图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,313
图片 105,687
书籍 19,152
相关文件 96,421
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خوێندنەوەی ڕۆمانی بەردینە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەی ڕۆمانی بەردینە

خوێندنەوەی ڕۆمانی بەردینە
بابەت: ڕاڤەی پەرتووک
ناوی بابەت: خوێندنەوەی ڕۆمانی بەردینە
نووسین: ئاکار نەجم

#سەید قادر هیدایەتی# ناوێکی درەوشاوەیە لە ئەدەبی کوردیدا، ئەم نووسەرە بە سەلیقەیە خاوەنی چەند ڕۆمانێک و چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبییە. لە ڕۆمانەکانیدا هەر جارە بە شێوازێکی جیاواز دەگەڕێتەوە بۆ لای خوێنەرەکانی. ڕۆمانی تۆقی عەزازیل و گابۆڕ و گۆڕەشار و... هەریەکەیانی بە شێوازێک نووسیوە. چ شێوازی گێڕانەوە و تەکنیکی نووسین و ماکەکانی چیرۆک جیاوازن. هیچ ڕۆمانێکی لەوی تریان ناچێ.
لە تازەترین بەرهەمیدا کە ڕۆمانی بەردینەیە بەپێچەوانەی ڕۆمانی گۆڕەشارەوە شێوازێکی خۆشڕەوتە و زمانێکی شیرینی هەیە. خوێنەر هەر ئەوەندەی دەستی بەخوێندنەوەی کرد تا دوا لاپەڕە ڕۆمانەکە دانانێ. گێڕانەوە بە زمانی گودرون کە وەکو حەیرانبێژ نەرم و ناسک دەدوێت.
لە دوای بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی گۆڕەشار کە بە شێوازی مەنەلۆگ نووسرابوو ڕۆمانی بەردینە گێڕانەوەیەکی خۆش و چێژبەخشە و خۆڕەوتە و خوێنەر بە ئاسانی لەتەک ڕۆمانەکەدا دەڕوات. بەڵام گۆڕەشار کە ناوەڕۆکەکەی زۆر قووڵ و پڕ مانایە لێ شێوازی نووسینی سەختە و کەمتر خوێنەری ئاسایی خۆی لە قەرە دەدات. ئەگەر گۆڕەشار نیشاندانی دیوە ناشیرینەکەی ئەمڕۆی سەرمایەداری و دەسەڵاتداری بێت، ئەوە بەردینە نیشاندانی سەردەمی حوکمڕانی شا عەباسی زاڵمە.
بەردینە بە زمانێکی شیرین نووسراوە. سەید قادر هیدایەتی لەم ڕۆمانەدا سوودی لە زمانی بەیت وەرگرتووە، بەجۆرێک کە زمانی گێڕانەوە لە بەشی یەکەمی ڕۆمانەکەدا ڕێک دەڵێی بەیتە، لە کاتی خوێندنەوەدا خوێنەر بیری بەیتی محەمەد و سێوەی دەکەوێتەوە. کە یەکێکە لە شاکارە مەزنەکانی هونەری بەیت و حەیران. سەرەتای ڕۆمانەکە کە گێڕانەوە گودرون دەستپێدەکات. کاتی گێڕانەوە زەمەنی گودرون و دایکێتی، کە دایکی چیرۆکی شاڕێی بۆ دەگێڕێتەوە به و زمانە شیرینەی موکریان کە خوێنەر بەیتی محەمەد و سێوەی وەبیردێتەوە. سەرەتای ڕۆمانەکە چیرۆکی ئەویندارییە. پاشان گێڕانەوەکانی گودرون دەچێتە قۆناغێکی ترەوە و تێکەڵ بەدنیای دەسەڵاتداری دەبێ. لە ڕەوتی گێڕانەوەی بەشی یەکەمدا تەکنیکی گێڕانەوەکانی هەزار و یەک شه و بیری خوێنەر دەکەوێتەوە. کە گودرون چەند پەلەیەتی دایکی چیرۆکی شاڕێی بۆ تەواو بکات. خوێنەر بەهەمان شێوە لەگەڵ گودرون دا پەلەی ئەوەیە بزانێ ژیانی شاڕێ بە کوێ دەگات. لەبەشی دووەم بەدواوە گێڕانەوە دەگۆڕێت و دەچێتە ناو بابەتی دیکەوە. هەر لەبەشی دووەمدا زمانەکەش تا ئەندازەیەک دەگۆڕێت، لێ بەشی یەکەمی ڕۆمانەکە ڕێک زمانی بەیت و حەیران و گەلۆیە. ڕۆمانەکە بە چیرۆکی شاڕێ دەستپێدەکات و پاشان وردە وردە گودرون چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە قۆناغ بە قۆناغ چۆن خوێندوویەتی، لە پڕۆسەی خوێندندا چی بەسەرهاتووە، چۆن ستەمی لێ کراوە. پاشان وردە وردە ڕەوتی گێڕانەوە ژیانی گودرونە چۆن گەورە بووەوە و پاشان چۆن چووەتە نێو کۆشکی دەسەڵاتدارانی ئه و عەیامەوە کە سەردەمی شاعەباس و سەردەمی دەسەڵاتدارێتی خانەکانی قەڵای دمدمە. لێرە بە دواوە ڕۆمانەکە دەچێتە نێو مێژووەوە، بەڵام مێژوویەک بارگاویی بەخەیاڵی دەقی ئەدەبی. گودرون کارەکتەری خەیاڵی ناو ئه و مێژووە دەستکردەیە، لەپاڵ کەسایەتی دروستکراوی گودرون نووسەر کەسایەتییە ناسراوەکانی مێژووی بەکارهێناوە. چیرۆکی ڕۆمانەکە ڕووداوی شەڕی قەڵای دمدمە. ئه و مێژووەی کردووە بە ڕۆمان. لە کۆتایی ڕۆمانەکەدا لەگەڵ فەرهەنگێک بۆ وشە دژوارەکان، کە ئه و وشانە بە نیسبەتی خوێنەری ئاساییەوە کەمێک ئەستمە. جگە لەوە پەراوێزی بۆ چەند کەسایەتییەک و خانەکانی ئه و سەردەمە داناوە و ناساندوونی.
بەگشتی ئەوەی ئەم جارە و لەم ڕۆمانەدا بەدی دەکرێت، نووسەر ویستویەتی بە شێوازێکی سادەتر و خۆشڕەوت ڕۆمانەکەی بنووسێ و گێڕانەوە هەم زمانێکی شیرینی هەیە و هەم ڕووداوەکانیش خێرا و تیژتێپەڕن. کۆی ڕومانەکە لە سەردەمی شاعەباسدایە، فەزا و زمانی ڕۆمانەکە ئه و سەردەمەیە. ئەمەش خاڵێکی گرنگە کە چۆن لە ڕۆمانێک لە مێژوویی ڕووداوێکی ئاوا چێ دەکرێت. بەردینە لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی چاپەمەنی خانییە لە دووتوێی 239 لاپەڕەدا چاپ بووە.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,103
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستانی نوێ - 08-04-2022
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 07-04-2022 (2 年份的)
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سەریاس ئەحمەد 08-04-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on08-04-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):08-04-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览1,103
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,313
图片 105,687
书籍 19,152
相关文件 96,421
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!