرینەوە تا سنوورەکانی ئێران، دەسەڵاتی تایبەت و هێزی خۆی فراوانبکا و بسەپێنێ، بەلای بەریتانیاشەوە ئەو شێوە کارکردن و حوکمداریەتی و خۆ زاڵکردنە، تەنیا بۆ ئەوە بوو کە زووتر، خۆی بکاتە کەڵەگاو ستەمکاری خەڵکی هەموو ناوچەکان.(75) بۆیە وەک دەرفەتێکی گونجاو نەبوو، هێز و پێزیشی نەبوو بۆی بچێتەسەر، لە ئاکام¬دا هێندەی پێنەچوو کەوتە زۆرانبازییەکی بێ سەروبەر لەگەڵ بریتانیادا.
سەرەتای تێکچوونی پەیوەندی شێخ مەحمود لە ناوخۆی سنووری دەسەڵاتەکەیدا لەگەڵ سەرۆک خێڵەکان-دا دەرکەوت، ڕژێمی ئیداری خێڵەکی کە شێخی حوکمدار پێشنیازی کردبوو، لە هەوەڵەوە خۆی سوور بوو لەسەر پەیڕەوکردنی لەسەر بنەمای ڕێز و تەبایی کۆمەڵایەتیی نێوان خێڵەکان، کەچی هەر خۆی نەیتوانی بەڕێوەیبەرێ، حورمەتی جگە لە بنەماڵەی شێخان و خەڵکی هەلپەرست و خۆبەرەپێشەوە، هیدیکە لە کردەوەی ڕۆژانەی حوکمدار دا ئاساری نەبوو. ترازانی پەیوەندی نێوان شێخ مەحمود و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەریان هەڵدا، لەو ڕوانگەیەوە، هەر لە شوباتی 1919ەوە واتا لە دوای سێ مانگ تێپەڕبوون بەسەر دامەزرانی حکومەتی کوردستان-دا، لە ئەنجامی ئەو زانیارییانەی لە لایەن ئەفسەرانی سیاسیی بەریتانیا بە بەغدا دەگەیشتن، ئەو باوەڕە لای نوێنەری مەدەنی بەریتانیا دروستبوو، کە دەسەڵاتی شێخ مەحمود، سنووری مەعقولی تێپەڕاندووە، بۆیە لە مارتی هەمان ساڵ¬دا، لە کاردانەوەی هەڵەی شێخ مەحمود دا، ئەرنۆڵد ویڵسن پەیوەندی دوو ناوچەی زۆر ستراتیژی و مێژوویی کە کەرکووک و کفری بوون لەحکومەتی کوردستان و لە سلێمانیی جیاکردەوە.(76) دواتر خێڵەکانی جاف، پشدەر، مەنگوڕ، مامەش و هی دیکە، چیتر پشتیوانییان لە شێخ مەحمود نەکرد و داوایان دەکرد کەڕاستەوخۆ لە ژێر چاودێری ئەفسەرانی سیاسیی بەریتانیا دا بەڕێوەببرێن نەک شێخ.
ئەگەرچی بەریتانیا بەڕەسمی ئیدارەی کۆیە و ڕەواندوزی خستبووە سەر سنووری حکومەتی کوردستان و لە ژێر دەسەڵاتی شێخ مەحموددا بوون، بەڵام ئەو وا خۆی دەردەخست کە بە زۆر خۆی بەسەر کۆیە و ڕەواندوزدا زاڵکردووە، لە ئاکام-دا نەیتوانی چی دیکە فەرمانڕەوایەتی حکومەتی کوردستان لەو ناوچانەش بەرقەراربکا. دواتر، بەو حیسابەی بەهایەک بۆ حکومەتی بەریتانیا نەهێڵێتەوە، کە تا ئەوکاتە، مانگانە 10 هەزار ڕوپێیان وەک موچەی مانگانە دەدایە و هەموو کاروباری حکومەتەکەشی هەر بەپارەی بەریتانیا بەڕێوەدەچوون، ئا لەو کاتەدا شێخ مەحمود لە هەموو بوارەکانی حکومەت¬دا، کەوتە چەسپاندنی دەسەڵاتی تاکڕەوی خۆی، بەو شێوەیە حکومەتێکی خراپ، جێگای بەحکومەتێکی چاک چۆڵ کرد، ئەوەش بووە مایەی نەمانی دڵسۆزی و پشتیوانی لەناو خەڵکی گشتی-دا، زۆر کەسانی ناودار و دڵسۆزیش، ویستیان قەناعەت بەشێخ مەحمود بکەن کاری نەکردە نەکاو لەگەڵ بەریتانیادا تێکینەدا، بەڵام ئەو سووربوو لەسەر نەخشەو ئارەزووی خۆی.(77)
دیسان دەبێ ئەوە بە بیربهێنرێتەوە، کە ڕێککەوتنی بەریتانیا و شێخ مەحمود بۆ بەردەوامبوون و مانەوەی، پشتیوانی لێکردن و هاوکاریکردنی، تا ئەو شوێنە بووە کە خەڵکی کورد لەگەڵ شێخ-دا بن و پشتیوانی لێبکەن.(78) بە مانایەکی دیکە، شەرعییەتی شێخ مەحمود و حکومەتی کوردستان، لە پشتیوانی خێڵە کوردییەکان و ناوچە جیاوازەکانەوە سەرچاوەی هەڵدەگرت. لەو ڕوانگەیەوە ئەگەر شێخ مەحمود بیتوانیایە وەک پێشەوا و گەورەی نەتەوەیەکی چەوساوە مامەڵە لەگەڵ هاونەتەوە و هاونیشتمانەکانی-دا بکا، ئەوا پشتیوانی بەریتانیای هەبوو، پێچەوانەی ئەوەش، ڕێککەوتنەکەی بەتاڵ و بێ بایەخ دەکردەوە.

ترازان و کۆتایی پەیوەندی نێوان شێخ مەحمود و مەیجەر نۆئێل
شێخ مەحمود، بێ ئامۆژگاری و بێ پرسپێکردنی بەریتانیا، دەستی بە فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی خۆی کرد. ڕاپۆرتێکی وەزارەتی جەنگی بریتانیا، ئەوە دەسەلمێنێ کە لەگەڵ ئەو کارانەی شێخ مەحمودیشدا، ئینگلیزەکان نەیانویستووە لەگەڵیدا نێوان تێکبدەن. بەڵام شێخ مەحمود سواری ئەسپی دەسەڵات و نیازی پەتی بوو بوو، لێکدانەوەی بۆ سیاسەت و بەرژەوەندی خەڵک نەدەکرد، دەورەدرابوو بە کۆمەڵێک تورکخواز، سەریان پڕکردبوو لە دەمار توندی و بیرۆکەی سادە کە گوایە دەتوانێ ببێتە فەرمانڕەوای هەموو کوردستان، لە ئەنجام-دا وایان لێکرد، زۆر لەسنووری خۆی تێپەڕاند.(79)
سەبارەت ئەو باس و خواسانەی سەرەوە، ڕەفیق حیلمی سەرنجی حوکمدار و دەوروبەرەکەی دەدا و وێنەی ئەو ڕۆژگارانە دەکێشێ، کە پێیوا بوو کاربەدەستانی حوکمدارێتی کوردستان، لەئاستی قۆناغەکە و شکۆی بەڕێوەبردنی دەوڵەت-دا نەبوون، بۆیە بەم جۆرەی لای خوارەوە لەسەریان دەنووسێ : (لە خۆشی و ناز و نیعمەتدا بەرگەیان نەگرت، دەستە و دائیرەی نەفام، بەمە بەرەو یاخیبوون دەڕۆیشتن و لە وزە چوونە دەرەوە. (حوکمداری کوردستان)یش بە پێی هەوا بەڕێوەدەچوو. بە ڕۆژ لەگەڵ تاقمێک نۆکەر و دەستە و دایەرە، ڕووی دەکردە دەشتی (کانێسکان) و بە سەیر و گاڵتە و گەپەوە ڕای ئەبوارد. بە هیوای ئەوە بوو، کە (کات) تا سەر بەم چەشنە بچێت بەڕێوە. خوا بە قودرەتی خۆی کوردستانی گەورەی بۆ دروستبکا و ئەویش (تاجی) ی حوکمداری بنێتەسەر (سەر)!!)(80)
لەگەڵ هەموو پەیوەندییەکی ناجۆری شێخ مەحمود بەرامبەر بە بەریتانیا، لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا چەند خەڵکێک هەبوون بە پەرۆش و ئاگادارییەوە، بەمەسەلەی کوردەوە خەریک بوون. لە 20ی شوباتی 1919دا، لەو بارەوە بە شێوەی ڕێنمایی و نەخشەڕێگا، ئەرنۆڵد تۆینبی یادداشتێک دەنووسێ. خاڵە سەرەکییەکانی بەو شێوەی خوارەوە بوون:

1.(بۆ مەبەستی زیاتر دەسکەوتی دارایی و کارگێڕی، دەشێ باشووری کوردستان، لەگەڵ میسۆپۆتامیا لەپەیوەندی-دا بن.
2.هەستی نەتەوەیی خەڵک هێند گەشەی کردووە، ناتوانرێ باشووری کوردستان ببەسترێنەوە بە دەوڵەتێکی عەرەبی-یەوە.
3.دەکرێ حکومەتی باشووری کوردستان، بەشێوەیەک ڕێکبخرێ، کە لەسەر بنچینەی نەتەوەیی، لەگەڵ میسۆپۆتامیا ڕێکبخرێن.
4.پێویستە وڵاتەکە کارابێ و بەهۆی خەڵکی ناوچەکەوە بەڕێوەببرێ، نەک خەڵکی لابەلای بۆ بهێنرێ و دەسەڵاتیان بەسەردا بسەپێنن.)(81)
ئەو یادداشتەی سەرەوە، ددانپێدانی تایبەتمەندێتی نەتەوایەتی، زمانی و کەسایەتی مەعنەوی خەڵکی کورد بوو، تەواو دامەزرانی دەوڵەتی کورستان بوو لەگەڵ مێسۆپۆتامیا.

تێگەیشتن و هەوڵی تۆینبی بەشێک بوو لە نەخشە و سیاسەتی بەریتانیا و ئەفسەرانی سیاسی لە ناوچەکەدا. دیارە سیاسەت و نەخشەش چەندە باشبن، لە نەبوونی کارێگەری هۆکاری سەرکردایەتی کورد-دا، دەپوکێنەوە، ڕووداوەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دەهێنن و بەرە و ئاراستەیەکی جیاواز ڕێدەکەن.
یەکێک لەو کێشانەی کورد، خۆی بۆ خۆی دروستکردبوو، وەک لەسەرەوە باسکرا، ئەوە بوو شێخ مەحمود نەیتوانی هیچ دەرفەتێکی کۆمەڵایەتی، سیاسیی، ڕوناکبیری، ئابووری و سەربازی بۆ خۆی و حکومەتەکەی خۆش بکا. لە ماوەیەکی کەم-دا، بەشێوەیەک لە هەڵپەدابوو، بواری بیرکردنەوەی ئاسایی و نەفەسی کورتی فەرمانڕەوایەتی هێند سوار و سنوورداربوو، کارەکانی بە دروستی بەڕێوەنەدەبردن. کاتێک کە ئینگلیزەکان لە سروشت و کاری ڕۆژانە و دەروونی شێخ مەحمود شارەزا بوون، بۆیان دەرکەوت کە بەتەنگ دواڕۆژەوە نییە و هەر بۆ ئەو ڕۆژە دەژی کە تێیدابوو...لە کارگێڕی و بەڕێوەبردن-دا کەموکورتییەکانی دەرکەوت، دەنگی ناڕەزایی لەهەموولایەکەوە بەرزبۆوە.(82)
لە 21ی شوباتی 1919دا، هەمووی سێ مانگ و پێنج ڕۆژ بەسەر دامەزراندنی حکومەتی کوردستان-دا تێپەڕیبوو، مەیجەر نۆئێل دوای گەڕانەوەی لە گەشتەکەی کە چووبوو بۆ ناوچەکانی قەڵادزێ و شوێنانی دیکە، کاتێک گەیشتۆتەوە سلێمانی، بینی بووی ئەوەی لەوەپێش بۆ بناغەدانانی دەوڵەتی کوردستان، خۆی پێکی هێنابوو و دڵی پێخۆشبوو، هەر سیاسەتێکی ئەو نەخشەی کێشابوو، هەر سیستەمێک کە ئەو دایمەزراندبوو، شێخ مەحمود سەرلەبەر ژێر و زەبەری کردبوون. دوای ئەوە، زۆر چاک تێگەیشت، کە ئەوەی لە پێناویدا کاری بۆ کردووە و خۆی بۆ تەرخان کردبوو، ئەوەی بەکوڵ و دڵ لە هەوڵدا بوو لە کوردستان ئەنجامی بدا، ناتوانێ تا سەر بەردەوام بێ.(83)
لە مانگی مارتی 1919، بە تێڕوانین و سەرنج لەبارودۆخەکە، لێکدانەوەی مەیجەر نۆئێل ئەو بیرۆکەی کە (کورد تایبەتمەندێتی و کەسایەتی نیشتمانی و جۆرە بیرکردنەوەیەکی خۆیان هەیە کە بە هێزەوە دەتوانن بەزوویی پێشبکەون و هەستی هاوکاری و یەکڕیزییان لە ناودا پەیدابێ، ئەوان دژی داگیرکەرن، چاک وایە گرنگی بەو هەست و بیرە بدرێ و بەڕێبازی خۆیدا بڕوا، یا ئەوەتا وێڵ بکرێن و بەجێبهێڵرێن، یا کوردستان بکرێتە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق و لە لایەن ئەوانەوە ئیدارە بدرێ. لە وەڵامی ئەو سێ ئەگەرانەی سەرەوەدا، نۆئێل دەنووسێ و دەڵێ : (لە ڕوانگەی ئەوەی کە من لە کوردستان دەیبینم، بێ دوودڵی من لەگەڵ ئەوەی یەکەمیاندام (واتا هەوڵبدرێ زیاتر هەستی نیشتمانی و یەکڕیزی لەناو کورددا گەشەبکا و پێشبکەوێ تا بتوانن ئەو حکومەتەی هەیانە زیاتر سەرفراز و سەرکەوتووبێ و دوژمن بەسەریان-دا زاڵنەکرێ.)، هەروەها دڵنیام کە هەموو ئەفسەرە ئینگلیزەکان کە تاقیکردنەوەی کارگێڕییان لە کوردستان هەیە، لەگەڵ ئەم باری سەرنجەی من ڕێک دەکەون. لەم بارەیەوە، دەبێ سەرنج لەوە بدەین...کە ئەوە باوەڕێکی ڕاستە کە دەوترێ کورد حوکمدارێتی ئەفسەرە سیاسییەکانی (بەریتانیایی)یان بەلایەوە باشترە وەک لە حوکمدارێتی شێخ مەحمود، لە هەمان کاتدا بەقەدەر ئەوەش ڕاستە کە کورد پێی خۆشترە لەژێر دەسەڵاتی ئەفسەرێکی سیاسیی دۆستداری کورددا بێ وەک لەوەی کە لەژێر دەسەڵات و بیروڕای عەرەبیدا بێ.)(84)
نۆئێل زیاتر سەرنجی خۆی ڕووندەکاتەوە و سەبارەت بە چارەنووسی کوردستان دەنووسێ : (ئەوەی سەرنجی من بۆ بابەتێکی سەرەکی ڕادەکێشێ ئەوەیە، کە پێویستە کوردستان هەوڵ بدا بۆ کارامەیی لەکارگێڕی، خوێندن، پێشکەوتنی ماددی و گەشەکردن، لە ناوەندێک یا چەند ناوەندێک کاربکا، بۆیە سنووری ئێستای حوکمدارێتی، دەبێ گۆڕانکاری بەسەردابێ تا هەموو ناوچەکانی کوردستان بگرێتەوە کە زۆڕینەی دانیشتوانیان کوردن. تا ئێستا من مۆڵەتم نەبووە کە لێکۆڵینەوەی تەواو لەسەر ئەم مەسەلەیە بکەم، ئەوە نەبێ کە پەیوەندی بە باشوور و ناوەندی کوردستانەوە هەیە، ئەوەندەی پەیوەندی بەو ناوچانەی لەئێستادا هەن ئەوەیە کە دەبێ سلێمانی ببێتە پایتەختی ویلایەتێک کە نەهری، ڕەواندوز، هەروەها دەکرێ ئاکرێ، هەولێر، کەرکووک، کفری و خانەقینیشی بچێتەسەر.)(85)
کاکڵەی تێگەیشتنی نۆئێل، سەبارەت دامەزرانی حکومەتی کوردستان دێتە سەر ئەوەی کە بڵێ : (دانانی شێخ مەحمود وەک نوێنەری بەریتانیا لە باشووری کوردستان، هەڵە بوو.) لەگەڵ نۆئڵ-دا، گەلێک لە کاربەدەستان و ئەفسەرانی سیاسی باوەڕیان وا بوو کە پێویست بوو باشووری کوردستان سەربەخۆ بێ و لەگەڵ دوو ویلایەتی بەسرە و بەغدا لێکنەدرێن. لە چارەکی یەکەمی ساڵی 1919، میس بێل-یش باوەڕی وابووە کە درێژکردنەوەی دەسەڵاتی بەریتانیا بۆ ئەوەی ویلایەتی موسڵ کە تێکەڵاوە لەکورد و عەرەب بلکێنرێ بە دەوڵەتێکی عەرەبی و لە لایەن میرێکی عەرەبەوە فەرمانڕەوایەتی بکرێ، چارەسەرێکی باوەڕپێکراو و چاک نییە.(86) هەڵوێستی لیتوان کۆلۆنێل لیچمەن، ئەفسەری سیاسی لە موسڵ، زۆر لەگەڵ دروستکردنی دەوڵەتی کوردستان و فراوان کردنیدا بوو.(87) تەنانەت ئەو ئەفسەرانەی بەریتانیا کە لە دەرەوەی کوردستانیش بوون، هەر بۆ نموونە کاپتن ئاڕ. مارس، کە ئەفسەری سیاسی بوو لە شاری عەممارە، باوەڕیان وابوو کە دەبێ کوردستان جیا لە عەرەب سەربەخۆیەتی خۆی هەبێ، چونکە (بەلای عەرەبەوە، کورد نامۆن.)(88)
بەهەر حاڵ، لەگەڵ ئەو هەموو پەرۆشی و کارکردنی بەردەوامەی نۆئێل بۆ ئەوەی کوردستان گەشەبکا و پێشبکەوێ، لەگەڵ ئەو هەموو دەنگە بەرز و بەپەرۆشی ئەفسەرانی سیاسی و کاربەدەستانی بەریتانیا لە سەر زەمینی کارکردن و تاقیکردنەوە، بەڵام لە ڕووبەڕووبوونەوەی واقیعی تاریک و هەستنەکردنی سەردارانی کورد لە پێش هەموویانەوە شێخ مەحمود بە گرنگی قۆناغەکە، هەموو ئەوانە بوونەتە بێ ئومێدی و دڵشکان و وەڕزبوونی مەیجەر نۆئێل لە شێخ مەحمود، لەگەڵ ئەوەشدا نەیدەیست دەوڵەتێک کە خۆی بۆ دامەزرانی تەرخان کردبوو، مایەی هەموو خۆزگە و هەوڵ و نەخشەی بوو، کارێک لەگەڵ شێخ مەحموددا بکا کە ببێتە مایەی تێکچوونی دەوڵەتی کوردستان و پەیوەندی کورد و بەریتانیا. نۆئێل تێدەگا کە لەوە زیاتر ناتوانێ لەگەڵ شێخ مەحموددا درێژەی پێبدا و هەڵبکا، بۆیە بەنیگەرانی و ناچارییەوە سلێمانی بەرەو بەغدا بەجێدێڵێ.
نیگەرانی و ڕۆیشتنی نۆئێل بۆ بەغدا، خاڵێکی وەرچەرخان و زەنگێکی ترسناک بوو بۆ دواڕۆژی ئازادی کورد و حکومەتی تازە دروستکراوی کوردستان. لێرەدا بەریتانیا دەگاتە ئەو قەناعەتەی کە مامەڵەکردن لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستان، بە سەخت و دژوار بناسێنێ، هاوکات زۆر چاک زانیویانە کە لەناو خەڵکی سلێمانی-دا گیانی نەتەوەپەروەری بەهێزە، ویستوشیانە کە تێیان بگەیەنن کە دەوڵەتی بەریتانیا بەو مەرجە بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی کوردستانی هەڵگرتووە کە خەڵک و سەردارانی کورد بە چاکی بجوڵێنەوە و لە باری فەرمانڕەوایەتی و کارگێڕییەوە ئامۆژکاری بەریتانیا قەبوڵ بکەن.(89) هەڵبەت ئارەزووی خەڵکەکە لە لایەن سەردارانی کوردەوە لەبەرچاو نەگیرا، خۆشیان هێندە لە خۆبایی بوون، وایان دەزانی پێویستیان بە فێرکردن و ئامۆژگاری بەریتانیا نییە. لەو دۆخە دژوارەدا، سێر ئەرنۆڵد ویڵسن، نوێنەری مەدەنی بەریتانیا لە بەغدا، دەگاتە ئەو قەناعەت و هەڵوێستەی کە بڵێ : (شێخ مەحمود گەورەترین کێشەی ئێمە بوو.)(90)
هەرچەندە دەسەڵاتدارانی ئینگلیز لە میسۆپۆتامیا لە دۆخەکەیان دەڕوانی، دەیانزانی ئاسان نییە لەگەڵ شێخ مەحموددا مامەڵەی هاوسەنگ بکەن، ئەوەش ئاشکرا بوو کە نۆئێل نەیدەویست بە توندی لەگەڵ حوکمدار تێهەڵچێ، بۆیە بە نابەدڵی و نیگەرانییەوە نۆئێل بەرهەمی تێکۆشانی عەقڵی سیاسی و توانای سەربازی و شارەزایی کۆمەڵایەتی خۆی بەرامبەر بە کورد و حکومەتەکەی، جگە لە وازهێنان چیدیکەی لە دەستنەهات.
لەو ڕوانگەی سەرەوە، بەرپرسیارانی بەریتانیا لە بەغدا، بیریان لەوە کردەوە کە جێگرەوەیەک بۆ نۆئێل بدۆزنەوە. دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ بۆ دۆزینەوەی ئەفسەرێکی سیاسی بۆ ناردنی بۆ سلێمانی، لە کۆبوونەوەیەکەدا کە مەیجەر نۆئێل، لیتوان کۆلۆنێل لیچمەن، مەیجەر سۆن، گۆردن ۆکەر (Gordon Walker)، لەگەڵ چەندان کەسی دیکە، کە هەر هەموویان شارەزای کاروباری کورد و دۆخی ناوچەکە بوون، لەوێدا بە ڕەزامەندی و پشتیوانییەکی تەواوی نۆئێل، بڕیاردرا مەیجەر سۆن کە شارەزاییەکی زۆر چاکی لە گشت بوار و زۆربەی ناوچەکانی کوردستان-دا هەبوو، لە سلێمانی جێگای مەیجەر نۆئێڵ بگرێتەوە.(91) ئەوە وازهێنانی مەیجەر نۆئێل نەبوو لەبەرپرسیاریەت، ئەوە دوا خاڵی خۆڕاگری و بێ ئاواتی ئەو بوو بەرامبەر بە شێخ مەحمود، کە ئامادە نەبوو حوکمدارێتی نەتەوە و خەڵک بە ئەستۆ بگرێ.

ئەنجام
لەناو ئەفسەرانی سیاسی ئینگلیزدا کە لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی لە کوردستان، کاردار و بەرپرسیار بوون، مەیجەر ئیدوۆرد نۆئێل، یەکێک بووە لەوانەی کە زۆر بە جۆش، بە تێگەیشتن، بە دڵسۆزی و لێزانینەوە لە پێناوی سەرفرازی کورد و کوردستان-دا کاری ئەنجام داوە، ئەو زەمینەساز و بەرپرسیاری ڕاستەوخۆی دامەزرانی حکومەتی کوردستانی لە ئەستۆ بوو، بە تەواوی کارامەیی و هەستکردن بە جیبەجێکردنی ئەمانەتێک کارەکانی ڕاپەڕاندووە. بە پشتبەستن بە شارەزایی سیاسی، سەربازی و کارگیڕی خۆی و بێ لەدەستدانی کات، حکومەتی کوردستانی دامەزران و شێخ مەحمودی کرد بە حوکمدارو فەرمانڕەوا. نۆئێل بەردەوام ڕێزی تایبەتی لە شێخ مەحمود دەگرت و وەک سەروەر و بەرپرسیاری یەکەمی حکومەتی کوردستان مامەڵەی لەگەڵ دەکرد، خۆشی بەڕاوێژکار و هاوکاری ئەو دەردەبڕی، ئەو کاتەی کە بەش و دەزگاکانی فەرمانڕەوایەتی لەسلێمانی بنیاد دەنا، هەموویانی بەستبۆوە بە گەورەیی و کەسایەتی یەکەمی حکومەتی کوردستانەوە کە شێخ مەحمود بوو.
لەپێناوی گەشەکردن و فراوانکردنی حکومەتی کوردستاندا، چی پێکرا لەسلێمانی و لە دەڤەرەکانی کەرکووک، کفری، کەلار، هەڵەبجە، کۆیە و ڕەواندوز و شوێنانی دیکە کردی، خێڵ و گەورە پیاوانی ئەو ناوچانەی هێنایە ڕازیکردن بە حوکمدارێتی شێخ مەحمود، کار گەیشتە ئەوەی لەهەموو لایەکەوە پێشکەوتن لە برەودا بوو، گشت خەڵکی بە بەرچاوڕوونییەوە بۆ دواڕۆژ دەیانڕوانی، بەدوای ماندووبوونێکی زۆری مەیجەر نۆئێل لە ناوچەکانی گەرمیان و کوێستان، کاتێک گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، بینیوێتی ئەوەی ئەو بۆ دەمەزرانی حکومەتی کوردستان کردوویەتی، ئەو دەزگا و ڕێکخستنانەی دامەزرابوون، شێخ مەحمود سەر لەبەری هەڵوەشاندونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووی گرژی پیشانی حوکمدار نادا، ویستویەتی بیهێنێتەوە سەر ڕێگای ڕاست، بەڵام بێ هودە بوو، لە ئاکامدا چی دیکە نەیتوانیوە لە گەڵ کەسایەتی دەهریی حوکمداردا هەڵبکا، زانیوێتی شێخ مەحمود، حکومەت و کورد بەرەو هەڵدێر دەبا، بۆیە بەحەسرەتەوە لە سلێمانی دوورکەوتۆتەوە و نەیویستووە بەرهەمی گۆشکراوی خۆی، لەبەردەمیدا زیندە بە چاڵ بکرێ. لەو قۆناغەدا ناسکەدا، بەو شێوە تراژیدیایە، ڕۆڵی کاریگەری مەیجەر نۆئێل وەک ڕاوێژکارێکی کارامەو دڵسۆز و نەرمی حوکمدار کۆتایی هاتوووە.

The Role of Major W. E. Noel in establishing and developing the Kurdish Government at the End of 1918 and Beginning of 1919
History is one of those controversial social sciences that does not necessarily have a consensus among scholars. When research is conducted into a particular subject new information can emerge which sheds light on events and this may bring more historians to come to an agreement.
Major Noel had a direct role in the creation and development of the Kurdish Government at the end of 1918 and beginning of 1919. My paper looks back to that time period in light of previously unexplored British documents, which are analysed for first time in English and Kurdish scholarly studies.

پەراوێزەکان:
1-
2-I. O. R. L/PS/11/165. Report of Administration for 1918 of Divisions and Districts of the Occupied Territories in Mesopotamia, Khaniqin Division 1918, p. 32.
3-F. O. 371/3397. Fortnight Report, No. 14, May 15th –June 1st, 1918, (section C, paragraph 1). Fortnight Report No. 17. July 1st – 15th, 1918, (point 5).
دکتۆر فوئادی حەمە خورشید پێی وایە کە یەکەمین پەیوەندی شێخ مەحمود بە بریتانییەکانەوە لە پایزی 1918دا بووە. الدکتور فوأد حەمە خورشید (2001). القضیة الکردیة في المؤتمرات الدولیة، مؤسسة موکریانی للطباعة والنشر، اربیل، ص. 15. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە ئەو پەیوەندییە لە کۆتایی بەهاری 1918دا بووە، دیارە ئەوەش بە پێی بەڵگەنامەیەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ساغکراوەتەوە.
4-Wilson, Sir Arnold T., (1931). Mesopotamia: Clash of Loyalties: A Personal and Historical Record, 19171920, Oxford University Press, London, p.p.8687.
5-I. O. R. L/PS/10/781. Precis of Southern Kurdistan during the Great War, Office of Civil Commissioner, MES. EX. FORCE, Printed at Government Press, Baghdad. Baghdad, 1919, p. 5.
6-I. O. R. L/PS/10/781. Pricis of Southern Kurdistan during the Great War, Office of Civil Commissioner, MES. EX. FORCE, Printed at Government Press, Baghdad, 1919, p. 6.
7-Ibid.
8-C. O. 696/1. Reports of Administration for1918 of Divisions and Districts of the Occupied Territories in Mesopotamia, Khanaqin Division, p. 33. I. O. R. L/PS/10/781. Preicis of Southern Kurdistan during the Great War, Ibid, p. 6.
9-حیلمی، ڕەفیق (1956). بەرگی یەکەم، بەشی یەکەم، یادداشت، بەشی یەکەم، بەشی یەکەم، چاپخانەی مەعاریف، ل. 53.
I. O. R. L//PS/ 20/C226. Personalities: Mosul, Arbil, Kirkuk, Sulaimani and Frontiers, p. 57.
10-حیلمی، ڕەفیق (1956). هەمان سەرچاوە، ل ل.53 54.
خواجە، ئەحمەد، (1968). چیم دی، ، ل. 19. دکتۆر فوئادی حەمە خورشید ئەو کارەی شێخی بە ناوی تاکە دەسەڵاتی نەتەوەیی تۆمارکردووە. ئەو بۆچوونەی ناوبرلو جگە لە خوێندنەوەیەکی ساکار و بیرۆکەیەکی پەتی نەتەوەیی، هیچ بناغەیەکی زانستی نییە. ئەو کاتە شێخ جگە لە کاربەدەستێکی دەوڵەتی عوسمانی، چیدیکە نەبووە. بۆ ساغکردنەوەی ئەو حەقیقەتە، یادداشتەکانی ڕەفیق حیلمی و ئەحمەد خواجە چاکترین بەڵگەن. بڕوانە، الدکتور فوأد حمە خورشید (2001). نفس المصدر، حاشیە ڕقم 20، ص. 21.
11-. C. O. 696/1. Administration Report, Kirkuk District, period October 26th – December 31st, 1918.
12- I. O. R., L/PS/10/781. Telegram from P. D. in Mesopotamia to S. of S. of I. and repeated to F. O. and Tehran, Baghdad, 1st November, 1918, p. 520.
13- AIR. 20/512. From Political Baghdad to Secretary of State for India, Baghdad, 30th October, 1918. See also I. O. R. L/PS/10/781. P. D of the C. C. in Mesopotamia to F. O., and I. O., Baghdad, 30th October 1918.
14- I. O. R. L/PS/10/781. Telegram from Political to Secretary of the State of India repeated to Foreign and Tehran, Baghdad, 9th November, 1919. P 4964/1918. See also Townshend, Charles (2010). When God Made Hell: The British Invasion of Mesopotamia and the Creation of Iraq 19141921, Faber & Faber, London, p. 495.
15- I. O. R. L/PS/10/781. From Political to Secretary of State repeated to F. O. and Tehran, Baghdad, 16th November, 1918.
16- I. O. R. L/PS/10/871. From Political, Baghdad, to Secretary of State of India and repeated to Foreign and Tehran, Baghdad, 1st November, 1918.
17-حیلمی، ڕەفیق (1956). بەرگی یەکەم، بەشی یەکەم، هەمان سەرچاوە، ل ل. 32 33.
18-سەرچاوەی پێشوو، ل. 59.
19-AIR 20/512. From Political, Baghdad, to Secretary of State for India, London, Foreign and Tehran, No. 9351, 1st November, 1918. See also F. O. 371/3407. From Political Bagh-dad, to Secretary of State for India, London, Foreign and Tehran.
20-حیلمی، ڕەفیق (1956). هەمان سەرچاوە، ل. 51.
21-سەرچاوەی پێشوو، ل. 57
22-AIR 20/512. Political Baghdad to S. of S for India, London, repeated Foreign Simla and prodrome Teh-ran, No. 9267, 30th October, 1918. See also Wilson, Sir Arnold T. (1931). Op. cit, p 128.
23-I. O. R. L/PS/10/781. P. D. of the C. C. in Mesopotamia to F. O. and I. O., Baghdad, 30th October 1918, File 36/1919, Pts. 12, Kurdistan: policy and future 191820, p. 523.
24-I. O. R. L/MIL/5/278. Driver, Captain G. R. (1919). Kurdistan and Kurds, published by the Anthropologi-cal Institute, London, p. 79.
25-AIR. 20/512. From Political Sulaimaniyah to Political Baghdad, No. 27, 16th November, 1918.
26-Ibid.
27-Ibid.
28-Ibid.
29-AIR 20/512. From Political Sulaimaniyh to Poplitical Baghdad, No. 15. I. O. R. L/PS/10/781. From Civil Commissioner to Secretary of State repeated to Foreign Office and Tehran, Baghdad, 16th November 1918.
30-حیلمی، ڕەفیق (1956). بەرگی یەکەم، هەمان سەرچاوە، ل ل 57 61. ڕەفیق حیلمی ڕۆژی ڕاگەیاندنی حوکمدار بە 1ی تشرینی دووەمی 1918 دەزانێ، ل. 60. دیارە ئەوە هەڵەیە.
31-Driver, Captain G. R. (1919). Op. cit, p. 80.
32-F. O. 371/5069. Administration Report of Sulaimaniyah Division for the Year 1919, printed at the Gov-ernment Press, Baghdad, 1920, p. 2.
33-Driver, Captain G. R. (1919). Op. cit, p. 80.
34-AIR. 20/512. From Political Sulaimaniya to Political Baghdad, No. 27, 16th November, 1918.
35-حیلمی، ڕەفیق (1956). یادداشت، بەرگی یەکەم، بەشی یەکەم، هەمان سەرچاوە، ل ل. 6768
36-ڕەفیق حیلمی لەو بارەوە دەنووسێ ئینگلیزەکان لەژێر چاودێری و فەرمانی (مەیجەر دانێڵس) خەریکی ڕێکخستنی هێزێکی سوارە و پیادە بوون. لە بەر ئەمە پێویستان بە ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەرە کوردەکان بوو....ئەوانیش کە بەهۆی هاندانی دەوروپشتی خۆخۆر و دەس و پەیوەندی شێخەوە لە دڵدا لە حوکمدار زویر بوون یا لێی دوورکەوتبوونەوە، ئەمەیان بەهەل زانی و بەشی زۆریان چوونە (تەشکیلات)ەکەوە. حیلمی، ڕەفیق (1956). یادداشت، بەرگی یەکەم، بەشی یەکەم، هەمان سەرچاوە، ل. 86.
F. O. 608/95. Circular Memo. No. 43, Op. cit.
37-F. O. 371/5069. Administration Report of Sulaimaniyah Division for the Year 1919, p. 8.
38-خواجە، ئەحمەد (1968). بەرگی یەکەم، هەمان سەرچاوە، ل. 26.
39-Ibid. Administration Report of Sulaimaniyah Division for the Year 1919, p. 8.
40-Ibid.
41-Ibid, p. 8. See also Longrigg, Stephen Hemsley (1956). Op. cit, p. 104.
42-F. O. 371/5069. Administration Report of Sulaimaniyah Division for the year 1919, Note on the Tribal System of Administration, p. 2
43-حیلمی، ڕەفیق (1956). یادداشت، بەرگی یەکەم، بەشی یەکەم، هەمان سەرچاوە، ل. 69.
44-F. O. 371/5069. Administration Report of Sulaimaniyah Division for the Year 1919, Printed at the Gov-ernment Press, Baghdad, 1920, p. 1.
45-Ibid.
46- Wilson, Sir Arnold T., (1931). Op. cit, pp. 129.
47- Driver, G. R. (1919). Op. cit, p. 79. See also I. O. R. L/PS/10/78. from Political Baghdad to Secretary of State repeated Delhi and Tehran, Baghdad, 27/11/1919.
48- F. O. 608/95, 365-1-2. Noel memorandum 8/12/1918. FO.608/95/365-1-3/11144, G.O.CO. Mesopotamia to War Office 25/5/19; 11239, Wilson to India Office, 25/5/19; 11863, G. O. C. Mesopotamia to War Office 5/7/19.
49-Edmonds, C. J. (1957). Op. cit, p. 57.
50- AIR 20/ 512. From Political Sulaimaniya to Political Baghdad, No. Telegram X. PRIORITY. No. of Groups 101, 23rd November, 1918.
51- Ibid, From Political Baghdad to Political Sulaimaniah, TelegramX.Ordnary, No. 10360, 26th November, 1918.
52- کۆلۆنێل لیچمەن (Colonel Gerard Evelyn Leachman): یەکێک لە ئەفسەرە بەتواناکانی بەریتانیا بووە کە لە میسۆپۆتامیا کاری کردووە. لە 27ی تەمموزی 1880 لە دایک بووە، لە پێش جەنگی یەکەمی جیهانیدا لە هندستان خزمەتی عەسکەری کردووە، دواتر بە بەرگی عەرەبییەوە بە عەرەبستاندا گەڕاوە و عەرەبی فێربووە و شارەزاییەکی تەواوی لەناو عەرەبدا پەیدا کردووە، لە تشرینی دووەمی 1918 بۆتە ئەفسەری سیاسی لە موسڵ، یەکێک لەو کارانەی لەوێ کردویەتی، لە ڕێگای دەرەوە چەکهەڵگرتنی قەدەغە کردبوو، تا تشرینی دووەمی 1919 لەوێ ماوەتەوە. لە 12ی ئابی 1920 دا لە قڕە قڕ لە سەر دزێتی لەگەڵ شێخ چاری، لە لایەن کوڕێکی شێخی ناوبراوەوە کوژراوە. بڕوانە:
Journal of the Royal Central Asian Society, Vol. 8, No. 1, 1921, pp. 7075.
Hay, William Rupert (1921). Tow Years in Kurdistan: Experiences of a Political Officer 19181920, Sedgwick & Jackson, London, p. 367.
53- Ibid, From Political Baghdad to Political Mosul, repeated Sulaimaniyah, Erbil and altun Kupri, No. 10359, 26th November, 1918.
54- Ibid, General Head Quarters, Mesopotamia Expeditionary Force, Dated 11th November, 1918. Exstruct from memofrom S.S.O., Kirkuk to G. H. Q. dated 28th November 1918.
55- I. O. R. L/P&S/10/781. From Political to Foreign Office, Baghdad, 4th December 1918. See also F. O. 371/3385. From Political, Baghdad, 4th December, 1918. (Repeated To Tehran and India). (Received 5th, 2 p. m.).
56- Ibid. See also Longrigg, Stephen Hemsley (1956). Op. cit, p. 103.
57- I. O. R. L/PS/10/781. From Political to Secretary of State repeated Delhi and Tehran, Baghadad, 27th November, 1919.
58- Edmonds, C.J., (1957). The Kurds of Iraq, The Middle East Journal, Volume. XI, p. 57.
59- کاپتن گرینهاوس (Captain Frank Stewart Greenhouse): فرانک ستێوارت گرینهاوس ئەفسەر، سیاسی و کارگێڕ، لە 24ی کانوونی یەکەمی 1885دا، لە دایک بووە، لە 18ی کانوونی دووەمی 1905دا، بۆتە ئەفسەر و لە 19ی مارتی 1906دا، پەیوەندی بە سوپای هندستانەوە India Army، کردووە، لە 1918دا بۆتە جێگری ئەفسەری سیاسی بەریتانیا لە سلێمانی، بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانە:
Indian Army List, January 1923, Army Department, Government of India, Suerintendent Government Printing, Calcutta, India, 1923, p. 182
60- F. O. 608/95. Circular Memo.No. 43, dated December 8th 1918, from N. W. C. Noel, C. I. E. P. O. Sulaimaniyah to A. P. O. s Kifri, Kirkuk and Altun Kupri.
61- Ibid.
62- AIR. 20/512. From Political Baghdad to Political Mosul, No. 11452, dated, 22nd December. 1918.
63- Ibid, From Political Mosul to Political Baghdad, No. 984, dated and received 23rd December, 1918.
64- Ibid, Office of the Civil Commissioner, Baghdad, FOR INFORMATION, 23rd December, 1918.
65- I. W. M. Box. No. 92/48/1. A Prison in Kurdistan, written by Colonel A. M. Daniels,
p. 6.
66- AIR 20/512. From Noel, Rewanduz to Political, Baghdad, No. 40, 10th January, 1919.
67- Ibid, From Political, Baghdad, to Noel Sulaimaniyah, repeated Keui Sanjaq, Political Erbil, Political Sulaimaniyah and Rewanduz (for Noel). No. 636, 17th January, 1919. Repeated to C.G.S. G. M. Q. Civil Commissioner, 17th January, 1919. Copy for information.
68- Ibid.
69- AIR 20/512. From Noel, Rewanduz to Political, Baghdad, Telegram x,, 31st December, 1918.
70- Ibid.
71- F. O. 371/5069. Administration Report Sulaimaniyah Division for the Year 1919 (1920). Printed at the Government Press, Baghdad, p. 4.
72- Buch, Briton Cooper (1976). Mudros to Lausanne: Britain s Frontier in West Asia, 1918-1923, State University of New York Press, New York, p. 191. See also F. O. 371/4292. British High Commission, Constantinople to Tilley, 21ST July, 1919.
وێکچوونی (نۆئێل)ە بە لۆرانسی عەرەب Lawrence of Arabia (18881935) لە بەرامبەر کارکردن و دڵسۆزی و تێگەیشتنی دەربارەی مەسەلەی کورد بووە، هەر وەک چۆن لۆرانسی عەرەب خێرێکی زۆری بۆ عەرەب هەبوو. لۆرانس: زانا، نووسەر و سەرباز بوو، دوای ئەوەی ماوەی پێنج ساڵێک لە 1909 تا 1914، لە نێوان عەرەبەکانی سوریا و فەلەستیندا ژیا، هەستی دۆستایەتی بۆ عەرەبەکان کە لەژێر دەسەڵاتی عوسمانیدا بوون، پەیداکرد و لە پێناوی دۆزی عەرەبدا، لە 1916دا، هاوبەشییەکی کاریگەرانەی لە بزووتنەوە و شۆرشی عەرەبەکاندا کرد، کە لە گەرمەی جەنگی یەکەمی جیهانیدا، لە دژی دەوڵەتی عوسمانی بەرپابوو، دوای ئەوەش، لۆرانس هەر بە هاوکار و دۆستی عەرەبەکان مایەوە. سەرچاوەکانی سەرەوە.
73- F. O. 608/95. Circular Memo. No. 43, dated December 8th 1918, Op. cit.
74- F. O. 608/95. Ibid.
75- F. O. 371/5069. Administration Report Sulaimaniyah Division for the Year 1919 (1920). Printed at the Government Press, Baghdad, p. 1.
76- Ibid, p. 4.
77- Ibid, p. 2.
78- I. O. R. L/PS/10/781. Precis of Affairs in Southern Kurdistan during the Great War, Printed at Govern-ment Press, Baghdad, 1919, p 13.
79- Driver, G. R. (1919). Op. cit, p. 81. F. O. 371/5069. Administration Report of Sulaimaniyah Division for the Year 1919 (1920). Op. cit, p. 1.
80- حیلمی، ڕەفیق (1956). بەرگی یەکەم، بەشی یەکەم، هەمان سەرچاوە، ل. 65.
81- F. O. 608/95. Influence of Shaikh Mahmud at Sulaimaniyah, Paper 2395 File 365/1/2, written by Arnold Toynbee, 20th February, 1919.
82- حیلمی، ڕەفیق (1956).، بەرگی یەکەم، هەمان سەرچاوە، ل. 84.
83- I. W. M. Box No: 92/48/1. Documents. 2105. Op. cit, p.10.
84- AIR 20/512. Enclosure No. 8, Note by Political Officer, Sulaimaniyah, in regarding to the political stat-ues of Kurdistan.
85- Ibid.
86- Lukitz, Liora (2006). Op. cit, p. 127.
87- AIR 20/512. From Political Baghdad to Political Mosul, repeated Sulaimaniyah, Erbil and altun Kupri, No. 10359, 26th November, 1918. Also AIR 20/512. Telegram, From Political Mosul to Political Baghdad, No. 984, 23ed December, 1918.
88- AIR 20/512. Enclosure No. 14, Note by R. Marrs, Captain, Political Officer, Amarah, March, 1919.
89- Wilson, Sir Arnold T. (1931). Op. cit, pp. 133-4.
90- Ibid, p. 134.
91- Ibid.
[1]
ئەم بابەتە 351 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | hawlati.co
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-02-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 02-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 02-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 351 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 516,000
وێنە 105,178
پەرتووک PDF 19,084
فایلی پەیوەندیدار 95,690
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!