جۆری وشە: ناو
بابی-بابی
واتا: کەری سوور؛ گەمەیەکی منداڵانەیە.[1]
یارییەکە دەستەیەک تێ دەکەون و دەستەیەک سواریان دەبن و بە دەست چاویان دەگرن، وەستاکەیان بەسەر ئەو یەکەیاندا دەماڵێ کە خۆی سواری بووە دەڵێ (بابی بابی لە چەند بابی) و لەو حەلەدا چەند پەنجەیەک هەڵ دەبڕدرێ، ئینجا ئەوی ژێرەوە ئەگەر هەڵی هێنا دەستەکەی ئەو دەیبەنەوە و سواردەبن و ئەو کەسەش دەبێ بە وەستا.[2]
کەری سوور/ker: گەمەیەکی منداڵانەیە.[3][4]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!