ناو: ڕاوێژ
ناوی باوک: نەسرەدين
رۆژی لەدایکبوون: #18-05-1994#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ڕاوێژ نەسرەدین شێخ باقر لە دایکبووی 18-05-1994 لە گەڕەکی شەهیدانی ئازادی شاری سلێمانی، قۆناغی سەرەتایی خوێندنی لە قوتابخانەی بەیانی سەرەتایی تەواو کردووە و دوای سێ ساڵ لە تاقیکردنەوەی وزاری پۆلی 12ی زانستی ساڵی چوارەم تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی 12 ی وێژەیی کردووە و قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەی پشدەری ئێواران لە گەڕەکی مامۆستایان لەساڵی 2015 تەواو کردووە، لە سایتی لڤین پرێس و گۆڤاری لڤین کاری کردووە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی سایت و میدیای دیپلۆماتیک مەگەزین، لە ساڵی 2016 لە بەشی دەروونناسی گشتی زانکۆی زاخۆ وەرگیراوە، ساڵی 2019 بەشی پەروەردە و دەروونناسی زانکۆی چەرمۆی تەواوکردووە، ساڵی 2020 لە بەشی کلینیکەڵ سایکۆلۆژی زانکۆی تەبرێز لە وڵاتی ئێران وەرگیراوە و دەستی کردووە بە خوێندن بە درێژایی ماوەی خوێندن بەشداری چالاکی سەرجەم کار و چالاکییە مەدەنییەکانی ناو ئامادەیی و زانکۆ و دەرەوەی زانکۆبووە، ساڵی 2018 بەشداربووە لە دامەزراندنی ناوەندی پەروەردە و ڕۆشنبیری لالەزار کە ئێستا خاوەنی ڕێژەیەکی بەرچاوی کتێبی پەروەردەیی بەنرخ و گرنگە، هەروەها خاوەنی بڕوانامەی باوەڕپێکراوە لە لایەن سەرۆکی لقی ئازەربایجانی شەرقی سەندیکای دەروونناسانی ئێرانەوە بۆ چارەسەرکردنی دەروونی مۆدێلی (سی، بی، تی)، و خاوەنی بڕوانامەی باوەڕپێکراوی زانکۆی کاشانە بۆ چارەسەرکردنی دەروونی مۆدێلی (ئەی، سی، تی)، وە خاوەنی بڕوانامەی باوەڕپێکراوی زانکۆی شیرازە لەوڵاتی ئێران بۆ چارەسەرکردنی دەروونی (سکیما سێرەپی)، و خاوەنی بڕوانامەی باوەڕپێکراوە لە لایەن سەرۆکی لقی ئازەربایجانی شەرقی سەندیکای دەروونناسانی ئێرانەوە بۆ دەستنیشان کردن و نەخۆشی ناسی دەروونی، هەروەها ڕێکخەر و وەرگێڕی ڕاستەوخۆی چەندین کۆرسی ڕاهێنانی چارەسەرکردنی دەروونی بووە لە زانکۆی تەبرێز بۆ چارەسەرکارانی دەروونی کوردستان. [1]