ئه و دێر و هەرشەمەی لۆچییە؟
پەرستگای جولەکەکان لە کوردستاندا، پێی دەگوترا:(دێر) یان(هەرشەم)، لەکۆندا ئەوانەی دەمارگیری ئاینیان هەبووە، شەوی(هەینی) لەسەر ڕۆژی(شەممە) بەمناڵە وردکە، لە درەنگانی شه و بەر دەرگای ئه و دێر وهەرشەمانەیان پڕ دەکرد لە زبڵ و خۆڵ و خاشاک، هەندێجاریش دەچوونە سەر ڕێگە و ماڵی جولەکەکان، بزمار و زبڵ وزاڵ و درەختە شکاو و دڕکیان دەخستە بەردەم دەرگا و ڕێگای دێر و ناو حەوشەی هەرشەمەکانیان پڕدەکرد لە پیسی و پۆخڵی، ئه و چیڕۆکە زارەکیە و دەماودەم گێڕدراوەتەوە، ئینجا لە شاری کۆیە تا کۆتایی چلەکانی سەدەی بیستەم(1948-1950) گەڕەکێکی جولەکەنشین هەبوو، کە تا ئەم دواییانەش پێی دەوترا:(گردی جولەکان)و خاوەنی دێر و هەرشەمی خۆیان بوون، لە کۆیە پێکەوە ژیانی ئایینەکان(موسلمان و گاور و جولەکە) لەکۆنەوە تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت زۆر باش بووە و گرژی و توندوتیژی لەنێوانیاندا ڕووینەداوە، وەکو هاوشاری و هاوڵاتی بەیەکەوە هەڵیانکردووە و بەشداری خەم و خۆشی یەکتریانکردووە، هێنانەوەی نمونەی کۆیە و جولەکە تەنها بۆ ئەوەیە بڵێم ئه و ئیدیۆمە لە کۆیە تا ئێستاش بەکاردەهێنرێت بۆ خانووبەرەیەکی گەورە و کۆن هاوشێوەی پەرستگای دێر و هەرشەم بێت به کەس پاک و خاوێن و سارد و گەرمی زستان و هاوینی ڕانەگیرێت و خزمەت نەکرێت خەڵکی کۆیە بە سەرسوڕمانەوە دەڵێن: ئه و دێر و هەرشەمەت لۆچیە؟.[1]