کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,864
 شؤمارە عەسگەل  106,230
 کتاووەل 19,341
فایل های مرتبط 97,345
Video 1,397
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
ژنی کورد لەمێژووی جولەکەدا؛ سینات بارزانی بەنموونە
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژنی کورد لەمێژووی جولەکەدا؛ سینات بارزانی بەنموونە

ژنی کورد لەمێژووی جولەکەدا؛ سینات بارزانی بەنموونە
ژنی کورد لەمێژووی جولەکەدا؛ سینات بارزانی بەنموونە
جوان عومەر ئەحمەد

یەکێک لە کێشە هەرە سەرەکیەکانی مێژووی کوردە جوولەکەکان نەبوونی نووسراو و تۆمارە مێژووییەکانە جگە لە بیرەوەریەکانی بینجامین تودێلا و جەند پەرتووکێکی کەم نەبێت، تۆمارێکی ئەوتۆ لەبەردەستدا نیە، هەروەها خەمساردی زانکۆکانی کوردستان و کەمی تیز و لێکۆلینەوەکانی خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان ئەوەندەی تر ئاستەنگی دروستکردووە بۆیە ئەم نووسینەی منیش بێ کەموکورتی نابێت.

$مێژووی کوردە جوولەکەکان لە کوردستان$
ئەگەرچی تا ئیستا سەبارەت بە ساڵ و سەردەمی هاتنی جوولەکەکان بۆ ناوچەی مێزۆپۆتامیا کوردستان سالێکی دیاری کراو نەخراوەتە ڕوو یان ئاماژە بەهیچ سالێک نەکراوە، زۆربەی زۆری ئەو نووسراوو سەرچاوانە جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە بوونی جوولەکەکان لە کوردستان و ناوچەکەدا دەگەرێتەوە بۆ سەردەی 7ی پێش زایین هەندێک سەرچاوەی تر بۆ سەدەی 8ی پێش زایین.
مێزۆپۆتامیا: (Mesopotamia) بەزمانی گریکی (Μεσοποταμία) واتا وڵاتی نیوان دوو ڕووبار، مێزۆپۆتامیا ناوچەیەکی جوگڕافییە لە نێوان هەر دوو ڕووباری دیجلە و فوڕات، زۆربەی ئەم ناوچە کەوتووەتە کوردستانەوە. مێزۆپۆتامیا خاوەنی خاکێکی بەپیتە و هەر بەو هۆیەوە بە درێژایی مێژوو شوێنی کشتو کاڵ و بێشکەوتنی شارستانیەت بووە.!!
لەو سەردەم و ساتەوەختەشدا سەدەی 7یی پێش زایین ناوچەکە لەژێر دەسەڵاتدارێتی ئاشوورێکاندا بووە. هەروەها لەسەردەمی بابلییەکاندا و بە هۆی هێرەشەکانی (نەبووخەدنەسر) دووەم 605 -562 پێش زایین بۆ سەر جولەکەکان و بەهەزاران جوولەکە بە دیل دەگرێت و ڕەوانەی شارو گوندەکانی بابل دەکرێن هەندێکیشیان بۆ ناوچە شاخاویەکانی باکووری ئیمپراتۆرێتی بابل کە دەکاتە ئیستای کوردستان.
ئەبێت ئالێرەدا باس لە دوو سەردەمی جیاوازی کاولکاری و کۆمەڵکوژیەکانی جوولەکەکان بکەین سەرچاوەکان بە گشتی ئاماژە بۆ ئەوە ئەکەن ئاشوریەکان زیاتر لە جارێک هێرشی داگیرکاریان کردۆتە سەرخاکی ئیسرائیل دواتریش بابلیەکان هەروەها 10 لە هۆزە گەورەکانی بەنی ئیسرائیل بەدیل و کۆیلە کراوون ڕاگویزراون، هێرشی یەکەم لەلایەن ئاشووریەکان و سەد ساڵ دوای هێرشی یەکەم (نەبووخەدنەسر) دووەم، جارێکی تر کۆمەلکوژیان دەکات ژمارەیەکی زۆر کەم لە جوولەکەکان دەمێننەوە هەروەک (بینجامین تۆدێلا) باسی دەکات کە لەتەواوی کۆمەلکوژی هۆزە جوولەکەکان تەنیا چەند هەزار جوولەکەیەک دەربازیان دەبیت سەرجەمیان کوژراون.

$بینجامین تودێلا کێیە؟$
گەریدەیەکی جوولەکە بووە لە سەدەکانی ناوەڕاست و لە سەدەی دوازەهەمدا گەشتی ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقای کردووە و هەروەها گەشتەکەی بینجامین بۆ خۆرئاوای ئاسیا بە سەد ساڵ پێش گەشتەکەی (مارکۆ پۆلۆ) بووە بیینجامین توانایەکی ڕادەبەردەی هەبووە زمان زان و جوگرافیست و هیستۆرکاڵیکی بلیمەت بووە بینجامین بەیەک لە کەساییەتیە شارەزاو بە توانا و دیارەکانی جوولەکە دادەنرێت بەتایبەت لە سەدەکانی ناوەڕاستدا
بینجامین کارو چالاکیەکانی گرنگی تەنها بۆ گەلی جولەکە نەبووە بەڵکو بە سەرچاوەیەکی گرنگی جوگرافیای و کۆمەڵناسی لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەژمار دەکرێت، هەندێک لە باسەکانی بینجامین ژیانی ڕۆژانە و ئاسایی ئێستا و ڕابووردووی ڕۆژهەڵات پیشانی خوێنەر ئەیات. هەروەک لە کتێبەکەی (هێبریو) نووسیویەتەوە و پاشان کراوە بە لاتینی و دواتریش وەرگێردراوەتە سەر چەندین زمانی تری ئەوروپی و جیهانی کە زیاتر بۆتە جێی تێڕامان لە سەدەی شانزەهەمین کە بە سەدەی گەشەسەندن ناو دەبرێت. گەڕان و ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان لەسەردەمی بینجامین بە گرنگرترین کار هەژمار دەکرێت لە مێژووی جولەکەکاندا.
نەبووخەدنەسری دووەم یەکێک بوو لە پاشاکانی بابل کە لەنێوان ساڵانی 605 هەتا 562 پێش زایین فەرمانڕەوای ناوچەکەی کردووە.!!
جگە لە سەرچاوە مێژووییەکان ئەم بۆچوونەش لەگەل تەواوی ئەو دەقە ئایینانەدا دێتەوە کەلە (بایبڵ) ئینجیل دا ئاماژەی بۆکراوە کە: جوولەکەکان لە پێش ساڵانی زایینیدا، ڕاپیچ و دیلکراوی شارەکانی بابل کراون. هەروەها لە (تەورات) یشدا هەمان زانیاری پشتڕاست کراوەتەوە ئاماژە بەهەمان زانیاری کراوە کە ساڵی حەوتەمی هۆشەعدا پاشای ئاشووری (شەلمانسەر) تەواوی جولەکاکانی بۆ ئاشوور ڕاگواستووە، هەروەها (بینجامین تۆدێلا) ئاماژە بەوە دەکات کە 2800 ساڵ بەر لە ئێستا جوولەکەکان لەلایەن پاشای ئاشووری (شەلمانسەر سێیەم) 858-824 پیش زایین بۆ کوردستان ڕاگوێزراون و لەسەر ڕووباری خابوور نیشتەجی کراون، هەروەها لە (تەلموود) دا هەمان زانیاری دووبارە پشتڕاست کراوەتەوە.
تەلموود چیە! تەلموود (بەعیبری:תלמוד) وشەیەکی عیبرییە.

$تەلموود 1$
بەمانای خوێندن یان فێرکردن دێت، دووەم کتێپی پیرۆزە بۆ جوولەکەکان لەدوای تەورات کە لە چەند نووسیراوێکی کۆکراوە پێک دێت. ئەم پەرتووکە باس لە وتووێژەکانی پیاوانی ئاینیی جوولەکە (حاخام) دەکات سەبارەت بە یاسا و بنەماکانی ئاینی جوولەکە، تەلموود لەدوو بەش (بەند) پێکدێت کە بریتیین لە میشنا و گیمارا کە میشنای 200 ساڵ بەر لە زایین نووسراوەتەوە و هەروەها گیمارا لە دەورووبەری ساڵی500ی زایین نووسراوە. تەلموود کاری پێدەکرێت لەلایەن هەموو جوولەکەکان کە باوەڕیان بە ئاینەکەیان هەیە، زۆربەی کاتیش جوولەکەکان دەیکەنەوە بەتایبەتی لەڕۆژی پشوو ناسراو بەڕۆژی (حانوکا).
هەربەپێی تەلموود ڕێ بە باگخوازە جوولەکەکان دراوە کە بۆ ئاینی جوو لە نێو کوردەکاندا بڵاوبکەنەوە بەم کارەش سەرکەوتنی باشیان بەدەست هێناوە.
لە ئاکامدا، خانەدانە فەرمانڕەوا کوردەکانی (ئادیابین) یان هۆزی (هەزەبانی)
هەزەبانی هۆزێکی کورد بوون هەزەبانێکان پێش لە دایکبوونی مەسیح هەتا چەند سەدەیکیش دوایی زایین حوکمرانی ناوچەیەکی فراوانیان کردووە هەر لە ورمێ وە هەتا هەولێر فەرمانڕەوایی ئادیابین پایتەخەتەکەی هەولێر بووە.!!
لەسەدەی یەکەمی پێش زایین خۆیان و ژمارەیەکی زۆری لەهۆزەکەی و کوردەکانی ژێر فەرمانڕەواییەکەی چوونەتە سەر ئاینی جوولەکە، هەروەها دکتۆر عومەر ئیبراهیم لە پەرتووکی کەرکووک ناوچەیەکی کوردستانیە دەنووسێت: لەسەدەی 6شەمی پیش زایین ئایینی جوولەکە گیشتۆتە کوردستان، (دانیاڵ) پێغەمبەر یەکەم کەس بووە کە ئەو ئایینەی لە ناوچەی (کەرکووک) لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی (میدیا) بڵاوکردۆتەوە.
هەروەها بینجامین تودێلا لەسەدەی دوانزەهەم بەتایبەت لەساڵی 1170 لەگەشتەکەیدا بۆ کوردستان بەو شێوەیە باسی دەکات و دەڵیت هەردوو گەلی جوولەکە و کوردەکان لەلوتکەی گەشەسەندی ئابووری و ئایینی و کۆمەڵایەتیدا بوون هەروەها ئەلیت ژنە کوردەجوولەکەکان زۆر ئازاتر و ئازادترن لەو ژنانەی لە ناوچەکەدا دەژین تەنانەت لە خوشکە جوولەکانیان ئازادتر و سەربەخۆتر تر دەژیان کە هەرگیز بەراورد ناکرێن بە ژنە فارس و تورک و عەرەبەکانی چواردەوریان، پەیوەندی خێزانی کوردەکان زۆر ئارامتربوون لەو گەلانەی ناوچەکە جگەلەوە ژنە کوردە جوولەکەکان لە کێلگەکاندا شان بەشانی هاوسەرەکانیان کاریان دەکرد و بەدەگەمەن دەتبینی ژنێک لەناویاندا باڵاپۆش بێت، پیاوەکانیان زۆر بەرێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ هاوسەر و ژنەکاندا دەکرد، چونکە ژنەکان زۆر ماندوو دەبوون بەکاری ناوماڵ و هاوکاری هاوسەرەکانیان لەکێلگەکاندا لە پێناو گەورەکردنی خێزانەکانیاندا. هەر بۆیە لە سەدەی 17دا بەهۆی ئازادی ڕیژەیی بوێری و متمانە بەخۆبوونی ئافرەتانی جوولەکە کوردەکان یەکەم ژنە کوردی جوولەکە دەبێتە حاخام (Rabbi) لە ئامێدی بەوەش ئەوەمان بۆ پشتراست دەبیتەوە کە خاکی کوردستان و کوردەکانی داڵدەی سەرجەم جوولەکە ڕاگویزراوەکان بووە، بەشێکی زۆر کاروباری ژیان و فەرهەنگ و کلتوری کورد و گەلی جوولەکە هێند تێکەڵ بوون بەئاستەم جودا دەکرێنەوە، هەر بۆیە هەندیک پێیانوایە کورد بەرەچەڵەک دەچێتەوە سەر هۆزیکی کۆنی ئیسرائیل یان کورد زادەی شاسلێمان و جنۆکەکانی بن دەستی ئەوبن. لێ لێرەدا ئەوەی گرنگە باسی بکەین کاریگەری کلتوری کوردە، ژنانی کوردە لەسەر گەلانی دراوسێ و ناوچەکە و بەتایبەت گەلی جوولەکە تەنانەت هەندێک داهێنان و ڕووداو لە کوردستانەوە بووە کە کاریگەری لەسەر ئەوان و گەلانی ناوچەکەش بەجێهێشتووە بەتایبەتی ئازادی و ئازایەتی ژنانی کورد کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد خۆ ئەگەر بەتایبەت (ئەسینات بارزانی) بەنموونە بهینینەوە ئەوە بەروونی ئەوەمان بۆ دەرئەکەویت کە نەک لە کلتوری گەلی جولکەدا بەڵکو لە تەلموودەکەشیان لەساییەی ئەسینات بارزانی گۆڕانکاری بەسەرهاتووە.

$ئاسینات بارزانی Asenath Barzani$
ئاسینات بارزانی (1590 لەدایکبووە لە 1670 کۆچی دوایی کرد)، ئەو کچی یەک لەبەناوبانگ و دیارترین بانگخوازی کوردی جولەکە بووە لە باشووری کوردستان و ئێراق کچی سامویلی کوری نێتانێڵ بارزانی. ئاسینات بە یەکەمین ژنی بانگخوازی جولەکە هەژمار دەکرێت لە مێژوودا و لە هەمانکاتدا یەکەمین ژنی کوردیشە بانگخواز بێت.
ئاسینات شارەزایی تەواوی هەبووە لەزمانی عیبری، تەورات، تەلموود، میدراش و کابالا دا.
لەبەرئەوەی سامویلی باوک کوڕی نەبووە ئاسینات یەک لە ژیرترین کچەکانی بووە لەلایەن سامویلەوە تەورات و تالموود و میشنا و کاباڵای فێر کوردووە، ئاسینات ئەڵێت؛ لەسەر ئەژنۆ ئەپارامەوە لە باوکم فێرم کات چونکە ئەو تەنها کاتەکانی بە شەوو ڕۆژەوە تەرخان کردبوو بۆ فێرکردنی تەورات.
تواناو ژیری ئاسینات ناسراوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سمامویلی باوکی ئاسینات زیرەکترین قوتابی خۆی هەڵبژارد کە ببێتە هاوسەری ئاسیناتی کچی بە ناوی یەعقوبی کوری ئبیراهیم میزراهی. ساموئیلی باوک تەنها مەرجی بۆ هاوسەرگیریی کچەکەی ئەوەبوو کە ئاسینات پەرە بە خوێندنەکەی بدات و ببێتە زانایەکی شارەزا لە تەورات تالموود لە بری کاری ڕۆتینی ناومال.
پاش مردنی باوکی و دوورکەوتنەوەی هاوسەرەکەی بۆ خزمەتگوزاری و خزمەت کردنی ئاینەکەیان، ئاسینات ڕۆڵی سەرکردانەی ئایینی زۆر کرنگی گێراوە لە ناوچەی ئامێدی و گوندەکانی دەوروبەری و بووە بەکەسایەتیەکی دیاری ناوچەکە.
نازناوی بارزانی بەهۆی شوێنی لەدایک بوون و ژیانیەوە بووە و خێزانەکەی بوونە خاوەنی(بارزانی) وەک پاشناو.
بارزان؛ هەرێمێکی شاخاوەیە کە چەند کاژمێرێک دوورە لە باکووری پایتەختی هەرێمی کوردستان هەولێرەوە. لە ساڵی 1914 بارزانیەکان ڕاپەڕیین دژی داگیرکەری عوسمانی بە پشتیوانی ڕووسیا کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕاپەڕینەکەی بیتلیس.
ئەوەماوەتە بێلیم ژنانی کورد کۆڵکەی فەرهەنگ کلتوری نەتەوەکەی خۆیان بوون شان بەشانی پیاوی کورد لەهەموو کایەکاندا بەشداربوون سیمبۆلی ئازایەتی و لە خۆبوردەیی کۆمەلگای ڕۆژهەلاتی ناوین بوون لەجیهانی نوێشدا ژنانی کورد جێگەی شانازی مرۆڤایەتی بوون.

$تێبینی$: تەورات (بەئینگلیزی: Torah، بەعیبری: תּוֹרָה؛ واتا فێرکردن)، وشەی تەورات بەعیبری بەواتای فێرکردن یان ئاراستەدان دێت بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیدارە بە فێرکاری و ئاراستەدانی یاساییەوە. تەورات ناوی پێنج کتێبی یەکەمی کتێبی پیرۆزی عیبیری (تەناخ) و پەیمانی کۆنە. کتێبی پیرۆز عیبری دابەش دەبێت بۆ سێ بەش، تەورات بەشی یەکەمییەتی، نیڤیێم واتا پەرتووکی پێغەمبەران بەشی دووەمی کێتووڤیم واتا نووسراوەکان بەشی سێیەمی بریتییە لە بەشی ئەدەبییاتی جوولەکە.
کابالا: (קַבָּלָה، ، Kabbala) بیرووباوەڕێکی ڕۆحانی جووەکانە. لەسەرەتای سەدەی یەکی زایینی لەلایەن شەمعون بار یۆجایەوە دەستیپێکرد. بیرووباوەڕی کابالا ئەوەیە کە چۆن دەتوانین خەیاڵ و ئەندێشەیەک ببینین و هەستیپێبکەین. کابالا کاریگەری لەسەر بەشێک لە جووەکان هەبوو کابالا جۆریەکە بەشێکی ڕۆحانی سۆفیزمی نیو جولەکەکانە
کابالا لەسەر 10 بنەما پێکدێت کە پێی دەڵێن درەختی کابالا کە نیشانەی 10 هێزە کە کاریگەرییان لەسەر جیهان هەیە.[1] نووسین و ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەد

$سەرچاوەکان$
Barazani, Asenath. Encyclopaedia Judaica. Detroit: Macmillan Reference USA. 3: 138
Who was the first female „rabbi?. Yekta Uzunoglu. Retrieved 2018-07-04.
Kurdish Women | Jewish Women’s Archive. jwa.org
101 Storie Ebraiche che non ti hanno mai raccontato (in Italian). Retrieved 6 June 2012.
جوولەکەکانی شاری سلێمانی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
کوردستانیە منطقە کرکوک: دکتۆر عومەر ئیبراهیم[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 25 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مێژووی کورد
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: تاریخ
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 86%
86%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 29-03-2022 أڕا( زریان عەلی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا24-10-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 25 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 پەروەندە عەسگ 1.0.148 KB 29-03-2022 زریان عەلیز.ع.
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,864
 شؤمارە عەسگەل  106,230
 کتاووەل 19,341
فایل های مرتبط 97,345
Video 1,397
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.813 ثانیه(اێس)