ڕۆژی جلی کوردی و خوێندکارانی کورد لە شاری هەڵەبجەهەڵەبجە
نووسین:
سەریاس ئەحمەدسەریاس ئەحمەد
وێنەکە زۆرتر لەپێناسەیەک هەڵدەگرێت، بۆنەکەی مەراسیمی ڕۆژی جلی نەتەوەیی کوردە، بەڵام نەمانی سۆز و خۆشەویستی بۆ خاک و وڵات و کەلتوور و ڕابردووی نیشان دەدات، لەلای بەشێک لە گەنجانی کورد لە باشووری کوردستان، کە بە بۆچوونی من، ئەم سێ هۆکارەی هەیە:
یەکەم: دەسەڵاتی کوردی لە باشوور، لێی بەرپرسیارە، بە بووەتە هۆی نەمانی دڵسۆزی بۆ کورد و کوردستان.
دووەم: گەنجان خۆیانن، کە خوێندنەوەیان بۆ ڕابردووی خۆیان و باوباپیرانیان نییە، هیچ پیرۆزییەک و هیچ نەهامەتی میللەتەکەیان نایانبزوێنێت.
سێیەم: ئۆپۆزسیۆن، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، کە بوونەتە هۆی نەمانی ئینتیما و دڵسۆزییە بۆ هیچ یەک لە پیرۆزییەکانی کۆمەڵگەی کوردی.
جلی کوردی چ پیاوان و چ خانمان، یەک لە جلە نەتەوەییە هەرەجوانەکانی دنیایە لەناو هەموو نەتەوەکاندا. بە جلی کوردییەوە و بە هۆی لەبەرکردنی هەزاران ڕۆڵەی دڵسۆزی ئەم میللەتە شەهیدکراون و بوونەتە قوربانی بۆ پاراستنی نەوەکانی داهاتوویان. با ئێمە بێ گوێدانە، شێوازی حکومڕانی باشووری کوردستان، ڕێز لە ڕابردووی خۆمان و باوباپیرانمان، مێژوو و کەلتوورەکەمان بگرین. جلی کوردی ئێستاش لە باکوور و بەشێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یاساغ و قەدەغەیە، ڕۆژانە ڕۆڵە و براکانمان لەو دوو بەشە تووشی زیندانی و ئەشکەنجە دەبنەوە بە هۆکاری لەبەرکردنی جلی کوردی. شاری هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان زۆرتر لە هەر کەسێک لەو ئازارە تێدەگەن.
بەداخەوەم ئەم بارە خەریکە دەبێتە دیاردە و تەشەنە دەکات، بۆیە پێویستە هەموومان ئەم بارە بە گرنگی وەربگرین و هەڵوێستەی لەسەر بکەین، کە ناوەندەکانی خوێندن سەرلەنوێ بە بیری مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و نەتەوەدۆستی خۆمان بوونیاد بنێینەوە. بە جۆرێک تاکی کورد شانازی بەهەموو کوردبوونی خۆیەوە بکات، نەک شەرم و ڕقی بەرانبەری هەبێت.
لەسەر بەرپرسانی پەیمانگەکە پێویستە ڕێگری لەم جۆرە ڕەفتارەی خوێندکارەکانیان بکەن.
تێبینی: وێنەکە دوو خوێندکاری کوردی پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجەن، لە ڕۆژی نەتەوەیی جلی کوردیدا (
10-03-202210-03-2022)، بە جلی عەرەبییەوە.
11-03-202211-03-2022
[1] [2]