ناو: کەوسەر
ناوی باوک: عومەر
ناوی دایک: گوڵبەهار
ناوی تەواوی(کەوسەر عومەر فەتحوڵلا کاوێس)ە، لە دایک و باوکێکی(#ئیلنجاغی گەورە#) لە13-05-1982 لە شارەدێی #تەقتەق# لە گەڕەکی شەهیدان لە دایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی(سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی) لە تەقتەق تەواوکردووە، لەساڵی خوێندنی(1999-2000) لە پۆلی دوازدەیەمی وێژەی یەکەمی سەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی #هەولێر# لە #کۆیە# بوو، بە کۆنمرەی(609) و تێکڕای(87)نمرە، لە بەشی(یاسا)ی کۆلێژی یاسا و ڕامیاری #زانکۆی سەلاحەدین# وەرگیراو لە ساڵی(2003-2004)بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە یاسا بەدەست دەهێنێت. لە(15-02-2005)ەوە بە ناونیشانی(یاریدەدەری دادوەری) لە دادگای بەرایی تەقتەق دامەزراوە، لە زۆربەی بەشەکانی ئه و دادگایە لە ماوەی(17) ساڵی ڕابردوودا کاریکردووە، لە ئێستا لە بەشی(بەرایی) دادگای بەرایی تەقتەق کاردەکات..[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,120