پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ژیاننامەی عەبدولخالق ئەحمەدی میوزیکژەن و گۆرانیبێژ
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چەمچەماڵ لە ساڵی 1992
24-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,287
وێنە 105,619
پەرتووک PDF 19,137
فایلی پەیوەندیدار 96,316
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەوەی دوای ڕاپەڕین بەدەستمان نەهێناو ئێستای خوڵقاند
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەوەی دوای ڕاپەڕین بەدەستمان نەهێناو ئێستای خوڵقاند

ئەوەی دوای ڕاپەڕین بەدەستمان نەهێناو ئێستای خوڵقاند
ناونیشان: ئەوەی دوای ڕاپەڕین بەدەستمان نەهێناو ئێستای خوڵقاند
نووسەر: #سەروەت عەبدوڵڵا#

بە گوزەر کرد بە مێژووی ئەو کۆمەڵگانەی شۆڕش یان ڕاپەڕینیان تێدا ئەنجامدراوە، ئاسان ئەوە بەدی دەکەین کە دۆخی کۆمەڵگە لە هەموو ڕوویەکەوە دەستی بە گۆڕانکاری ڕیشەی کردووەو دۆخێکی خوڵقاندووە جیاواز لە دۆخی پێش ڕووداوەکان، جا ئەم دۆخە ئەگەر بەرەوباشە بووبێت یان خراپترکردنی، چوونکە ڕاپەڕین و شۆڕشی بێ ئەجێنداو ستراتیجی هاوبەش دەرئەنجامەکەی پێچەوانەی خواستی کۆمەڵگە دەبێت. لێرەدا بەندە دەمەوێت ڕاپەڕینی باشوری کوردستان بکەمە دەستکەلای قسەو ئەوە بخەمە ڕوو، کۆمەڵگەی کوردی بۆچی دوای ڕاپەڕین نەیتوای بەو خواستانە بگات کە پاڵنەری سەرەکی و دەرئەنجامێکی چاوەڕوانکراوی ڕاپەڕین بوون؟ دەمانەوێت ئاماژە بە چەند فاکتێک بکەین کە ڕاستەوخۆ کاریگەریان هەیە لەسەر ئەو دۆخەی وا ئێستا کۆمەڵگەی کوردی پێدا گوزەردەکات و بە تەواوەتی وێنەی کۆمەڵگەیەکی ناجێگری سیاسی و کۆمەڵایەتی سەراپا لە قەیرای پێبەخشیوە.
دەکرێت تێگەیشتی ئەو سەرکردە (Leader) انەی ئیدارەی ڕاپەڕین و دۆخی کۆمەڵگەیان کرد دوای ڕاپەڕین بە هۆکاری یەکەمی ئەم دەرئەنجامانە بزانین. هەڵەیەکی زۆر گەورە بوو کە ئەو سەرکردانە بە ئێستاشەوە واتێگەیشتوو ڕاپەڕین و شۆڕش لە کۆمەڵگەدا تەنها پێویستی بە گۆڕینی لایەنی ئیداری و سیاسی هەیە، وەک لەوەی لە کوردستان بینیمان. کاتێک دەگەڕیتەوە بۆ سەرەتاکانی ڕاپەڕین بە ڕوونی ئەوە دەبینیت کە لیدەرەکانی کۆمەڵگەو شۆڕش هیچ ئەجێدایەکیان نییە بۆ گۆڕینی جومگەکانی دیکەی کۆمەڵگە. بۆنموونە، ئەو کلتوورەی بەعس کۆمەڵگەی کوردی لەسەر پەروەدەکرد بوو، بە دەماری تاکی کوردیدا بە بێ ئاگایی خۆی چووبوویە خوارەوە و کاریگەری لەسەر ڕەفتاو خەویشی دانابوو، نابینیت هیچ بەرنامەیەک هەبێت بۆ کارکردنەوەو پاشان لە ڕیشەکەنکردنی ئەو کلتوورە. کلتوورێک جگە لە خۆ بەکەم زانین، زەلیلی، تووڕەی، بێ ئیرادە، بێ شوناسی، چاوچنۆکی، جاسوسی، مامە حەمەیی، بە سوک تەماشاکرن، بە خائین بینی هەموو کەسێک، هیچی دیکەی پێشکەش نەکرد... ئەگەر سەیرێکی ئێران بکەین لە ڕۆژانی سەرەتایی ئینقلابەوە بە ڕوونی جێ بەجێکردنی ئەم ئەجێندایە دەبینین، کە کەسێکی وەک کاک ئەحمەدی موفتی زادە ناوی لێدەنێت (گۆڕینی فەرهەنگ)، ئەو دێت لەسەرەتای ئینقلابدا تەنانەت داوادەکات هەموو ئەو ناوە فارسیانەی کە ئاماژەن بە میژووی پرخوێنی فارس و ئێرانی و هیچ نابەخشنە کورد لایبەرن و بیگۆِرن. تەنانەت داوادەکات برۆنە فەرمانگەی ڕەگەزنامەو ناوەکانی خۆیان بگۆڕن. یاخود لەسەر ئاستی دەوڵەت دێن یەک موئەسەسەی گەورە دادەمەزرێنن بۆ چۆنییەتی گۆڕینی فەرهەنگ کە سەرەتا لە گۆڕینی بەرنامەی زانکۆکانەوە دەست پێدەکات و بە هەموو ڕیشەی کۆمەڵگەدا دەیبەنە خوارە، ئەو سیستەمەی لەسەر بوونیاد دەنێن کە ئێستا ئیدارەی ئەو میللەتە ناڕازییە دەکات. کاتێک لە دوای ڕاپەڕین تۆ بەرنامەیەکی لەم جۆرەت نییەو شتێکی نوێت پێنییە، جگە لە گواستنەوەی کلتوری سەقەتی شاخ و سەپاندنی عەقڵییەتی بەپیرۆزکردنی هەمووشتێک و هەموو کەسێک کە بۆ مانەوەت گرنگە، دەبێت چاوەڕێی ئەم دەرئەنجامەش بکەیت. کاتێک تۆ دەبیتە درێژە پێدەری کلتوورێکی وێران، دیارە کە کۆمەڵگەیەکی وێرانت بۆ بەرهەمدێت. ئەو گۆڕانکاریانەی لە کۆمەڵگەی کوردی دوای ڕاپەڕین ڕوویدا بەشی هەرە زۆری گۆڕاکاری خۆڕسک بوو، هیچی بە بەرنامە نەبوو بۆیە دەبینیت زۆرجار تەقەبوول نەدەکرا، زۆر بەخاوی جێگیر دەبێت، هەندێک ناوچە وەری دەرگرن و بەشێکی زۆر ڕەدی دەکەنەوە. کلتوری بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا بە بەرنامە دانابەزێتە کۆمەڵگە، بۆیە دەبینیت ئەو ناشیرینیانەی تەکەلۆجیا دەیبەخشێتە کۆمەڵگەی کوردی نایبەخشێتە کۆمەڵگەیەکی دیکە. لەبەرئەمەیە دەبوو لە دوای ڕاپەڕین بەجدی کار بۆ نەهێشتی کلتوری پێش ڕاپەڕین بکرایە.
ئەوەی ڕاپەڕین نەیوانی بیکاتە بەرهەمێک و پێشکەشی کوردی بکات، بریتییە لە کلتوری دیموکراسی بوون. هەموو حیزبەکات بە ڕاست و چەپەوە خۆی بەو پەڕی دیموکراسی دەبینێت، بەڵام دەبینین واقیع شتێکی دیکەمات پیشاندەدات. لە هەر کۆمەڵگەیەکدا دیموکراسی نەبێتە کلتوور ئیمکاتی تەیبیقی دیموکراسی نابێت. واتە ئەگەر تۆ بتەوێت سیستەمی دیموکراسی دابەزێنیتە کۆمەڵگەیەکەوە، یەکەم هەنگاو بریتییە لە دروستکردنی کلتورێکی دیموکراسی لەو کۆمەڵگەیەدا، کارێک بکەیت تاکەکان لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیاندا مومارەسەی دیموکراسی بکەن. ئەوە ڕوونبێت لەلایان کە دیموکراسی بوون تەنها بریتیی نییە لە ڕۆشن بۆ سەر سندوقەکانی دەنگداو پڕکردنەوەی فۆڕمێک کە کەسەکەی پێشتۆ بە پارە ئەو فۆڕمەی پڕکردۆتەوە و دەنگی داوە: لێگەڕێن کەمێک ئەمە ڕوون بکەمەوە. لەڕاستیدا هەر کلتورێکی دیموکراسی چەند تایبەتمەندییەکی خۆیی هەیەو بەو تایبەتمەندیانەدا دەناسرێتەوە. بۆنموونە قبوڵکردی جیاوازییەکان ئەگەر زۆریش کەمینەبن. کابرا لەماڵەکەی خۆیدا تەحەموولی بۆچوونی جیاوازی منداڵەکانی خۆی ناکات، کاتێک دەڵێن با نەڕۆین بۆ ئاوێسەر بۆ سەیران، سەرتەکی بەمۆ خۆشە، بەو جیاوازییە شای دەکات بە شیوەن، یان شەڕوو فەرتەنەی بەنامەیەکی تۆمارکراوی تەلەفزیۆنی زۆر بەئاسانی دەگوازێتەوە سەر سفرەی ماڵەکەی خۆی، کاتێک یەکێک لە منداڵەکان بۆچوونی ئەوانی دیکەی لەوبارەیەوە بەدڵ نییە. بۆیە ناکرێت تۆ چاوەڕێی تەبیقی دیموکراسی بیت، ئەگەر نەتوانییوە تاکەکای کۆمەڵگە لەسەر ئەوە پەروەدەبکەیت کە بۆچوونە جیاوازەکانیش بەشێکن لە تێگەیشتنی ئەوانی دیکە، ئەگەر هەڵەشبن ئەوە لای تۆ هەڵەیە. هەروەها تایبەتمەندی (Private) یەکێکی دیکەیە لە تایبەتمەندییەکانی کلتورێکی دیموکراسی، کابرا بە سەردان دەڕواتە میوانی، یەکسەر و بێ پێشەکی داوای پاسۆردی ئینەرێتەکەی دەکات، یان دەڵێتببورە دەکرێت ڕەمزی مۆبایلەکەتم بدەیتێ، ئیتر خۆ ناڵێت، ئەمە شتێکی تایبەتیەو من مافی بەکارهێنانیم نییە، یان ئەگەر کابرا نەیویستایە ئەوا هەر پاسۆردی دانەدەنا. یاخود کابرای خاوەن کلتوری دیموکراسی کاتێک دەڕوات بۆ فەرمانگەیەک لەو سەرەیەدا ناوەستێک کە دیاری کراوە بۆ کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت یان ئەوەی پێیدەگوترێت (Disability)، چونکە دەزانێت ئەو شوێنە با چۆڵیشبێت تایبەتە بە کەسێکی دیکەوە. ئەوی دیکە دەڕوات لە نانەواخانە سەرەدەگرێت، وەک دکتۆر خانی دەڵێت شیوازی سەلامکردنی کۆدە و بە سەلامەکەی دەڵێت چەنند نانم دەوێت و دەڕوات، ئیتر بیرلەوناکاتەوە کە ئەوانی دیکەش وەک ئەو ئیشیان هەیەو دەبێت سەربگرێت. ئەم چەند خاڵە کە ڕۆژانە هەموومان ئازار دەدات پێماندەڵێت تۆ ناکرێت چاوەرێی دیموکراسی بکەیت ئەگەر ئەمانەت هێشتا حەل نەکردووە. کێشەکە ئەوەیە ئەمانە زۆر سادەن بەڵام لە زۆررینەماندا هەیە، ئەوەی سەرەی نان دەگرێت، لەوانەیە کە دەڕاتە فەرمانگەیەکەوە بەئاسانی بتواێت شوێنی ئەوانی دیکە بۆخۆی بەکاربهێنێت، سروش دەباغ دەڵێت: لەکلتورێکی دیموکراسیدا تاکەکان ئەوە فێربوون کە سەیارەکانیان لە شوێنی خاوەن پێداویستی تایبەتدا پارکینگ نەکەن.
هەڵبژاردنی میکانیزمە بۆ گەشتنە سیستەمێکی دیموکراسی لەسەر ئاستی کۆمەڵگە، کابرایان واحاڵی کردووە کوردستان سیستەمێکی دیموکراسی هەیە چونکە هەڵبژاردن دەکرێت، وەک ئەوەی سەدام حوسەین هەموو ساڵێک هەڵبژادنی نەکردبێت، حوسنی موبارەک بە شەق خۆیی سەپاند بێت، مەگەر ئەوانیش هەلبژاردنیان نەدەکرد؟ ئەی بۆ دیموکراسی نەبوون، دیارە چوونکە کلتورەکە دیموکراسی نییە. ئەوە دیموکراسییە (یانەیەکی سلێمانی بێ شەق و شەڕ لە دهۆک و زاخۆ یارییەک بکات، ئەوە دیموکراسییە کابرا بەهیچ شێوەیەک بۆچونی سیاسی و ئاینی لەگەڵ تۆدا ناگونجێت، بەڵام لەفەرمانگە بەبێ جیاوازی دەتوانێت دەستی بە خزمەتگوزارییەکان بگات. دیموکراسی کاتێک دەبێتە کلتور، سیستەمێک هەبێت منداڵەکانی بۆ پەروەردەبکات، تاکەکان فێربکات پاراستنی سنوری کەسی ئەوانی دیکە ئەکە لەسەرشانتز
هەڵبژاردنی میکانیزمە بۆ گەشتنە سیستەمێکی دیموکراسی لەسەر ئاستی کۆمەڵگە، کابرایان واحاڵی کردووە کوردستان سیستەمێکی دیموکراسی هەیە چونکە هەڵبژاردن دەکرێت، وەک ئەوەی سەدام حوسەین هەموو ساڵێک هەڵبژادنی نەکردبێت، حوسنی موبارەک بە شەق خۆیی سەپاند بێت، مەگەر ئەوانیش هەلبژاردنیان نەدەکرد؟ ئەی بۆ دیموکراسی نەبوون، دیارە چوونکە کلتورەکە دیموکراسی نییە. ئەوە دیموکراسییە (یانەیەکی سلێمانی بێ شەق و شەڕ لە دهۆک و زاخۆ یارییەک بکات، ئەوە دیموکراسییە کابرا بەهیچ شێوەیەک بۆچونی سیاسی و ئاینی لەگەڵ تۆدا ناگونجێت، بەڵام لەفەرمانگە بەبێ جیاوازی دەتوانێت دەستی بە خزمەتگوزارییەکان بگات. دیموکراسی کاتێک دەبێتە کلتور، سیستەمێک هەبێت منداڵەکانی بۆ پەروەردەبکات، تاکەکان فێربکات پاراستنی سنوری کەسی ئەوانی دیکە ئەکە لەسەرشانتز
ڕاپەڕین نەیتوانی ئیرادە بە تاکی کۆمەڵگە ببەخشێت و دواتر ئەم ئیرادەیە بەونا دامەزراوەو حیزبەکانیشدا شۆڕ ببێتەوە. ئەوی جێگەی سەر سوڕمانە ئەوەیە، تۆ چاوەڕێی ئیرادە لە حیزب و دەستەیەک بکەیت کە تاکەکانی لە ئەساسدا خاوەنی ئیرادە نین. ئەوە چی بێ ئیرادەییەکە، کابرا ئەندام پەرلەمانە دەڵێت داوا لە سەرۆکی ئەمەریکا دەکەم بە بریارەکەیدا بچێتەوە چونکە بۆتەڕێگر لەمن سەفەربکەم بۆ ئەمەریکا (جا بۆ هەر مەبەستێک بێت)، ئەو پەرلەمانتارە ئەگەر ئیرادەی هەبووایە دەیگووت فیزام وەرگرتووە، بەلام داوای کانسڵکردنەوەم کردووە، چونکە ئەمەریکا ڕێگەنادات هاوڵاتی ئاسایی ئێمە سەفەربکەن بۆ ئەوێ. بۆیە ناکرێت ئێمە چاوەڕێی پەرلەمانێک بکەین گۆڕان بخوڵقێنێت ئەگەر لەسەرئاستی تاک و لە ژیانی ئاسایی خۆیاندا خاوەنی ئەو هێزە نەبن. تاکی عێراقی بە گشتی بییەوێت و نەیەوێت ئەوە ئەوپەڕی بێ ئیرادەییە چەپڵەو گوڵبارانی هێزێکی چەکداربکەیت کە هاتووە خاکەکەتی داگیرکردووە! ئەمەریکا بۆ هەرچی هاتبێت دەیتوانی هاوڵاتیانی عێراقی خۆیان بکاتە سەربازی ئازادکردنی وڵاتی خۆیان. ئەمەش بۆ کورد هەر ڕاستە، لەوەتەی کورد شۆڕش دەکات خاڵی سەرەکی شکستی کورد ئەوەبووە کە ئەوانی دیکە یارمەتیانداوەو بە بڕینی یارمەتییەکە شۆرشەکە کەوتووە! ئەمە خاڵی شکستە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئیرادەوە هەیە بۆ بەرەنگار بوونەوە. ڕاپەڕین نەیتوانی تاک بۆ ئەمە پەروەدەبکات. خەواڵوییە، چاوەڕێ بکەیت میللەت لەبەرامبەر قەیرانەکانەوە خۆ ڕاگربێت لەکاتێکدا تۆ لەسەردەمی ئارامیدا نەتوانیووە دروستیان بکەیت، بۆیە حوکمەتی هەرێم لەم خاڵەدا زۆر بە گەمژە دەبینم، چونکە واحاڵی بووە کۆمەڵگەیەکی خاوەن ئیرادەی دروستکردووە. کابرا! نەیتوان و ئیرادەی نەبوو لەبەرامبەر داواکارییەکدا خۆی ڕاگیربکات و فرۆکەوانێکی ئازاد کرد، ئێستا هێنانەوەی پەیکەری فرۆکەکە دەکاتە خەڵاتی سەرکەوتی خۆی.
نەیانتوانی لە دوای ڕاپەڕین و بە ئێستاشەوە لە ماهییەت و گرنگی پەروەدەو زانکۆکان تێبگات، ئێستا بێیت و داوای سیستەمێکی جێگیری ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی بکەیت. ئەگەر پەروەردە لای ئەمانە گرنگ بوایە وەزیرەکەی لەیەک کاتدا دوو وەزارەتی بەڕێوە نەدەبرد. تەنها ئەمە بەسە بۆئەوەی تێبگەین سیستەمی پەروەدە چەنێک بێ ئەهمییەتە لە حوکمڕای کوردیدا. کابرا خۆی کەس نازانێت چی شەهادەیەکی هەیە کردویانە بە ڕاوێژکار و دەڵێت، من ئیعتراف بە زانکۆی تاران و میصر و کوێ و کوێ ناکەم. لەشکرێک خوێندکاری خاوەن کەرامەت و ئیرادەو بە شەهامەتی ناردۆتە دەرەوە بۆ خوێندن، بەڵام ئەوانەی کە دەگەڕێنەوە لە وەزارەت هەرئەوەنییە بڵێن ملتان شکێت بۆ ڕابوواردن چوون!، ئەوانەشی کەماون لەتاو قەرز ڕوویان نایەت تەلەفوون بۆ کوردستان بکەنەوە، یان هەزار پێچ لێدەدەن ڕۆژێک درەنگتر بگەڕێنەوە کوردستان و سەعاتێک کەمتر خەجاڵەتی خاوەن قەرزەکانیان ببن ڕوو بە ڕوو. ئەوانی دیکەشیان دە هەوییەی جۆراوجۆر ئیشی خستۆتە گیرفانی تا هیچ نەبێت بتوانێت سەعاتێک زیاتر دوای زانکۆ کاربکات. ڕاپەڕین نەیتوانی تاکێک دروستبکات کە نیشتمان پەروەری بەوانی دیکە نەفرۆشێتەوە، نەیتوانی بڵێت هەمووتان لەبەرامبەر نیشتمانەوە بەرپرسن.

ئەوەی ڕاپەڕین نەیتوانی پێمان ببەخشێت، بریتییە لە دروستکردنی ڕۆحییەتی لێبووردەی و ئەوی دیکە قبوڵکردن. زۆر سەیرم لێدێت، کابرا 2008 لەدایک بووە مەسعود بەرازانی، مام جەلال، نەوشیروان، سەلاحەدین... کەسیانی قبوڵ نییە. سەیرەکە لەوێدایە ڕاپەڕین نەیتوانی ئەوە بە کۆمەڵگەببەخشێت کە دەکرێت کۆمەڵگە یەک سەرکردەی هەبێت. با بۆ چوونتان جیاوازبێت، بەڵام دەکرێت بۆ زەمەنێک سەرکردەی هەموو کۆمەڵگە بێت. ئەوان دوای ڕاپەڕین هەموو شتێکیان ناشیرین کردو نەوەیەکیان دروستکرد، زۆر بەئاسانی دەتوانێت بێ حورمەتی بە هەموو شتێکی کۆمەڵگە بکات. هێشتا لەوە تێنەگەشتووە، کە ڕێگەی دیکە زۆرە بۆئەوەی بە بەرامبەر بڵێت بۆچوونێکی هەڵەیە. نئەم نەوەیەیە دەبێت ئەوەمان لاڕوون بێت کە کۆمەڵگە بەبێ پیرۆزی نابێت و ناشرینە. ڕاپەڕین نەیتوانی سەرکردەیەک دروستبکات لای هەمووان خۆشەویست بێت! سەرکردە نەیتوانی ببێتە خۆشەویستی هەمووان، چەند خوول سەرۆکی هەرێمێکی 5 ملیۆنی بیت، بەڵام لە دێگەڵە بەملاوە خۆشیان نەوێیت! سەرۆک ئەمە خەلەلە! لەخۆتان پرسییوە بۆ نەمانتوای ببینە خۆشەویست و بابەگەورەی ئەم نەوە نوێییە؟
بەندە لەم نووسینەدا، تەنها ئاماژەم ئەو چەند خاڵەکرد، کە ڕاپەڕین بەرهەمی جووهدو ماندوو بوونی کۆمەڵگەیەکەبوو، چاوەڕێی زۆری لێدەکرا، بەڵام لەبەرئەوەی نەتوانرا ڕاپەڕینێکی کلتوری شانەبەشانی ڕاپەڕینە سیاسییەکە بەرپاکرێت دەبینیت دەرئەنجامەکەی بەدڵی کۆمەڵگەنابێت. بە کلتور بوونی دیموکراسی کە کارکردنی دەوێت و لە پەرەدەوە دەستپێدەکات و هەموو دەمارەکانی کۆمەڵگە دەگرێتەوە، دەبێت ببێتە بەرنامەی کار ئەگەر بمانەوێت کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی وەک دەرئەنجامێکی ڕاپەڕین چاوەڕێ بکرێت. بە کلتوور کردنی لێ بووردەیی و هەڕاج نەکردنی کەرامەتی سیاسی کۆمەڵگە دەبێتە خاڵێک بۆ بوونیادنانی کۆمەڵگەیەکی جێگری بتەو.[1]
ئەم بابەتە 517 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | شار پرێس
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 01-05-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 01-05-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 01-05-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 517 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ژیاننامەی عەبدولخالق ئەحمەدی میوزیکژەن و گۆرانیبێژ
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چەمچەماڵ لە ساڵی 1992
24-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,287
وێنە 105,619
پەرتووک PDF 19,137
فایلی پەیوەندیدار 96,316
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.265 چرکە!