پرسەنامەی مام خدر روسی بۆ کۆچی دوایی زوبێدە سەعید، دایکی کۆسرەت رەسوڵ
دەقی پرسەنامەکەی مام خدر روسی:
برای بەڕێزم کاک کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی بالای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (زوبێدە سەعید)م بیست، لە دڵەوە هاوبەشی خەم و پەژارەتانم، بەناوی خۆم و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
بەهیواین ئەوە دواناخۆشی هەموو لایەک بێ.
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!