نە بەزەردەخەنە زاڵم باوەڕ بکە، نە بەخۆشی زستان
زاڵم: زۆردارە، ئەو کەسەیە زوڵم لە خەڵکی دەکات و بە گوێرەی ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی و مافی کەسانی دەوروبەری پێشیڵ دەکات و حەق و ناحەق تێکەڵ دەکات و جەبەڕووت و زۆردار و چەوسێنەر و خۆسەپێنە و پشت بە هێز و چەک و شیر دەبەستێت و ئاوەز و یاسا و نەریت دەبەزێنێت و بەدەر لە ڕێنمایی و یاسا کارپێکراوەکان کاردەکات، زەردەخەنە: بزە، خەندە، سمێڵەخرتکە، گرژینەوە، بسکە، بزەی سەرلێوە، گوزارشتە لە خۆشی و شادی و دۆستی و کەیف پێ هاتن، خۆشی زستان: واتە کەشوهەوا لەبارە، باران و هەوروهێرە و باوباران و بەفروکڕێوە و تەرزە و تۆفان و زریان لە ئارادا نییه، هەردوو حاڵەتی (زەردەخەنەی زالم) و (کەشوهەوا خۆشی زستان) لەو ئیدیۆمەدا وەکوو دوو شتی وەک یەک خراونەتەڕوو، کە هەردووکیان هەنووکەیی و کاتیین و زوو تەواو دەبن، هەردوو حاڵەت لە کوردەواریدا بوون بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ کارێک کە هەڵخەڵەتاندن و فریوودانی تێدا بێت و جێگەی متمانە نەبن دەوترێت: نە بەزەردەخەنەی زاڵم باوەڕ بکە، نە بەخۆشی زستان.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 700