پرسەنامەی بورهان سەعید سۆفی بۆ کۆچی دوایی زوبێدە سەعید، دایکی کۆسرەت رەسوڵ
دەقی پرسەنامەکەی بورهان سەعید سۆفی:
هەڤاڵی بەڕێز کاک کۆسرەت رەسوڵ
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبەیدە سەعید ئۆمەر) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
خاتوو زوبەیدە سەعید یەکێک بوو لەو ژنە تێکۆشەرانەی کە شانبەشانی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان تەواوی ژیانی خۆی بۆ کوردایەتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەرخان کرد.
بەم بۆنە خامناکەوە پرسەو سەرەخۆشی قوڵی خۆم بە ئێوەی بەڕێزو و تەواوی خزمان و کەسوکاری کۆچکردوو رادەگەیەنم و لە پەردەردگاری مەزن داواکارم جێگای کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێ و دوا کۆست و ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان بێت.
انا للە وانا الیە راجعون
بورهان سەعید سۆفی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!