هەرکەس بانی فرەترە، بەفری زۆرترە
بان: سەربانی خانوو دەگرێتەوە، لە زستان کە بەفر دەباری ئه و خانووەی سەربانەکەی گەورەتر و فراوانتر بووایە، بەفری زۆرتر لەسەر دەکەوت و بانگوش و بانگێڕەکە زیاتر ماندوو دەبوون، بەڕاماڵینی بەفر و گێڕانی باگردێنەکە، بەڵام ئه و خانووەی سەربانەکەیان بچووکتر بووایە، بەفر کەوتنەکەش کەمتر دەبوو، کەواتە ڕاماڵینی بەفرەکەش و کات و ساتێکی کەم و ماندووبوونی کەمتری دەویست، ئینجا ئه و بەفر بارین و سەربانە بچووکی و گەورەییە کراوە بە ئیدیۆم و لە مەبەستی جیاجیادا بەکاردەهێنرێت بەنمونە: دیوەخانی ماڵە دڵاوا و دەوڵەمەندێک قەرەباڵغ و جەنجاڵ و پڕ میوانترە وەک لە ماڵە هەژارێک یان دەوڵەمەندێکی قرچۆک، بە خاوخێزانێکی زۆر و ڕەشە خێزانیش دەوترێت: هەرکەس بانی فرەترە، بەفری زۆرترە واتە: تا ماڵ و مناڵ زۆرتر بێت، ئەرک و زەحمەتی و ماندوبوونی زیاتری دەوێت.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 585