ناونیشان: بوونی وشەی بێگانە لەناو زماندا
نووسەر: ئەمیر تاهیر ئەحمەد
توێژینەوەی؛ وشەی بێگانە لە زمانێکی دیاریکراو، نیشانەی دەوڵەمەندی ئەو زمانە یان ئەو شێوەزارەیە لەمەشدا فارسی بە نموونەوە کە تیایدا هەوڵم داوە بە شێوەیەکی زانستیانە لەم بابەتە بکۆڵمەوە و ئامانجیشم تیایدا ڕونە، وتارێکی لۆژیکییە و قسە کردنە لەسەر ئەوەی هەرگیز کەم و کوڕی نییە بەکارهێنانی وشەی بێگانە لە ناو زمانێکی دیاریکراودا بەڵکوو بە پێچەوانەوە، دەوڵەمەندییە، لێ ئەگەر گۆمە ئاوێکیوەستاو ببینین کە نەشڵەقێ و نەجوڵێ ئەوە بێگومان وشک دەبێت و بە ماوەیەکی کەم بۆگەن دەبێ و لەناو دەچێ و پڕیشی دەبێ لە جانەوەر، بۆیە دەمەوێ ئەوە بڵێم کە جار جارە بۆ لێدان لە زمانی کوردی خەڵکانێک دێن دەڵێن:سەیری بکەن فڵانە وشە، عەرەبی یان زمانێکی ترە و پاشان دەڵێن:ببینن گەلۆ زمانەکەمان چەند هەژارە و وشەکانیشمان ئەو هێزەیان نییە مانایەکی زۆر بدەن بەدەستەوە! بەڵام بۆ نایەن ئاوڕێک لە زمانی فارسی بدەنەوە کە پڕیەتی لە وشەی (عەرەبی و تورکی... هتد) کەچی بە پێچەوانەوە ئەوان شانازی بە زمانەکەیان دەکەن و جۆرێکیتر بیر لەم بابەتە دەکەنەوە، لێرەشدا هاتوم چەند وشەیەکم بە نموونە هێناوەتەوە کە فارسی نین و نوێنەرایەتی سەتان وشەی تری بێگانە ناو زمانی فارسی دەکەن کە هەمویان لە زمانی ترەوە هاتون و پەیوەندییان بە نەژادی زمانەکەوە نییە.
یەکەم(muş): فارس پێی دەڵێن (موش)وەرگیراوە لە لە زمانی ڕوسی کە دەگوترێ (muş) موش واتە مشک وە لە سانسکریتیش(muş)هەمان وشەیە.
دووەم(merci): میرسیفارس بەکاری دەهێنێ و لە فەڕەنسی وەرگیراوە، واتە سوپاس یا سپاس(merci)وەک دیاریشە لە زمانی فەڕەنسی هەمو کاتێکدا تیپی (r) بە (غ) دەخوێنرێتەوە و دەبێتە مێغسی یان ناوێکی وەک [ماری]دەبێتە [ماغی].
سێیەم(mother): بە فارسیمادر کە ئاشکرایە لە ئینگلیزی وەرگیراوە.
چوارەم (daughter): دەخوێنرێتەوە(دۆت)فارس بە کاری دەهێنێت بەڵام گۆڕانکاری تیا کردووە، کردویەتی بە دختردەشکرێ خۆیان ئەو گۆڕانکاریەیان نەکردبێ، چونکە لە ئینگلیزی جاران [gh] بە [خ] خوێندراوەتەوە، بۆ نموونە(night) بە نیخت و (drought)بە دروخت دەردەبڕدرێن، شایەنی باسە لە زمانی ئەڵمانیش دەگوترێ[tochter]تۆختەواتە کچ
$تێبینی: لەبیرمان نەچێت زمانی فارسی هەشت هەزار ساڵە دروست بووە$
پێنجەم(قرمز): وشەیەکی کوردییە چونکە لە ناوچەی کوردان و خەڵکانی کورد سەری هەڵداوە کە سەرچاوەکەی بۆ ناوچەی وان، هەکاری، خوی، ورمێ دەگەڕێتەوە، ناوەکە لە دوو بەش پێک دێت کە بریتین لە (کرم+مس)دواتر لە کوردییەوە بۆ زۆر زمانی تر و دواتر بۆ ئەوەی کە ئێستا دەیبینین فارس بەکاری دەهێنێت.
لە فەڕەنسی (kermes) لە ئینگلیزی (kermes) لە ئەڵمانی(kermes) لە سانسکریتی (krmis)لە ئیسپانی (kermès)بەکاردێت، وا دیاریشە لە زمانی عەرەبیەوە بۆ زمانانی تری جیهان بڵاوبێتەوە کاتێ هاتۆتە ناو زمانی عەرەبیەوە، لە تورکی (kirmızı) و ئەو زمانانەی ڕۆژاوا کە باس کران، بۆ ناو زمانی فارسی، کە ئێستا بە کاری دەهێنن
شەشەم(بوس): لە عەرەبیەوە (بوس)وەگیراوە بە واتای ماچ دێتن.
حەوتەم(kiwi): لە ڕوسی و ئیسپانی و ئینگلیزی و فەڕەنسی... بۆ ناو زمانی فارسی و کوردیش و هیتریش
هەشتەم(دستور): نەژادی وشەکە کوردییە و لە کوردییەوە بۆ عەرەبی و فارسی.
نۆیەم(فارسی): حفض کردن، لە عەرەبیەوە وەرگیراو واتا پارێزگاری لێکردن.
دەیەم(مسجد): وشەکە کوردییە، لە پەیدابونیش بۆ پەهلەوی دەگەڕێتەوە، وشەکە عەڕەب لە کوردی وەرگرتوە، لەبەر ئەوەی لە عەرەبی فۆنیمی [گ] نییە، بۆیە کراوتە [ج] و بە پێی کات گۆڕاوە بۆ مسجد، وەگەر نا وشەکە مزگەوت یا مزگەفت بووە، چونکە وشەی هەمان شێوە زۆرە وەک وشەی(ئەشکەوت)و (ئەشکەفت) ئەوەی جێی باسیشە؛ وشەکە پێک دێت لە
مز+گەوت
(مز) لە ئاهورامزدای ئایینی زەردەشتی وەرگیراوە
مزدا واتا ئافرێنەر کە ئاشکرایە ناوێکی کۆنی خودایە
(گەوت) لە گەت وەرگیراوە، واتە گەورە جێگای سەرنجیشە زمانی سریانی هەر مەسجدۆ بەکاردەهێنێت وشەکە پێکەوە دەبێتە مزگەوت واتا خوای گەورە یان (یەزدانی مەزن) و گاتا کە نزیکە لەگەڵ ئەو وشەیەدا لە ئایینی زەردەشتی بە دەقە ئایینیەکان دەوترێ و ئەگەریش هەیە زمانی ئینگلیزی (گەوت) و (گەت) ی گۆڕی بێت بۆ فۆڕمێکی دیکە کە واتای خودا بدات
چونکە وشەکە دوورە لەو وشانەی کە فەڕەنسی ڕوسی و بەکاری دەهێنن بۆ خوا تەنها ئەوە نەبێ زمانی ئەڵمانی (gott)بەکاردێنێ کە لەمەوە نزیکە.
یانزە(ستارە): فارسی لە زمانانی ڕۆژ ئاوا وەرگیراوە..
لە ئینگلیزی دەگوترێ (star) و لە ئیسپانی دەگوترێ (estrella) دەگوترێ... هتد.
ئیتر لەمەوە دەردەکەوت کە وەرگرتنی وشە لە زمانی تر
کێشەیەک نییە شایەنی باسکردن بێت، چونکە نەتەوەی
فارس بەو شێوەی کە بینیمان وشەیان وەرگرتووە لە زمانانی تر و بەلایانەوە گرینگ نییە و شانازیشی پێدەکەن و بە دەوڵەمەندی زمانەکەیانی دەزانن، سەرەڕای ئەوەی سەدان وشەی عەرەبی و بێگانە لەناو زمانەکەیاندا بوونی هەیە.
$سەرچاوە$
یەکەم: فەرهاد پیرباڵ:ڕۆمانی قەبرێکی سێگۆشە: چاپی یەکەم:2019ز.
دووەم: فەرهەنگی ئیتیمۆلۆژی کوردی، مێژووی پێکهێنانی وشە لە زمانی کوردیدا:شاسوار هەرشەمی:چاپی یەکەم، بەرگی یەکەم و دووەم و سێیەم، 2022زاینی.
سێیەم: وریا عومەر ئەمین
ئاسۆیەکی تری زمانەوانی:چاپی دووەم:2009زاینی.[1]