پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,085
وێنە 105,178
پەرتووک PDF 19,084
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەیوەندی کورد و سۆمەرییەکان، تاکەی کێشەی سۆمەرییەکان بە هەڵواسراوی بمێنێتەوە؟
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیوەندی کورد و سۆمەرییەکان، تاکەی کێشەی سۆمەرییەکان بە هەڵواسراوی بمێنێتەو...

پەیوەندی کورد و سۆمەرییەکان، تاکەی کێشەی سۆمەرییەکان بە هەڵواسراوی بمێنێتەو...
پەیوەندی کورد و سۆمەرییەکان، تاکەی کێشەی سۆمەرییەکان بە هەڵواسراوی بمێنێتەوە؟
نووسینی: فاتیح عەبدوڵڵا محەممەد
مامۆستای یاریدەدەر لە زانکۆی سلێمانی، پسپۆڕ لە بواری مێژووی دێرینی کوردستان، بڕیاردەری بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان.

سۆمەرییەکان یەکێکن لە گەلە دێرینەکانی کوردستان و باشوور و باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی نێوان دوو ڕووبارە. لەسەر کاتی دەرکەوتن و ڕەچەڵەکی ئەم نەتەوەیە مشتومڕی زۆری هەیە و تاکو ئێستا یەکلانەکراوەتەوە کە سەر بە چ ڕەگەزێکن و لە کوێوە هاتوون؟ تەنها ئەوە نەبێت سەلمێنراوە ڕەگەزی سامی نەژاد نین، واتە زۆر جیاوازن لە ئەکەدی و ئاشوری و بابلی و کلدانی و ئارامی و عەرەب. هەروەها چەندین بۆچوون هەن دەربارەی ئاری بوونی سۆمەرییەکان، بەڵام تا ئێستاش بڕیار نەدراوە ئەمانە ئاری نەژادن، یان نا، ئەوەش سەرنجمان بۆ خاڵێکی تر ڕادەکێشێت ئەویش ئەوەیە ئەگەر ئەمانە سەر بەو دوو کۆمەڵەیە نەبن کەواتە ئەی خەڵکی کوێن، لە کوێوە هاتوون؟ لە چ ڕەگەزێکی مرۆڤایەتییەوە نزیکن؟ خۆ کۆمەڵێک گەلی ڕەسەن لە کوردستاندا هەن وەک سوباری و گۆتی و لۆلۆ کە ئاریی نین، بەڵام بە خەڵکی ڕەسەنی کوردستان دادەنرێن. کەواتە سۆمەرییەکان زۆر نزیکن لە سوباری و کاشییەوە لە ڕووی دیاریکردنی ڕەگەزەوە. خۆشبەختانە تاکو ئەمڕۆ بەپێی مێژووی و شارستانی و جوگرافی و زمانەوانی و مرۆی و ڕەگەزناسی و.. هتد. ئەوەش سەلمێنراوە کە سۆمەر نزیکایەتیان لەگەڵ کورد و نەتەوە کۆنەکانی کوردستان وەک سوباری و کاشی و گۆتی و لۆلۆی و خوری میتانی و ئیلامی و هەندێ خێڵی گەورەی ئەمرۆی کوردستاندا هەیە، وەک فەیلی و ئەو کوردانەی ئەمرۆ لە ناوچەی بەدرە و جەسان و شوێنی نزیک لە پاشماوەی شارە سۆمەرییەکاندا دەژین. ئەگەر ئێمە یەک بە یەک باس لەو بەڵگانە بکەین دەتوانین بگەینە ئەو ڕاستییە و کێشەی هەڵواسراوی سۆمەر یەکلایی بکەینەوە. با لە سەرەتاوە بە بەڵگەی جوگرافیایی و شوێنناسی دەست پێبکەین کە وەک ئاڕاستەی کۆچی سۆمەر بە هەند وەردەگرێت.
لێرەدا بۆچوونی هەندێ شوێنەوارناس دەخەینەڕوو لەسەر ڕەگەز و چۆنێتی هاتنی سۆمەرییەکان بۆ میسۆپۆتامیا، دواتر شێیان دەکەینەوە. پێش ئەوە پێویستە بزانین وشەی سۆمەر لە چییەوە هاتووە و شوێنیان کوێیە؟ بەشێکی زۆر لە توێژینەوەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە وشەی (سۆمەر – شومر) بۆ یەکەمجار لە دەقەکانی سەردەمی پاشای ئوور کە نازناوی خۆی وەک پاشای وڵاتی سۆمەر ئەکەد داناوە، هاتووە. بەمانای (زەوی) یان (سید الارچ القێب – گەورەی زەوی ناوچە قامیشەڵانەکان).(1) هەروەها سۆمەر لە بنچینەدا لە دوو بەش پێکهاتووە (سو) واتە گەل (مر) واتا دانیشتوو – نیشتەجێی – مرۆڤ.(2) هەروەها جۆرج ڕوو دەڵێ: (ناوی سۆمەر بۆ ناوی ناوچەیەک لە باشوری میسۆپۆتامیا بەکارهاتووە کە بە شۆمەریش ناسراوە یان بۆ دەوڵەتەکەیان بەکارهاتووە).(3) هەروەها (یولیوس ئۆپیرت) یەکەم کەس بوو زاراوەی سۆمەری بەکارهێنا لە ساڵی 1869زدا.(4)
سنووری جوگرافیای وڵاتی سۆمەر دەکەوێتە باشور و ناوەڕاستی میسۆپۆتامیاوە، لە باشورەوە کەنداوی عەرەب و وڵاتی ئیلام هەندێجار هەموو وڵاتی نێوان دوو ڕووبارەیان لە ژێر دەستبووە لە باکورەوە خاپوور لە ڕۆژئاواشەوە ڕۆژئاوای کوردستان.(5) لە گرنگترین شارەکانی سۆمەر ئەمانە بوون: (لکش، ئورک، ئوور ئایسن و لارسا و ئوما و ئەریدۆ و نیپور)(6)
سەبارەت بە ڕەگەزیان بۆچوونی جیاواز و ناکۆک هەیە، هەر لەبەرئەوەشە تاوەکو ئەمڕۆ زاناکان نەیانتوانیوە ئەو کێشەیە یەکلایی بکەنەوە و ناویانناوە (کێشەی سۆمەر) (المشکلە السومرییە). ئەمەش بە پشتبەستن بە هەندێ بەڵگەی زمانەوانی و ڕەگەزی … هتد. بۆچوونێک دەڵێت: سۆمەرییەکان کۆمەڵە خەڵکێکن لە چاخەکانی پێش مێژووەوە لەوێدا ژیاون و بناغەی شارستانییەتییەکان داناوە. گەلێکی ڕەسەنی ناوچەکەن و سەر بە هیچ ڕەگەزێکی سامی و ئاری نین، ئەمانە بە سۆمەر یان شومر ناسراون.(7) هەندێکی تر دەڵێن: لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتەوە هاتوون لە ڕێگای ئێران و ئەرمینیاوە، بەڵگەش بۆ ئەمە داستانێکی سۆمەرییە کە هی پاشای سۆمەر (انمرکار) لە خێزانی یەکەم لە شاری ئوور و لە دوای تۆفان، باس لەوە دەکات کە باووباپیرانیان بە ناوچەی شاخاویی و بەرزدا هاتوون. هەر بۆیە (سمۆئیل کریمەر) پێیوایە لە قەوقاز و قەزوینەوە هاتبن و لە چاخی نوێ و کانزایی و سەردەمی شارستانییەتی عوبێد و وەرکا ْ دا. هەروەها دەڵێت دوای ئەوەی بەرێگای ئێراندا گەیشتۆنەتە ناوچەکە، خۆیان بەهێزکردووە و خۆیان سەپاندووە، چونکە ئەو سەردەمە بە چاخی پاڵەوانیش (العصر البطولی)ش دەناسرێت. هەندێکی تر دەڵین: پێدەچێت لە هندستان و ئەفغانستان و بلوجستانەوە هاتبن و لە ئێران ماونەتەوە، پاشان بەرە و میسۆپۆتامیا هاتوون بە ڕێگای ئاوی.(8) تاکە بەڵگەشیان بۆ ئەم بۆچوونە لێکچوونی گلێنەسازی (فخار)ە لەگەڵ وڵاتی سۆمەردا. کۆتا بۆچوون دەڵێت: لەوانەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی دیالەوە چوبێتن بۆ باشوور، چونکە سۆمەرییەکان گەلێکی شاخاوی جەنگاوەر بوون سەرەڕای ئەوەش خاوەن شارستانییەتێکی پێشکەوتوو بوون پێش داهێنانی نوسین، کەلوپەلی پێشکەوتوویان بەکارهێناوە کە سەرچاوەکەی ناوچە شاخاوییەکان بووە، لە هەزارەی چوارەمی پ. ز دا بەرەو باشوور ڕۆیشتوون. هەروەها سمۆئیل کریمەر پێیوایە سۆمەرییەکان لە کۆتایی هەزارەی چوارەمی پ. ز و هەزارەی سێیەمی پ. ز هاتوونەتە ناوچەکەیان لە چاخەکانی پێش مێژوو، یان لە چاخی (عوبێد و وەرکا ْ و ئەریدو) کە هەزارەی پێنجەم دەکات. لەم ڕوانگەیەوە هەریەک لە زانایانی وەک سمۆئیل هنری کوک و سمۆئیل نوح کریمەر و فرانکفۆرت وجۆرج ڕوو، تەها باقر و فازڵ عبدالواحید لەگەڵ ئەو بۆچوونەن کە سۆمەرییەکان نیشتمانی ڕەسەنیان وڵاتی ناوچە شاخاوییەکانی میسۆپۆتامیایە لەوێشەوە دابەزیونەتە خوارەوە. کەواتە زێدی ئەوان کوردستانە. هەروەها هندکوک و ئەحمەد سوسە پێیانوایە لە ناوچەی ئیلامەوە هاتوون، هاری ساکزیش دەڵێ: لە ڕۆژهەڵاتی بابلەوە هاتوون.(9) لەگەڵ ئەمانەشدا لە کۆنفرانسێکی زانستیدا لە ساڵی 2000 ز لە بەغداد، سەبارەت بە کنە و پشکنینەکان و پاشماوە شوێنەوارییەکان هەڵسەنگاندنی ئەوکارانە ئەنجامدراوە، لە ئەنجامی ئەوکارەدا لەلایەن شارەزایانی ئەو بوارەوە ئەوە ڕاگەیەندرا بە بەڵگەی ڕاستی و زانستی سەلمێنرا نیشتمانی ڕەسەنی سۆمەر باکووری میسۆپۆتامیا بووە.(10)
وەک پێشتر ئاماژەی پێدرا هەموو ئەو بیروبۆچوونانە ئاماژەن بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیەن کە سۆمەرییەکان پەیوەندیان بە دانیشتوانی کۆنی کوردستانەوە هەیە. ئیتر چی لەگەڵ گوندی چەرموو یان زاوی چەمی یان شانیدەر و هەزارمێرد لە چاخەکانی پێش مێژووەوە، چی لە ڕووی ڕەگەز و چی لە ڕووی شوێنی یەکەم و نیشتمانی ڕەسەنی سۆمەرەوە بێت.(11) بەتایبەتی لەگەڵ سوبارییەکان وەک توێژەر نعیم فرح دەڵێ: (یەکەمین گەلی باکووری میسۆپۆتامیا سوبارییەکانن و لەگەل سۆمەردا زۆر نزیکن و دەگەڕێنەوە بۆ سەر یەک ڕەگەز، لە بنچینەدا یەک کۆمەڵ بوون و دواتر بوونەتە دوو بەشەوە، سۆمەر بەرەو باشور ڕۆشتوون و سوباریش لە باکور نیشتەجێبوون).(12)
هەروەها کێشەی کۆچی گەلان و جوڵەیان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، یان ئەو ئاڕاستەیەی کۆچەکەی لێوە دەکرێت و بۆی دەچێت جێی بایەخی توێژەران دەبێت. بۆیە هەموو ئەو توێژەرانەی باس لە کۆچی مرۆڤایەتی دەکەن باس لە ئاڕاستەی جووڵەی کۆچەکان دەکەن. یان باس لە تواندنەوەی بەفر و خۆشبوونی ئاووهەوا دەکەن. مەبەست لەمە ئەوەیە کە دوای ئەوەی شوێنەوارناسەکان چەندین شوێنەواری گرنگ و سەرەتای ژیانی مرۆڤایەتییان لە باشووری کوردستان دۆزییەوە وەک شانیدەر و هەزار مێرد و پاڵی گەورە و زاوی چەمی و چەرموو لە چاخەکانی بەردینی کۆن و ناوەڕاست و نوێدا، کە مێژووی ئەمانە بۆ (100.000 – 6500)پ. ز دەگەڕێتەوە، ئەمانە ئەوە دەسەلمێنن کە کۆمەڵێ مرۆڤی سەرەتایی لەم ناوچەیەدا ژیاون، یەکەم هەنگاو مرۆڤی ئەشکەوتی هەزارمێرد و شانیدەر بوو، لە چاخی بەردینی کۆن. بە ڕاوشکار و بەری درەختەکان ژیاون سادە و ساکار بوون جگە لە چەند کەلوپەلێکی لە بەرد دروستکراو و بەکارهێنانی ئاگر و ئەشکەوت هیچی تریان نەبووە، بەڵام هەر ئەم مرۆڤانەن و نەوەکانیانن وردە وردە پێش دەکەون. بۆ نموونە دانیشتوانی شانیدەر لە چاخی بەردینی ناوەڕاستدا ئەشکەوت جێدەهێڵێن و دێنە کەناری زێی گەورە و دەست دەکەن بە کشتوکاڵ و خانوو دروست دەکەن بە شێوەی کوخ و وەک سەرەتایەک بناغەی بەردیان بەکارهێناوە. ڕەنگە وەک شوێنی هاوینەش بەکارهاتبێت و لە زستاندا گەڕاونەتەوە ئەشکەوت، بەڵام پشکنینەکانی زاوی چەمی ئەوەی سەلماند ئەم مرۆڤانە لە گوندی بچوکدا ژیاون. کەواتە ئەمە هەنگاوێک لە ئەشکەوت دوورکەوتنەوە و بەرەو کەناری ڕووبارەکان هاتوون دوای ئەوەی ئاووهەوا خۆش بووە، هەروەها پێدەچآ هەر ئەم مرۆڤانە لە چاخی بەردینی نوێدا بەرەو باشور و خۆرئاوا ڕۆشتون و بنکەی شاری بچوک بچووکیان دامەزراندوە وەک ئەوەی گردی حەلەف لە ڕۆژئاوای کوردستان و حەسونە و شمشارە و سامەرا لە باشوری کوردستان لە چاخی بەردینی کانزای لە ماوەی ساڵانی (6500 – 3500)پ.ز.(13)
ئەمە لە لایەک لەلایەکی ترەوە دانیشتوانی ئەشکەوتی هەزار مێردی سلێمانی و باڵی گەورەی بازیان لە چاخی بەردینی کۆندا ڕاستییەکە و لەلایەن شوێنەوارناسە بەناوبانگەکانی ئەمریکاوە ئیشی تێداکراوە وەک (دروسی گارودی و هاو …) ئەوەی جێی سەرنجە پێدەچێت دوای خۆشبوونی ئاووهەوا ئەم دانیشتوانە بیریان لە گۆڕینی ژیانی سەرەتایی خۆیان کردۆتەوە و بەرەو کەناری ڕووبارەکان هاتوون و ژیانی ئەشکەوتیان تێپەڕاندوە، لە نزیک ڕووباری باسەڕە و شیوەسور خەریکی کشتوکاڵکردن و نیشتەجێبوون بوون. باشترین نموونە دانیشتوانی گوندی چەرمووە کە گوندێکیان لە بناری چیا و کەناری ڕوباری شیوەسور دروستکردووە کە (25) ماڵ بووە و 150 کەسی تێدا ژیاوە، پاشماوەی گۆزە و کەلوپەلی قوڕین وەک قاپ و قاچاخ و داس و تەور و کەرەسەی دورینەوە و گەنم و جۆ و پاقلە و ئێسکی ئاژەڵی ماڵیکراو دۆزراوەتەوە.(14) ئەمەش بۆ ماوەیەکی زۆر لە جیهانی زانستی شوێنەوارناسی و مرۆڤایەتیدا بە یەکەم گوندی کشتوکاڵی دادەنرا لە جیهاندا.[2]
دەکرێت بپرسین ئەم خەڵکە لە کوێوە هاتوون خۆ هەر لەو گوندە درووست نەبوون. خۆ دەبێت لە شوێنێکی نزیکی ئەو ناوچەیەوە هاتبێتن، بە بۆچوونی ئێمە ئەم دانیشتوانەی گوندی چەرموو هەمان مرۆڤەکانی هەزارمێرد و پاڵی گەورەن، وردە وردە لە ئەشکەوت دورکەوتونەتەوە و لە کەناری دەشتاییەکانی دۆڵی بازیان و ئەودیوی دەربەند ی بازیان نیشتەجێبوون و بە کشتووکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکبوون و دەستیانکردووە بە دروستکردنی خانوو وەک گوندی چەرموو، چاخی بەردیی نوێ بە تایبەتی لە ماوەی 6500 پ. ز تا 3500 پ. ز هەروەها دوای زیاتر خۆشبوونی ئاووهەوای ناوچەکە و زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان و هاتنەکایەی خێزان و کار دابەشکردن و بیرۆکەی زەویداری و پاوانخوازی وای لەمانە کرد زیاتر فراوان بن و بەرەو خواروتر برۆن، چونکە ئەکرێت ئەم قۆناغە بە سەرەتای پەیدابوونی خێزان و خێڵ و خاوەندارێتی و سەرەتای پەیکەر و هونەر و ئایین و خواوەندەکان دابنرێت وەک دۆزینەوەی پەیکەری دایک وەک یەکەم خواوەند لە ناوچەکەدا. دیارە ئەم خێزانانەی چەرموو هەریەکەیان هەوڵیداوە زیاتر بەرهەمبهێنێن و زیاتر کشتوکاڵ بچێنن ئەوەش پێویستی بە زەوی زیاتر بووە. بۆیە جوڵان و گەڕان بەدوای زەوی باشتر خواستی ئەو کۆمەڵەیە بووە، وردە وردە بەرە و پێدەشتەکانی کەرکووک و دۆڵی ڕوبارەکاندا شۆڕبوونەتەوە، بە بەڵگەی ئەوەی کەناری ڕووبارەکانی ناوچەی کەرکووک و دیالە مەڵبەندی شارستانیەتی کۆن بوون.
لێرەوە دەمەوێت ئەوە بڵێم دەشێت ئەم کۆمەڵە مرۆڤانە لە هەزارەی (4 – 5) پ. ز دا گەیشتوونەتە باشوور و باشوری ڕۆژ هەڵاتی میسۆپۆتامیا و تێیدا نیشتەجێبوون، چونکە زەوی فراوان و خاکی بە پیتیان لە بەردەستدا بووە، هەر لەوێدا دەستیانکردووە بە کێڵگە و شاری بچوک بچوک دواتر لە سەردەمێکدا گەشەی کردووە و بووە بە شارە دەوڵەت.
لێرەدا خاڵێک جێی تێڕامانە، ئەویش ئەوەیە لە سەرجەم شوێنەواری سۆمەریدا گوند نابینرێت، جگە لە شار و پەرستگا، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە ئەم خەڵکانە قۆناغی گوندیان تێپەراندووە لە گوندی چەرموو، هەروەها خاوەن پەیکەر و خواوەند بوون تەنها پێوستیان بە شوێنێک هەبووە ئەو پەیکەر و خواوەندانەی تێدا بپارێزن و پەرستنی تێدا بکەن. کەواتە ئەم خەڵکە بیرۆکەی شار و پەرستگا و هێز و دروستکردنی کۆمەڵە چەکدار و وردە وردە بوونە میرنشین و دەوڵەت، دواتریش ئیمپراتۆرییەتی سۆمەر لە یەکەم بنەماڵەوە تا بنەماڵەی ئوری سێیەم و کۆتایی دەسەڵاتی سۆمەر. بۆیە زۆر دوور نییە دانیشتوانی سۆمەر هەمان دانیشتوانی چەموو و هەزارمێرد بن. هەر بۆیە لەگەڵ سوبارییەکانیش هاوچاخ و هاورەگەز و هاونیشتمانن و لەو کۆمەڵە مرۆڤانەوە دروستبوون کە باسکران، ئەمەش وەک بەڵگەیەکی جوگرافی و ئاڕاستەی کۆچی سۆمەرییەکان کە لە کوردستانەوە بۆ باشور و ناوەڕاستی میسۆپۆتامیا چوون و نیشتەجێبوون و بناغەی شارستانییەتێکی پرشنگداریان دانا.
وەک دەزانین لە کۆی بۆچوونەکانی هاتنی سۆمەر دوو بۆچوون گەڵاڵە دەبێت لەسەر ڕۆشتنی سۆمەر بۆ ئەو ناوچانە. یەکەم ئەوەیە بە ڕێگای وشکانی بووە ڕەنگە ئەمەش پاڵپشت لە بۆچوونی ئێمە بکات کە لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانەوە بەرەو پێدەشتەکان هاتوون، ئەمەش هەنگاو هەنگاو بووە نەک لە یەککاتدا، چونکە بە پێی قۆناغەکانی خۆشبوونی کەشوهەوا و سەردەمە جیاجیاکان بوون. بۆچوونی دووەم دەڵێ: ڕەنگە بە ڕێگای ئاوی هاتبێتنە باشوری میسۆپۆتامیا کە ئەمەش بۆ خۆی دوو ڕاستی تر دەسەلمێنێت: یەکەم ڕەنگە ڕووباری زێی بچووک و سیروانیان بەکارهێنابێت ئەگەر لە دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە کۆچیان کردبآ، ئەمەش هەر بە کوردستاندا ڕۆیشتون وەک سمۆئیل کریمە دەڵێ: لە ئێرانەوە هاتوون، ناشکرێت گەلێک کە گەیشتۆتە ئەو شوێنە هەروا بە خێرایی تێپەڕ بووبن، چونکە ئەم گەلانە هەر چەند پێشکەوتویش بووبن ئاژەڵدار بوونە و پێوستیان بە لەوەڕ و پشوودان بووە لە کۆچەکانیان، بۆیە هەر دەبێت هەر هەنگاو هەنگاو و قۆناغ بە قۆناغ گەیشتبنە زێدی سۆمەر، هەروەها ئەگەر بە ڕێگای دەریایی هاتبن چی لە دەریای هندی یان دەریای عەرەبی، ئەمەیان بۆ هەزارەی چوارەمی پ. ز جێی گومانە. کەواتە هەر لە کوردستانەوە هاتوون و تێپەڕیوون، هەروەها زۆرێک لە شوێنەوارناسان زاراوەی ناوچە شاخاوییەکانیان بەکارهێناوە وەک زێدی سۆمەر یان باکوری میسۆپۆتامیا کە ئەمانەش مەبەست لێی کوردستان بووە. لە هەمووی گرنگتر تاکو ئەمرۆ کۆنە گوندێک کە ئێستە بۆتە شاروچکە لە هەرێمی ئیلامدا ماوە بەناوی (سۆمار) کە دەتوانین بڵێین لەگەڵ سۆمەردا هەر یەکن. لە شاری دیواندەرەش گوندێکی تر هەیە بەناوی (کۆ سۆمەر).(15) بێگومان ئەمەش پەیوەندی بە سۆمەرییەکانەوە هەیە، وەک دەزانین لە زمانی سۆمەردا (کو) بە واتای چیا دێت، (کوسۆمەر) واتە چیای سۆمەر یان ناوچەبەرزەکانی سۆمەر. بە بۆچوونی ئێمە ئەمەش پاڵپشت لەوە دەکات کە سۆمەرییەکان هەرخەڵکی کوردستانن.
ئەوەی پێشتر و لێرەدا باسکرا تەنها وەک بەڵگەیەکی جوگرافی و ئاڕاستەی کۆچی سۆمەر بووە کە ڕەنگە وەڵامی پرسیاری سۆمەرییەکان لە کوێوە هاتوون، درابێتەوە تەنها بەم بەڵگەیە.
لایەنێکی تر کە هەر پەیوەندی جوگرافی و سنووری سۆمەرەوەیە ئەوەیە کە ئەو ناوچانەی بنکە گرنگەکانی سۆمەریان لێدۆزراوەتەوە بەشێکی زۆریان لە سنووری جوگرافی کوردستاندایە. لە پارێزگای کووت و عەمارە و ناسریە و بەسرە و هاوشانی کوردستانی ڕۆژهەڵات. هەروەها دەتوانرێت ئەوە بسەلمێنین کە بەر لە ئەکەدی و ئاشووری و بابل تەنها سۆمەرییەکان لەو ناوچەیە بوون جگە لە کۆمەڵێک کە بە فوراتییە سەرەتاییەکان ناسراون، واتە ناوەڕاست و باشووری میسۆپۆتامیا نیشتمانی سۆمەرییەکانە بەر لەوەی نیشتمانی ئەکەد و ئاشور و بابل کلدان و ئارامی و عەرەب بێت. بە شێوەیەکی زانستی و پشتبەستوو بە سەرچاوە شوێنەوارناسەکان ئەوە ڕاستکراوەتەوە کە چۆن هەریەک لە ئەکەد و ئاشور و بابل و نەتەوە سامی نەژادەکان هاتوون بۆ ئەم ناوچەیە. کۆچی ئەم گەلانە لە نیمچە دوورگەی عەرەبییەوە بەرەو ڕۆژ هەڵات و باکوور هاتوون. (ئەم سامی نەژادانە کە دەگەڕێنەوە سەر سامی کوڕی نوح لە دوای تۆفانەوە لە کوردستانەوە بەرەو باشور و ڕۆژئاوا چوون لە نیمچە دوورگەی عەرەبی نیشتەجێبوون، زانایان ڕوودانی تۆفان بە ڕووداوێکی ڕاستی دەزانن و تەها باقر بە بەڵگەی شوێنەوارناسی و ناوی تۆفانی لە چیرۆکی (گلگامیش) دا ساغکردۆتەوە، بەڵام لەسەر کاتی ڕوودانەکەی سێ بۆچوون هەیە: هەندێک دەڵێن زۆر دوور نییە (4500 – 6000)پ. ز و هەندێک دەڵێن (6500 – 8000) ئەوی تر (80000 – 10000) ساڵ پ. ز دادەنرێت.) هەرچۆنیک بێت گەلانی سامی وەک ئەکەد و ئاشور و بابل لەو ماوانەدا لە دوورگەی عەرەبیدا ژیاون، بەڵام لە هەزارەی چوارەم و سێیەمی پ. ز دا بەهۆی چەند هۆرکارێکەوە هاتونەتە باشور و ناوەڕاستی میسۆپۆتامیا وەک:
1. لە هەزارەی چوارەمی پ. ز دا وشکەساڵی و قاتوقری ڕویداوە و گەلانی سامی بەشەپۆلێک کۆچوڕەویان کردووە، چونکە ئەوان کۆمەڵگایەکی ئاژەڵدار بوون.
2. بەشێک لەو خەڵکە بە شێوەی شوانکارەیی و ئاژەڵداری بە دوای لەوەڕگاوە هاتونەتە وڵاتی سۆمەر و وردە وردە نیشتەجێبوون و نەگەڕاونەتەوە.
3. هەندێ خێڵی سامی نەژاد وەک سەرباز و بەکرێگیراو لە دەوڵەتی سۆمەردا کاریانکردووە، یان لە پەرستگاکانی سۆمەردا بۆ نموونە سەرجۆنی ئەکەدی کە دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەکەدە وەک سەرباز و خزمەتکارێکی کۆشک کاریکردووە دواتر دەرفەتی بۆ ڕەخساوە توانی کودەتایەکی سەربازی ئەنجامبدات و ببێتە پاشای وڵاتی سۆمەر و ئەکەد و بابل.
4. بە ڕێگای بازرگانی ئەمەش بەڵگەی ڕوون و ئاشکرایە کە دەوڵەمەندن و خاوەن سامانەکان لە دەوڵەتی سۆمەردا وەک چینی بازرگان کاریانکردووە و بناغەی پەیوەندییەکی پتەویان لەگەڵ دەوروبەدا هەبووە و سامییەکانیش بەشێک بوون لەو بازرگانانە و دواتریش نیشتەجێبوون و خۆیان لە وڵاتی سۆمەر چەسپاند، سەرەڕای بوونی بنکەکانی ئایینی و شارستانییەت لە وڵاتی سۆمەر.(16)
مەبەست لەم ڕوونکردنەوەیە ئەوەیە بزانین کە سۆمەرییەکان خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەن و دواتر گەلانی سامی نەژاد هاتوونەتە وڵاتی سۆمەر و میسۆپۆتامیاوە، کەواتە ئاڕاستەی سامی نەژادەکان بەرەو باکور و خۆرهەڵاتی دوورگەی عەرەبی لە هەزارەی (4 -3) پ. ز دا ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە سۆمەر وڵاتێکی پێشکەوتووتر و ئاوەدانتر و شارستانییەت و ئاسایشتر بووە. هەر بۆیە زۆر توێژەر و شارەزایانی بواری مێژووی دێرین خۆیان لەو ڕاستییە لادەدەن و بایەخ و بەو کۆچە مێژووییانە نادەن و دەڵێن باشور و ناوەڕاستی میسۆپۆتامیا پەیوەندی بە کوردستانەوە نییە و سۆمەرییەکانیش دوورن لە ناوچە کوردییەکانەوە، لە کاتێکدا سۆمەر پێش سامی نەژادەکان هاتوونەتە ئەو ناوچەیە و لە هەموو نەتەوەکانی تری ناوچەکە لە پێشترن و ڕەسەنترن. هەروەها هەڵەیەکی تری توێژەری کورد ئەوەیە باشور و ناوەراستی میسۆپۆتامیا بەخاکی عەرەب و سامییەکان دەزانن. ئەوەیان لەبیرکردووە کە عەرەب لەگەڵ پەیامی ئیسلامدا زیاتر بڵاوبوونەتەوە و گەیشتوونەتە ئەوناچانە. زۆربەی سەرچاوە ئیسلامییەکان باس لەوە دەکەن کە بەرلە پەیدابوونی ئایینی ئیسلام، عەرەب تەنها لە دورگەی عەرەبی بووە و هیچ پەیوەندی بە باشور و ناوەڕاستی میسۆپۆتامیاوە نەبووە، بەڵکوو بەهۆی داگیرکاری و خۆسەپاندنی دەوڵەتی ئیسلامییەوە عەرەب هاتوونەتە ناوچەکە و هێدی هێدی و هەنگاو هەنگاو داگیریانکردووە و کوردستانیان کردووە بەچەندین هەرێمەوە و فەرمانڕەوای عەرەبیان لێداناوە. کەواتە دەوڵەتی ئیسلامی هاوکاری یەکەمی هاتنی عەرەبە بۆ کوردستان. هەروەک چۆن لە بیستەکانی سەدەی بیستدا چەندین خێڵی عەرەب وەک ئاژەڵدار و کۆچەر هاتبوونە ئەمدیوی شاخەکانی حەمرین و دواتر دەوڵەتی عەرەبی هاشمی بە زۆر و ستەم دروستکراو بووە هۆی نیشتەجێبوونی ئەو عارەبە ئاژەڵدارانە لە خاکی کوردستاندا بە ناوی پرۆژەی ئاودێری حەویجەوە لە ساڵی 1937ز، ئێستا ئەوان بە خاوەن ماڵ و کورد بە داگیرکەر و تێکدەر دادەنرێت. کەواتە میسۆپۆتامیا کوردستان بووە و بە عەرەبکراوە لە هاتنی ئیسلامەوە تا ئەمڕوش بەردەوامە.
بەڵگەی دووەم ئەوە دەسەلمێنێت سۆمەر و سۆمەرییەکان لە کوردەوە نزیکن لە ڕووی شارستانییەت و مێژووەوە. لە بەڵگەی شارستانی و مێژووییدا هەموو ئەوانەی مێژووی لە دایکبوونی شارستانییەتی میسۆپۆتامیا دیاری دەکەن دەڵێن سەرەتاکانی بوونی دەگەڕێتەوە بۆ 5000 ساڵ پ. ز بە داهێنانی نووسین کۆتای دێت و ئەو ماوەیەش بە دەرکەوتنی گوندی پێشکەوتوو شار ناسراوە. کە لە پێشترین شوێن و ناوچەدا وەک چەرموو و حسونە و سامەڕا و حەلەف و عوبێد و وەرکا ْ و پاشان جمدەنێر. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنآ ئەم ناوچەیە خاوەن پێشینەیەکی شارستانییەت بووە نەک وەک ئەوەی بەشێک لە زانایان دەڵێن سۆمەرییەکان لە ناوچەکانی ئەفغانستان و هندستان و بلوجستانەوە بە ڕێگای دەریا هاتوونەتە میسۆپۆتامیا، بۆ ئەمەش تەنها بەڵگەیان لێکچونی شێوازی کڵێنەسازی (فخار)ی ئەو وڵاتانەیە لەگەڵ سۆمەردا کە ئمەش جێی گومانە، چونکە لێکچوونی گڵێنەسازی ناکرێتە بنەمایەکی یەکلاییکەرەوی ڕەگەز و شوێنی گەلێک، هەروەها پێدەچێ ئەم گۆزە و گلێنانەی سۆمەر لە بلوجستان و ئەفغانستان و هندستان بەهۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە بووبێت نەک سۆمەر خەڵکی ئەوێ بێت. کەواتە دەبێت سۆمەرییەکان هەر بەشێک بن لە گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و شارستانییەتی گەلانی پێشووی خۆیان لە ناوچەکەدا، نەک لە ناکاو هاتبن و توانیێتیان داهێنانێکی گەورە لە دروستکردنی شار و پەرستگا و نووسین و یاسا ودەوڵەت و ڕامیاریدا بکەن. دروستکردنی کۆشک و پەرستگای گەورە و پەیکەر و کەلوپەلی جەنگی و خانووبەرە کەرەستەکانیان لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستکەوتووە، چۆن ئەمانە بەبآ بوونی پێشینەیەکی پەیوەندی و مێژوویی توانیویانە و ئەو کەلوپەلانەیان دەستبکەوێت.(17) هەر وەک چۆن شوێنەوارناسەکان باس لەوە دەکەن کە دۆڵ و بناری چیاکانی میسۆپۆتامیای سەروو بە یەکێک لە مەڵبەندە گرنگەکانی پەیدابوون وگەشەسەندنی کەلتووری و کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و داهێنانی گلێنەسازی ڕەنگاوڕەنگ دادەنێن و هەر لە وێشەوە بۆ ناوچەکانی خوواروی دووزێ (سۆمەر) و ڕۆژئاوای سوریا بڵاوبۆتەوە.
پێشکەوتن و گەشەسەندنی کلتوری برۆنزی کە چەرخی بەکارهێنانی مس و تێکەڵکردنی بە کەرەستەی تر وایکرد جێگای کلتوری ئێنیولیتی، واتە چەرخی پەیدابوونی یەکەم کەلوپەلی لە مس دروستکراو لە پاڵ ئامێرە بەردینەکاندا، پەیوەندی بە پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی خەڵکی ناوچەی میسۆپۆتامیاوە هەیە.
هەموو ئەگەرەکان ئەوەمان پێدەڵێن یەکێک لە ئەنجامەکانی ئەم پرۆسەیە ئەوەبووە کە پیشەکاری لە کشتوکاڵی جیابووە بە تایبەتی پەیدابوونی پسپۆری گۆزە و گڵێنە دروستکردن و پەیدابوونی ئاسنگەری گەڕۆک وەک ئەوەی (چایڵد) دەڵێ زۆر گرنگە بۆ ئەم بابەتە.
لێرەشەوە باری سروشتی دۆڵ و بەشی خواروی بنارەکانی ناوچە شاخاوییەکانی میسۆپۆتامیای سەروو لە ڕووی کشتوکاڵییەوە گەشەیسەند و داهێنانێکی گرنگیان ئەنجامدا کە کشتوکاڵی بەراو و باخچەکان بوون و کشتوکاڵ و ئاژەڵ بەخێوکردنیش هاوشێوە و هاوشان بوون کە بە زاراوەی (جوتیارە ئاژەڵبەخێوکەرەکان) بەکاردێت، نمونەی ئەمەی سەرەوە لە لای چایلد دانیشتوانی حەسونەیە.(18)
هەروەها دواتر لە کۆتایی هەزارەی چوارەمی پ. ز دا، واتە لە سەرەتای ئەو چەرخەی کە لە نێوان دووزآ دا، لە خوارووی دیجلە و فوراتدا، یەکەمین کۆمەڵگای چیندارە کۆیلەییەکان درووستبوون، ئەوکات دانیشتوانی ناوچە چیاییەکانی میسۆپۆتامیای سەروو ناوچەکانی هاوسآ لە بانەکانی ئێران پلەی پێشکەوتنی کلتوریان لە خێڵەکانی بەشی خوارووی نێوان دووزآ بەرزتر بوو. کە هەندآ لەو نمونانەش هەریەک لە سوباری و هۆری و گوتی و لۆلۆی و کاشی … هتد بوون. ئەمەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لە نێوان ئەمانە وەک خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە و سۆمەرییەکاندا هەبووە. هەر بۆیە (س. پ. تۆڵستۆف و پ. گروزنی و ی. م. دیاکۆنۆف) بە بایەخەوە لە ناوچە و زمان و پەیوەندی هۆرییەکان لە ناوچەکە دەڕوانن. هەروەها ڕۆڵی گۆتییەکان لە هی هۆرییەکان کەمتر نییە لە چارەنووسی مێژووی نێوان دووزآ دا، چونکە ئەمانە خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەن بە تایبەتی لە لایەن زمانەوە کە زمانەکەیان یەکێکە لە زمانە کۆنەکانی زاگرۆسە. هەروەها لۆلۆییەکان و کاشییەکان و ئیلامییەکان پەیوەندی پتەویان هەبووە لەگەڵ وڵاتی سۆمەر بە تایبەتی کاشییەکان لە ڕووی جوگرافییەوە کە ناوچەی لوڕستانی ئەمرۆ نیشتمانیان بووە و لوڕەکان خۆیان بە پاشماوەی کاشییەکان دەزانن.(19) ئەو نەخشە شارستانییەتی و پەیوەندییە ڕەگەزی و ناوچەییە ئەوە دەردەخات لە ئەنجامی پەیدابوون و گەشەسەندنی کۆمەڵگای چینی کویلەداری و دامەزراندنی دەوڵەتی کۆیلەداری بەهێزدا کە یەکەمجار لە خواروو لە نێوان دووزآ دا لە خوارووی ڕووباری کارون و کەرخی دەرکەوت، دواتریش لە وڵاتی دوو ڕووبار، واتە ناوچەی میسۆپۆتامیای سەروو کە کوردستانی ئەمرۆ دەکات ئەو نەخشەیە بەجارێک دەگۆڕآ.
فیلێچڤسکی دەڵآ: بەلای ئێمەوە گرنگ هەر ئەوە نییە کە کلتوری ئەم کۆمەڵگا کۆیلەدارانەی نێوان دووزآ و ناوچەکانی دەوروبەری کارێکی یەکجار زۆری کردەسەر میلەتانی ناوچەی میسۆپۆتامیا، بەڵکو ئەمەش گرنگە کە ئەم کلتورە خۆی بە جۆرێکی سەرەکی بە دەستی خەڵکی ناوچە چیاییەکانی میسۆپۆتامیای سەروو یان ناوچەکانی ڕۆژئاوای بانی ئێران دروست بوو، لەسەر لاشەی ئەوان. واتە گەلانی دێرینی ئەو ناوچانە هەر لەم ناوچانەدا کۆمەڵگا کویلەدارەکان هەوڵیاندەدا دەستکەوتی مادی و هێزی کار، واتە کویلە پەیدا بکەن. بۆیە هەموو مێژووی ناوچەکە لە هەزارەی سێیەمی پ. ز بریتی بوو لە زنجیرەیەک هێرش و پەلاماری دەوڵەتی کویلەداری لە بەردەم ئەو سامان و دەغڵ و دانی ئەم ناوچانەیان بۆ خۆیان دەبرد و خەڵکەکانیان دەکرد بە کۆیلە. ڕاستە ئەمە لایەنی خراپیشی هەبووە، بەڵام لە ڕووی ڕەگەزی و شارستانییەوە گرنگی خۆی هەیە و بەشێکی زۆر لە کەلتووری گەلانی ناوچەکەی ڕوخاند و تێکەڵ بە خۆی کرد. ئەم لایەنەی کۆمەڵگای کۆیلەداری ڕێگەمان دەدات دەستنیشانی ئەم توخمانە بکەین کە دواتر بوون بە بناغەی دروستبوونی خەڵکی سەرەکی و نەتەوەی کورد.(20) ئەمەش بەڵگەیەکی تری ناڕاستەوخۆ بوو بۆ بوونی پەیوەندی گرنگی نێوان نەتەوەی کورد و سۆمەر. چوونکە بەو پێیە بێت سۆمەرییەکان پێکهێنەری بەشێکی گەورەی نەتەوەی کورد و شارستانییەتی کوردستانن
بەڵگەیەکی تر لایەنی ڕەگەزییە وەک وتمان ئەوە خاڵێکی گرنگە کە سۆمەر ناچێتەوەسەر نەژادی سامییەکان و ئەگەر ئاریش نەبێت، ئەوا وەک گەلێکی ڕەسەنی ناوچەکەن و بەپێی شەپۆلی کۆچوڕەویان بێت لە کوردستانەوە ڕۆیشتون. کەواتە ئەمانیش وەک سوبارییەکان ڕەگەزێکی تایبەت بە خۆیان هەیە و سوبارییەکانیش بە گەلێکی دێرین کوردستان دەناسرێن و خاوەن شارستانییەتی تایبەت بە خۆیانن. کەواتە دەکرێت بە سەلماندن و پشکنینی ئێسک و پروسکیان کەلەسەرێکی کەسێکی سۆمەری و کوردێک ئەو ڕاستیە زیاتر بسەلمێنرێت و گومان لە نزیکایەتی کورد سۆمەری نەمێنێت. وەک لایەنێکی تر لە تێروانینی پەیکەر و وێنەی پاشاکانیان شتێکی ئەوتۆ ناتوانین بە دەستبهێنین، چونکە سۆمەر و ئەکەد و گۆتو ئەوانی تر تارادەیەک لە یەک دەچن.
بەڵگەیەکی تر کە زۆر گرنگە زۆرێک لە توێژەران جەختی لەسەر دەکەنەوە نزیکایەتی سۆمەر و فەیلییەکانە کە ئەمەش لە دوو ڕێگاوەیە.
یەکەم: فەیلییەکان خۆیان بە پاشماوە و نەوەی سۆمەرییەکان دادەنێن. ئەمەش ڕەنگە بەهۆی ئەوەوە بووبێت کە ناوچەی سۆمەر هەمان ناوچەی فەیلییەکانە و خێڵەکەیانیش بە درێژایی مێژوو لەو ناوچەیە ژیاون بە خەڵکێکی ڕەسەنی ئەو هەرێمە دەناسرێن تاکو ئەمڕۆش ماون.
ڕێگای دووەم: بە دۆزینەوە و لێکدانەوەی زمانەوانی ولێکچوونی سەدان وشەی سۆمەر لە وشەی فەیلیدا کە ئەمەش شتێکی زانستی و باوەڕپێکراوە، دوایی لە بەڵگەی زماندا لەسەری دەدوێین.
لە ڕووی ڕەگەزییەوە دەشێ لە کورد و ئارییەکانەوە نزیک بن، چونکە سۆمەرییەکان مەیلیان بەلای گەلانی میسۆپۆتامیای سەروە هەبووە، وەک لەوەی بەلای سامییەکاندا.(21) سەیر لەوەدایە بەشێک لە نووسەرە عەرەبەکان دان بەوەدا دەنێن کە سۆمەرییەکان ناچنەوە سەر ڕەگەزی سامی، بەڵام خۆشیان لەو بۆچوونە دووردەخەنەوە کە دەڵێ سۆمەرییەکان لە ئاری نەژادەوە نزیکن. بۆ نمونە تەها باقر دەڵێ: ڕەگەز (عرق – Race)ی سۆمەرییەکان سەر بە ڕەگەزێکی سپین لە جۆرێک لە جۆرەکانی ڕەگەزی ناوچەی دەریای ناوەڕاست. هەروەها دۆزینەوەی پەیکەرە ئێسکی مرۆڤ لە هەزارەی پێنجەمی پ. ز دا هاوکاری ڕەگەزناسەکان نییە لە دۆزیینەوەی ڕەگەزی سۆمەر، بەڵام جۆری پەیکەری پیاوان و کەسەکانیان کە بە جلوبەرگ و ڕیش و کڵاو هەندێ تایبەتمەندی تر، ڕەنگە چەند خاڵێکی هاوبەش بدۆزرێتەوە سەبارەت بە ڕەگەزی سۆمەر، بەڵام بەهۆی تێکەڵبوونی گەڵانی میسۆپۆتامیا ئەم کارەش قورس بووە.(22) ئەم بۆچوونەی باقر سەبارەت بە دیاریکردنی ڕەگەزی سپی بۆ سۆمەرییەکان خۆ دوورخستنەوەیە لەو ڕاستییەی کە مرۆڤی دێرینی کوردستانیش بەشێکیان ئاری نین و بە قەوقاسی و ئاسیایی ناودەبرێت، بەڵام بە دانیشتوانی ڕەسەنی کوردستانیش دادەنرێن. کەواتە ئەم خاڵانەی سەرەوە نزیکایەتی نێوان سۆمەر و سوبارتو و گوتی و لۆلۆ زیاتر دەردەخات، چونکە خۆ مەرج نییە هەموو گەلانی دێرینی کوردستان ئاری بووبن، بەڵکو شەپۆلی یەکەمی دانیشتوانی دێرینی کوردستانن و بەشێکن لە دروستکەرانی نەتەوەی کورد.

بەڵگەی زمان و زمانەوانی:
یەکێک لە لایەنە هەرە گرنگەکانی دۆزینەوەی پەیوەندی سۆمەر بە گەلانی دێرینی کوردستان و کوردەوە، لایەنی زمانەوانیە لەم ڕوانگەیەوە چەندین توێژینەوە دەریخستوە زمانی سۆمەر و زمانی کوردی و چەند شێوەزارێکی کورد پەیوەندییەکی پتەویان هەیە. ڕەنگە هەندێ کەس لێرەدا بڵێین ناکرێت لێکچوونی هەندێ زاراوە بکرێتە پێوەری نزیکایەتی و یەکبوونی دوو زمان و نەتەوە. بەلای ئێمەوە زمان بە یەکێک لە بنەماکانی دروستبوونی نەتەوەیەک دادەنرێت. کاتێ مێژووی زمانی کوردی شێدەکەینەوە. دەمانەوێ ڕەگ و ڕیشەکەی دیاری بکەین، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ هەزارەی سێیەم و دووەم و یەکەمی پ. ز، چونکە پایەی یەکەمی زمانی کوردی لە لایەن گەلانی ڕەسەنی دێرینی کوردستانەوە دانراوە وەک سۆباری گۆتی و هۆری و کاشی و لۆلۆ، تەنانەت سۆمەریش.
لە هەزارەی یەکەمیشدا میدییەکان و ئۆرارتوو و ئاڤێستای زەردەشتی پایەی دووەمی زمانی کوردییە. لە دواتریش لە دوای درووستبوونی نەتەوەی کوردەوە لەسەر دەستی میدییەکان کە لە سەردەمی ئەشکانی و ساسانیدا بە شێوەیەکی فەرمی ناوی کورد هاتووە، بەڵگەی چەسپاندنی زمان و نەتەوەیەکی گەورەی وەک کوردە، کەواتە لێرە ناکرێت هیچ گەل و نەتەوەیەکی سەر خاکی کوردستان بێ بەش بکرێت لە دروستبوونی نەتەوەی کورد و زمانەکەی. ئێمە لێرەدا هەوڵ دەدەین هەندێ لایەنی زمان و زاراوەی سۆمەری و کوردی بەراورد بکەین. لە سەرچاوە سۆمەرییەکاندا وشەی (کو) بەواتای چیا هاتووە لای کوردیش (کو) بەکاردێت بۆ هەمان مەبەست بەتایبەتی لای کوردانی فەیلی و لوڕ، بۆ نموونە (پشتکو) چیای پشت کو. هەروەها وشەی (هورمز) کە بۆ ناوی کەس بەکارهاتوە لە وشەی (هورمیس)ی خواوەندی سۆمەرییەوە وەرگیراوە و دواتریش لای گەلانی میدیا کراوە بە (هورامیزدا) کە بە مانای خواوەند دێت. هەروەها وشەی (پیرکشسف) واتە خاوەن ئەسپ یان سوارەی سەرلووتکە دەگەیەنێ لێرە وشەی (پیر) لای ئەهلی حەق ولای شوێنکەوتوانی زەردەشت و هەندێ خەڵکی تری کوردستان مانای پیرۆز دەگەیەنی وەک (پیر شارلیاری زەردەشتی) و هەورامییەکان. لە هەمانکاتدا وشەی پیر لای سۆمەر لە ناوە پیرۆزەکانە وەک (پیر خورتوری) سۆمەرییەکان و (بیرام و بهرام)ی کاشییەکان و (پیر مشاتی) ئورارتووەکان.(23)
هەروەها ئەگەر بمانەوێت وشەی زیاتر بەراورد بکەین زیاتر بابەتەکە ڕوونتر دەبێتەوە بۆ نموونە وشەی (kar) کار (ئیش گار =ئیش وکار) بەمانای جموجۆڵی بازرگانی و ئیشوکار دێت لە زمانی سۆمەردا و بە هەمان مانا لە زمانی کوردیشدا بەکاردێت.(24) هەروەها (می – ئێمە – کچ) (کەل = کەل بڵند) (بادی =بادە)(لو=لاو) (هورو=رۆژ).(25)
ئەمانە ئەو چەندین زاراوەی تر دەمانگەیەنێتە ئەو باوەڕەی کە زمانی سۆمەری و زمانی کوردی و بەتایبەتیش شێوەزاری کرمانجی باشور وەک لوڕ و کەلهوڕ و مامەسەنی و بەختیاری و کوردی فەیلی پەیوەندییەکی مێژووی ڕیشەیان پێکەوە هەیە و تەنانەت دەتوانین بڵێین زمان و جوگرافیا بە تەواوەتی لەلای فەیلییەکان و سۆمەرییەکان ئاوێتەن و ناتوانرێت فەیلییەکان لە سۆمەرییەکان جودا بکرێنەوە.(26)

سەرچاوە و پەراوێزەکان:
1. جورج ڕو: العراق القديم، ترجمة حسين علوان، ط2، بغداد، 1986.ص 223 – 224 – وليد محمد الشبيبي : السومريون من هم ومن أين جاؤوا ؟ – بغداد 1993 –http://en.wikipedia.org/wiki/Sumer سومر في موقع ويکيبيديا.
2. عبدالخالد سابير: سؤمەرييەکان، سلێماني، 2009، ل27- و: حەمەی حەمە سەعید، سلێماني، 2004.ل37.
3. جورج ڕو: العراق القديم، ترجمة حسين علوان، ط2، بغداد، 1986.ص 223 – 224
4. جانکلود مارکرون: علم اثار بلاد الرافدين، ترجمه: يوسف حجي، بغداد، 1986، ص38.
5. طلعت الشيمانی: دساتير الحکم فی العراق القديم, مجلة قظاء العدد الاول, شباط, 1957, السنة الخامسة عشرة, مطبعة العانی, بغداد, ص21.
6. کريمر صمويل: من الواح سومر, ترجمه, طه باقر, قاهرة, 1957 , ص 9.
7. فاتح عبدالله محمد: العلاقات السياسية و العسکرية بين الاشوريين و الميديين، ڕسالة ماجستير، غير منشورة، جامعة السليمانية، 2008، ص266.
8. عبدالخالد سابير: سۆمەريیەکان، سليَماني، 2009، ل27.
9. ول ديورانت: الوجيز في قصة الحضارة، اجزه، غازي مختار طليمات، ج1، ط2، دمشق، 1995.ص 93.
10. طه باقر: مقدمة في تأريخ الحضارات القديمة الوجيز في تاريخ حضارات وادي الرافدين، ج1، ط1، بغداد، ، 1973ص90.
11. نەژادي کورد ڕەوتي مێژووي دروست بووني ميللەتي کورد، و. ڕەشاد ميران، ض2، هةولێر، 2000, ل32 – 33.
12. نعيم فرح : معالم حضارات العالم القديم، دارالفکر، ص 198-حمزة احمد :اکراد ودورهم في حضارة الجزيرة
13. طه باقر : عصور ماقبل تأريخ في وادي الرافدين، علی ضوء التنقيبات الأثرية في کوردستان العراق، قسم الثاني.گۆڤاری کؤڕی زانياری کورد، 1974 ص 618.
15. حەکيم مەلا ساڵح: سانسکريتي سةرچاوەیەکی دێريني زماني کوردی,سلێمانی ,2008,ل7.
16. احمد سوسة: حضارة وادي الرافدين بين الساميين والسومريين، .ج2، بغداد، 1980, ص 163.
17.نەژادي کورد، س.ث, ل32.
18. هەمان سةرچاوة، ل33.
19. ه. س, ل33 – 36.
20. نەژادي کورد، س.ث, ل 39- 41
21. ئەحمەد مەحمود: مەملەکەتی ماد
22. طه باقر، وآخرون: تأريخ العراق القديم، ج1، 2، جامعة صلاح الدين، 1987، ص 58 – 59.
23. جورج ڕو : العراق القديم، ترجمة حسين علوان، ط2، بغداد، 1986.ص 223 – 224- اتحاد
24. تأريخ العراق القديم، ج1، ص 114
25. عبدالخالد سابير: سۆمەرییەکان، ل45.
26. حول العلاقة بين السومرين والکورد الفيلين والحقائق، الاتحاد، ، سنة العاشرة، العدد 455، 11/1/2002، ص15.[1]
ئەم بابەتە 1,022 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdia.net
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | historyofkurd.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-12-2016 (8 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
شار و شارۆچکەکان: ئیلام
وڵات - هەرێم: کوردستان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 01-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,022 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.250 KB 18-06-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
فایلی وێنە 1.0.1272 KB 02-04-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,085
وێنە 105,178
پەرتووک PDF 19,084
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.203 چرکە!