图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,457
图片 106,568
书籍 19,266
相关文件 97,105
Video 1,390
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
جیهانی سۆفیا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جیهانی سۆفیا

جیهانی سۆفیا
جیهانی سۆفیا
#شەماڵ باوەرانی#

بەرهەمێکی تری دانسقەی (یۆستاین گاردەر) نووسەر و ڕۆماننووسی نەڕوێژیە.

جیهانی سۆفیا/
ڕۆمانێکی ناوازە و خاوەن ڕەهەندێکی فەلسەفیی قوڵە و نووسەر تێیدا باس لە مێژووی فەلسەفە و قوتابخانە فەلسەفیەکان و تێز و تێڕوانینی فەیلەسوفەکان دەکات و تیشک دەخاتە سەر دایەلۆکی فەلسەفی نێوان پالەوانی ڕۆمانەکە (سۆفیا) و مامۆستاکەی (ئەلبێرت کنۆکس) ی فەیلەسوف.

ئەو شاکارە ئەدەبیە مەزنە بۆ زۆرێک لە زمانەکانی جیهان هاتووەتەوە وەرگێڕان و ملیۆنان کۆپی لێ چاپ کراوە و ناو دەنگێکی جیهانی بەدەست هێناوە وخوێنەرێکیبێ شوماری لە دەوری خۆی لەسەر ئاستی دنیادا کۆکردووتەوە.

جیهانی سۆفیا/
یەکەم چاپی بە زمانی نەڕوێژی لە ساڵی1991لێ بڵاو بووەوە و دواتر و لە ساڵی 1999 پێی خستە نێو جیهانی فیلم و دنیای سینەماوە و بەرهەمێکی سینەمایی بەهەمان ناونیشان لێ بەرهەم هێندرا.

لە جیهانی سۆفیادا/
نووسەر باس لەکچێک بە ناوی”سۆفیا ئامۆنسن”دەکات، کە لە تەمەنی چواردە ساڵیدایە و کات و سەردەمی چیڕۆکەکەیش وڵاتی نەروێژ و ساڵی1991ی زایینییە، سۆفیا لەگەڵ دایکی و پشیلە پڵنگییە ڕەنگ زەردەکەی و کێسەڵەکەی (گۆڤیندا) و دوو توتیە ئوسترالیەکەی و ماسییە ئاڵتۆنیەکانیدا، کە وەک دڵنەواییەک بۆ پڕکرنەوەی بۆشایی بێ باوکی دەژیت و ئولفەت و هۆگری پێوەگرتوون.

باوکی بەهۆی سەرقاڵی لە دورەوەی ماڵەوە بەکارکردنی وەک کەپتاینی کەشتییەکی گەورەی نەوتکێش،
زۆر کەم دەرفەتی هاتنەوەی ماڵەوەی دەبێت و زۆربەی ساڵەکە ناکەوێتە ماڵەوە.

سۆفیا ڕۆژێک وەک پیشەی ڕۆژانەی کاتێک کە لە قوتابخانە لەگەڵ یۆرونی هاوەڵی دەگەڕێتەوە، سەیری سندووقی پۆستەکەی ماڵەوەیان دەکات، دوو نامەی نامۆی تێدا دەبینیت، جیا لەو نامانەی پێشووتر بۆیان دەهات. لەدوو نامەی نهێنی لەناو سندوقی پۆستەکەیاندا، نامەکان هەڵگری دوو پرسیاری فەلسەفین، یەکەمیان:”تۆ کێیت؟، و دوومیان:جیهان چۆن درووست بووە؟.

ئەو دوو پرسەی سۆفیا ڕووبەڕووی مەتەڵێکی گەورەی گەردوونی دەکەنەوە. ئەو دوو پرسیارەی لەگەڵ دەسپێک و لە دایکبوونی فەلسەفەدا لە دایک بوون و لە مێژووی فەلسەفە و هرزردا مێژوویەکی درێژیان هەیە و گەنگەشەو گفتوگۆیەکی زۆریان لەسەر کراوە و بیرمەندان و فەیلەسوفان و مرۆڤایەتی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.

دواترو دوای ماوەیەک، سۆفیا دووبارە کۆمەڵێک پەڕەی پێچراو دەبینیت، لەسەر پشتی پەڕەکان نووسرابوو”کۆرسی فەلسەفه”و ناواخنیشیان کۆمەڵێک وانەو پرسی فەلسەفیان لەخۆیان گرتووە و بێ ناو نیشان و ئەدرێس، لە لایان کەسێکی نادیار و لە شوێنێکی نادیارە وە.

بەتێپەڕبوونی کات هێدی هێدی نووسەری نامەکان خۆی ئاشکرادەکات و سۆفیا دەبێتە قوتابی ئەو فەیلەسوفە (ئەلبێرتۆ کنۆکس) ،
ئەو پیاوەی لە 55ساڵی تەمەنی دایە، سۆفیا بۆی ئاشکرا دەبێت کە هەموو نامەو وانە فەلسەفیەکان لەو پیاوە پەنهان و نادیارە وە بوون، تەنیا پۆستکارتەکان نەبێت، کە لە کەسێکیترەوەن بەناوی (ئەلبرت کناچ) وە بۆی دەهاتن، ئەو پیاوەی کە لەڕیزی “قوی حفظ السلام”ی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان وەک ئەفسەرێکی پلەبەرز کاردەکات. ئەو کەسەی خاوەنی هێزێکی خاریقولعادە و بەدەر لە سرووشتە.
ئەلبێرتۆ ئەو پیاوەی لەبەرگی قەشەیەکدا و لەکڵێسەیەکی کۆنەوە دەردەکەوێت و دەست بە فێرکردنی سۆفی دەکات و وانەی فەلسەفی پێدەڵێتەوە. لەسەرەتای فەلسەفەی یۆنانی و پێش سوکراتەوە، تادەگات بە فەلسەفە لە سەدەکانی ناوەند و قۆناغی ڕاچڵەکین و ڕێنسانس و سەردەمی ڕۆشنگەڕی و ڕومانتیکیەت و وجودیەت..تاد.

جیهانی سۆفیا/
ڕۆمانێکی قەبارە مەزنە و زیاد لە (500) لاپەڕەیەو 36 بابەت لە خۆی دەگرێت.

خوێنەر، دنیایەک زانیاری ومەعریفەی مێژوویی و فیکری و فەلسەفی و زانستی گرنگ لەو ڕۆمانەدا بەدەست دێنێت.

جیهانی سۆفیا/
سەرەتا و دەروازەیەکی گرنگە بۆ هەموو ئەوانەی تامەزرۆی فەلسەفەن و دەیانەوێت فێری فەلسەفەبن.

جیهانی سۆفیا/
مێژووی (3000) هەزارساڵی فەلسەفە لە دوو توی پەڕتوێکێکی (500) لاپەڕەییدا کوورت دەکاتەوە و پێت دەڵێت فەلسەفە واتا چی؟

لە جیهانی سۆفیادا/
نووسەر دەیەوێت پێمان بڵێت فەلسەفە تاقە ڕێگایە بۆ وڵام دانەوەی هەموو پرسیارەکان.

جیهانی سۆفیا/
لە کۆمەڵێک پرسی فەلسەفی دەدوێت و بە شێوازی دایەلۆکی فەلسەفی و بە زمانێکی سادە و بێ گرێ، فەلسەفە دەخاتە ڕوو و لەتێڕوانین و جیهان بینی فەیلەسوفەکان دەوێت.

جیهانی سۆفیا/
ئاسۆی بیرکردنەوە فراوان دەکات و چێژێکی زۆری مەعریفی و فەلسەفی و فیکری و زانستی و ئەدەبی بە خوێنەر دەبەخشێت.

لە جیهانی سۆفیادا/
خوێنەر فێری بیرکردنەوەیەکی لۆژیکیانە و فەلسەفیانەدەبێت.

جیهانی سۆفیا/
وامان لێدەکات پێداچوونەوە بە هەموو پێوەر و دۆگماو بیرکردنەوە و تێڕوانینەکانی پێشووماندا بکەینەوە و ئیتر بە جیهان بینیەکی فراوان و بیرێکی کراواوە و بیرکردنەوەیەکی ساخڵەم و لۆژیکیانە و هەناسەیەکی تازەوە، لە ژیان و دەور و بەرو گەردوون و مرۆڤ بڕوانین و جارێکیتر چەمک و کۆنسێپتەکان دابڕێژینەوە.

لە جیهانی سۆفیادا/
تۆ وەک خوێنەر، گەشتێکی فەلسەفی بەنێو زەمەن و کات و مێژوودا دەکەیت و دەگەڕێتەوە بۆ شەش سەدساڵ لە چاخەکانی بەر لە زایین و مەملەکەتی گریگ و وڵاتی یۆنان و شاری ئاتێن و سەردەمی هیلینی و ڕۆمانیەکان و دێیتەوە سەدەکانی ناوەڕاست و ئینجا سەردەمی ڕێنسانس و ڕۆشنگەری و تازە و لەو گەشتەدا پەڕەکانی مێژووی فەلسەفە هەڵدەدەیتەوە و
ئاشنای هەموو قوتابخانە فەلسەفیەکان دەبیت.
سرووشتییەکان و فەلسەفەی پێش سوکرات، تالیس ماڵتایی و بیردۆزی (ئاوە) کەی، دیمۆکریتسی مەتریالیستی دواهەمین گەورە فەیلەسوفی سرووشتی و تیۆری “ئەتۆمەکەی”.
کەلبی و سینیکەکان، فیساگۆری و ئەپیکۆریەکان٫ سۆفیستەکان و ڕەواقیەکان، ئەقڵانی و ئیمپریەکان”ئەزموونگەراکان”، ئەناکسێماندەر، ئەناکسیمێنس،
ئاناکساگۆرس، پارمێنیدس، هیراکلیتس، ئێمپیدۆکلس،
سوکرات و مەرگە تراژیدییەکەی، پلاتۆن و ئەکادیمیەکەی، تاریکی و سێبەری ئەشکەوتەکەی و کۆمارە ئیدیاڵی و یۆتۆپیاکەی، ئەڕستۆتالیس و جیهانبینیە فەلسەفیەکەی و پلاتۆنیزمی نوێ دەناسیت.
ئیرۆس، تەسەوف، سۆریالیزم، خورافە و میتۆلۆجیا و ئەفسانە، ڕۆح و مەتەریال، جادوو فاڵ، فەنتازیا و لۆگۆس و

ئەقڵانییەت”ڕاشیۆنالیستRationalist”، ئەگنۆستیکAgnostic، کلتور، ئایدیاڵیزم، مۆنۆتیزمMonothism، پۆلسیزمPolythesm، بایۆلۆجی، فیزیک، ماتماتیک، لۆجیک، ئیتیک، تیۆلۆجی، ویژدان، هیومانیزم”Humanism” ئەستێرەناسی، زانستی پزیشکی و هیپۆکراتس، و زانستی مێژوو و هێرۆدۆت و سیۆسایدیدیس، ژینگە، ڕامیاری و دیموکراتییەت، پێڕۆی پاشایەتی و ئەڕستۆکراتییەت، تۆتالیتێری و ئشتراکیەت، ڕۆشنبیری و مەعریفەت، تیولۆجی (لاهوت) و عیرفان، کێشەی چینایەتی و بوڕژوازیەت، کەپیتاڵیزم، پڕۆلیتاریا، دایزم، هیندۆیزم و مانی و بودیزم، ئیسلام و جو و کریستان، پەرستگای دێلفی و پارسینۆن و هێڤیاستۆس، خواوەند ئەپۆلۆن، زیۆس، ئاهۆرا، ئاسوورا، فرای، نیرۆد، ڤینۆس و خواژن”ئەسینە”، بینابەرزەکانی ئاتنی پایتەختی فەلسەفە، پەڕتووکی ڕەچەڵەکی ڕەگەزەکان، لێکدانەوەی خەونەکان، مانیفێستی کۆمۆنیستان، ئینجیل، تەورات، ڤیدا، قورئان، “سیسرۆ”ی فەیلەسوفی ڕۆمانی، “زێرکیسز” پاشای پارس، و شەڕی نێوان پارس و یۆنانیەکان، لویسی چواردەهەمی پاشای فەڕەنساو دەسەڵاتە تۆتالیتێر و ڕەهاکەی، شەڕی سی ساڵەی نێوان پڕۆتستانت و کاتۆلیک، لوی شانزەم و کۆشکی ڤێرسای، شۆڕشی ساڵی1789ی فەڕەنسا، ئارمسترۆنگ و چونەسەرمانگ، چارلی چاپلن و فیلمەبێدەنگەکانی، حەکایەتی عەلادین و فانۆسەکەی، سەندرێللا و حەوت کوورتەباڵاکە، پیتەرپان، جیهانی دیزنی (Disney) و هەموکەسایەتییەکانی، مۆرتۆن و نیلز، میکی ماوس، پۆکیمە، هۆبینە، ئانەرستی…
کلێسای ئایاسۆفیا، ئەلێکساندەری مەزن و شاڵاوی داگیرکاری و پەلامارەکانی بۆ وڵاتی ئاریان و ڕۆژەهەڵات و میسر و هیندستان، چیڕۆکی بابل و تراژیدیای جووەکان، قوستەنتینی ئیمپڕاتۆری ڕۆم، قەڵای ئەکرۆپۆلۆس، مەسیح و شاگردەکەی (پاولۆس فەراسی”، شانۆی دیۆنیسۆسDionysos، و ئەریستۆفانیسی نووسەری کۆمێدی، نووسەری نووسینە تراجیدییەگەورەکانی وەک ئاسخیلۆس، ئۆریپیدێس، و سۆفکلیس، بودا، مەسیح و پاولۆس، دیۆجێنیس، زینۆن، ئارستیپۆس، ڕێنیێ دیکارت و میتۆدی گومانەکەی، ئاوگۆستین قدیس، تۆماس ئەکویناس، جیۆردانۆ برونۆ و تراژیدیای سووتاندنەکەی، ئیرامۆس، گالیلۆ گالیلی، ئیساک نیوتن و تیۆری هێزی کێشکردنی گەردوون، کۆپرنیکۆس، فرانسیس بەیکۆن، جۆهانس کیپلەر، مارتین لۆسەر و بزووتنەوەڕیفۆرم خوازەکەی، لیۆناردۆ داڤینشی، لایبنیز، ئیبن ڕوشد، ئیبن باجە، ئیبن خەڵدون، کیندی، تۆماس هۆبێس و فەلسەفە مەتریاڵیزمەکەی، جۆن لۆک و تێزەلیبڕالییەکەی، بارۆخ دی سپینۆزا و ڕوانگەو میتۆدەڕەخنەییە مێژووییەکەی، شکسپیر و هاملێتەکەی، کالدەرۆنی شاعیری ئیسپانی، لامێتری پزیشک و فەیلەسوفی فەڕەنسی و مرۆڤە ئامێرەکەی، هیگڵ و دیالێکتیکە مێژوویی و ڕۆحیەجیهانییەکەی، تێز و سەنت تێز و ئەنتی تێزەکەی، دێڤدهیۆم، کارڵ مارکس و دیالیکتیک و مەتریالیستەمێژوویەکەی، ئینجلیس، لینین، ستالین، ماو، کیاگەگۆرد سۆرین و فەلسەفە بوونگەراییەکەی، چارڵس داروین و بیردۆزی پەرەسەندن، فرۆید و تیۆری نائاگایی و دروونناسیەکەی، فریدریک نیتچە، مارتن هایدیگەر، کامۆ، ؟بێکێت، جۆرج ستیوارت میل، جۆرج بارکێلی و ئیمانوێڵ کانت، شێللینگ، شیلەری شاعیری ئەڵمانی، هۆفمان، فیختە، هێردەر، بێتۆڤن، باخ و هاندڵ و سەمفۆنیا و کارەمۆزیکییەکانیان، مۆنتیسکیو، جان جاک ڕۆسۆ، جۆن ستیواردمیل، جان پۆل سارتەر و سیمۆن دیبۆڤوار، برتراند ڕاسل، ستیڤن هۆگین و تەقینەوە گەورەکە (The Big Bahg) و..تاد. دەبینیت و ژیان و بەرهەم و ئەزموون و تێزو بیرۆکەی نووسیار و زاناو هونەرمەند و بیریار و فەیلەسوفەکان دەخوێنیتەوە.

لە جیهانی سۆفیادا/
خوێنەر ئەوە بۆی ڕۆشن دەبێتەوە، گەر60ساڵ پێش زایین و بەرەو خوارتر و قۆناخی پێش لە دایکبوونی فەلسەفە، دیاردەکانی سرووشت بە میتۆلۆجیای ئایینی و ئەفسانەکان لێکدرابیتەوە و ئایین و میتۆلۆجیای ئایینی و ئەفسانەکان وڵامی هەموو پرسێکی مرۆڤیان خستبێتە ئەستۆی خۆیان، ئەوە لە دوای هاتنەدنیای بیری زانستی و فەلسەفی، میتۆدی زانستی و ئەقڵانی جێگای تەفسیری ئایینی و ئەفسانەو میتۆلۆجیادەگرنەوە بۆ هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی دیاردەسرووشتییەکان و چیتر لێکدانەوە و بۆچوونە میتۆلۆژی و ئایینیەکان جێگای متمانە و دڵنیایی و کۆتا بڕیار و شرۆڤەنین.

جیهانی سۆفیا/
پێمان دەڵێت:گەرپێشووتر متافزیکاباڵا و هێزبوووبێت، ئەوە ئێستا مرۆڤ سەنتەر و پێوەرە.
گەر، پێشووتر مرۆڤ لە بەرامبەر سرووشت دەستەوسان و دەستەمۆو بێ دەسەڵات و لاواز بووبێت، یان بەشێک بوو بێت لە سرووشت، ئەوە چیتر ئەوبەشێک نییه لە سرووشت، بەڵکو چاڵاکانە خۆی کار لەسەرسرووشت دەکات و بەپێی بیرکردنەوەو تێهزرینەکانی دەیگوڕێت و بەسەر سرووشتدا زاڵدەبێت و دەیخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و بە خواست ویستی خۆی گۆڕانکاری تێدادەکات و تەحەکومی پێوەدەکات.

لە جیهانی سۆفیادا/
نووسەر باس لە سەقافە و ڕۆشنبیری یۆنانی و جیهانی مەسیحیەت دەکات و لەوە دەدوێت لە کوێ لەگەڵ مەسیحیەتدا، ناتەبایی و بەریەک کەوتن و دژایەتیان هەبوو و لەکوێیشدا تەبا و هاوڕا و هاوەڵبوون و یەکیان دەگرتەوە.

هەرەوەها نووسەر باس لەسەردەمی ڕێنیسانس و بارۆک و ڕۆشنگەری و ڕۆمانتیک دەکات و لەو کاریگەریانە دەدوێت، کە ئەوقۆناخە جوایەزانە لە بوارەکانی هونەر و مۆسیک و ئاوادەنکردنەوە دا درووستیان کرد.

هەروەها لەوکاریگەرییانە دەدوێت کە ئەو کەڵە زانا و بیریارە مەزنانەی لە ڕێگەی تێز و بیرۆکە زانستیەکانیان و گەشەسەندنی زانستی لە دوای خۆیان بەسەر جیهانی هزرو فەلسەفە و ژیان و مرۆڤایەتیدا جێیان هێشت.
لە، نموونەی گالیۆ و کۆپەرنیک و ئیسحاق نیۆتن و چارڵز داروین و..تاد.

لە جیهانی سۆفیادا/
نووسەر باس لە درووست بوونی مرۆڤ و گەردوون و ژیان دەکات و مێژووی شارستانیەتی ئەوروپاو ڕۆژئاوامان پێدەناسێت.

لە جیهانی سۆفیادا/
دەیان چیڕۆکی جیاوازی مێژوو دەبینیت. حەکایەتی کۆن وسەرهاتی سەردەمی زوو، ئایینەکان، چیڕۆکی ئادەم و حەوا، لافاوەکەی نوح، ژیانی مەسیح و دەسەڵاتی کڵێسە و پیاوانی ئایینی و چەوسانەوەی بیرمەند و ئازادی خوازان، تەقینەوە گەورەکە، دنیاو شوێنانێکی سەیر، هەموو ئەمانەو دەیانیتر لەو شاکارە مەزنەدا دەبینیت.

جیهانی سۆفیا/
ئەنسکلۆپیدیایەکی مەعریفی و فەرهەنگێکی فەلسەفی و کەشکوڵێکی ڕۆشنبیرییە.

لە جیهانی سۆفیادا/
لە بەرگی ئەدەب و بە زمانێکی ئەدەبی فەلسەفە و زانست دەخوێنیتەوە.

جیهانی سۆفیا/
گەشتێکی فەلسەفی جیاوازە و وا لەخوێنەر دەکات کە ئیدی بە تەنیا خۆی بێت و نەبێت بە پاشکۆی هیچ ئیدۆلۆژیاو مەزهەب و تێڕوانینێک و بە کۆپی پێستی فیکری ئەوانی تر و هەوڵبدات بە هۆشیاری بژیت و جێدەست و پەنجەی مەعریفی و ڕۆشنبیری لەو جیهانەدا هەبێت و تەنیا تاکێک و ژمارەیەک نەبێت لەنێو کۆمەڵ و ژمارەکان.

بەڵکو مرۆڤێک بێت خاوەنی جیهان بینی خۆی بێت و ئازادانە بیربکاتەوە و خۆی لە بۆتەی هیچ تێگەیشتنێکی دەق بەستوو ئامادەکراو دیاریکراودا زیندانی نەکات.

بەڵکو هەڵگری ڕۆحیەتێکی زیندوو و تێڕوانینێکی واڵاو فیکرێکی کراوەبێت و لەسەر پێوەری زانستی و بنەمای فەلسەفی و تێگەیشتنێکی مەعریفی و هەڵسەنگاندنی ئەقڵانی بیرۆکە و بۆچوونەکان هەڵبسەنگێنێت و ڕاستێتی و زانستی بوون و ئەقڵانی بوون و سرووشتی بوون و واقعی بوونی شتەکان، لە ئەفسانە و خەیاڵ و خوڕافە و ناڕاستییەکان جیابکاتەوە و خاوەنی سەروەری و کەسایەتی خۆی بێت و دەرفەت نەدات کەس لە جیاتی ئەو بیربکاتەوە و بڕیاربدات.
بەڵکو هەمیشە دەبێت بوونەوەرێکی بیرکرەوە بێت و لە بیرکردنەوەو پرسکردن و گوومان نەکەوێت و دایمە بپرسێت و هەموو شتەکان بخاتە ژێر پرسیار و، نەشتەری ڕەخنەی هەردەم لە کاربێت و هەوڵی دۆزینەوەی ڕاستیەکان بدات و هیچ کاتێک لە گەڕان نەوەستێت.

لە جیهانی سۆفیادا/
کۆمەڵێک پرسی فەلسەفی و وجودی لە بارەی خوداو ئەهریمەن و چەمکەکانی وەکو: مردن و ژیان، ئەخلاق و ئازادی ڕۆح و دەروون و جەستە، سرووشتی مرۆڤ، باشەو خەراپە، چییەتی وجود و سەرەتای گەردوون، و میتافیزیکاو چارەنووس لای خوێنەر درووست دەبن.

لە جیهانی سۆفیادا/
خوێنەر دەچێتە جیهانی فەلسەفە و تێدەگات کە فەلسەفە واتا:ڕووت بوونەوەی ڕووح و ئەپستڕاک بوونی چەمکەکان و لادانی پەردەی چەواشە و وەهم و درۆ لەسەر شتەکان.
فەلسەفە واتا: ئازارێکی وجودی و ئەبەدی، ئازارێکی نەبڕاوەی هەمیشەیی.

ئەو ئازارەی لەگەڵ یەکەم چرکەساتی پێخستنە سنووری مەملکەتی فەلسەفەدا لە دایک دەبێت و ئازاری ئەو هۆشیارییە فەلسەفییە دێتەبوون، ئەو هۆشیاریە فەلسەفیەی بە پێی ئەندازەی زیاد بوونی، خەم و ئازارەکان بۆ خاوەنەکەی زیاد دەبن.

ئەو هۆشیاری و وەعیەی وا لەو کەسە دەکات، کە ئیتر لە گۆشەنیگایەکی تری فەلسەفی قوڵ و تێڕوانینێکیتر و شێوازێکیتری جوایەز لەوەی پێشوو لە گەردوون و ژیان و مرۆڤ بڕوانێت و لەگەڵ ئەو وەعیە فەلسەفیەدا،
کۆمەڵێک پرسیاری لۆژیکی و فەلسەفی لەدایک بن و تا کۆتایی تەمەن و ژیانی بەدوای وڵام دا بگەڕێت، هەرگیز ناتوانێت وڵامی یەکلاکەرەوە و دڵنیاکەرەوە، لەبارەیانەوە بەدەست بێنێت.

ئەو هۆشیارییە فەلسەفییەی دنیایەک گومانی لێ لە دایک دەبێت و یەقینەکانی پێشووتر هەمووی ورد و خاش دەکات و کودەتایەک لە جیهانی بینی ئەوکەسەدا دەکات و هەموو دۆگما و پێوەرە کۆنەکان هەڵدەوەشێنێتەوە و تێک و پێکیان دەشکێنێت و کۆمەڵێک بەهاو پڕەنسیپ و پێوەری نوێ شوێنیان دەگرنەوە.
ئەو هۆشیاری و وەعیەی خاوەنەکەی لە پەتای تێڕوانینێکی تۆتالیتێرانە و ڕەهاگەراییانە و پۆپۆلیستانە ڕزگاردەکات و وای لێدەکات ئیتر شتەکان بە ڕێژەیی ببینێت و چ شتێک بە حەقیقەتی ڕەها وەرنەگرێت، تا ئەو کاتەی لە بۆتەی لۆژیکی دەدات و بە فلتەری ئەقڵی داببات و بە تەرازووی زانست هەڵی سەنگێنێت.

ماوەتەوە بڵیم ژۆستاین گاردەر لەسەر ئاستی دنیادا قەڵەمێکی جیاواز و ناوێکی دیاری دنیای نووسین و ئەستێرەیەکی درەوشاوەی جیهانی ئەدەبە.
گاردەر لە ئۆگۆستۆسی ساڵی1952 لەدایک بووە و
بە یەکێک لە نووسەرە ناودارەکانی سەردەم دێتە ژمارتن.

نووسەر فەلسەفەی خوێندندووە و دواتر دەچێتە بواری ئەدەب و ڕۆ دەچێت لەو جیهانەدا و لە ناوەندەکانی خوێندن وانەی مێژووی فیکر وفەلسەفە دەڵێتەوە.

گاردەر لەپاڵ شاکاری ناوازەی جیهانی سۆفیا، خاوەنی کۆمەڵێک بەرهەمی ئەدەبی تری مەزن و کاری نووسینی گرنگە، لەنمونەی:
-کچەی پرتەقاڵ
-نهێنی ئارامی
-نهێنی یاری کاغەز
– سڵاو…کەس لێرەیە؟
-مایا..تاد.
ئەو نووسەر جیهانییە ناودارە توانیویەتی ئەسپی لێهاتوویی خۆی لەبواری نووسین تاوبدات و بەهرەکانی بخاتەگەڕ و ئەستێرەی بەختی لە ئاسمانی فیکر و فەلسەفەو ئەدەبدا بدرەوشێتەوە و کۆمەڵێک لەو بەرهەمە ناوازانەی کە ئاماژمان پێدا، پێشکێش بە مرۆڤایەتی و جیهانی بکات و بە هۆیانەوە کۆمەلێک خەڵاتی وێژەیی بەدەست بێنێت.[1]

وەک خەڵاتی:”بکستیهودەپال”لە ساڵی1997، و خەڵاتی”ویلی برانت”لەئۆسلۆی پایتەختی نەڕوێژ لە ساڵی2004، هەروەها خەڵاتی”سام سانت ئۆلاف”ی شاژنی نەڕوێژ، لە ساڵی 2005.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,155
HashTag
挂钩项目: 2
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 29-05-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on29-05-2022
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):17-03-2023
URL
此产品已被浏览1,155
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,457
图片 106,568
书籍 19,266
相关文件 97,105
Video 1,390
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!