🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 245,102)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,764)
English (# 2,750)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 4,843)
هەورامی (# 61,809)
لەکی (# 17)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,154)
عربي (# 11,327)
فارسی (# 2,504)
Türkçe (# 1,563)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 278)
Deutsch (# 566)
Nederlands (# 127)
Svenska (# 57)
Español (# 34)
Italiano (# 38)
Pусский (# 768)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 یادەوەری هۆمەر محەمەد و شاعیرە بە ناهەق کوژراوەکە عیرفان ئەحمەدی شاعیر و قسەخۆش
وەک دوێنێ بەڵێنم دابوو دامنابوو لەم ساڵیادەی مەرگی عیرفان ئەحمەدی دا بەدرێژیی یادەوەرییەکانم بڵاوبکەمەوە بەڵام هەرچی تەماشام کرد ئەم هەموو نوسینە بۆ فەیسبوک گونجاو نییە مەگەر بەش بەش بڵاوی بکەمەوە بەڵ
📖 یادەوەری هۆمەر محەمەد و شاعیرە بە ناهەق کوژراوەکە عیرفان ئەحمەدی شاعیر و قسەخۆش
📕 کۆدەکانی جیۆپۆلیتیکی سیاسەتی دەرەوەی ئێران
ناونیشانی پەڕتووک: کۆدەکانی جیۆپۆلیتیکی سیاسەتی دەرەوەی ئێران
ناوی نووسەر: دینمۆ حەمەد ئامێدبەگ
ناوی وەرگێڕ: تەحسین وسو عەبدوڵڵا
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: سەنتەری دی
📕 کۆدەکانی جیۆپۆلیتیکی سیاسەتی دەرەوەی ئێران
📕 کۆدەکانی جیۆکلتووری سیاسەتی دەرەوەی ئێران
ناونیشانی پەڕتووک: کۆدەکانی جیۆکلتووری سیاسەتی دەرەوەی ئێران
ناوی نووسەر: دینمۆ حەمەد ئامێدبەگ
ناوی وەرگێڕ: تەحسین وسو عەبدوڵڵا
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: سەنتەری دیر
📕 کۆدەکانی جیۆکلتووری سیاسەتی دەرەوەی ئێران
📕 خوێندنی فەرمی لەشاری هەولێر 1958-1980
ناونیشانی پەڕتووک: خوێندنی فەرمی لەشاری هەولێر 1958-1980
ناوی نووسەر: د. سنوور سەباح سدیق
[1]
📕 خوێندنی فەرمی لەشاری هەولێر 1958-1980
👫 تەحسین وسو عەبدوڵڵا
ناو: تەحسین
ناوی باوک: وسو عەبدوڵڵا
رۆژی لەدایکبوون: 01-04-1987
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر

ژیاننامە
قۆناغی بکالۆریۆس (2009-2013)
زانکۆی سەلاحەدین/کۆلێژی زانستە سیاسیەکان/بەشی زانستە سیاسییەکان
👫 تەحسین وسو عەبدوڵڵا
📷 کوردانی ئێزیدی لە سەر چیای شنگال لە ساڵی 1950 دا
شوێن: چیای شنگال
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1950
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: نەناسراو
ناوی وێنەگر: نەناسراو.[1]
📷 کوردانی ئێزیدی لە سەر چیای شنگال لە ساڵی 1950 دا
📷 ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵی هەینی لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ساڵی 1967
شوێن: سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1967
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: نەناسراو
ناوی وێنەگر: نەناسراو. [1]
📷 ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵی هەینی لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ساڵی 1967
🔤 کلچێو
جۆری وشە: ناو
واتا: کلچێو: کل جۆرە تۆزێکی ڕەشە، بۆ چاوڕشتن بەکاردێت، ژنان و کچانی هەرزەکار بۆ جوانی چاویانی پێدەڕێژن و هەندێک جاریش لەناو ژناندا لەباتی وشەی (کل) وشەی سورمەی چاوی بەکاردێنن، لە کوردەو
🔤 کلچێو
📖 سلێمانیەکەی شێخ رەزا و سلێمانیەکەی ئێستا
سلێمانیەکەی شێخ رەزا و سلێمانیەکەی ئێستا
لەتیف فاتیح فەرەج

شێخ رەزای شاعیر دەفەرموێت :
لە بیرم دێ سولەیمانی کە دار و لمولکی بابان بوو
نەمەحکومی عەجەم نەسوخرە کێشی ئالی عوسمان بوو
لە بەر قاپی
📖 سلێمانیەکەی شێخ رەزا و سلێمانیەکەی ئێستا
📖 کارگەی تەرمەکان دیمەنێک لەدۆزەخ
کارگەی تەرمەکان دیمەنێک لەدۆزەخ
حەسەن هەندرێنی

پێش ئەوەی حوکم لەسەر لایەنەکانی ئەم ڕۆمانە بدەم لە تەکنیک و زمان و گێڕانەوە و وێنەکانی ناوی و باری سایکۆلۆژیی و ئەتنی و نەتەوەیی کاراکتەرەکانی... ئە
📖 کارگەی تەرمەکان دیمەنێک لەدۆزەخ
📖 چەند ڕامان و سەرنجێک لە خوێندنەوەی ڕۆمانی پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە
چەند رامان و سەرنجێک لە خوێندنەوەی ڕۆمانی پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە
نووسینی: عەبدولغەنی کاکۆ-ئەڵمانیا

ڕۆمانی (پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە) ڕۆمانێکە لە نووسینی مەحمود نەجمەدین، کە لە دوای ئە
📖 چەند ڕامان و سەرنجێک لە خوێندنەوەی ڕۆمانی پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە
📕 تەمەن و ئەزموون
ناونیشانی پەڕتووک: تەمەن و ئەزموون
ناوی نووسەر: عەبدوڵڵا ساڵح
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم. [1]
📕 تەمەن و ئەزموون
📖 هەولێری شاشە و هەولێری واقع
هەولێری شاشە و هەولێری واقع
سەرتیپ جەوهەر

لەشاشەی تەلەفزیۆنەکان هەولێر بەهەشتە، لەواقعدا خەڵک لەنۆرەی موچە دەبورێتەوە.
بەهەشتی هەولێر، شاری خەونەکان و گوندی ئیتاڵیی و ئینگلیزیی و ئیسپانییە، دۆزەخ
📖 هەولێری شاشە و هەولێری واقع
📷 نمایشی شەڕەشمێر لە نێوان کورد و عەرەب لە ساڵی 1930
شوێن: حەڵەب
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1930
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: نەناسراو
ناوی وێنەگر: نەناسراو. [1]
📷 نمایشی شەڕەشمێر لە نێوان کورد و عەرەب لە ساڵی 1930
📖 پاسۆردەکەت چییە؟!
پاسۆردەکەت چییە؟!
کنێر عەبدوڵڵا

بوونی پاسۆرد یان هێمای نهێنی کاتێک دەخرێتە سەر مۆبایل یەکێکە لەو باسە گەرمانەی لە ئێستادا قسەوباسی زۆری لەبارەوە دەکرێت، بەتایبەت بۆتە بابەتێکی نێو خێزان و هاوسەرەک
📖 پاسۆردەکەت چییە؟!
📕 داڕمانی زمان نەخۆشییەکانی زمان و چارەسەرکردنی
ناونیشانی پەڕتووک: داڕمانی زمان نەخۆشییەکانی زمان و چارەسەرکردنی
ناوی نووسەر: پۆڵ فلیتشەر
ناوی وەرگێڕ: ئەمیر محەمەد محەمەدئەمین
ساڵی چاپ: 2015
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
📕 داڕمانی زمان نەخۆشییەکانی زمان و چارەسەرکردنی
📕 SPSS شیکردنەوەی داتای ئاماری
ناونیشانی پەڕتووک: SPSS شیکردنەوەی داتای ئاماری
ناوی نووسەر: دیار بۆتانی [1]
📕 SPSS شیکردنەوەی داتای ئاماری
👫 شەن سابیر
ناو: شەن
ناوی باوک: سابیر
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی

ژیاننامە
شەن سابیر هەڵگری بەکالۆریۆسە لە کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی سلێمانی، دانیشتووی شاری سلێمانییە.[1]
👫 شەن سابیر
📕 جیۆپۆلیتیک پێناسەو ناوەرۆک
ناونیشانی پەڕتووک: جیۆپۆلیتیک پێناسەو ناوەرۆک
ناوی نووسەر: د. سەفین جەلال فەتحوڵڵا
دەزگای چاپ و پەخش: نارین [1]
📕 جیۆپۆلیتیک پێناسەو ناوەرۆک
📕 گەشتێک لە زێدی ئازیز
ناونیشانی پەڕتووک: گەشتێک لە زێدی ئازیز
ناوی نووسەر: بەختیار حەمە تایەر
ساڵی چاپ: 2013
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
📕 گەشتێک لە زێدی ئازیز
📖 بەزەییم بە زەکەریادا دێتەوە
بەزەییم بە زەکەریادا دێتەوە
کوردۆ شابان

خوێندمەوە، نووسرابوو: بەهۆی کێشە دارایییەکانییەوە، تووشی لێپێچینەوەی یاسایی بووەتەوە و بۆی نییە وڵات بەجێ بهێڵێت. کزە لە جەرگمەوە هات بۆی. راستترە بڵێم، بۆ
📖 بەزەییم بە زەکەریادا دێتەوە
📖 ستراتیژی بەرێوەبردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە خێزاندا
ستراتیژی بەرێوەبردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە خێزاندا
کاروان عەبدوڵڵا هەورامی

یەکیک لە گرنگترین رارایی و خەیاڵەکانی خێزان بۆ پەروەردەکردنی نەوەکان لەم سەردەمی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هاتنە ئارای فەزای
📖 ستراتیژی بەرێوەبردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە خێزاندا
📕 تڕانزستەر و چەند بەکارهێنانێکی
ناونیشانی پەڕتووک: تڕانزستەر و چەند بەکارهێنانێکی
ناوی نووسەر: ئاوارە ڕەسوڵ محەمەد (پیشەوا گۆڕانگەیی)
ساڵی چاپ: 2015
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
📕 تڕانزستەر و چەند بەکارهێنانێکی
📖 سلێمانی وەکو تابلۆیە
سلێمانی وەکو تابلۆیە
محەمەد گۆران

زوو زوو خۆم دەکەم بەشاردا، سلێمانی شارێکی پڕ وزە و مرۆڤی جوانە، تابلۆیەکە چەندی وردتر لێی بڕوانی، مانای تازەتر و جوانتری لێ دەخوێنییەوە. شاری تازە وەک کچ و کوڕی گ
📖 سلێمانی وەکو تابلۆیە
📖 کات و سۆشیاڵ میدیا
کات و سۆشیاڵ میدیا
سۆزیار بەختیار

کاتیگۆری کات یەکێکە لە شتە بنەڕەتیەکان، ئێمە بێ کات ناتوانین ڕێ بکەین بە ژیان، کات لە سەرەتای بوونەوە درکی پێ کراوە تا ئێستای بوون، لێرەدا ئەوەی گرنگە بوترێ خودی
📖 کات و سۆشیاڵ میدیا
👫 کەسایەتییەکان
حسێن شۆخ کەمان - زێ زێ
👫 کەسایەتییەکان
زارا محەمەدی
👫 کەسایەتییەکان
شەن سابیر
📷 وێنە و پێناس
ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵی ...
📷 وێنە و پێناس
کوردانی ئێزیدی لە سەر چیای ...
📖 ئاکاری ژینگە پارێزی | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئاکاری ژینگە پارێزی
ئاکاری ژینگە پارێزی
شێرکۆ هەورامی
توێژینەوە

پێشەکی
ژیان لەنێو ژینگەی پاک و خاوێن، سەرەتاییترین مافی هەر تاکێکە، کە دێتە سەر دنیا و هاوکات پاراستن و پارێزگاریش لەو ژینگەیە ئەرکی سەرشانی هەمان تاکە، کە لەسەر گۆی زەوی دەژی. لێرەوە بەرپرسیاریەتیی تاک سەبارەت بە ژینگەی سروشتی و کۆمەڵایەتی دێتە ئاراوە. پاراستنی ژینگەش تەنیا لە بەرژەوەندیی مرۆڤدا نییە و سەرجەم زیندەوەرەکانی دیکەش دەبێت لە چوارچێوەی پاراستنەدا جێگەیان ببێتەوە، کە لە پێکهاتەی سیستەمی ژینگەییدا بوونیان هەیە، بە (بە زیندوو نازیندووەکانیشیەوە).
هەر لە سەرەتای ژیانەوە، تاکوو ئێستا مرۆڤ بە شێوەگەلی جۆراوجۆر سەروکاری لەگەڵ ژینگەدا بووە، لەم ژینگەیەدا ژیاوە و کاریگەریی لەسەر ژینگە هەبووە و ژینگەش کاریگەریی لەسەر مرۆڤەکان داناوە.
لە دنیای مۆدێرندا، یەکێک لە پێوەرەکان بۆ حوکمڕانی و کۆمەڵگەی هۆشیار و کەسێتیی باش بەوە دەناسرێتەوە، کە چەندە حوکمڕانی و کۆمەڵگە و مرۆڤگەلێکی ژینگەپارێز و ژینگەدۆستن. پاک ڕاگرتن و بەرپرسیاربوون لە پاکی ژینگە لە ئێستادا وەک بەشێک لە ڕۆشنبیری تەماشا دەکرێت. ڕەنگدانەوەی ئەم ژینگەپارێزییە لە کولتووری کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا و دەقە دەستوورییەکانی حکوومەتەکان و هەڵسوکەوتی ڕۆژانەی تاک، بەرپرسیاریەتیی مرۆی و ئاستی بەرزی هۆشیاری نیشان دەدات.
لەگەڵ پەرەسەندنی هزری مرۆڤ ژینگە تەنیا بە ژینگەی مرۆیی کورت ناکرێتەوە و پێکهێنەرەکانی تەواوی ژینگە پێویستە لە هاوسەنگی ژینگەییدا پارێزراو بن و بە توخمە نازیندووەکان (ئاو، هەوا و خاک….هتد) و زیندووەکانیشەوە (مرۆڤ، ئاژەڵەکان و باڵندە و …هتد). واتە دەربازبوون لە مرۆڤ-سەنتەری لە فەلسەفەی ژینگەپارێزیدا بۆ ژینگە-سەنتەری. ئەخلاقی ژینگەپارێزی فەراهەم نابێت، تاوەکوو بەهای سروشت و بوونەوەرەکان و پێکهاتەکانی ژینگە بە هەمان بەهای مرۆبوونی خۆی ڕێزلێگیراو نەبن.

چەمکەکان:
1- ژینگە:
لەسەر بنەمای پێناسە، ژینگە چەمکێکی ئاڵۆز و لێکدراوە، بۆ گشت دۆخە فیزیکی، بایۆلۆژی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، کولتووری و جوانیناسی لەخۆ دەگریت. بەو مانایەی کە ژینگە سەرجەم ئەو بوونەوەر و پێکهاتانە دەگرێتەوە، کە بە شێوەیەکی سروشتی لەسەر گۆی زەوی بوونیان هەیە بە خودی بەرگە هەوای ڕووپۆشی سەر زەوی. گرنگی ژینگە بۆ بەردەوامی ژیان و مانەوەی زەوی بەندە بە پاراستنی ژینگە سروشتی و ژینگە ناسروشتییەکەیەوە.
پێناسەی ژینگە بەپێی زانستەکان و بۆچوونی زاناکان و پسپۆڕانی بایەلۆجی و فیزیا و کیمیا دەگۆڕێت، لەسەر بنەمای پێداویستیی ژیانی مرۆڤ و لەڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووری و تەندروستییەوە، بەڵام هەمووان لەسەر ئەوە کۆکن کە ژینگە شوێنی حەوانەوە و کارکردن و گەشتوگوزار و پشوودانە. هەر لەبەر ئەوەیە ژینگە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی تاکەکانەوە هەیە.
ژینگە زۆر جار بە کورتی پێناسە کراوە کە “بریتییە لە بارودۆخی دەورووبەر”، یان دەگوترێت ژینگە بریتییە لەو شوێنەی کە بوونەوەرێک بوونی هەیە یان لێی دەژی.
کەچی ئەنسکلۆپیدیای جوگرافی بەم شێوەیە پێناسی ژینگە دەکات، “ژینگە ئەو ناوەندەیە، کە تەنی زیندوو و نازیندووی لێیە و ئادەمیزاد تێیدا دەژی، پرۆسەی بەرهەمهێنان ئەنجام دەدات و هۆکارە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان کۆنترۆڵ دەکات.
ژینگە بەو کۆمەڵە هۆکارە بایەلۆجی و کیمیایی و سروشتی و جوگرافی و کەش و هەوایەی کە دەوری مرۆڤیان داوە و کاریگەرییان لەسەر ڕەفتار و ژیانی هەیە دەگوترێت.

2- ژینگەی سروشتی:
ژینگەی سروشتی بریتییە لە کۆمەڵێک تێگەیشتنی کەڵەکە بوو دەوروبەر پێکهاتەی سیستەمی زیندوو و نازیندوو (فیزیکی، کیمیایی)، کە کار لەسەر ژیانی مرۆڤ یان هەر بوونەوەرێکی تر دەکەن. لەم سەردەمەدا ئەم پێناسەیە زیاتر بۆ کار و چالاکییەکانی مرۆڤ بەکار دەهێنرێت. هاوکات دەتوانین ژینگەی سروشتی بە کۆمەڵە هۆکارگەلێکی نازیندووی وەک (ئاو، هەوا، خاک و بەرگە هەوا و …) کە دەوری مرۆڤیان داوە ناو بهێنین. جیاوازیی سروست و ژینگەی سروشتی لەوەدایە، کە سروشت کۆمەڵە هۆکارگەلێکی سروشتین بە زیندوو و نازیندووەکانییەوە، کە تایبەتن و دیاری کراون، بەڵام ژینگە بەو گشت هۆکار و پێکهاتە و بارودۆخانە دەگوترێت، کە پەیوەستن بە ژیانی مرۆڤەوە بە خودی مرۆڤەکەشەوە.
رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی (1967) پێناسەی زانای نەورویجی (س، ویک) پەسەند کرد، کە دەڵێت “ژینگەی ژیان بریتییە لەو بەشەی جیهان کە مرۆڤ کاریگەریی لەسەری هەیە و دەکەوێتە ژێر کاریگەرییەوە، کەواتە ئەو بەشەی کە بەکاری دێنێت و چالاکی تێدا ئەنجام دەدات و کاریگەریی لەسەری هەیە و خۆی لەگەڵ دەگونجێنیت”.

3- ژینگەی ناسروشتی:
ژینگە لایەنگەلی زۆر لەخۆی دەگرێت، لەوانەش: ژینگە لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی و یاسای و ئابووری و سیاسی… هتد.
ژینگەی ناسروشتی، بەو ژینگەیە دەگوترێت، کە مرۆڤ ڕۆڵی خۆی تێدا دەبینێت و بۆ زیاترکردنی هەموو گۆڕینی سەرچاوەکانی وزە و دەستێوەردان لە ژینگەدا.
ژینگە بە مانایەک لە ماناکان ناتوانین بە سروشت پێناسەی بکەین، چونکە سروشت دوورە لە دەستکردنی مرۆڤ و خواکردە، بەڵام ژینگە لە چەندین توخمی دیکە پێک هاتووە، کە سەرچاوەکانیان ژیار و کۆمەڵگا و ئابووری و مالییە.

4- ئەخلاق:
کاتێک باسی هەڵسوکەوتەکانی خەڵک و دەرئەنجامەکانی کردارەکانیان دەکەین و خەسڵەتێکیان دەخەینە پاڵ زۆرجار پشت بە هەڵسەنگاندنی ئاکاری دەبەستین و دەڵێن کردارەکە نائەخلاقی بوو، هەڵسوکەوتەکە دوور بوو لە ڕەوشت یاخود ئەم ئیش و کارانە لە چوارچێوەی بنەما ئاکارییەکان جێیان نابێتەوە. هەر ئەمەش هانمان دەدات، کە بە دوای وەڵامی “ئاکار چییە؟”دا بگەڕێن و لە تایبەتمەندییە بنچینەییەکانی بکۆڵینەوە.
ئەخلاق، بریتییە لە بیروباوەڕی تایبەتیی تاکێک، سەبارەت بە هەڵسوکەوتێک یاخود بڕیارێک کە ڕاست و ڕەوایە یان خود نییە.
ئەخلاق، بریتییە لە زانستی تایبەت بە یاسا و ئەرکەکانی خەڵک، ڕێسا و پەیڕەوی قانوونی کە لەلایەن خەڵک بەکار دێت لە کاتی بڕیارداندا، بریتییە لە جەوهەری چۆنیەتیی هەڵسوکەوتکردنی دوو لایەنە.

بە گشتی ئاکار بریتییە لە:
زانستێک کە باسی ژیانێکی بەختەوەر واتە هێدونیزم دەکات.
زانستێک کە باسی کار و چالاکیی پراکتیکی و کردەیی دەکات.
زانستێک کە دەستنیشانی ئەرکناسی دەکات.
لە کۆی ئەم پێناسانەدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەخلاق بریتییە لە بیروباوەڕی تاک لە ساتی هەڵسوکەوتەکانی و پابەندبوون بە ڕێسا و یاساکان و لەبەرچاوگرتنی مافی ئەوانی دیکە لەبەر ڕۆشنای بەهاکاندا.

5. بەرپرسیاری مەدەنی:
بەرپرسیاریەتی مەدەنی لە مانا گشتییەکەیدا بەو بەڵێنانە دەگوترێت، کە بەپێی یاسا دەکەوێتە ئەستۆی کەسێک، تاوەکوو قەرەبووی زیانی ئەو کەسانە بکاتەوە کە بە هۆی هەر کارێک یان نەکردنی کارێک بەوان کەوتووە.
ناچارکردنی کەسێک بە قەرەبووکردنەوەی ئەو کەس و لایەنانەی کە زیانیان بەرکەوتووە، بە هۆی هەر کەمتەرخەمییەک و پشتگوێخستنێک یان زیادە بەکارهێنانێک، ئەم بەرپرسیاریەتییەش دوو جۆرە، نووسراوی ڕێکەوتن یان نەنووسراوی زارەکی. زیاتر مانای بەرپرسیاریەتیی مەدەنی لە جۆری دووەمدایە، واتە بەڵێندان و پابەندبوونی نەنووسراو.

توخم و پێکهاتە سەرەکییەکانی ژینگە
دەکرێت پێکهاتەکانی ژینگە بەم شێوەیە باس بکەین، توخمە زیندووەکانی وەک (توخمە بەرهەمهێنەرەکان و بەکارهێنراوەکان و شیکەرەوەکان). هەروەها توخمە نازیندووەکان (ئاو، هەوا، خاک و ڕۆژ).
جۆر و توخمەکانی ژینگە ئەوەی لە بارەی ژینگەوە خراوەتە ڕوو هێندەی زۆری پێناسەکان و زیاتر لە ژمارەی پیتەکان دەتوانین بێکۆتا جۆری ژینگە بەپێی ژمارەی بوونەوەرەکان بژمێرین، وەک ژینگە ئاوی، ژینگەی وشکانی و ژینگەی قەوزەکان و ژینگە میکرۆبی و ژینگەی شیکەرەوەکان و ژینگە خشۆک و … هتد. تەنانەت هێندە لە بوونەوەرەکان و ئاژەڵ و باڵندە و ڕووەکەکانیش بەپێی ژینگەکەیان گۆڕانکاریی بەسەر پێکهاتە و شێوازی ژیانیاندا دێت، یان بەپێچەوانەوە بە هۆی دیاردە سروشتییەکان و هەندێ ئاژەڵ و لەوەڕاندنەوە، گۆڕان لە جۆری ژینگەکان دێتە ئاراوە، وەک زیادەڕۆیی لە لەوەڕاندن دیاردەی بە بیابانبوونی لە لەوەڕگاکاندا ڕوو دەدات.
ژینگە بریتییە لە کۆمەڵە هۆکاری فیزیکی دەرەکی و بوونەوەری زیندوو، کە گشتیان پێکەوە لە پەیوەندیدان کار لە یەکدی دەکەن، پێکڕا لە گەشە و پەرەسەندندان، بەم پێیە ژینگە بارودۆخێکی باڵاترە و ژینگەی سروشتی و بە هەردوو ژینگەی زیندەوران و نازیندەکان و پەیوەندییان بە مرۆڤەوە.

خەسارەت ناسی ژینگە
خەسارەت ناسی (خەسارناسی) یان بە مانایەکی تر دەستنیشان کردنی ئەو زەرەر و زیانانەی کە بەر ژینگە بەگشتی دەکەون، لە ئێستادا باتێکی هەنووکەیی جیهانییە و بە گرنگییەوە تەماشا دەکرێت. ئەنجامدانی کارێک یان نەکردنی، سەرئەنجام دەبێتە هۆکارێک بۆ سەرهەڵدانی ڕووداوێکی سروشتی و زیانگەیاندن بە تاک یان ژینگە. لەم ڕوانگەیەشەوە زیانەکان نادیدەگرتنی مافەکانی گشتی لێ دەکەوێتەوە هەر بۆیە بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆی تەواوی وڵاتان و کەسەکاندایە و ئەو بەرپرسیاریەتییەش بە بەرپرسیاریەتیی نێودەوڵی دێتە هەژمار. هەر بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ پارێزگاری لە ژینگە، هەر پشتگوێخستنێک و جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکان خۆی لە خۆیدا بە یاساشکێنی ناودێر دەکرێت. زیانگەیاندن بە ژینگە و کەسەکان و شمەکەکانی نێو ژینگە بە هۆی جووڵەی مرۆڤەوە، وەک خەسارەت و زیان دەناسرێت، نەوەکوو قوربانی و پیسبوون.
ئەم خەسارەت و زیانگەیاندنە بە ژینگە لەنێو دەستوور و یاسای وڵاتاندا گرنگی تایبەتی پێ دراوە و بە دەق ڕوون کراوەتەوە. بۆ نوونە لە دەستووری فەرەنسادا هاتووە کە “هەر بەشێک لە تێکدانی ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ شایەنی خەمڵاندنە لەسەر ژینگە”، هاوکات لە دەستووری ئەڵمانیاشدا ئەوە باس کراوە، کە “هەر جۆرە گۆڕانکارییەکی نایاسای و خەمڵاندنی سروشتی بۆ دەکرێت، کە لەسەر ڕووەک و ژینگەی سروشتی و ئاو و خاک، یاخود هەر کێشەنانەوەیەک لە سیستەمی ژینگەیی، ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ، کارەسات دروست دەکات”. لەم بارەیەشەوە پەرلەمانی ئەوروپا لە ساڵی 2004 چەندین ڕێنمای بۆ پابەندبوونی بەرپرسیارییەتی لەمەڕ پاراستنی ژینگە بۆ وڵاتانی ئەندام دەرکرد، بەتایبەتی لە پارێزگاری ژینگەیی و قەرەبووکردنەوەیان.
لێژنەی تایبەت لە ئەوروپا کە بەرپرسی نووسینەوەی ڕەشنووسی یاسای بەرپرسیاریەتی و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی مرۆڤ بە ژینگە بوو، لە ساڵی 1993دا بڵاوی کردووە، کە پێویستە ژینگە پیسکار قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە، کە بەر ژینگە کەوتوون.

پیسبوونی ژینگە
لە ئەنجامی زیاد بەکارهێنان و زیادەڕۆیی لە دەسەڵاتەکانی مرۆڤ و بەردەوامی کارەساتە سروشتیەکان و کەمتەرخەمی مرۆڤ، ژینگەی سروشتی و ناسروشتی سەر هەسارەی زەوی تا دێت زیاتر دەکەوێتە بەر مەترسییەوە.
چالاکییە جۆر بە جۆرەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ کار دەکاتە سەر ژینگە، ئامێری بەرد وردکردن، بڕێکی زۆر لە تەنۆلکە هەڵواسراوەکان و ژاوەژاو دەخاتە نێو هەواوە، ئۆتۆمبێل گازەکانی وەک ئۆکسیدەکانی ناترۆجین و دووەم ئۆکسیدی گۆگرد و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، هەروەها تێکەڵەیەک لە هایدرۆکاربۆنی نەسووتاو دەخاتە نێو هەواوە. هەروەها ئاوەڕۆ و ئاوەسەری کشتوکاڵی و تێکەڵبوونی بە پەیینی کیمیایی و قڕکەرەکان، دەبێتە هۆی پیسکردنی تەنە ئاوییەکان. جگە لەڕووی زەوی بەرگە هەواش کەمتر دووچاری ئەم مەترسییە نەبووەتەوە وەک بەرگەهەوا (ئەتمۆسفێر).
وەک ئاماژەیەکی خێرا بۆ جۆرەکانی پیسبوونی ژینگە، دەتوانین ئاماژە بە چەند ڕەگەزێکی گرنگی ناو ژینگە بکەین و پیسبوونیان و کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر ژیانی مرۆڤ و باقی پێکهاتەکانی ناو ژینگە.

1- پیسبوونی زەوی
لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا زیانگەیاندن بە خاک، بەم شێوەیە پێناسە کراوە، کە هەر جۆرە زیانگەیاندنێک بە خاک و زەوی، ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ، پێکهاتەکانی، ئۆرگانیزم، میکرۆ ئۆرگانیزم و یان ڕووی زەوی، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر سەلامەتی مرۆڤ دەبێت. دەستکاری زەوی تەنیا لە کاتێکدا ڕێگە پێ دراوە، کە سەلامەتی مرۆڤ نەخاتە مەترسییەوە.

2- زیانگەیاند بە ئاو
لەمەڕ زیانگەیاندن بە ئاو، چ ئاوی سەر زەوی بێت، وەک ڕووبار و دەریا و دەریاچە و کانیاوەکان…هتد، یاخود ئاوی ژێر زەوی، بە شێوەیەک، کە کار لەسەر ئیکۆلۆژی، کیمیایی و یان چۆنایەتی و گۆڕینی ڕێڕەی ئاو و بە فیڕۆدانی …هتد بکات، وەک زیانگەیاندن ناوزەد دەکرێت.
پیسبوونی ئاوەکان، ئاوی سەر زەوی و ئاوی ژێر زەوی یەکێکی تر لە دیاردەکانی پیسبوونی ژینگەیە. سووڕی هایدرۆلۆجیی ئاو لەسەر زەوی، کە بریتییە لە زانستی جووڵە و دابەشبوونی تایبەتمەندی ئاو لەسەر زەویدا. بە هۆی دەستێوەردان و گۆڕینی ڕێڕەوەکان و دروستکردنی بەنداوەکانەوە دووچاری گۆڕانکاری هاتووە.

3. پیسبوونی هەوا
هەوا وەک توخمێکی سەرەکی و گرنگی ناو ژینگە دێتە هەژمار، چونکە هیچ بوونەوەرێکی زیندوو شک نابەین، کە بەبێ هەوا بتوانێت زیندوو بمێنێتەوە، بە نهێنی ژیانی سەر زەویش ناوزەد کراوە، بوونی بەرگە هەواش ئەو بەرگە هەوایەی کە زەوی پێ پارێزراوە.

بەرپرسیاریەتی مرۆڤ جۆرەکانی
مرۆڤ بەو پێیەی کە بە ئاوەز و هاوکات سەرداری سەر زەوییە و تواناکانی لە جووڵە و کاریگەری لە هەمووان زیاترە بەسەر زەویدا، ئەوەڵین بەرپرسیاریەتی لەسەر شانە و ئەو بەشە خەسارەتەی کە بەر زەویش دەکەوێت، لە ئەنجامی کارەساتە سروشتییەکانەوە (زریان، بورکان و لافاو…هتد) گەرچی مرۆڤ بەرپرس نییە، وەلی دەشێت بە دیوەکەی تریدا وەک بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و ئەو ئاگایی و ژیریەی کە هەیەتی هەوڵ بۆ دۆزینەوەی ڕێگاگەلی پێشگیری لەو کارەساتانە یان کەمکردنەوەیان بدات. لەم سۆنگەیەوە دەتوانین بەرپرسیاریەتییەکان بۆ چەند دەستەیەک ڕیزبەند بکەین لەوانەش:

1- بەرپرسیاریەتیی یاسای، هەر بەرپرسیاریەتییەک کە لە یاسادا ئاماژەی پێ کرابێت و تاک ناچار بکات بە پابەندبوونی پێوەی، بە بەرپرسیاریەتیی یاسای ناو دەبرێت و تاک بەرپرسە لە ئەنجامدانی.
2- بەرپرسیاریەتیی بەڵێنامەی، بەو پەرپرسیاریەتییە دەگوترێ، کە لە ئەنجامی ڕازی بوون و واژووکردن لەسەر بەڵێننامەیەک کە پێشوەختە لەسەری ڕێک کەوتوون.
3- بەرپرسیاریەتیی دەرەوەی بەڵیننامەیی، هەر جۆرە بەرپرسیاریەتییەکی مەدەنی، سەرچاوەگرتوو لە شکاندنی بەڵێنی بەڵێندەر، کە لە دەرەوەی بەڵیننامەکان بێت، بەرپرسیاریەتیی دەرەوەی بەڵیننامەیی هەژمار دەکرێت.
4- بەرپرسیاریەتیی کەمتەرخەمی، یەکێکە لە بەرپرسیاریەتیی مرۆڤ لە کاتی ئەنجامدانی تاوانیک یان هەڵەیەک بە شێوەیکی ئەنقەست نەبێت و لەڕووی نائاگایی یان هەڵە یان ڕێکەوتەوە بووبێت.
5- بەرپرسیاریەتیی نیمچە ئەنقەست، کاتێکی کردەیەک نەچێتە چوارچێوەی بەرپرسیاریەتیی بەڵێننامەیی و هاوکات لەڕووی کەمتەرخەمیشەوە نەبێت، ئەوە دەچێتە بازنەی بەرپرسیاریەتیی نیمچە ئەنقەستەوە.
6- بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی، بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی پەیوەستە بە لایەنی دەروونی تاک و ئەو بەڵێن و پابەندبوونەیە بەرانبەر بە سلوک و ڕەفتارەکانی، لە کاتێکدا مرۆڤێکی کامڵ و نییەت پاک بێت، لە کاتی ئەنجامدانی هەر سەرپێچیەک تاک سەرزەنشت دەکرێت، بە مانایەکی تر هەر کردەیەک لە یاسا و ڕێکەوتنەکان و ڕێنمایەکاندا نەهاتبێت، دەچێتە چوارچێوەی بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقییەوە.
7- بەرپرسیاریەتیی ماف، بەو بەرسیاریەتییانە دەڵێن، کە تاک لە لایەنی یاساییەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت، لە کاتی ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی کردەیەک کە یاسا بۆی دیاری کردووە.
8- بەرپرسیاریەتیی سزایی، بەرپرسیاریەتییەکە، کە بە تاوانێک لە تاوانەکان تاوانبار کرابێت، کە لە یاسادا ئاماژەی بەو تاوانە کراوە، تاک لە وەها حاڵەتێکدا بەپێی بەندی دیاریکراوی یاسا سزا دەدرێت.
9- بەرپرسیاریەتیی مەدەنی، ئەم بەشە لە بەرپرسیاریەتی دوو لایەنە واتە ڕوویەکی یاسایی و سزایی هەیە و ڕوویەکی تریش بەرپرسیاریەتیی خودە، لە هەمبەر هەر تاوانێک، کە ئەنجام درابێت گەرچی ناراستەوخۆش بێت، وەک بەرپرسیاریەتیی باوک لەمەڕ کردارێکی منداڵەکەی.

مرۆڤ مافی سوودوەرگرتنی لە بەروبووم و سەرچاوەکانی ناو سروشت و ژینگە هەیە و بەو پێیەی تاقانە بوونەوەری هۆشیارە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسیاری یەکەم لە پاراستنی و ژینگە و هەر زیانێک لە ئەنجامی کەڵک وەرگرتنەکانی ئەودا بێتە ئاراوە بەرپرسە و پێویستە قەرەبووی بکاتەوە.
لە زۆربەی وڵاتان یاسا و ڕێسای تایبەت، هەندێ جاریش لە دەستووردا بە مادە و بەندی تایبەت ئاماژە بە بەرپرسیاریەتیی تاک کراوە لە هەمبەر پاراستنی ژینگە. لە دەستووری عێراقی و لە مادەی 33، برگەی یەکەمدا ئاماژە بەوە کراوە، کە (هەموو تاکێک مافی ژیانی هەیە لەناو دۆخ و ژینگەیەکی تەندروستدا).
لە ئەوروپا و بەپێی یاسای کۆمسیۆنی ئەوروپای ساڵی 1993 بەرپرسیاریەتیی مەدەنی کرابوویە بنەمایەک بۆ پارێزگاری لە ژینگە، وەلێ پاشتر ئەم ڕویکردە گۆڕانی بە سەردا هاتوو لە ساڵی 2000 یاساکانی حقوقی و ئیداریش خرانە کار بۆ بەرگریکردن لە پیسبوونی ژینگە و بەرپرسیارکردنی ئەنجامدەرانی.

مرۆڤ و ژینگە
ئەوەی کە مرۆڤ لە باقی بوونەوەر و پێکهاتەکانی تری ناو ژینگە جیا دەکاتەوە ئەو خەسڵەتە تایبەتییانەیەتی کە دەکرێت، لە سێ خاڵی جەوهەریدا دیارییان بکەین، ئەوانیش بریتین لە:
یەکەم: لەڕووی کاتەوە، مرۆڤ تاقانە بوونەوەرێکە دەتوانێت، کە بە پرۆسەی پەرەسەندندا بڕوات و بۆ ژیان لەڕووی کات و زەمەنی ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو، هاوکات زەمەن کار لەسەر مرۆڤبوونی ناکات.
دووەم: لەڕووی شوێنەوە، هەر وەک خاڵی یەکەم مرۆڤ تەنیا بوونەوەری سەرزەوییە، کە لە هەموو ژینگەکان بوونی هەیە و لە هەر پێنج کیشوەرەکە بە هەمان خەسڵەتی مرۆیی خۆیەوە بەردەوامی بە ژیان دەدات.
سێیەم: لەڕووی نەوەوە، مرۆڤ یەکێکە لەو زیندەوەرانەی، کە دەتوانێت هاوکات لەگەڵ سێ لە نەوەی جیاوازیی زەمەنی و لە شوێنی جیاوازدا بژی، وەک نەوەی ڕابردوو، نەوەی ئێستا و نەوەی داهاتووی.

لە لایەکی تریشەوە ئەوەمان بیر نەچێت، کە ژینگە تەنیا بریتی نییە لە پێکهاتە سروشتی و ناسروشتییەکانی، بەڵکوو لەگەڵ ئەوەشدا پێکهاتووە لە پەیوەندیی مرۆڤ و مرۆڤ و تەواوی ئۆرگانەکان و بونیادەکانی ناو کۆمەڵگا و دامەزراوە و عادات و تەقالید و ئەخلاق و بەهاکان و ئایینەکان.

ژینگە و کۆمەڵناسی
هاوکات بوونی دەرکەوتنی کۆمەڵناسی و سەرهەڵدانی شۆڕشی پیشەسازی لە ئەوروپادا، گۆڕانێکی جەوهەری بە شۆن خۆیدا هێنا و کۆمەڵگای لە قۆناغی کۆمەڵگای نەریتی و کشتووکاڵییەوە بەرەو کۆمەڵگا پیشەسازییەکان گۆڕی و ئەم گۆڕانکارییەش کاری کردە سەر ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی ئەندامانی کۆمەڵگا و ڕۆڵی تاکی زیاتر بەرجەستە کرد، هەم لەڕووی دابەشبوونی کارەوە، هەر وەک چۆن ئەمیل دۆرکایم دابەشبوونی کاری بە هۆکاری یەکپارچەیی و وابەستەبوونی تاکەکانی بە یەکدیەوە باس کردووە. بە دەرکەوتی ئەم دۆخە زانایانی کۆمەڵناسی و لقە زانستییەکانی تری کۆمەڵناسی ڕۆڵی ژینگەیان لەسەر ڕێکخستنە کۆمەڵایەتییەکان بە گرنگ وەسف کردووە.
کۆمەڵناسیی نموونەی ژینگە پێداگری لەسەر پەیوەندیی گشتی لەنێوان ژینگە و دیاردە کۆمەڵایەتییەکان دەکردەوە، بەتایبەتی پاش بە دەرکەوتنی ژیاری مرۆڤایەتی و دنیای گڵۆباڵ، ئەمەش لە ئەنجامی شۆڕشی پیشەسازی و دەستکراوەی زیاتری مرۆڤ بۆ دەستێوەردانی ناو ژینگە، کە دواجارسەرمایەداری سەری هەڵدا و زیاتر ڕووەکانی کاریگەریی مرۆڤ و ژینگە لەسەر یەک بە دەرکەوت.

لە کێشە سروشتییەکانەوە بۆ ئاریشە کۆمەڵایەتییەکان
کۆمەڵناسی وەکوو زۆرێک لە کۆمەڵناسان جەختی لەسەر دەکەنەوە، پێکهاتووە لە توێژینەوەی ڕەگەزە سەرەکییەکانی بونیادی کۆمەڵایەتی و هەروەها زانینی پەیوەندیی نێوان ئەو ڕەگەزانەی بونیاد، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوش بە گرنگ دەبینێت گۆڕان لە هەر پێکهاتەیەکدا کاریگەریی ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆی بۆ سەر پێکهاتە و ڕەگەزەکانی دیکەش دەبێت.
وەک پێشتر ئاماژەمان پێ کرد، شۆڕشی پیشەسازی و سەرهەڵدانی زانستی کۆمەڵناسی لەسەر دەستی زانایانی وەک ئۆگست کۆنت و ئەمیل دۆرکایم و هربرت سپێنسەر و ….هتد و هەر زوو درک بە گرنگی ژینگە لەسەر مرۆڤ و کۆمەڵگا کرا و ڕێگە بۆ توێژینەوەکان خۆش بوو. بۆ نموونە زیاد داواکاری لەسەر کەرەستەی خاوی سۆسیل بۆ پێداویستیی پیشەسازی (لایەنی کۆمەڵایەتی)، بە هۆی زیاد بەکارهێنانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما (لایەنی ژینگەیی) سەر هەڵدەدات و ئەمەش کار لە گۆڕانی ئاو و هەوا دەکات (لایەنی ژینگەیی)، دواجار کار لەسەر هاوسەنگی گروپە کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنانیان دەکات، هەستکردن بە مەترسییەکانی و هەوڵی چارەسەرەکانی (لایەنی کۆمەڵایەتی). وەک لەم نموونەیەدا بۆمان ڕوون بوویەوە، کە جۆرێک لە پەیوەندیی بەردەوام لە نێوانی کێشە ژینگەییەکان و ئاریشە کۆمەڵایەتییەکان بوونیان هەیە و ئەم پەیوەندییەش بێکۆتا و بەردەوام دەبێت تاوەکوو ژیان لەسەر ئەم هەسارەیە بەردەوام بێت.

1- زانایان و گۆڕانی ژینگە
زانایانی ئەمریکی لە بواری کۆمەڵناسیی ژینگەییەوە، گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی بە هۆی دەستێوەردان و ئاستی هۆشیاری و پێشکەوتنی شارستانیەت و پیشەسازی، مرۆڤ زیاتر دەست کراوە بووە لە دەستێوەردانی ژینگە. لەو زانایانەش دەتوانین ئاماژە بە هەریەک لە (ریلی دۆنلان، ویلیام کاتون)، بکەین کە چوار خاڵی سەرەکییان وەک ڕەخنە لە کۆمەڵناسیی نموونەی ژینگەیی گرتووە ئەوانیش بریتین لە:
ڕەهەندی ڕۆشنبیری، چونکە مرۆڤ تاکە بوونەوەرە ئەم خەسڵەتەی هەیە.
ڕۆشنیری هەمیشە لە گۆڕاندایە، گۆڕانەکەش خێراترە لە گۆڕانە بایەلۆجییەکان.
کێشەکانی نێوان ئەندامانی کۆمەڵگا زیاتر لە کێشەکانی ناو سروشتە.
کەڵەکە بوونی ڕۆشنبیری لە لای مرۆڤ، هاوکارێکی باش دەبێت بۆ مرۆڤ لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان.
بە سەرنجدان بە دۆخی کۆمەڵناسیی ژینگەیی ناکرێت تەنیا لە ڕوانگەی ژینگەپارێزی و زانستی ژینگەییەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەڵکوو لەسەر بنەمای شیکردنەوەی کۆمەڵناسییانە بۆ دیاردە سروشتییەکان بەرەو ژینگەپارێزی نموونەی نوێ دەرۆین، کە ئەویش لەم بابەتانەی خوارەوەدا کورت دەکرێنەوە.

ا- مرۆڤ بە خەسڵەتە تایبەتییەکانی وەک (رۆشنبیری و گەشەسەندن و هۆشیاری و…هتد) لە باقی بوونەوەرەکانی تر جیا دەکرێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشدارە لە ژیانی ناو ژینگە و لە پەیوەندیدایە لەگەڵیان.
ب- دیاردە مرۆییەکان تەنیا بەرئەنجامی هۆکارە کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری نین، بەڵکوو لە ئەنجامی کۆمەڵێک پەیوەندیی ئاڵۆز و کار و کاردانەوەی ناو سروشتە، بەو مانایەی کە ڕەفتاری مرۆڤ لە ئەنجامی کۆمەڵێک هۆکاری چاوەڕوان نەکراودایە.
ج- مرۆڤ لەناو ژینگەیەکی فیزیولۆژی ژیان دەگوزەرێنێت، کە هۆکارە فیزیکی و بایەلۆژییەکان کاریگەریی گەورەیان لەسەری هەیە.
د- وێڕای بەهێزی مرۆڤ لە ژیری و داهێنانەکانی، بەڵام جۆرێک لە سنووربەندیەک بوونی هەیە و ناتوانێت سنوورەکانی سازگاری لەگەڵ ژینگە (Eco-friendly) تێپەڕ بکات. (Rile and Willim1 (1978), p. 34.).

2. زۆر بارکردنی زەوی
لە میانەی سەدەی بیستدا شێوەیەکی نوێی فەرماندانی ڕەهای ئیمپەراتیڤی هاتووەتە ئاراوە، کە بریتییە لە فەرمانی: (تۆ دەبێت ژیانت بگۆڕیت). ئەم ڕستەیە هەر لەو کاتەوە بە دەسەڵاتێکی خۆسەپێنەرەوە مەبەستگەراییی ئاکارییانەی زۆر لە هاوچەرخەکانی خستۆتە ڕوو. ئەم ڕستە ئیمپەراتیڤە هۆشیاریمان بە داخوازییەک ئاوس دەکات، کە هەر دەبێت بیهینینەوە دنیاوە، ئەویش داهێنانی شێوازێکی نوێی ژیانە، کە بە تێگەیشتنی سیاسەتی گەردوونیانە و ژینگەناسانەی کولتوورەکەمان گونجاو بێت. ئەم ڕستەیە لە پلەیەکی بەڵگەنەویستانەی ئەوتۆدایە، کە هاوتایە بە هێزی هەموو ئەو حوکمانەی لە سەردەمەکانی زوودا هەر لای فوودیەکان و فەلسەفەی خۆئارامگرتن و مەسیحی و ئیسلامی و ئیتیکی هیومانیستی بەسەر تاکی کۆمەڵگاکاندا سەپێنرابوو، تاکوو ئێستاش هەر دەسەپێنرێت.
ئەگەریش ئەم چاکسازییە بانگەشە بۆ کراوە و ببێتە مایەی سوسیالیزمێکی کەشناسی، ئەوا زەمین لە داهاتوویەکی نزیکدا لە دیوی دەرەوەیدا وەک ئەستێرەیەکی سادە دەردەکەوێت، کە: هەر تاکێک دەتوانێت لەسەری بڕێکی باشەی بۆ چوونە دەرەوە پێ هەڵبسوڕێت، بەمەش مرۆڤ وەکوو بەشدار و هاوبەشێکی ئەتمۆسفێرەکان و توخمەکانی ترش دەناسرێت، بەوەشدا نیچە لە هەمان کاتدا شارەزایەکی لیهاتووی پرسی شەڕی خوداکان و زەبەلاحەکانیش بوو، ئەوا دەیزانی لە کیشمەکێشی ڕێکخستنەوەی ئەم زەبەلاحانە شتێک نییە ناوی بێلایەنی بێت: “ئای، ئەو جادووی شەڕەکە، ئەوەی تەماشاشی بکات، دەبێت بەشداری شەڕەکە بکات”.
لێرەدا ئەو سەلمێنەیە دەکەوێتە بەر مەترسییەوە، کە دەست لە هەموو سنوورەکانی بیانووی گەشەسەندن دەدات. ئەویش ئەوەیە: زەوی تەنیا یەک دانەیە و بەس، کەچی نەتەوە دەوڵەمەند و داراکانی ئەمڕۆ وەها دەژین، وەک ئەوەی بۆیان هەبێت پەل بۆ دەرەوەی زەویش بهاوێژن. ئەگەریش شێوەی ژیانی ئەوان بەسەر هەموو دانیشتووانی تری ئەم سەرزەمینەدا بڵاو بکرێتەوە ئەوا مرۆڤایەتی نابێت بە لایەنی کەمەوە لە چوار زەوی کەمتری هەبێت. بەڵام بەوەدا کە زەوی یەکێکی تاقانەیە و نابێیتە مۆنادێک و (گەردێک / یەکەیەک)، کە شیانی فرە بارکردنی هەبێت، ئەوا ئێمە دەبێت ڕێزی پێشینەی سنوور ڕاگرتن بدەین بەسەر پێشینەیی هاندەری سنوربەزاندا.
بە گوتەیەکی زانای ناودار نۆڤالیس کۆتایی بەم کەرتە دەهێنین: “ئێمە ئەرکێکمان لەسەرە: بانگکراوین بۆ گەشەپێدانی زەوی”.

ئاکاری ژینگەپارێزی
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کێشەکانی ژینگەدا، خستنەڕووی ڕێگاچارەکان بووەتە خەمی زۆربەی بیرمەندانی جیهان، باوەڕێک بەشێک لەم زانایانە ئەوە کە تەواوی هەوڵەکان لە خزمەتی خودی مرۆڤ مانەوەیدا بێت، بەڵام کەم نین ئەوانەشی کە خەمخۆری تەواوی بوونەوەرەکان و ڕووەک و پێکهاتە زیندوو و نازیندووەکانی سەر گۆی زەوین.
ئاکاری ژینگەپارێزی بە یەکێک لە کۆنترین و بەربڵاوترین بابەتەکانی ئەخلاقی کارکردی ناو دەبرێت، لەگەڵ پەرەسەندنی بابەتی ژینگەیی ئەم تێگەیشتنەش فراوانتر بووە، ئەم لقە لە لەقە فەلسەفییەکانی ئەخلاق زیاتر پەیوەندی بە تاکی زیندوو لەگەڵ ژینگەدایە، لە پلان و بەرنامەکانی بۆ هەر ئەگەرێک بەشدار بێت، هاوکات پەرۆشی جیدی نیشان بدات.
فەلەسەفەی ئاکاری ژینگەپارێزی هەرچەندە وەک هزر مێژوویەکی کۆنی هەیە، بەڵام تەنیا لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم و ساڵی هەفتایەکان، وەک ڕەوتێکی فەلسەفی سەربەخۆ دەرکەوت. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قەیرانە گەورەیەی جیهان بە هۆی پیسبوونی ژینگەوە. هەر بۆیە دوو ڕوانگەی جیا لەمەڕ ئاکاری فەلەسەفەی ژینگەپارێزی سەریان هەڵدا لەوانەش بایۆ سەنتەریزم (زیندەوەرناسی) و ئیکۆسەنتەریزم.

دەستەی یەکەم، واتە بایۆ سەنتەریزم پێیان وایە، کە سەنتەری ژیان زیندەوەرەکانن. زاراوەی بایۆ سەنتەریزم وشەیەکی لێکدراوە لە سەرێکەوە پەیوەندی بە وشەی بایەلۆژییەوە هەیە و لە سەرێکی تریشەوە پەیوەندی بە ئاستێکی بەرزی تێگەیشتنی ئاکارییانەی مرۆڤەوە هەیە بۆ زیندەوەر. کاتێک هەردوو وشەکە لێک دەدەین مەبەست لە بەچەق و خولگەکردنی ژیانی زیندەوەرە، لە ڕەوتێکی هزرین و توێژینەوەی ئاکاریدا.
هەرچی لە بارەی دەستەی دووەمیشەوەیە، ئەو جیاکارییەی کە لە ڕەوتی ئاکارناسی بایۆسەنتەریدا لەنێوان تاکە زیندەوەر و گیاندارەکاندا دەکرا، لە ئیکۆسەنتەریزمدا جێی نابێتەوە. ئیکۆ سەنتەریستەکان لەو بڕوایەدان هەموو شتێک لە سروشتدا هەمان بەهای خۆی هەیە. چ ڕەگەزێک بێت، یان توخمێک یان سیستەمێکی ژینگەیی، یان زەوی بە گشتی.
وشەی ئیکۆس لە گریکی کۆندا بە مانای ماڵداری و خێزان هاتووە.

1. ئەخلاق وەک کایەکی مەعریفی
ئەخلاق لەو لقە مەعریفییانەیە کە بایەخ بە خێر و چاکەی گشتی دەدات و هەوڵی دانان و بڵاوکردنەوەی ڕێساگەلێک بۆ ڕەفتاری مرۆڤ لە کۆمەڵگادا دەدات. دەشێت ئەخلاق بە بەشێک لە فەلسەفە لە قەڵەم بدرێت، کە ئامانجەکانی زیاتر کردەیین. کاتێک مرۆڤ بۆ نموونە بیر لە ژیانی خۆی دەکاتەوە، ڕەخنە لە ڕەفتاری خۆی دەگرێت. چەند نموونەیەک دەکاتە سەرمەشق بۆ خۆی و هەوڵ دەدات ڕەفتاری خۆی سەبارەت بە کۆمەڵگا بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕێک بخات یان بگۆڕێت، ئەوا لەژێر کاریگەریی ئەخلاقدایە.
نموونە ئەخلاقییەکان ڕەنگدانەوەی هەلومەرجی کۆمەڵایەتین، جیاوازی زۆری ئەم نموونانە لە ئاستی ناوچە جیاجیاکاندا گوزارش لە پابەندی بنەما ئەخلاقییەکان بە پێوەرە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەکات. هەندێ کەس، بەتایبەت فەیلەسووفان هەوڵیان داوە ئەخلاق بە زانست لە قەڵەم بدەن. ئەمڕۆ ئەخلاق زیاتر وەک تیۆری پەیوەست بە پەیوەندیی تاکەکەس بە ئەوانی ترەوە حسێبی بۆ دەکرێت و لە چەند بوارێکی وەک ئەخلاقی سیاسی، ئەخلاقی مەدەنی، ئەخلاقی ئایینی و ئەخلاقی زانستیدا بەکار دەهێنرێت.

2. بنەما ئەخلاقییەکان
بنەما ئەخلاقییەکان بەو بەشانە دەگوترێت، کە مەرجی تەواو وابەستەبوونیان پێوەیە و بە مانایەکی تر ئاکاری بوونی کردە مرۆییەکان بەو شێوەیەی دەبیت، کە مرۆ لە ڕەفتارە ئیختیارییەکانی خۆی پابەندی ئەم کردارانە بێت و لەم ڕوانگەیەشەوە لە بارەی ژینگەپارێزییەوە دەکرێت باشترین سوودیان لێوە وەربگیرێت. لە پابەندبوونە ئاکارییەکانیش دەتوانین ئاماژە بەو چەندانەیە بکەین لەوانە:
پابەندبوون بە پاراستنی ژیانی بوونەوەرەکان.
پابەندبوون بە هاوسەنگی ژینگەی.
پابەندبوون بە کەڵک وەرگرتن تەنیا بەپێی پێویست.
دانانی سنوورێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی مرۆڤ لەسەر سروشت.
لە ڕوانگەیەکی دیکەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی چین ئەو خاڵە هەنوکەیانەی کە لە خزمەت پاراستنی ژینگەدان، ئەوانیش بە کورتی بریتین لە (رێزگرتن لە ژینگە، پابەندبوون و پاک و خاوێنی، چاکسازی و هۆشیاری لە بەکارهینانی سەرچاوەکانی ناو سروشت).

دیدگای ڕۆژئاواییەکان لەبارەی ژینگەوە
دیدگای ڕۆژئاواییەکان لە بارەی ژینگەوە، ئاوێتەیەکە لە دیدگای ئایینی یەهودی و کتێبی پیرۆز و فەلسەفەی یۆنانی کۆن بەتایبەتی بیروباوڕەکانی ئەرستۆ. هاوکات ئەم باوەڕانە بە باوەری هیندییە کۆنەکایشەوە بگرە مرۆڤیان بە سەنتەری ئاکاری ژینگە زانیووە و هەموو شتێکیان لە خزمەت ئەو بوونەوەرەدا بینیوەتەوە. لە چیرۆکی خلقەتی مرۆڤ لە تەوراتدا وەها باس کراوە، کە خودا مرۆڤی لە شێوەی خۆی دروست کرد تاوەکوو هێزی بەسەر هەموو شتێکدا بشکێتەوە. هەرچەندە ئەم جۆرە تێڕوانینانە زۆر زاڵمانە و مەترسیدارن لەسەر ژیانی باقی بوونەوەرە و پێکهاتەکانی دیکەی ناو سروشت، بەڵام هەنگاوێکی باشی سەرەتای بووە بۆ هاتنە پێشەوەی نەوەیەکی نوێ لە بیروباوەڕی ژینگەپارێزی.

رێز لە ژیان بگرە
دیدگای ئاکاری لەم ڕوانگەیەوە، پێداگرییە لەسەر پاراستنی بوونەوەرە هۆشمەندەکان و دەرککارەکان، ئایا لەناوچوونی دارستانە بە تەمەنەکان و غەرقبوونی جۆرەکانی قەوزە و لەناوچوونیان دەچێتە خانەی کامە ئاکاری ژینگەپارێزییەوە. پابەندبوون بە ئاکاری ژینگەپارێزی لەپێناو پاراستنی تەواوی پێکهاتەکانی نێو سیستەمی ژینگەی کاریکی ئاسان و سانا نییە. تاوەکوو زیاتر ئەم بابەتە باس بکرێت بەرگریکردن لە بوونەوەرە زیندوو و نازیندووەکان دژوارتر دەبێت، بۆ نموونە بڕینەوەی دارێکی بە تەمەن لەگەڵ لەناوبردن و قڕکردنی بوونەورێکی میکرۆبی و قەوزەی، چەندە کار لەسەر ڕەوڕەوەی ژیان دەکات. ناکرێ لەم بوارەدا زانای ڕۆژئاوای ئالبرێت شوایتزر (1875 –1965) لەبیر بکرێت، کە بە بەکارهێنانی چەمکی ڕێز لە ژیان بگرن بابەتەکانی خۆی دەخستە ڕوو.

ئاکاری مەدەنی پاراستنی ژینگە
وەک پێشتر باسی لێوە کرا وەک مێژووی مرۆڤ لەڕووی هزرییەوە دەمێکە درکی بە گرنگی پاراستنی ژینگە کردووە و هەوڵیشی بۆ داوە. یاساگەلی و ڕێنمای تایبەت بە خۆی هەبووە و لە خێڵە نەریتییەکانەوە بگرە تا سەردەمی ئایینەکان و پاشانیش نووسینەوەی یاساکانی سەرزەوی، مرۆڤ لە مشووری خۆی و ژینگەکەیدا بووە و بەپێی ئاستی تێگەشتنی قوناغەکان لێکدانەوەی بۆیان کردووە.
مەترسییەکانی سەر ژینگە و گرینگیدان بە ژینگە لەلایەنی زانستی و نێودەوڵەتییەوە، جۆرێک لە درەنگکەوتنی پێوە دیارە تا ناوەڕاستی سەدەی بیستەم، پاش هەستکردن بە مەترسییەکانی، وڵاتان وەخۆکەوتن، کە هاوکاری یەکدی بکەن لە بەرانبەر مەترسییەکان.
لە مێژووی نزیکدا هەست بە گرنگی تاک و هۆشیارییەکەی کراوە لە هەمبەر پاراستنی ژینگە و چەندین ڕێکخراوی مەدەنی بۆ ئەم مەبەستە لە ئەمریکا لەلایەن لیبراڵە نوێخوازەکانەوە دروست کراون، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تاک لە هەمبەر پاراستنی ژینگە، کە بە ڕۆشنبیرە داهێنەرەکان ناسراون.
دەستووری عێراقی بە یەکێک لە هەژارترین دەستوورەکان دەژمێردرێت لەڕووی باسی کردن لە ژینگەوە، تەنیا باس لە مافی ژیان لە ژینگەی تەندروست بۆ تاک دەکات لە بەندی (33)دا. لەگەڵ ئەوەشدا عێراق بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم دۆخە دەستوورییە، لە ڕێگەی پەرلەمانەوە بەپێی مادەی (61) بەندی (ئەلف) و بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە پێنج لە مادەی (138) دەستووری عێراقی، پەرلەمان بڕیاری داوە بە گرێدانی دانیشتن لە ڕێکەوتی (13-12-2009) و بە دەرچوواندنی یاسای (پاراستن و باشترکردنی ژینگە)، یاساکە ژمارە (27) پێ بەخشراوە. ئەم یاسایە لە کۆی (39) مادەدا دامەزراوەی ژینگەیی و لە سەرووی هەموویانەوە وەزارەت و وەزیری تایبەت و دەستە و ڕێکخراوەکان بگرە تا یاسا و ڕێنمایی و پێناسەکانی لەبارەی ژینگەوە خستووەتە ڕوو. (ماڵپەری فەرمی وەزارەتی ژینگەی عێراقی.
لە هەرێمی کوردستانیش بەپێی دەرچوواندنی یاسایەک لەژێر ناونیشانی (یاسای پاراستن و باشترکردنی ژینگە لە کوردستان) لە ساڵی (2008) لە ڕۆژنامەی (وقائع کردستان) بە ژمارەی یاسای (8) لە بەرواری (24-07-2088) دەرچووێنراوە و لە ژمارەی (90) ی (08-11-2008) هەمان ڕۆژنامەدا بڵاو کراوەتەوە. (وقائع کردستان 2008، 41)، ئەم یاسایە کە لە (48) مادە پێک هاتووە، بەوردی پێناسەی ژینگە و پێکهێنەرەکانی و هۆکارەکانی پیسبوون و شێوازی پاراستن و سزادانی سەرپێچیکارانیشی دیاری کردووە.
هاوکات لە دەستووری فەڕەنسیدا شتێکی ئەوتۆ باس نەکراوە لە مەڕ سزا و حوکم جگە لە تەنیا دوو مادە نەبێت، ئەوانیش مادەی (13، 82) کە دەبێژێت “هەرکەسێک تاوانێک ئەنجام بدات و بە هۆی کردەیەکی مرۆیی، زیان لێ کەوتوو دەتوانێت داوای قەرەبوو بکات”. مادەی (1383) هاتووە، کە هەرکەس نەک تەنیا بەرپرسە لەو زیانەی لە ئەنجامی کردەوەیەکی ئەوەدا ڕووی داوە، بەڵکوو بەرپرسیشە لەو زیانەی کە بە هۆی کەمتەرخەمی یان بێئاگاییەوە لە کەسانی تری کەوتووە.
لەسەر ئاستی جیهانیش چەند ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە سەرووی هەموویانەوە، خودی نەتەوە یەکگرتووەکان، گرنگی و بایەخێکی زۆر بە ژینگە و پاراستنی دەدەن. هاوکات لە وڵاتانیش چەندین ڕێکخراو بوونیان هەیە تا ئاستی دامەزراندنی پارت و بزووتنەوەی سیاسی لەژێر ناونیشانی پارتی سەوز و ژینگە و پارێزەرانی.[1]

سەرچاوە کوردییەکان:
خۆشەوڤی حەکیم (چ2، 2016) ئەخلاق لە بەڕێوەبردندا، هەولێر، چاپخانەی زانکۆی سلاحەدین.
موحسینی مەنوچەهر (2005) کۆمەڵناسی گشتی، وەرگێڕانی موسڵح نێروانی، هەولێر، دەزگای چاب و بڵاوکردنەوەی موکریانی.
عەزیز فەرهاد حەسەن (2017) ژینگە و پیسبوونی ژینگە، هەولێر، چاپخانەی زانکۆ سەلاحەدین.
نەقشبەندی، ئازاد محەمەد ئەمین (2017) جوگرافیای ژینگە، هەولێر، چاپخانەی زانکۆی سەلاحەدین.
رێبوار سیوەیلی (2020) فەلسەفەی ئاکاری ژینگەپارێزی، هەولێر، بەرهەمی هاوبەشی ڕێکخراوی زەریاب و ئاژانسی پایا.
دایک، سلۆتەر (2015) سلۆتەر دایک لە نزیکەوە، کتێبی دووەم، وەرگێڕانی بەکر عەلی، چاپخانەی سەردەم- سلێمانی.
عومەر، خالید محەمەد (2015) سەرەتایەک بۆ کیمیای ژینگەی، سلێمانی، چاپخانەی زانکۆی سلێمانی.

سەرچاوە عەرەبیەکان:
عبدالحافظ معمر رتیب محمد (چ3، 2014)، القانون الدولی للبیئە و ظاهرە التلوث، مصر / قاهرە، دار الکتب القانونیە.
(محمد، سەنگەر داود، (چ3، 2012)، التنظیم القانونی الدولی لحمایە البیئە من التلوث، مصر/ قاهرە، دار الکتب القانونیە.
العاقل، الصدیق محمد و مقیلی، احمدغیاذ و علی، عبدالکریم، (1998) تلوث البیئە الطبیعیە، طرابلس.منشورات الجامعة
م، هولی، ج رجیها و ج، سلادک، (1979) الانسان و البیئە، ترجمە: عصام عبداللطیف، بغداد.
خالص، عبدالرحیم (2017) الانسان و البیئە- مقاربات فکریە و اجتماعیە و اقتصادیە- (بیروت)مرکز دراسات الوحد العربیە.
بیلوش، الانسان و البیئە، (1979) ترجمە عصام عبدالطیف، بغداد، منشورات وزارە الثقافە الاعلام.
المنیاوی، یاسرمحمد فاروق، (2014)، المسولیە المدنیە عن تلوث البیئە، الاسکندریە، دار الجامعە الجدید.
ابو قاسم، زیانی (2017) الانسان و البیئە- مقاربات فکریە و اجتماعیە و اقتصادیە، (بیروت) مرکز دراسات الوحد العربیە.
وقائعکردستان، (2008)، ڕقمالعدد9 عددالصفحات8، اربیل.
الحدیثی، صلاح عبدالرحمان، (1997)، النظام القانون الدولی لحمایە البیئە، اطروحە الکتورا من جامعە بغداد.
محیو، سعد، (چ2، 2020)، الخروج من الجهنم، بیروت/ لبنان، مرکز دراسات الوحد العربیە،
جابر، حسام محمد سامی، (2011)، الجریمە البیئە، قاهرە/ مصر، دار الکتب القانونیە.

سەرچاوە فارسییەکان:
شجاعی، محمدصادق(2015)، محیط زیست، مجلە ایران در آینە آمار، شمارە 34، تهران.
ساعد، نادر (2009)، درآمدی بر حقوق محیط زیست تطبتقی، تهران، سازمان حفاظت محیط زیست.
خدادادپور، منیرە، (چ5، 2009)، زناشوی، کتابخانە مجلس شورای اسلامی، تهران، ناشر مرکز امور زنان و خانوادە.
حسن، حبیبی و ساعد، نادر، (2009) جایگاه حق بر محیط زیست سالم در حقوق بین المللی. مجلە دانشگدە حقوق و علوم سیاسی، شمارە، 138.
محسن، عبدالهی، (چ1، 2009) حقوق کیفری محیط زیست، تهران، انتشارات، ڕوزنامەی ڕسمی.
کاتونیا، ناصر، (2008)، مسولیت ناشی از خسارتهای زیست محیطی، فصلنامە حقوق، مجلە دانشگدەحقوق و علوم سیاسی، دورە 38، شمارە2، تهران.
حمیدزادە، ڕضا، (1998)، مسولیت بین الملل دولتها ناشی از اعمال فراتر از اختیارات، ارگانهای آنها، تهران، نشر شراقیە
لنگرودي، جعفري، محمدجعفر، (چ20، 2008)ترمینولوژي حقوق، تهران، انتشارات گنج دانش.
قوام، میر عظیم (2009)، مسؤولیت ناشی از خسارتهاي زیستمحیطی، فصلنامه پژوهشي علمي کوثر معارف، سال پنجم، شماره (12).
سینگر، پیتر، (2007)، ترجمە علیرضا ال بویە، فلسفه و کلام، نقد و نظر، شماره 45 و 46).
شهیدی، مهدی (2008) تجاوز از حق، مجلە تحقیقاتی حقیقی، دانشگدە حقوقی شهید بهشتی، شمارە 33 – 34)
1-­Ferment h (1995) mental health and the environment. www.shareyhx.com/ web/bdavey / mentalheth. Htm
2-Dunlap Rile and Catton Willim. Environmental sociology : A new paradigm, the American sociologist , vol, 13, no. 1 (1978), pp. 42-43..
3- http://denstoredanske.dk/hestia
4- http://moen.gov.iq


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ژنەفتن - 01-02-2022

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🌿 ژینگە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 88% ✔️
88%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
88%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان عەلی)ەوە لە: Feb 25 2022 6:22PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئاراس ئیلنجاغی)ەوە لە: Feb 25 2022 7:28PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئاراس ئیلنجاغی)ەوە لە: Feb 25 2022 6:23PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 85 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.148 KB Feb 25 2022 6:23PMزریان عەلی
📚 پەڕتووکخانە
  📖 کۆدەکانی جیۆپۆلیتیکی س...
  📖 کۆدەکانی جیۆکلتووری سی...
  📖 خوێندنی کوردی ئەلف و ب...
  📖 هەڵدێرانی عێراق لە ڕوا...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 07-08-2022
  🗓️ 06-08-2022
  🗓️ 05-08-2022
  🗓️ 04-08-2022
  🗓️ 03-08-2022
  🗓️ 02-08-2022
  🗓️ 01-08-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
📌 رۆژەڤ
حسێن شۆخ کەمان - زێ زێ
کوڕی میرزا شوکروڵڵا و کافیە خانم ساڵی 1317ی هەتاوی لە شاری سەقز لە دایک دەبێ، بنەماڵەکەیان لە چوار برا و خوشکێک پێک دێن کە براکانی عەلی، حەسەن و مەسعود هەرسێکیان کۆچی دواییان کردووە و تەنیا کاک حوسێن زێ زێ و کوبرا خانمی خوشکی ماونەتەوە و ئێستاش لە شاری سەقز دەژین.
هونەرمەند زێ زێ ساڵەکانی 29 1328 لە سەقز شاگرد قاوەچی دەبێ، و ئەوکات کاک عەلی برای کاری هونەری دەکرد و کاتێک دیتی زێ زێ دەنگی خۆشە و زەربی چاکیش لێدەدا، هانی دا هەتا بچێتە ناو کاری هونەریەوه. کاک حوسەین سەرەتا لە گەڵ هونەرمەند عەزیز ن
حسێن شۆخ کەمان - زێ زێ
زارا محەمەدی
ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین.
زارا محەمەدی، مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردییە، منداڵانی کورد فێری خوێندن و نووسین بە زمانی دایک دەکات. رۆژی 14-07-2020 لەلایەن دادگای داگیرکەری ئێرانەوە بە 10ساڵ زیندانی حوکم درا.
گیرانی زارا، ناڕەزاییەکی زۆری لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە و بووە هێمای خوێندنی زمانی کوردی.[1]
زارا محەمەدی
شەن سابیر
ناو: شەن
ناوی باوک: سابیر
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی

ژیاننامە
شەن سابیر هەڵگری بەکالۆریۆسە لە کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی سلێمانی، دانیشتووی شاری سلێمانییە.[1]
شەن سابیر
ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵی هەینی لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ساڵی 1967
شوێن: سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1967
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: نەناسراو
ناوی وێنەگر: نەناسراو. [1]
ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵی هەینی لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ساڵی 1967
کوردانی ئێزیدی لە سەر چیای شنگال لە ساڵی 1950 دا
شوێن: چیای شنگال
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1950
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: نەناسراو
ناوی وێنەگر: نەناسراو.[1]
کوردانی ئێزیدی لە سەر چیای شنگال لە ساڵی 1950 دا


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)