پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,362
وێنە 105,647
پەرتوک PDF 19,142
فایلێن پەیوەندیدار 96,356
ڤیدیۆ 1,306
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
هەموو شتێک بزانە دەربارەی ڕاپەرینی بەهاری 1991
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook5
Twitter0
Telegram3
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
هەلسەنگاندنا بابەتی
2 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي2
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەموو شتێک بزانە دەربارەی ڕاپەرینی بەهاری 1991

هەموو شتێک بزانە دەربارەی ڕاپەرینی بەهاری 1991
ڕاپەڕینی1991، یان ڕاپەڕینە مەزنەکە ناسراو بە (ڕاپەڕین) بریتیی بوو لە ڕاپەڕینێکی جەماوەریی خەڵکی کوردستانی باشوور لە دژی ڕژێمی بەعس بە پاڵپشتیی هێزە چەکدارەکانی بەرەی کوردستانی کە ئەوکات لە دژی حکوومەتی بەعس خەباتیان دەکرد و لە چیاکانی کوردستان دژ بە ڕژێم ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجام دەدا.
لەبەرئەوەی ڕاپەڕینی ئازاری1991 ی گەلی کوردستان، ڕوداوێکی گەورە و گرنگ و ناوازەی مێژوویی بوو، دەسکەوت، گۆڕانکاری و وەچەرخانێکی گەورەی هێنایە ئاراوە، بە کورتی لێرە دا باسی چەند لایەنێکی ڕاپەرین ئەکەین.

$پێناسەی ڕاپەڕین$
ڕاپەڕین شێواز و دەسکەوت و قۆناغێکی خەبات و شۆڕشی هەر گەل و نەتەوەیەکە بۆ بەدیهێنان و جێگیرکردنی ئامانجەکان و بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان و ڕزگارکردنی گەل و وڵا، بە چەندین شێوە و هۆکار ئەنجام دەدرێت.

$هەڵومەرجی ڕاپەرین$
لە ڕاستیدا ماوەیەک بەر لە ڕاپەرین، بارودۆخی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و هەلومەرجی سیاسی لەناو هێزە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور زۆر نالەبار و تەنگەتاو بوو، لەبەر ئەوەی کاتێک کە 08-08-1988 شەڕی خوێناوی نێوان عێڕاق – ئێران وەستا، ڕژێمی بەعسی بەغدا دەست بەتاڵ بوو، بە هەموو هێز و شێوازێک کەوتە دژایەتیکردنی کورد، کوردی ئەنفال و کیمیاباران و ئاوارە و سەرگەردان کرد، شۆڕشی کوردی پووکاندەوە و، لایەنە چەکدارەکان چوونە سەر سنوورەکان، لەوێ مۆڵگەیان کرد، لە هەموو ڕوویەکەوە ژیانێکی زۆر سەخت و دژوار و کولەمەرگییان بەسەردەبرد، کورد بێ پشت و پەنا بوو، پیلانی زیاتری لەسەر بوو.
وەلێ کە لە 08-08-1990 عێڕاق هێرشی کردە سەر کوێت و داگیری کرد، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبەر بەرژەوەندیی خۆیان لە عێڕاقیان دا، دەرگای گۆرانکاری و ڕاپەڕین کرایەوە، سوپای ڕژێم تووشی تێشکان بوو، پێگەی نێودەوڵەتیی عێڕاق لاواز بوو، باری ئابووری و دەروونی و لۆجستی خراپ و لاواز بوو، لایەنە چەکدارەکانی عێڕاق هەستا نەوە و ڕاپەڕینیان بەرپاکرد.

$ئامادەباشی بۆ ڕاپەرین$
بەپێی هێز و توانای ئەوسای لایەنە چەکدارەکانی کوردستان و عێڕاق، لە هەموو ڕوویەکەوە کەوتنە ئامادەباشی بۆ ئەنجامدانی ڕاپەرین، سەرەتا لایەنە عەرەبەکان لە خوار و دەستیان بە ڕاپەرین کرد، ڕژێم لێیان کەوتە خۆ تا ڕادەیەک ڕاپەڕینەکەی سەرکوت کرد، دواتر لە جەماوەری کوردستان و لایەنەکان کەوتنە خۆ بۆ ئەنجامدانی ڕاپەڕین.
بارەگایان لەسەر سنوورەکان زیاد کرد، بە ڕاگەیاندن خەڵکیان وشیار کردەوە، کۆبوونەوەیان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی پێکهێنا، ڕێکخستنەکانی خۆ و جەماوەرییان ئاڕاستە کرد.
هەر لایەنەنێک و لە سنوورەکانی خۆی، هەندێکیان پێکەوە دابەزینە ناو شار و شارۆچکەکان، لەلایەکی ترەوە جەماوەر و ڕێکخستنەکان ڕۆڵی گرنگیان لە پێشوازیکردنی پێشمەرگە و ئەنجامدانی ڕاپەرین و گرتنی بارەگا و دامودەزگاکانی حکوومەتدا هەبوو. هەر لایەنێکی سیاسی لە شارەکان تا ڕادەیەک کاری خۆی کردبوو، خەڵکی ئاگادار کردبووەەو و لیژنەی پێکهێنابوو.

ڕاپەڕین لە 5ی ئازاری 1991 لە شاری #ڕانیە#وە دەستی پێ کرد و تا 21ی ئازاری 1991 لە پاش ئازادکردنی #کەرکووک# کۆتایی پێ هات و بەم شێوەیە دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس لە کوردستانی باشوور کرانە دەرەوە و سەرجەم هێز و سەربازەکانیان کوژران و ڕاونران. چەند ڕۆژێک پاش ڕاپەڕین، وەک وەڵامێک حکوومەتی بەعسی عێراق بە سوپایەکی بێشوومارەوە هێرشی کردەوە سەر کوردستان و کۆڕەوی خەڵکی کوردستان دەستی پێ کرد، کە تێیدا خەڵکی کوردستان ئاوارە بوون بەرەو سنووری وڵاتە هاوسێکانی عێراق.

$دەستپێکی ڕاپەڕین$
ئەگەرچی ڕاپەڕین لە 5ی ئازاری 1991 لە ڕانیەوە، کە ناسراوە بە (دەروازەی ڕاپەڕین) دەستی پێ کرد، بەڵام لە 3ی ئازاری 1991دا بۆ یەکەمجار وەکو دەستپێکی ڕاپەڕین لە ئۆردوگای خەبات و کەڵکی هەولێر شەڕێک لە نێوان پشدەرییەکان و بنکەی پۆلیس ڕووی دا، دەرەنجام هەڵیان کوتایە سەر پۆلیس و دەستیان بەسەردا گرت. ڕژێم هێرشی کردنە سەر و سەرکووتی کردن و محەمەد فارووق و بەختیاری لێ کوشتن و دوو کەسیشی لێ زامدار کردن.
پاشان ڕێکەوتن لە نێوان ڕژێم و جەماوەردا کرا و دامودەزگاکانی گەڕانەوە ئەوێ تا ڕاپەڕین لەوێش بەرپا بوو، هاوکات هەمان ڕۆژ ڕاپەرین لە بەسرەش سەری هەڵدا.
5ی ئازاری 1991دا ڕاپەرینی گەلی کورد لە شاری ڕانیە لە کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی بە فەرمی دەستی پێ کرد، لە هەموولاوە جەماوەر داڕژانە سەر کووچە و کۆڵان و شەقامەکان، لە ڕادیۆکان و بڵندگۆی مزگەوتەکان خەڵکیان هاندا بۆ ڕاپەڕین.
پاشان جەماوەر هەڵیان کوتایە سەر دامودەزگاکانی حکوومەت، بۆ سەعات 3ی سەر لە ئێوارە سەرجەم ڕانیە لە ڕژێم پاک کرایەوە، هەمان ڕۆژ (چوار قوڕنە و حاجیاوا و دەشتی بتوێن) و سەربازگەی (سەرکەپکان) ئازاد کران، جگە لە تیپی 44ی چواڕ قوڕنە 50 کەس لە ڕژێم و 100 کەسیش لە هاوولاتیان کوژران، ژمارەیەکی زۆر لە ڕژێم گیران، بۆیە ئەمڕۆژە لە مێژووی کوردا بە ڕۆژی ڕاپەرین و ڕانیەش بە دەروازەی ڕاپەڕین دادەنرێت، ئەگەرچی لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیار بوو 7ی ئازار دەست بە ڕاپەرین بکرێت، بەڵام جەماوەر زوو گڕی گرت و ڕاپەرینیان بەرپا کرد.

$ڕۆژژمێری ڕاپەڕین$
لە 6ی ئازاری 1991 ناوچەی بازیانی یەک و دوو و ناوچەی ناو دەشتی پشدەر ئازاد کران، بە جۆریک کە لە بازیان لە کاژمێر 4ی ئێوارە هەڵیان کوتایە سەر دامودەزگاکانی حکوومەت و هەر زوو سەرکوتیان کردن، لە پشدەریش سەربازگەکانی ڕژێم لە نێوان پێشمەرگەی سەرەوە و جەماوەردا دەورە دران و هەر زوو گیران، تەنها فەوجی قادر ئاوای پشت (سەنگەسەر) نەبێ کە شەڕی مان و نەمانیان کرد و بووە هۆی قوربانیدانی چەندان پێشمەرگە و هاووڵاتی و کوژرانی دەیان سەرباز و گیرانی فەوجەکە. لەلایەکی ترەوە، هەمان ڕۆژ لە بێتوێن تیپی 44ی چواڕقوڕنە لە چوارقوڕنە لە سێ لا دەورە درا و هەر زوو کۆنتڕۆلکراو دواتر بنکەکانی سەر (کلکەی کۆڵین و حاجیلە) و بەرزایەکانی دۆڵە ڕەقە بێ شەڕ دابەزینە خوارەوە و تەسلیم بە گەل بوون، تەنها لە تیپی چوارقوڕنە چەند شەهیدێکی خەڵک و کوژراوی ڕژێم هەبوون. ڕژێم لیوایەکی لە کۆیەوە هێنایە (گردجان) بۆ پاڵپشتیی تیپی چوارقوڕنە و بە تۆپ و خومپارە کەوتە گیانی هاووڵاتیانی ناوچەکە. هەر هەمان ڕۆژ ئەوێش گیرا و چەند سەرباز و ڕائیدێکی لێ کوژران.

$7ی ئازار ڕاپەڕینی #سلێمانی#$
دەستبەسەراگرتنی ئەمنە سوورەکەی سلێمانی لەلایەن جەماوەر و هێزی پێشمەرگە و پاککردنەوەی لە پیاوانی ڕژێم و سەربازان دەستی پێ کرد.
لە 7ی ئازاری 1991دا جەماوەری شاری سلێمانی ڕاپەڕین و هەر زوو هەڵیان کوتایە سەر بنکەی حامییەی پۆلیس و بەردەرکی سەرا و ئازادیان کرد، هەروەها بۆ بەیانیی 8ی ئازار قەڵای ئەمنە سوورەکەی سلێمانی و سەر بازگەی سەلام و پادگاکانی سەر چیای ئەزمەڕیان کۆنتڕۆل کرد بە جۆرێک بە هەزاران سەرباز خۆیان دا بەدەستەوە و دەیان پلەدار و پیاوانی ڕژێم کوژران.

$8ی ئازار لە #چەمچەماڵ# و #هەڵەبجە# و عەربەت و زەڕایەن و سمود و نەسر و باریکە و پیرەمەگروون و ئەلڵایی$
لەی 8ی ئازاری 1991 ڕاپەڕین لە چەمچەماڵ و هەڵەبجە و عەربەت و ئۆردووگاکانی (زەڕایەن و سمود و نەسر و باریکە و پیرەمەگروون و ئەلڵایی) دەستی پێ کرد و سەرجەم ئەو ناوچانە و ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان سلێمانی و کەرکووک و بەعقووبە بە خوێنی چەندان شەهیدی هاووڵاتی و کوژرانی چەندان کەس لە پیاوانی ڕژێم کۆنتڕۆل کران. هەر ئەو ڕۆژەش سەرجەم بنکەکانی پشتاوی سەر مامەندە و #قەڵادزێ# دابەزینە خوارەوە و بێ کوشتار خۆیان بەدەست گەلەوە دا. لەلایەکی ترەوە قەڵای (سووسێ)ی ڕژێم گیرا و بەرەو دوکان چوون و لەلای دۆڵی خەلەکانیش پێشمەرگە و جەماوەر هەر بەرەو بەنداوی دووکان دەهاتن، بۆیە بۆ ئێوارە ئەم ناوچەیەش بەتەواوی کۆنتڕۆل کرا.

$9ی ئازار کۆیە و شەقڵاوە و #کفری#$
لە 9ی ئازاری 1991دا جەماوەری شاری شەقڵاوە و کۆیەش ڕاپەڕین، ئەگەرچی سوپایەکی زۆر لە هەیبەت سوڵتان هەبوو و لە 8ی ئازاردا چەند لیوایەکی زرێپۆشی زیادی هێنایە ئەوێ و لە هەواو لە زەمین بەرگرییەکی باشییان لە خۆ کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی ناو شاری کۆیە ئازاد کرا، دواتر لە هەموو لا هەیبەت سوڵتان دەورە درا و کۆنتڕۆڵ کرا و سوپاکەی گیران. وێڕای ئەوەی کە ناوچەی شەقڵاوەش ئازاد کرا، بۆ ئێوارەش کاتژمێر 4ی سەر لە ئێوارە لە ئۆردووگای زۆرەملێی شارەدێی (باسرمە) لە ناوچەی هەریر هەڵیان کوتایە سەر بنکەی پۆلیس و ئەوێش بۆ بەیانی پاک کرایەوە. لەلایەکی ترەوە لەلای کفری ڕاپەڕین هەمان ڕۆژ سەریهەڵدا کە بووە هۆی ئازادکردنی کفری و (باوەنوور) و بەرزاییەکانی.

$10ی ئازار ناوچەکانی (مەسیف، #تەقتەق#، #ڕواندز#، قەرەهەنجیر، ئاغجەلەر، هەریر، باتا، خەلیفان، سپیلک، #سۆران#، #چۆمان#، حاجی ئۆمەران و مێرگەسوور) ڕاپەڕتن سەریهەڵدا.$
لە 10ی ئازاری 1991، جەماوەری مەسیف و تەقتەق و ڕواندز و قەرەهەنجیر و ئاغجەلەر و هەریر و باتاس و خەلیفان و سپیلک و سۆران و چۆمان و حاجی ئۆمەران و مێرگەسوور و سەرجەم ئەو ناوچانە ڕاپەڕین و لە چەند کاتژمێرێکدا ئازادیان کردن، بە جۆرێک کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە سەرەتا کۆڕێ گیراو پاشان مەسیف ئازاد کرا و لە سەعات 12ی نیوەڕۆ هەریر و باتاس ڕاپەڕین و سپیلک و دۆلی (بیاو و بێخمە) ئازاد کران، لە کۆیە لە هەمان ڕۆژ جەماوەر و پێشمەرگە بەرەو تەقتەق پێشڕەوییان کرد و خەڵکی ئەوێش لەم ڕۆژەدا ڕاپەڕین و ئازادیان کرد، هەر ئەو ڕۆژەش ئۆردووگای بەستۆرەش ئازاد کرا، کە بەدەیان کەس لەو ناوچانە لە پیاوانی ڕژێم کوژران و چەندان پێشمەرگە و هاووڵاتیانیش شەهید بوون، بۆ وێنە لە شەقڵاوە 33 پێشمەرگە شەهید بوون، پاشان هەر هەمان ڕۆژ خەڵکی شارۆچکەی (دوز#خورماتوو#)ش لەدژی دامودەزگاکانی حکوومەتی بەعس ڕاپەڕین و سەرکەوتنیان تۆمار کرد.

$11ی ئازار #هەولێر#$
لە11ی ئازاری 1991دا، جەماوەری شاری هەولێر هەر لە سپێدەی بەیانییەوە لە گەڕەکەکانی “شۆڕش” و “مەلایان” و “برایەتیی سەرەوە” ڕژانە سەر شەقامەکان و بارەگاکانی ڕژێم و لە کاتژمێر 9ی بەیانی سەرجەم جەماوەر و گەڕەکەکان ڕژانە سەر شەقام و کووچە و کۆڵانەکان و بەیەک دەست دا ڕژانە سەر سەرجەم بارەگا و دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێم، بەتایبەت دائیرەی ئەمن و جەیشی شەعبی و ئەمنی تەواری و مەنزوومەی شیمالی و بنکەکانی پۆلیس و هتد. کە تا ئێوارە سەرجەم ئەو بارەگایانە کۆنتڕۆل کران، تەنها لە دایەرەی ئەمن و مەنزومەی شیمالی بەرگرییەکی سەختیان کرد، بۆیە کوژراوێکی زۆریان لێ کەوتەوە و هەندێک لەوانەی لەوێ گیران، لەلایەن تووڕەیی جەماوەرەوە گوللەباران کران. هاوکات لە هەمان ڕۆژ ڕاپەڕین لەسەرجەم ئۆردوگا و ناوچەکانی دەوربەری هەولێریش دەستیان پێ کرد، بۆ وێنە لەلای سەرەوە هێزی پێشمەرگە و جەماوەر پێ بە پێ لە #دێگەڵە#وە پێداهات کە هەموو بان و بەزراییەکانی سوپا و پادگاکانی ڕژێمی پاک کردەوە تا دەگاتە کە#سنە#زان، بۆیە کەسنەزان و بنەسڵاوە بەبێ شەڕ تەسلیم بوون و لە دارەتووش بە نیو کاتژمێر ناوەندی پۆلیس گیرا. لەوێ شەهید درا و ڕژێمیش کوژراوی هەبوو، ئۆردوگاکانی قوشتەپە و شاوێس و پیرزین و مەلا ئۆمەریش هەر زوو ئازاد کران، پاشان هاوکات ئۆردووگاکانی جدیدە و تۆبزاواش ڕاپەڕین و دوای چەند کاتژمێرێک شەڕ ئازاد کران و بە خوێنی چەند هاووڵاتییەک و کوژرانی زۆرێک لە پیاوانی ڕژێم و لە هەمانکاتدا لە ئۆردووگای خەبات هەڵیان کوتایە سەر بازگەی ئاسکی کەڵەک و هەر زوو کۆنتڕۆلیان کرد و دواتر ئۆردووگاکانی کەورگۆسک و بەحرکە و بەرحوشتر ڕزگار کران.

لەلایەکی ترەوە بۆ ئێوارەی هەمان ڕۆژ فەیلەقی 5ی سەربازگەی هەولێر کۆنتڕۆل کرا. بۆ بەیانیی 12ی ئازار پادگاکانی سەر بەرزاییەکانی ڕەشکین و کانی قڕژالە و ڕێی گوێر و #مەخموور# گیران و خۆیان تەسلیمی خەڵک کرد و بەدەیان هەزار سەربازیش لەوانەی پارێزگاری هەولێر و سەربازگەکانی سەر و کە شۆڕ دەبونەوە و بەرەو مووسڵ و کەرکووک دەچوون بێ ئەوەی لەلایەن خەڵک و پێشمەرگە بگیرێن و بکوژرێن، بەلکو نان و ئاویشیان پێ دەدرا.

$12ی ئازار #جەلەولا# و مەخموور و #ئاکرێ# و #خانەقین# و شێخان$
لە 12ی ئازاری 1991دا، جەماوەری جەلەولا ڕاپەرین و تا ئێوارە ناو شاری جەلەولا و دەوروبەریان ئازاد کرد، بەڵام دواتر ڕژێم لە هەوا و لە زەمینەوە بەچەکی قورس تۆپبارانی کردن، بۆیە چەندان هاووڵاتی لەوێ شەهید بوون و ڕژێمیش زیانێکی زۆری مادی و مەعنەویی پێ کەوت.
لەلایەکی ترەوە هەر هەمان ڕۆژ شارەدێی مەخمووریش لە خواروی هەولێر ئازاد کرا و لە ڕێگای مووسڵیش لافاوی جەماوەر لەزێی کەڵەک پەڕییەوە بادینان. بۆیە هەر ئەو ڕۆژە ئاکرێ و شارەدێی (بجیل و سورچیایەتی و بەردەڕەش و دینارەتی زێبار) تا دەگاتە (شێخان) و سەرزێی خازر ئازادکران و هەمان ڕۆژیش خانەقین ئازاد کرا.

$13ی #زاخۆ# و پردێ و جەبارە و کۆڵەجۆ$
لە 13ی ئازاری 1991دا، لەو سەری سنوورەوە جەماوەری زاخۆ و دەروبەری ڕاپەڕین. سەرەنجام ناو شاری زاخۆ و کۆمەڵگەی (هیزاوە و دەرکار عەجەم) ئازاد کران و ڕاپەڕین گەیشتە دەشتی (سلێڤان) و چیای بێ خێر هاتنە ئازاد کرن و پاش ماوەیەیەکی دیکە ڕەخێ سۆرا لە سنووری کەرکووک و شارۆچکەی پردێ ئازاد کران و لە #گەرمیان#یش #کەلار# و شارەدێی جەبارە و کوڵەجۆ ئازاد کران.

$14ی ئازار #دهۆک#$
لە 14ی ئازاری 1991دا، لەگەڵ هەڵاتنی خۆری بەیانی، جەماوەری دهۆک لە گەڕەکی بەرۆشکێی لای سەرەوە سەریان هەڵدا و بە تێکڕا دەوری دائیرەی ئەمن و ئیستخبارات و پۆلیس و ئالیات و لیوا و فیرقەی حزبی بەعسیان دا و هێرشیان کردە سەر؛ تا نیوەڕۆ هەموویان گیران. جگە لەئەمنخانە نەبێ کە شەڕی مان و نەمانیان کرد، بۆیە زۆربەیان کوژران، دواتر لیواکەش تەسلیم بوو، بەمەش ناوچەکانی (زاوێتە و مانگێش و باگێرا و سەرسەنگ و ئەنیشک و بامەڕنێ و دێرەلوک و #ئامێدی# و سیریێ و شێلادزێ و باتوفە و بێ گۆڤا) و هتد ئازاد کران. پاشان ناوچەکانی (کانی ماسی و ناوچەی بەروای بالا و ڕیکان) بۆیە پایەگاکانی سەر چیاکانی گارا و مەتین و چیای شیرین و چیای فاتێ و چیای بارزان و چیای بامەڕنێ بۆ خۆیان تەسلیم بوون.

$21ی ئازار، هاوکات لەگەڵ نەورۆز، شاری کەرکووک$
پاش ڕزگارکردنی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و کۆنترۆڵکردنیان لەلایەن هێزە سیاسییەکان و جەماوەری کوردستانەوە، تاقە شار کە مابووە ڕزگار بکرێت، شاری کەرکووک بوو، بۆیە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە و بە هاوکاریی یەکتر و ڕێکخستنەکانی ناوشار و جەماوری کەرکووک ئامادەکارییان کرد و سەرەنجام ڕۆژی 21ی مانگ سەرجەم شاری کەرکووکیش ئازاد کرا و بە خوێنی دەیان شەهیدی پیشمەرگە و جەماوەر ئەم دەسکەوتنە نەتەوەییە تۆمارکرا.

جێگەی باسە ڕزگارکردنی شاری کەرکووک زۆری نەخایاند و پاش ماوەیەیەک حکوومەت بە چەک و چۆڵی زۆری و هێزێکی دڕندەوە و بە یارمەتیی (موجاهدینی خەڵقی ئیران) کە ئەوکات لە بەغدا بوون، شاری کەرکووک لە دەستی خەڵک دەرهێنرایەوە و خەڵک ئاوارە بوون و پاشان دیسان حکوومەت هێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر شارەکانی کوردستان و بۆردومان دەست پێ کرد و لەوێوە “کۆڕەوی مێژوویی” خەڵکی باشوور و بەرەو سنوورەکانی ئێران و تورکیا ئاوارە بوون.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,823 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | مێژووی کورد
بابەتێن پەیوەستکری: 27
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
وەڵات - هەرێم: ئێڕاق
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 05-03-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 05-03-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 5,823 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.123 KB 05-03-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەلاو کولوخک
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,362
وێنە 105,647
پەرتوک PDF 19,142
فایلێن پەیوەندیدار 96,356
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەلاو کولوخک
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.281 چرکە!