图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 514,956
图片 104,274
书籍 18,883
相关文件 94,729
Video 1,232
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاگەیەندراوی کژار لە یادی 73 ساڵەی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیەندراوی کژار لە یادی 73 ساڵەی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان

ڕاگەیەندراوی کژار لە یادی 73 ساڵەی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کژار:
ڕۆژ لە ڕۆژهەڵات هەڵدێت. ڕۆژ، لە 4ی نیسانی 1949 لە شاری ئورفای پیرۆز، شاری پێغەمبەران و خوداوەندەکان، لە گوندی ئامارا هەڵهات. هەڵهاتنی ئەم ڕۆژە لە دژی تاریکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەر کوردستاندا بوو بە ڕووناکی و ڕووناکی مژدەی ئازادی بوو بۆ هەموو ژنان و بۆ هەموو کورد و هەموو مرۆڤایەتی. پێش هەموو شتێک وەک ژنان و هەموو کۆمەڵگا بە ڕووناکی ڕۆژەوە خۆمان بینی و بە گەیشتن بە هەبوونمان.
زانین بە گەڕان دەست پێدەکات. لە جیهاندا، لە ناو گەردووندا، پرسیار و نیشانە و لێکۆڵینەوە و گەڕان و زانین و ناسینەوە دەهێنێتە ئاراوە. ڕێبەر ئاپۆ سەرەتا گەڕانێکی بۆ ژنان دامەزراند. هێز و مەعریفە و ناسینەوە و خەبات و تێکۆشانی فێری ژنان کرد. بە ڕووناکی ڕۆژ خۆمان ناسیەوە، خۆمان دروست کرد، خۆمان لە ماڵ و موڵکبوون ڕزگار کرد. ئێمە بیر و ئیرادەی ئازادمان هەیە، ئێمە زانینی خەباتمان هەیە و ڕێکخراوی ژنانی ئازادمان هەیە. ئێمە هێزی ژنانی ڕێکخراو لەسەر فەلسەفە و ئایدیۆلۆجیای ڕزگاری ژنان بە هزر و فەلسەفەی ڕۆژ لە تاریکی هەزاران ساڵە ڕزگارمان بوو.
ڕێبەرتی بە فەلسەفەکەی عەقڵییەتی پیاوەکانی لاواز کرد لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لەدایکبوون و داهێنان و ڕووناکی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و بەفەلسەفەی خۆی و بە پارادایمی ڕێبەرتی پەرەی سەند. ڕێبەرتی لەسێ پرۆسەدا ژیانی خۆی هەڵئەسەنگێنێت و دەیخەمڵێنێت. بە لەدایک بوونی یەکەم و لەدایک بوونی دووەم و لەدایک بوونی سێیەم پێناسەی کرد.
یەکەم لەدایکبوون؛ ڕێبەرایەتیی ئێمە لە 4ی نیساندا چاوی لە جیهان لە کوردستان دەکاتەوە. وڵاتیک کە لەسەر بنەمای کۆمەڵگای سروشتی و کەلتووری ئەخلاق و کۆمەڵگای سیاسی و کورد و خەبات و خۆڕاگر. بەڵام بە سیاسەتێک داگیرکراوە و گەلەکەی لە هەموو ماف و ژیانی مرۆڤی دوورخراونەتەوە و لە ژیان دوورخراونەتەوە. لەبەرئەوەش ڕێبەرتی هەر لە منداڵییەوە بە گەڕان و خەونی ئازادی دەست بە ژیان دەکات. ئەمە دەبێتە ڕێپێوانێک بۆ ئازادی بۆ هەموو ژنان و هەموو کۆمەڵگاکان.
لەدایک بوونی دووەم؛ بونیادی تەڤگەری ئازادیی گەلی کوردە. لە مێژووی گەلی کورددا لە هەر چوار پارچەی کوردستان ڕاپەرین و بەرخۆدان پەرەی سەندووە. ئەم خەبات و بەرخۆدانە، گەڕان بەدوای ئازادی خۆیان و داواکردنی ئازادکردنی وڵاتێکدا، هێشتا بەردەوامە. گەلی کورد لە سەدەی بیستەمدا ڕووبەڕووی هەموو جۆرە کۆمەڵکوژی و جینۆسایدێک دەبێتەوە. ئەم کارە دەکەن تا ناوی گەلی کوردیش نەمێنێت. ڕێبەر ئاپۆ بە دوو وشە دەڵێت: کوردستان داگیرگەیە واتە کوردستان داگیرکراوە. بەم شێوەیە بناغەی کار و خەبات و ڕێکخستنی بۆ کورد و کوردستانیان و هەموو نەتەوەکان دەستیپێکرد.
بە دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی، هەموو گەلان لە کۆمەڵکوژی ڕزگاریان بوو. لەگەڵ گەلی کورددا کلتور و زمان و ناسنامە و بوون پەیدا بووە. خەباتێکی نەتەوەیی، نەتەوەیەکی دیموکراتی و ئینتەرناسیۆنالیست دەستی پێکرد. شۆڕشی لە کوردستان و جیهاندا زیندوو کردەوە. گەریلا و تێکۆشانی ئازادی بۆ گەل و خۆپاراستن دەستیپێکرد. بە لەدایکبوونی ڕێبەرتی ناوی کوردی ئازاد و خۆڕاگر بە دەستی ئازادی لە لاپەڕەکانی مێژوودا نەخشێنرایەوە و ڕێگەی دا گەلی کورد لە کۆیلایەتی ڕزگاری بێت. وشەی کوردستان هاتە سەر زمانەکان، شۆڕشێکی خۆڕسک بوو. ڕێبەرتی لەکوردستان بەهەنگاوێکی نوێ شۆڕشی بەرپاکرد.
لەدایک بوونی سێیەم؛ ئەم لەدایکبوونەش پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی و هێزە داگیرکەرەکانی پووچەڵکردۆتەوە. لە بنەچەدا دابڕین لە شارستانیەتی ناوەندی دەوڵەت بەو مانایە دێت کە لە مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی دابڕدراون. ڕێبەرتی لە دایکبوونی سێیەم، بە هەنگاوی نوێ و بە پارادایمی نوێ جێبەجێ کردووە. ڕێبەرایەتی خۆی لە پارادایمی دەسەڵات و دەوڵەتداری و زایەندەپەرستی ڕزگار کرد و پارادایمی ئازادییە ژینگەیی و دیموکراتی و ژنان دەستی پێکردووە. ئەم لەدایکبوونەش بۆ هەموو گەلانی ستەمدیدە ڕێگای ئازادی بوو. دژ بە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هێزە سەرمایەدارەکانی جیهان چەمکی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ی دامەزراند و ڕێگای چارەسەرکردنی پرسی کورد و پرسی ئازادی گەلان و ئازادی ژنانی ئاشکرا کرد. ئەمە یەکەم شۆڕش و لەدایکبوونە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە لە کەسایەتی ڕێبەرتیدا ڕوویدا. بە پێشەنگایەتیی ژنان شۆڕشێکی هوشیاریی و ویژدانی و ئەخلاقی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست بوو. شۆڕشی ئازادی ژنان، هەموو ژنان بە ئیلهامی تێکۆشانی ئازادییەوە ڕوویان لە شۆڕش کرد. ئەمڕۆ لە بەرزترین ئاستدا ژنانی کورد پێشەنگایەتی ئەوە دەکەن و ئیلهامی تێکۆشانی ئازادی بە هەموو ژنان داوە.
ڕێبەر ئاپۆ لەدایکبوونێکی نوێی جیهانی لەگەڵ خۆیدا هێنا. لە گەڕانەوە بۆ بەهاکانی خوداوەند، هێزی گەورەی هێنا. هاتنی ڕێبەر ئاپۆ بۆ جیهان هاتنی ڕووناکییە. هەموو گەردوون لەگەڵ گەیشتنی ڕێبەرتی بۆ جیهان و داهێنان و لەدایکبوونێکی نوێ ژیاو.
ئەمڕۆ وەک چۆن 4ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆیە، بەو ئەندازەیەش ڕۆژی لەدایکبوونی هەموو کۆمەڵگەی کوردییە. بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (#پژاک#) لە ڕۆژی 4ی نیسانی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرتی دامەزرا. بنیاتنانی پارتێک کە بیروبۆچوون و بیرۆکەی ڕێبەرتی هەبێت لەم ڕۆژەدا زۆر مانادار و گرنگە. ساڵی 2004 پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) دامەزرا بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. لەسەر فەلسەفە و پارادایمی ڕێبەری ئاپۆ دامەزرا. پشتیان بەکلتوری بەرخۆدانی پێشەوا قازی محەمەد و سمکۆ شکاک و قاسملو بەستووە. گەل ڕێکدەخات و تێدەکۆشێت.
بۆ بنیاتنانی ئێرانێکی دیموکراتی و ئازاد، پارتێک لەسەر بنەمای سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی کاردەکات. 'کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی' کە لە دەرەوەی سیستەمی دەوڵەتدایە، ڕێکخستنی سیستەمی دیموکراتییە و پشت بە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا و گەلان دەبەستێت. پێش هەموو شتێک ژنان و گەنجان، ڕێکخراوە دێموکراتییەکان خۆیان بۆ هەموو کۆمەڵگا پێش بخەن و بە ئازادی و یەکسانی سیاسەتی خۆیان پەیڕەو بکەن. هەنگاو بەهەنگاو لەسەر بنەمای بنەماکانی نەتەوەیی دێموکراتی خۆی لەشێوەی کۆمیتە و ڕێکخراوەکاندا ڕێکدەخات.
لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک خۆی بەدەستەوە نادات و بەردەوامە لە کارەکەی کە گەشە دەکات بە هێزی سروشتی خۆی تێدەکۆشێت و بەرگری دەکات و خۆی و گەلەکەی دەپارێزێت. بەم هۆیەوە پژاک کە وەک پارتێک بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆ دامەزراوە، بووە هیوا و باوەڕێکی گەورە لە نێو خەڵکدا. لە دژی پارت و ڕێکخراوە پەراوێزخراوەکان پێویستی بە بەدیل و داهێنان و لەدایکبوون هەبوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەکەی بوو بە پارتی ژیانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (پژاک).
پژاک لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پارادایمی ڕێبەری ئاپۆ کە لەسەر بنەمای پارادایمی کۆمەڵگای ژینگەیی و دیموکراسی و ئازادی ژنانە دامەزرا و هەروەها پشت بە ئازادی و دیموکراسی بۆ هەموو گەلان دەبەستێت، لەناو سیستم و ڕژێمی ئێراندا کە هەموو کۆمەڵگا لە ژێر هەڕەشەی لەناوبردن و جینۆسایددا دەژین و بە ناسینیان بە هزر و فەلسەفەی ئازادی و ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنان هێشتا بە خواست و مەعریفە تێدەکۆشن و ئێستا لە ڕیزی تێکۆشانی ئازادیدان.
بە سیستمی کۆنفیدراڵی ژنان، (کەژار) ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ شۆڕشی ژنان تێدەکۆشێت و پێشەنگایەتی بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراسیانە دەکات.
ئێمە، کۆردیناسیۆنی کەژار، بەبۆنەی 18هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پژاکەوە پیرۆزبایی لە سەرجەمی ئەندامانی و سەرجەمی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران دەکەین. لە کارەکانیاندا و لە ڕێپێوانی ئازادی بۆ شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
وەک چۆن 4ی نیسان بە شێوەیەکی سەرەکی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆیە و هاوکات ساڵیادی دامەزراندنی پژاکە، هەروەها ساڵیادی دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (#یەپەژە#) یە. لە ڕۆژئاوای کوردستان بە پێشەنگایەتی یەپەژە شۆڕشی ڕۆژاڤا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دامەزرا. ئەم شۆڕشە بە ڕەنگ و دەستی ژنان بە بەرخۆدان و قارەمانێتی ژنان پەرەی سەند. بە ڕۆحی فیدایی سڵاڤ و ئارین و ئاڤێستاکان بنیاد نرا. دیسان هەزاران میلیتانی ڕێبەر ئاپۆ بە فەلسەفەی ئازادی ڕێبەرایەتیمان گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون. لە کەسایەتیاندا یادی هەموو شەهیدانی کوردستان دەکەینەوە. دەستکەوت و شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان هێز و ئیلهامی هەموو ژنان بوو. بوو بە هێزی تێکۆشان. ئێمە پیرۆزبایی دامەزراندنی یەپەژە لە ژنانی کورد و هەموو ژنان و گەلانی دیموکرات و ژنانی نێودەوڵەتی و هەموو گەلەکەمان و گەلانی ئازاد دەکەین. لە 10هەمین ساڵیادی تێکۆشاندا سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
ئێمە وەک ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگای شۆڕشداین و بە بڕیارەوە تێدەکۆشین. ئێمە هەموو ئەو ژنانە ئەمڕۆ بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان دروست دەکەین، سیستەمی ژنان دروست دەکەین، بەڵێنی ئازادکردنی کوردستان دەدەین، بەڵێن دەدەین وڵاتێکی دیموکراتی و ئازاد بنیات بنێین.
لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرتیدا وەرن پێکەوە 4ی نیسان بە فراوانی پیرۆز بکەین. وەک چۆن ئێمە وەک ژنان لە 8ی ئازاردا پێشەنگایەتیمان کرد و ئیرادەی ئازادمان و ڕۆحی ئازادمان لە ئازادیی ڕێبەری ئاپۆدا خستەڕوو، لە هەمان کاتدا گەلی کورد و هەموو گەلانی ئازاد لە هەموو لایەکی کوردستان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە و هاواریان کرد بۆ ئازادی ڕێبەرایەتی. لەو کۆبونەوە و ئاهەنگانەدا پەیامەکە بە ئاشکرایی دەرکەوت. بێگومان لە هەموو کاتێکدا زیاتر لە ئازادی ڕێبەرایەتی خاوەنداریان کرد.
بۆ ئەوەی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەر ئاپۆ بشکێنن، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، پێویستە هەموو ژنان و کۆمەڵگا بەردەوام بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشن.
بۆ ئازادی ڕێبەرایەتی پێویستە هەموو لایەک و هەموو هێزەکانی دیموکراسی و ئازادی تێکۆشانی دژ بە دەوڵەتە داگیرکەرەکان و سیاسەتەکانی لەناوبردن و جینۆساید زیاتر بکەن، پێویستە هەڵوێستی کارایان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانین سەربکەوین و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بە ئازادی بژین
وەک کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) جارێکی دیکە ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی پیرۆزدەکەن. ڕێبەرتی تەنیا ڕێبەری گەلی کورد نییە، بەڵکو ڕێبەری گەلانە. بە فەلسەفە و پارادایمی خۆی ڕێبەری کۆنفیدرالیزمی دیموکراتییە. بۆیە ئەم لەدایکبوونە وەک زیندووبوونەوە و لەدایکبوونی مرۆڤایەتی و لەدایکبوونی هەموو ژنانە. چونکە بەم لەدایکبوونە هەموو بەهاکانی کۆمەڵگا و گەلانی هەزاران ساڵە، سەرلەنوێ زیندووکرانەوە. ئێمە 4ی نیسان لە ڕێبەرایەتی خۆمان، لە هەموو گەلان و هەموو ژنان پیرۆز دەکەین. بۆ ئەوەی بتوانین لەگەڵ ڕێبەرایەتی لە وڵاتێکی ئازاد بژین، بەڵێن دەدەین کە تێکۆشان زیاتر بکەین.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,436
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 03-04-2022
挂钩项目: 3
Publication date: 03-04-2022 (2 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژ هەژار 04-04-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on04-04-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2022
URL
此产品已被浏览1,436

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 514,956
图片 104,274
书籍 18,883
相关文件 94,729
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!