#مەسعود بارزانی# پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر #هەولێر# بڵاوکردەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر دەکەین و، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.
بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت.
جەختیش دەکەینەوە هەروەکچۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت.
داوا لە گەلی کوردستانیش دەکەم لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە و پەلامارانەدا خۆڕاگر بن.[1]
مەسعود بارزانی
#13-03-2022#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,009 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!