پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
گوتاری مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە لە ئیمارات
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گوتاری مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە لە ئیمارات

گوتاری مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە لە ئیمارات
دەقی گوتارەکەی #مەسرور بارزانی#:
سڵاوتان لێبێت..
من شەرەفمەندم ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەدام بۆ قسەکردن لە بارەی ئاییندەی توانای وزەی هەرێمی کوردستانی عێراق، من هیوا و ئاواتەکانی خەڵکی خۆم لەگەڵ خۆم هێناوە.
بە شێوەیەکی تایبەت چێژ لە پێشکەشکردنی ئەم گوتارە وەردەگرم لەم شوێنە، کە باوک و باپیرانی زۆرینەتان تێڕوانینێکی ناوازەیان هەبووە بۆ بنیاتنانی وڵاتێک بۆ هاووڵاتیانی و ببێتە نموونەیەک بۆ جیهان.
پاش پەنجا ساڵ ئیمارات هەردوو ئامانجەکەی بەدیهێنا، وڵاتی ئێوە هێزبەخشە بە هەموو ناوچەکە و سەرکردایەتییەکەی بە شێوازێکی ژیرانە سەرچاوە سرووشتییەکان و توانا مرۆییەکانی بەکارهێنا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانمەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە هەموو هەنگاوێکی ڕۆژانەتاندا و بە شێوازێکی بەردەوام و ڕاستەوخۆ وزە بەکارهاتووە، هیچ وڵاتێکی دیکە لە جیهان بەم شێوەیە کاریگەر نەبووە لە بەکارهێنانی وزە وەکو کۆڵەکەیەک بۆ بنیاتنانی وڵات.
دەمەوێت بە سوپاسکردنی وەزیری وزەی ئیمارات، بەڕێز سوهێل محەمەد مەزروعی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئەتلانتیک، فریدریک کێمپ، بۆ بانگهێشتکردنم بۆ ئەم لوتکەیە دەستپێبکەم، کە لە کاتێکی گونجاودا هاتووە. هەروەها سوپاسی ڕێکخەرانی ئەم ئیڤێنتە دەکەم بۆ سازکردن و کۆکردنەوەی هەموومان لێرە، چاوەڕوانی بیستنی ڕاوبۆچوونەکانتان و پرسیارەکانتان دەبم.
ئەمڕۆ لە پێش ئێوەدام، لە چوارچێوەی سەردانێکی هەفتەییدا بۆ ئیمارات، من لێرەم بۆ دووەمجار لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا، بە مەبەستی دروستکردنی پەیوەندییەکی جددی، هەروەها بۆ فێربوون لە ئێوەوە. لە هەر هەنگاوێکی سەردانەکەمدا، گفتوگۆی پڕ لە زانیاریم لەگەڵ سەرکردەکان و بیرمەندەکان ئەنجامدا.
بۆ من زۆر ڕوونە، کە تێڕوانینێکی هاوبەشمان هەیە و بنەمای هاوبەش کۆماندەکاتەوە. ئێمە هاووڵاتیانی خۆمان دەپارێزین و خزمەتیان دەکەین، لە هەمان کاتیشدا پەناگە بە خەڵکانی دیکە پێشکەش دەکەین، ئێمە ئەندامێکی کارای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتین، کە کار بۆ دابینکردنی ئاییندەیەکی باشتر دەکات.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، ئێمە لە کوردستانەوە تەماشای ئێوەمان دەکرد و لە ئەزموونی ئێوە لە ئیمارات، فێردەبووین، لە کاتێکدا ئێمە چەندین بەربەستی جددیمان تێپەڕاند.
چیرۆکی وزەی ئێمە هیوابەخشە، ئێمە لە سەرەتاوە دەستمانپێکرد، 15 ساڵ لەمەوبەر کاتێک یاسای وەبەرهێنانی نەوتمان دەرکرد، بۆ هەرێمێک کە لە ڕۆژێکدا نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و هەناردەی دەکات، هەروەها نزیکەی نیو ملیار پێ سێجای گاز بەرهەمدهێنێت لە ڕۆژێکدا و لەگەڵ بوونی ویست بۆ بەرەوپێشبردنی هەردووکیان، بەڵام ئەمە کارێکی ئاسان نەبوو.
ئاڵۆزی مەزهەبی لە چەند بەشێکی وڵات و دەرکەوتن و ڕووخانی گرووپی تیرۆریستی #داعش#، کە ئێمە ڕۆڵێکی سەرەکیمان لە لەناوبردنی هەبوو، ناسەقامگیری سیاسی لە عێراق و لە دوایینیشیدا ئەنجامدانی زوڵم و ستەم دژ بە ئێمە لەلایەن بڕیارەکانی ئەوەی کە پێی دەڵێن: دادگای فیدڕاڵی، بەڵام ئێمە سەرکەوتوو بووین، تێڕوانینی من وایە، کە ئێمە بەرەو گەشەسەندن دەچین.
بەکارهێنانی تواناکانی وزەی ئێمە بە شێوەیەکی کاریگەر و ژیر، کاری سەرەکی ئێمە بوو بۆ هەنگاونان بەرەو ئاییندە، حکومەتەکەمان ئەوەی کرد بە پێشینەیەکی ستراتیجی، کە هەتاهەتایە پارێزگاری لە کوردستان دەکات.
ئاییندەی ئێمە لەسەر وزە بنیات دەنرێت، لە ڕێگەی هەریەک لە هاووڵاتیانی ئێمە کە کاتەکەیان بەکاردێنن بۆ بەرەوپێشچوون و سەرکەوتن، هەروەها لە ڕێگەی بەردەوامبوونی بەرەوپێشبردنی سەرچاوە سرووشتییەکان، کە ئێمەی کورد لە پێناویدا کارمان کردووە، بە درێژایی چەندان دەیەی پڕ لە جەنگ و پەتا و یاخیبوون و چەندین بەربەستی دیکە.
ئێمە ئێستا گەیشتووینەتە خاڵێک لە مێژووماندا، کە ئامادە و ڕاوەستاوین بۆ بنیاتنان، پاش هەموو قوربانیدانمان. ئێمە دەرفەتێکی گەورەمان هەیە بۆ دابینکردنی وزە بۆ بازاڕی ناوخۆ و جیهانی و سوورین لەسەر ئەوەی کوردستان بکەینە سەنتەرێکی وزە لە ناوچەکەدا.
کەواتە ئێستا ئێمە چی دەکەین لەو بارەیەوە؟ ستراتیجیەتی وزەی حکومەتەکەمان لەسەر دوو کۆڵەکە بنیاتنراوە.
بەرپرسیارێتی یەکەمی من، جێبەجێکردنی خواست و داواکاریی هاووڵاتیانە، کە بەردەوام لە زیادبوون دایە. بە درێژایی چەندان دەیە لە سەرەتای دامەزراندنی هەرێمی کوردستانەوە، داواکاریی بۆ وزە لە زیادبوون دایە. خێزانەکان، ماڵ و ئۆتۆمبێلی زیاتریان کڕیوە، خزمەتگوزاریی گشتی گەیەنەدراوەتە قووڵایی دەشت و گوندەکان، بۆ یەکەمینجار پایتەختی ئێمە، #هەولێر#، لە ڕێگەدایە بۆ بوون بە سەنتەرێکی هەرێمی بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان.
ئەو سێ ساڵەی ڕابردوو گۆڕانکاری گەورە ڕوویاندا، ئێمە باشترین سیاسەتە پەیڕەوکراوەکانی جیهانمان لە کەرتی گشتیدا جێبەجێکرد، ڕێوشوێنمان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی و دوورخستنەوەی هەموو بەربەستەکان گرتەبەر.
هەموو ڕۆتینەکانمان لە بەردەم پەرەسەندنی کەرتی تایبەت لابرد، هانی یەکەمەکان دەدەین و داهێنەرەکان خەڵات دەکەین.
ئێمە کەرتی گشتیمان بە ئەلیکترۆنی کرد و ئەم هەنگاوەش بووە هۆی کەمکرنەوەی دەرفەتی گەندەڵی و کەمتەرخەمی. ئێستا ئێمە چاکسازی لە سیستەمی بانکی و باج دەکەین، ئەمەش دەبێتە هۆی لابردنی بەربەستەکان لە بەردەم وەبەرهێنان و داهێنان.
پەرەسەندن ڕێگەیەکی گرنگە بۆ گەیشتن بە ئامانج، حکومەتەکەمان دروستکردنی چەند ناوچەیەکی پیشەسازی و ئابووریی گەورەی ڕاگەیاندووە. بەڵام هێشتا ڕێگەیەکی دوورودرێژمان لەپێشە، لەگەڵ ئەوەی تواناکانمان فراوان کرد، ڕووبەڕووی ئەو کێشەیە بووینەوە، کە نەمانتوانی پێداویستی وزەی هەندێک لە هاوبەشە ناوخۆییەکانمان جێبەجێ بکەین. وەک نموونە، خواست لە سەر گاز دوو ئەوەندی ئاستی بەرهەمهێنانێتی.
ئەمە ئەو بارۆدۆخە نییە، کە ئێمە دەمانەوێ تێیدا بین، ئێمە هەنگاوی خێرامان ناوە بۆ دەربازبوون لەو بارودۆخە، بەمدواییە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خواستی خۆی دەربڕی لە کەرتی گازی ئێمە و پشتگیری ماددیان پێشکەش کرد، وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی گاز. دەزانم ئەمڕۆ هەندێک لە هاوبەشەکانی ئێمە، کە لێرەن، پێشتر گفتوگۆیان لەگەڵ حکومەتەکەمان و دەسەڵاتە خۆجێییەکان کردووە بۆ پڕکردنەوەی هەندێک لە کێشە و بۆشاییە کاتییەکان.
ئێمە بەردەوام دەبین لە دروستکردنی وێستگەی وزەی زیاتر و وزەی پاک بۆ داهاتوویەکی بەهێز، لە هەمان کاتدا ئێمە لە پەرەپێدان بە هەناردەکردنمان بەردەوام دەبین، من دڵنیام کوردستان لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەبێت بە سەرچاوەیەکی وزەی گرنگ بۆ ویست و خواستی جیهانیی، کە بەردەوام لە زیادبوون دایە. ئێمە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبین بە هەناردەکاری گاز بۆ بەشەکانی دیکەی عێراق، تورکیا و ئەوروپا و پێداویستی ئاسایشی وزەی ئەوان دابین دەکەین، ئێستا توانای هەناردەکردنی نەوتمان هەیە، کە ڕۆڵێکی گرنگی ئابووری لە ئاراستەی ژیانمان دەبینێت و هاوکات ڕۆڵی گرنگیش لە دابینکردنی وزە بۆ هاوبەشەکانمان هەیە، بڕێکی زۆری یەدەگی نەوت و گازمان لە هەرێمەکەمان هەیە.
من گفتوگۆم لەگەڵ حکومەتی عێراق و تورکیا و وڵاتانی کەنداو کردووە، لەبارەی دامەزراندنی شاڕێگەیەکی شەمەندەفەری ناوچەیی. پێموایە ئەمە وەرچەرخانێک دەبێت بۆ عێراق و ناوچەکە، کە ڕێگەی بازرگانی نوێ و پەنجەرەیەکی دیکە بە ڕووی هەماهەنگی ناوچەکەدا دەکاتەوە.
بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانە پێویستمان بە یارمەتیی و پاڵپشتی هاوڕێکانمانە کە زۆرینەیان ئەمڕۆ لەم هۆڵە دان، هەروەها ئازایەتی هاوبەشەکانمان بۆ زاڵبوون بە سەر بەربەستەکان. کوردستانێکی بەهێز و خاوەن ئابوورییەکی سەربەخۆ، هەڕەشە نییە بۆ سەر دراوسێکانمان و هاوبەشەکانمان لە بەغدا، لە ڕاستیدا پێچەوانەکەیەتی.
ئێمە دووبارە بەهێزیی ئامانجەکانمان و وەفامان بۆ هاوڕیکانمان نیشاندا، ئێمە کەسانێکین، کە خاوەن قسەی خۆمانین. ئەگەر ئێمە وەکو بەرەیەکی یەکگرتوو کاربکەین؛ ئەو کێشە و بەربەستانەی کاریگەرییان لە سەرمان هەیە، کەم دەبنەوە. دەتوانین یارمەتی وڵاتانی هەرێمی و جیهانی بدەین و دەیکەین، بۆ ئەوەی لە دابینکردنی پێداویستی وزە هاوکاریان بین. هەروەها پتەوکردنی کۆمەڵگاکەمان. لە کاتێکدا ئێمە بەردەوام دەبین لە پەرەپێدان بە کەرتی گاز و نەوت، هاوکات بە بەردەوامیش کار لە سەر وزەی پاک دەکەین. گۆڕانمان بەرەو وزەی پاک، نیازپاکی و پێویستییەکی ئابوورییە. تێچووی وزەی پاک، ساڵ لە دوای ساڵ کەمتر دەبێتەوە. حکومەتەکان بە شێوازێکی فراوان هانی وزەی پاک دەدەن و پشتگیری دارایی لێ دەکەن.
من باش لە بیرمە 10 ساڵ لەمەوبەر، کەسانی شارەزا ئاگاداری ئەو دەوڵەت و حکومەتانەیان دەکردەوە، کە پشتیان بە نەوت بەستووە، بەوەی ئابوورییەکەیان دەڕووخێت ئەگەر بەره و وزەی پاک نەڕۆن، ئەوە ئێستایە کە نابێت چیتر پشت بە نەوت و گاز ببەستین. تەنانەت ناویان لێ نابوو سەردەمی کۆتایی سووتەمەنی فوسیلی. بەڵام ئێستا پێکدادان لە ئەوروپا هەیە و ئەم پێشبینییە ڕەتدەکاتەوە. پێویستە لێرە ڕوونی بکەمەوە، ئێمە لە کوردستان ئەگەر هاوبەشەکانمان لە بەغدا هاوکارمان بن، توانای ئەوەمان هەیە بەشێک لە پێداویستی وزەی ئەوروپا دابین بکەین.
ئەمڕۆ دەمەوێت لە پێداویستیەکانمان واقعی و لە هەڵسەنگاندنەکانمان ورد بین. من هیچ گومانێکم لەوە نییە، کە لە داهاتووشدا نەوت و گاز بە بەشێکی گرنگ لە جۆر و سەرچاوەکانی وزە دەمێننەوە. هەرچەند پێموایە نابێت وەک تاکە سەرچاوەی داهات بو پێشکەوتن لە نەوت بڕوانین، بەڵام ئەمە لە شەو و ڕۆژێکدا نایەتە دی.
هاوکات کابینەکەی من هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ فرە سەرچاوەیی داهات، بۆ ئەوەی پارێزراو بین لە بەرامبەر نرخە ناجێگیرە جیهانییەکانی وزە. ئێمە خەریکی ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای پیشەسازی و دەرکردنی ڕێنمایی ژینگەیین، بۆ هاندانی کۆمپانیا و دەستەڵاتە خۆجێیەکان و دروستکردنی ڕکابەری.
ئەم فرە سەرچاوەییە بە شێوەیەکی سەرەکی جەخت لە کشتوکاڵ و پیشەسازی و بەشە خزمەتگوزارییەکان دەکاتەوە، هاوشان لەگەڵ کەرتی وزە، نەک ئەوەی ببێتە جێگرەوەی نەوت. هەنگاوی گرنگ لە بواری بەرەوپێشبردنی تواناکانی کەرتی وزە دەنێین. ئێمە و زۆربەی وڵاتانی جیهانی دەبێت لە بەکارهێنانی نەوت و گاز ژیرتر بین.
ساڵی ڕابردوو هەموو ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، لە بەفیڕۆدانی گاز ئاگادارمان کردنەوە. دەزانم زۆربەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەو کۆمپانیایانە ئەمڕۆ لێرەن و من سوپاسی سەرکردایەتییان و پابەندبوونیان دەکەم، بۆ پاراستنی ناوچەکانی دەوروبەر و ژینگە لە پێناو نەوەکانی داهاتوودا.
ئێمە یەکەم وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبامان کردەوە و ئێستا بەو گازە کار دەکات، کە پێشتر لە کێڵگە نەوتییەکان دەسووتا و بەفیڕۆ دەچوو، ئێستا کارەبای هاووڵاتیان دابین دەکات.
پێشتر پرۆژەی بچووکمان بۆ وەبەرهێنانی وزەی خۆر ڕاگەیاندووە، ئێستا زۆر خۆشحاڵم کە کۆمپانیا گەورەکانی کوردستان وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر دەکەن.
بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی ئاو، ئێمە خەریکی دورستکردنی چەند بەنداوی بچووک و گەورەین. ئەو پرۆژانە نیشانەیەکە بۆ سووربوونی ئێمە بۆ هەنگاونان بەرەو ئاییندەیەکی سەوزتر و هاوکات گوزارشتە لەسەر زیادبوونی خواست لەسەر وزە.
دوو بنەمای سەرەکیمان لە سیاسەتی وزەدا هەیە، کە بریتین لە بەکارهێنانی باشتر و گونجاوتری سەرچاوەکانی نەوت و گاز و ئەوەی دیکەیان پەرەپێدان بە بەرهەمهێنانی وزەی پاک، ئەمانە دەرفەتی مەزنن بۆ وەبەرهێنەرە نێودەوڵەتییەکان. وڵاتەکەی من پێشوازی لەو وەبەرهێنەرانە دەکات، کە دەتوانن لە کوردستان وەبەرهێنان بکەن و ئەزموونی خۆیان بۆ ئێمە بگوازنەوە و بە دوای هاوبەشیی درێژخایەندا دەگەڕێن.
بەر لەوەی قسەکانم کۆتایی پێبهێنم، دەزانم هاوبەش و دۆستی زۆر لە بەشی کەرتی نەوت و گازی کوردستان هەیە و دەزانم هیچ گرێبەستێک تەواو ناکرێت بەبێ پێدانی گەرەنتی بە ئێوە.
دەمەوێت بۆ هەمووتان جەخت لەوە بکەمەوە، کە کابینەکەی من پابەند دەبێت بەو گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمپانیاکان ئیمزا کراون. ئەو گرێبەستانە بە پێی یاسای نەوت و گازی کوردستان و دەستووری هەمیشەیی عێراقە و بەشێکە لە داهاتووی هاوبەشمان. بایەخی گرێبەستەکانمان بەو ڕادەیە، کە بۆ ئێوە گرنگە، بە هەمان ڕادە بۆ حکومەتەکەی من گرنگە. ئەوە لەلایەن پسپۆڕە یاساییە نێودەوڵەتییەکان و دادگا نێودەوڵەتییەکانیش پشتڕاست کراوەتەوە. بە هەموو توانامانەوە هەوڵ بۆ پاراستنیان دەدەین.
وەبەرهێنەران لە کوردستان مافی ئەوەیان هەیە لە کاتی خۆیدا پارەی خۆیان وەربگرن. دڵنیاتان دەکەمەوە، کە حکومەتەکەی من جەخت لەوە دەکاتەوە، بە شێوەیەکی ڕوون یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەرەنتیکردنی وەبەرهێنانی زیاتر لە ئاییندەدا. ئێمە ڕێزمان بۆ وەبەرهێنان و هاوبەشی هەموو کۆمپانیاکانی وزە لە هەرێمی کوردستان هەیە، کە بەردەوام بوون لە پابەندبوونی خۆیان سەرەڕای کێشە و بەربەستەکان.
هەر بۆیە فرە سەرچاوەیی داهات گرنگە، بۆ ئەوەی پشتگیرییەک بێت بۆ حکومەتەکەمان لە پێدانی پارە بە وەبەرهێنەران و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت.
ئێمە بەردەوام بە دوای میکانیزمێکدا بووین بۆ دابەشکردنی داهاتی نەوت و گازی فیدراڵ لە هەموو عێراقدا. ئەوە، ئەوەیە کە لە ناو دەستووردا هەیە و ئەمە تەنیا ڕێگەیەکی کردارییە لە نێوان بەغدا و ئێمەدا هەیە.
دەمەوێت شتێک لە بارەی بڕیاری ئەم دواییەی بە ناو دادگای فیدراڵی بەغدا ڕوون بکەمەوە، کە نیشانەی پرسیاری خستە سەر مافی ئێمە بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت لە کوردستان. ئەم بڕیارە سیاسییە و دژی دەستووریی هەمیشەیی عێراقە. ئەو بڕیارە بۆ ئەوە درا، تا گوشار لە سەر ئێمە دروست بکات، لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. دۆست و هاوبەشەکانمان ئەو بابەتە دەتوانن بە ڕوونی ببینن.
ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە حکومەتی فیدراڵی لە دانووستان داین، لەبارەی ڕێککەوتنێک کە ڕێز لە دەستوور و مافەکانی ئێمە دەگرێت. ئەوە هەڵوێستی هەمیشەیی ئێمەیە. وەک ئەوەی بە مستەفا کازمی-ی سەرۆک وەزیرانم گوت: ئێمە دەمانەوێت لە مووسڵەوە تا بەسرە یارمەتیدەری بەشەکانی دیکەی عێراق بین. ناکرێت هەمیشە لە یاریدا لایەنێک براوە و لایەنێک دۆڕاو بێت، دەکرێت هەر دوولا براوە بن.
وەک هەمیشە، کە بە بیری دۆستەکانم لە بەغدا دەهێنمەوە، کوردستان وزەی کارەبای بەشەکانی دیکەی عێراق دابین دەکات، توانای ئەوەشی هەیە خواستی زیاتری وزە لە عێراقدا دابین بکات. ئێمە پابەندین بە گێڕانی ڕۆڵێکی بنیاتنەر بۆ هەموو عێراق.
بەڵام دەمەوێت هەر یەکێک لە ئێوە دڵنیا بکەمەوە هەروەها وەبەرهێنەرەکانمان، کە ئەم بڕیارە هیچ کێشەیەک بۆ وەبەرهێنان لە بواری وزە لە کوردستان درووست ناکات. ئێمە دەرگامان بۆ بازرگانی کراوەیە و چاوەڕانی پێشوازیکردن لە هاوبەشی نوێین لە کوردستان.
لە کۆتاییدا دەستی دۆستایەتی و هاوکاری بۆ ئێوەی بەڕێز درێژ دەکەم. من لە سەرەتای وتارەکەمدا باسی ئەوەم بۆتان کرد، وڵاتی ئێوە نموونەیەکی درەوشاوەیە بۆ هەموو جیهان. ئەوەی من باسم نەکرد، ئەوە بوو، کە دەستکەوتەکانی ئێوە ئەزموونێکی باشن بۆ من، کە چۆن وڵات و کۆمەڵگا کار دەکات.
ئێوە پێوانەی پێشکەوتنی بەرزتان بۆ ئێمە و ناوچەکە دیاری کرد، ئێوە ئەزموونی زۆرتان بۆ لاساییکردنەوەی پێشکەوتنتان پێشکەش کردین. هاوکات لەگەڵ بنیاتنانی کوردستان، ئێمە سوود لە ئەزموونی مێژوویی ئەو کەسانە وەردەگرین، کە سەرکەوتووانە وڵاتیان بنیاتناوە. شانازییە بۆ ئێمە، کە بە ئێوە بڵێین: دۆست یان هاوبەش، ئێمە چاوەڕوانی ئەوەین، پێشوازی لە ئێوە بکەین لە وڵاتی خۆمان، بە هەمان ئەو شێوازە گەرمەی ئێوە پێشوازیتان لێ کردین.
سوپاس بۆ هەموو لایەک
خوا هەمووتان بپارێزێت[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 753 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 28-03-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-03-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 28-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 29-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 753 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.218 چرکە!