ناو: حەسەن
نازناو: خامۆشی
ناوی باوک: نادر خدر
ساڵی لەدایکبوون: #1920#
ساڵی کۆچی دوایی: #2001#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی مۆڵاک ی سەربە شارۆچکەی #پێنجوێن#
شوێنی کۆچی دوایی: شارۆچکەی #سەیدسادق#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی حەسەن نادر خدرە ساڵی1920 لە گوندیمۆڵاکی سەر بە شارۆچکەی پێنجوێن دایکبووە، لە منداڵیەوە خراوەتە بەرخوێندن بەپێی خوێندنی ئەو ڕۆژگارە، فەقێیەتی بووە خوێندویەتی.
لە ساڵی 2001 لە شاری سەیدسادق کۆچی دوایی کردووە، لە شاخی ئاشبڵاخی سەیدسادق بەخاک سپێراوە.
ئەمەیش نموونەیەک لە شیعرەکانیەتی.
ئەی وەتەن بەقوربانی ڕەنگی زەرد و حاڵەتی پەشێوت بم
وەتەن سەرگەردی ناڵە و ئاهی سەرد و باری لێوت بم
بەدایم دیدە پڕ خوێنی وڵاتی شەڕ لە نێوت بم
چ دەردێکە شکاندی قامەتی دڵ کەش و نازارت
لەبەر چی سەخت دەبێ لەحزە بەلەحزە ئێش و ئازارت
ئەسەف خۆری دیلی خاکەکەی پڕ زێڕ و زێوت بم
ئەبێ کەی بێتەوە ئەمجارە تەرتیب و ئارامت
کوڕانی تۆ هەتاکەی مەرهەمێ نا نێنە سەر زامت
خەفەتباری گوڵی بێ ئاو و سیسی دەشت و کێوت بم
[1]