جۆری وشە:
واتا:
ب (قامووسی زمانی کوردی - زەبیحی)
یەکێکە لە دەنگەکانی زمانی کوردی، لەو ئەلفوبێتکەیەدا کە ئێستا کوردی پێ دەنووسرێ... ناوی پیتی نیشانەی ئەم دەنگە (بێ)یە.
ب (فەرهەنگی خاڵ)
1-پیتێکە دەچێتە سەر (ئەمری حازر و غائب) واتا داخوازی و ئێستا و نادیار.
ب خوێنە!، ب نووسە!، ب خوێنێ، ب نووسێ.
2-پیتێکە دەچێتە سەر هێندێ کار (مصدر) چاوگ لە پاش فڕێدانی نیشانەی کاری، دەیکا بە کارکەر (اسمی فاعل)
ب زان، ب نووس، ب خۆر
ب (هەنبانە بۆرینە)
1- لە پێشەوە بێ چەند واتا دەدات: فەرمان: بخوێنەوە، بڕۆ.
2- بڵا؛ قەی ناکا: دەچی؟ بچۆ، دەشۆی؟ بشۆ.
3-ئەگەر: ببارببا خۆش بوو، بچیە شار کارم هەیە.
4-ئامراز: بلوێر، بلوور، ئامرازی لووراندنەوە.
5-کارکەر: بگێڕ، بخۆر، بکوژ.[1]
ب (فەرهەنگی وشەنامە)
1- پیتێکە لە پیتەکانی زمانەکەمان
2-دەلکێ بە سەرەتای فرمانی داخوازی و فرمانی ئینشائی ڕانەبردووەوە.
3-پێشگرێکە دەلکێ بە ڕەگەوە و دەیکات بە ناوی بکەر. وەک: ب+زان=بزان... هتد
ب (فەرهەنگی شێخانی)
1– پیتی (ب) دەنگ گۆڕکێ دەکات لەگەڵ (پ) وەکوو ئەمانە: (بچووک: پچووک)، (بچۆ: پچۆ).
2– بە پیتی (گ) دەنگ گۆڕکی دەکات: (نۆبە: نۆگە).
3– بەپیتی (ڤ) دەنگ گۆڕکی دەکات: (باب: باڤ)، (دبێژن: دڤێژن)
4– هەندێ جار پیتی (ب) بە پیتی (و) دەنگ گۆڕکێ دەکات: (باران: واران)، (بابان: باوان)، (بارۆک: واڕک)، (خەبەر: خەوەر)، (بیر: ویر)، (بێشە: وێشە)، (باب: باو)
5– دەبێتە (بە) بویک ب دلێ گورگی زاڤایە. (کانی، ل30)
بݵ (فەرهەنگی وشەنامە)
1-بێ
2-ناوی پیتی (ب)
3-بوو
[2]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!