图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,026
图片 106,623
书籍 19,282
相关文件 97,252
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
حەوت ڕاهێنانی ڕۆژانە بۆ بوون بە نووسەر 01
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەوت ڕاهێنانی ڕۆژانە بۆ بوون بە نووسەر 01

حەوت ڕاهێنانی ڕۆژانە بۆ بوون بە نووسەر 01
حەوت ڕاهێنانی ڕۆژانە بۆ بوون بە نووسەر 01
نەرمین عوسمان

لەم بابەتەدا حەوت ڕاهێنانمان ئامادەکردووە بۆ ئەو کەسانەی کە هەنگاو دەنێن بەرەو جیهانی نووسینی داهێنەرانە بۆیە تۆی خوێنەر (ئەگەر نووسەرێکی لاو یاخود ئارەزوومەند بیت ئەوا دڵنیات دەکەم کە ئەم بابەتە و ڕاهێنانەکانی کە تێیدا هاتوون دەبێتە هۆکاری گۆڕانکارییەکی دیار لە ژیانتدا، تەنانەت هەمان کەسی پێشوو نابیت لەدوای جێبەجێکردنیان. ئەم حەوت ڕاهێنانە ڕێک لە ڕاهێنانە وەرزشییەکان دەچێت، لە سەرەتادا هەست بە ڕێژەی قورسی و بارگرانیان دەکەیت پاشان و لە دواتردا هەر هەمان ئەم ڕاهێنانانە دەبنە بەشێک لە ڕۆتینی ژیانی ڕۆژانەت کە پێویست بە هیچ خۆماندووکردنێک ناکات.
ئەم ڕاهێنانانەمان لە کتێبی (لێهاتووییەکانی نووسەر)ی (دۆرۆسی بڕاندی Dorothy Brandy)یەوە وەرگرتووە.
ئەو کتێبە کە نووسەرەکەی هەر لە سەرەتاوە بەڵێنت پێدەدات کە وا جیاواز بێت لە هەموو کتێبەکانی دی سەبارەت بە هونەری نووسین و ژیاننامەی نووسەرە گەورەکانی جیهان کە زۆر بە هۆگرییەوە بەرەو ڕوویان دەچین بەهیوای گەیشتن بە نهێنی نووسین و داهێنان.
هاوکات وەرگێڕە عەرەبەکەی لە ئاماژەیەکدا بۆ کتێبەکە دەڵێت:
کەمن ئەو کتێبانەی خۆیان دابێت لە بابەتی نووسین یاخود لێی نزیک بووبێتنەوە لە هەمان ئەو گۆشە نیگایەی کە نووسەر (دۆرۆسی بڕاندی Dorothy Brandy) لێوەی ڕوانیووە.
هەر لەم ڕوانگەیەشەوەیە کەوا ئەم کتێبە ناوازە و دەگمەنە توانیویەتی قووڵایی و سەنگی خۆی بپارێزێت دوای چەند دەیەیەک و ئەم هەموو ساڵە. ئەم کتێبە باس لە گرنگترین بەشی ژیانی نووسەر دەکات ئەو بەشەی کە نووسەر دەکات بە نووسەر و بەرهەمی دەهێنێت.
هەموو ئەو وردەکارییە بچووک و نادیارانەی کە لە زۆربەی کاتدا لە هیچ کام لە یاداشتی نووسەراندا یاخود لە ژیاننامەکانیاندا دەستمان ناکەوێت، هاوکات لە هیچ یەکێک لەو کتێبانەی کە لە بونیادی چیرۆک و جۆری کەسایەتییەکان دەکۆڵێتەوە دەستمان ناکەوێت. لەوانەیە یەکێک لە تایبەتمەندییە هەرە گەورە و دیارەکانی ئەم کتێبە ئەوەبێت کە چەند ڕاهێنانیکی پراکتیکی تێدایە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ئاسان گرنگی و دروستی بابەتەکەت نیشان دەدات.
دڵنیات دەکەم کە ئەم کتێبە یەکێک دەبێت لە بەرکەوتە دیارەکانی ڕێڕەوی نووسینی ئەدەبیت وەکو نووسەرێک و هەموو دید و بۆچوونەکانت دەگۆڕێت لە دوای خوێندنەوەی.
لەدوای دەربڕینی بۆچوونی هەردوو (نووسەر و وەرگێڕی) ئەم کتێبە و گرنگییەکەی کۆی ڕاهێنانە (ئەدەبیەکان) یاخود پێویستەکانی بنیادنانی نووسەرت پێشکەش دەکەین.
پێش دەستپێکردنی ئەم داهێنانە ئامۆژگاریت دەکەین کە وا بیرکردنەوەت بەرەو چوارچێوەیەک لە ئارامی و چێژوەرگرتن بەریت هەروەها ڕێنوێنی خۆت بەشێوەیەکی ئاسان و بە جوانی بکە، ڕۆژانە ئاو بۆ قاوەکەت گەرم بکە تاوەکو دوانەکەویت بۆ ڕۆژی داهاتوو، هاوکات دوو کۆمپیتەر ئامادە بکە بۆ چاپکردن یەکێکیان جێگیر بێت و یەکێکیان لەگەڵ خۆتدا هەڵبگرە بۆ هەرشوێنێک دەچیت و چیت پێ خۆشە تێیدا تۆماربکە، بۆ چەند خولەکێک لە خۆت بڕوانە لەدوای تاقیکردنەوەی ئەزموونی ڕاهێنانەکان بۆت دەردەکەوێت کە سەرکەوتوو دەبیت و سەرکەوتنەکانت درێژە دەخایەنێت هەوڵبدە هەموو ڕێگرییەکانت فەرامۆش بکەیت و ئەگەری شکست هێنانت لەکاتی ڕاهێنانەکاندا وەلا بنێ. بەڵام بێگومان دەبێت لەیادت نەچێت کە هەنگاوی ئاسان و هەنگاوی قورسیش هەیە.

$راهێنانی یەکەم: (چاودێری خۆت بکە)$
ئەرکی ئەم ڕاهێنانە ئەوەیە بۆت ڕوون بکاتەوە کەوا زۆر ئاسانە چاودێری خۆت بەشێوەیەکی بابەتیانە بکەیت، بۆ نموونە ئەگەر تۆ نزیک دەرگایەک دانیشتوویت هەستە سەر پێ و لە دەرگاکەوە بچۆرە ژوورێ، لەو چرکەساتەدا کە لەبەردەم دەرگاکەدا وەستاویت کۆمەڵێک تێڕوانینی بابەتیانە ئاڕاستەی خۆت بکە لەوانە: چۆن بۆ خۆت دەردەکەویت کە لەوێدا وەستاویت؟ چۆن ڕۆشتیتە ئەوێ؟ وا بیهێنە بەرچاوی خۆت کە هیچ لەسەر خۆت نەزانیت وە هیچ زانیارییەکت لەسەر کەسێتی خۆت بۆ کۆنەکراوەتەوە وە هیچ لەسەر پێشینە و ڕابردووی خۆت نازانیت و لات دیار نییە ئامانجت چییە لەو چرکەساتەدا، ئەگەر لە ژوورەوە خەڵکی لێ بوو پێویستە سڵاویان لێ بکەیت، چۆن سڵاویان لێ دەکەیت؟ چۆن هەڵسوکەوتت دەگۆڕیت بەرامبەریان؟ ئایا سەرسامیت بۆ کەسێکیان دەردەبڕیت یاخود ئەگەر کەسێکیانت ناسی پێی ڕادەگەیەنیت؟
هیچ ئامانجێکی نادیار یاخود شاراوە لەودیو ئەم ڕاهێنانەوە نییە، بەڵکو ئەم ڕاهێنانە تەنها پێشەکییەکە بۆ چاودێریکردنی خۆت بەشێوەیەکی بابەتیانە و پێویستە لەسەرت وازی لێ بهێنیت لە دوای دەستکەوتنی ئامانجەکەت لەجاری داهاتوودا هەوڵبدە بە هێمنی دابنیشیت و بەبێ ئەوەی هیچ جووڵەیەک بکەیت تەنها بیر لەوە بکەرەوە چۆن قژت شانە دەکەیت هەنگاو بە هەنگاو لە کۆتاییدا بۆت دەردەکەوێت کە ئەم کارە زۆر لەوە قورسترە کە دەهاتە پێش چاوت، بەم شێوەیە بەردەوام بە لە چاودێریکردنی خۆتدا لەهەر ئەرکێک کە دەیکەیت. پاشان پێداچوونەوەی ڕۆژی پێشووت بکە بەشێوەیەکی بازنەیی هەر لە سەرەتای ڕۆژەکەوە تا کۆتایی. هاوکات بیر لەوە بکەرەوە چۆن ڕۆژەکەت دێتە بەرچاو کەسێکی نامۆ جگە لە خودی خۆت.
لە داهاتوودا بیر لەوە بکەرەوە چۆن دەردەکەویت ئەگەر توانیت چاودێری خۆت بکەیت بە درێژایی ڕۆژەکە لە پانتاییەکی کەمێک دوورەوە تاوەکو بزانیت چۆن دەردەکەویت ئەو دەمەی کە دەچیتە ژوورێ یاخود دێیتە دەرێ لە ماڵان، لە جادەکان، و لە دوکانەکان، پاشان لەکاتی گەڕانەوەتدا بۆ ماڵەوە لە کۆتایی ڕۆژەکەتدا.

$راهێنانی دووەم: (هێزی بیرکردنەوە)$
وێنەی بازنەیەک لەسەر لاپەڕەیەک بکێشە بە بەکارهێنانی پەرداخێک یاخود هەر شتێکی دیکە لەو بابەتە پاشان نیشانەیەکی (+) لەنێو بازنەکەدا بکێشە دواتر ئەنگوستیلەیەک یاخود کلیلێک بەسەر داوێک بە درێژی (10سم) ببەستەوە ئەو سەری داوەکە بە دەست بگرە بە شێوەیەک کە ئەنگوستیلەکە لە شێوەی مزراحێکدا بێتە خوارێ بەسەر نیشانەی (+) ە کەی نیو بازنەکەوە بە بەرزی (2.5سم) بەسەریدا، ئێستا بیر لە بازنەکە بکەرەوە و بە چاو چاودێری چوارچێوەی بازنەکە بکە هاوکات داو و ئەنگوستیلەکە بەشێوەیەکی تەواو فەرامۆش بکە.
پاش چەند خولەکێک ئەنگوستیلەکە دەست بە خولانەوە دەکات لەو ڕێڕەوەدا کە هەڵیبژاردووە لە سەرەتادا چەند بازنەیەکی بچووک دروست دەکات بەڵام دواتر بەشێوەیەکی جێگیر فراوان دەبێت، دواتر تەنها لەنێو مێشکی خۆتدا بیر لە گۆڕینی ڕێڕەوی داوەکە بکەرەوە و چاودێری بازنەکە بکە تەنها بە چاو.
ئێستا بیر لە جووڵانەوەی داوەکە بکەرەوە لەسەرەوە و بۆ خوارەوە و بەشێوەیەکی ئاسۆیی. پاشان کە سەرکەوتوو بوویت لە شێوە ئاسۆییەکەدا ئەمجارە بەشێوەیەکی ستوونی بیر لە داوەکە بکەرەوە و بەبیری خۆت بیجوڵێنە، لە هەموو دۆخێکدا ئەنگوستیلەکە لەبەردەمتدا بۆ چرکەیەک دەوەستێت پاشان دەست بە جووڵانەوە دەکات لەو ڕێڕەوەدا کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە ئەگەر ئەم ئەزموونەت لەوە و پێش تاقینەکردبێتەوە هەست بە شتێکی نامۆ دەکەیت لە ئەنجامەکەدا.
بەڵام زۆر بە سانایی ئەوە ئاسانترین ڕێگایە بۆ زانینی گرنگی و بایەخی بیرکردنەوە لە بواری جوڵەکردندا بەجۆرێک کە چەند ماسولکەیەک بێئاگایانە و زۆر بە بچووکی ئەرکەکەیان لەجیاتی تۆ جێبەجێکرد، هەندێک لە زانایانی دەروونناسی فەڕەنسی سەبارەت بەم ئەزموونە دەڵێن: مەرج نییە کە وا هەموو ماسوولکە و دەمارەکان بەکاربهێنیت بۆ گۆڕینی ژیانی ڕۆژانەت بەڵکو بوونی باوەڕبەخۆبوونێکی پتەو هاوکاریت دەکات. ئەم بۆچوون و یاسایەش خۆی لە خۆیدا نووسەر ڕزگار دەکات لە چەندین لاپەڕەی هاندان و ڕوونکردنەوە بۆ بونیادنانی بیرۆکەیەک کە دەینووسێت.

$راهێنانی سێیەم: (نووسینی بەیانیان)$
بەیانیان زۆر زوو لەخەو هەستە پێش وادەی هەستانی ئاسایی بە نیوسەعات یاخود کاتژمێرێک پێش ئەوەی ڕۆژنامەکانی بەیانیان بخوێنیتەوە یاخود لەگەڵ هەر کەسێکدا بدوێیت، تەنانەت پێش ئەوەی دەست بەری بۆ ئەو کتێبەی کە دوێنێ شەو لەلای خۆتەوە داتنابوو ڕاستەوخۆ دەست بە نووسین بکە، هەر شتێک کە بەبیرتدا دێت بینووسە (وەکو ئەو خەوەی دوێنێ شەو بینیووتە ئەگەر بێتەوە یادت یاخود چالاکییەکانی ڕۆژی پێشوو یاخود هەر گفتوگۆیەک کە لە مێشکتدا دروستی بکەیت یاخود لە ڕاستیدا ڕوویداوە.
پشکنینێک بۆ ئاگاییت بکە بەوەی هەر جۆرێک لە خەوەکانی بەئاگایی بەیانیان بەشێوەیەکی خێرا بنووسیتەوە بەبێ ئەوەی ئەو نووسینانەت بەبێ بایەخ هەژمار بکەیت، لەوانەیە ئەوەی کە دەینووسیت زۆر باشتر بێت لەوەی کە پێشبینی دەکەیت چونکە تۆ ئامانجی سەرەکیت تۆمارکردنی چەند وشەیەکی نەمر نییە، بەڵکو نووسینی چەند وشەیەکە بەگشتی بە مەرجێک کە ئەو وشانە گاڵتەجاڕیەکی ڕەها نەبێت.
ئەو کارەی ئەنجامی دەدەیت بریتییە لە ڕاهێنانی خۆت بۆ نووسین لە دۆخی نێوان نووستن و لەخەوهەستاندا و سەرکەوتنی ڕاهێنانەکە پابەند نییە بەوەی کە وشەکان ڕێکخراو بن.
ئەگەر هاتوو بیرۆکەکە نادیار بوو وە زۆر زیادەڕۆیی تێدا کرابوو یاخود بیرۆکەیەکی تەمومژاوی بوو ئەوا ئەو خاڵە لەیاد بکە کە تۆ خاوەنی هیچ هەستێکی ڕەخنەئامێز بیت. و لە یادت نەچێت ئەوەی کە نووسیووتە بۆ هیچ کەسێکی نەخوێنیتەوە تەنانەت بۆ خودی خۆشت، بەڵکو خانەی دۆڵابێک کە کلیلدار بێت هەڵبژێرە و ڕۆژانە ئەو دەقەی تێدا هەڵبگرە کە دەینووسیت.
لە ڕۆژی دواییدا دەست بە ڕاهێنانی نووسین بکە بەبێ ئەوەی پێداچوونەوە و خوێندنەوە بۆ ئەو دەقە بکەیت کە دوێنێ نووسیبووت و لەیادت نەچێت کە تۆ لە ئێستادا تەنها پێویستە بنووسیت و دواتر کە لە ڕاهێنانی نووسینی کۆی نووسینەکانت بوویتەوە دەتوانیت بیخوێنیتەوە. ئامانجی ئەم ئامۆژگارییەت دواتر بۆ دەردەکەوێت ئەوەی لە ئێستادا لەتۆ داوا دەکرێت ئەوەیە کە ڕاهێنانی نووسینەکەت بکەیت و پاش ڕۆژێک یا دوو ڕۆژی دی بۆت دەردەکەوێت کە وا ژمارەیەکی دیاریکراو وشە هەیە کە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی هەر لە خۆتەوە بیاننووسیتەوە.
کاتێک کە دەگەیتە ئەو ئاستە هەوڵبدە قەبارەی وشەکانت بە هەندێک ڕستە و پاشان بە هەندێک بڕگە زیاد بکەیت پاشان دوای ئەوە بە ماوەیەک هەوڵبدە ئەوەی کە دەینووسیت بیکەیت بە دوو هێندە و پاش ئەوە بەماوەیەکی کورت بۆت دەردەکەوێت کەوا نووسین پڕۆسەیەکی ماندووکەرە و بێزارکەر نییە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览598
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستانی نوێ - 02-03-2022
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 杂项
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 04-03-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on04-03-2022
URL
此产品已被浏览598
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,026
图片 106,623
书籍 19,282
相关文件 97,252
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!