ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە
چەند ساڵ گوڵی هیوای ئێمە پێ پەست بوو تا کو پار
هەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەهار
ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد
مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد
نەورۆز بوو ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوە
لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە
وا ڕۆژ هەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە
خوێنی شەهیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە
تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا
قەڵخانی گوللە سنگی کچان بێ لە هەڵمەتا
پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین
نەورۆز
[1]
پیرەمێردپیرەمێرد
(پیرەمێرد) ساڵی 1948 شیعری نەورۆزی نووسی.
سەرەتا شیعرێکی نووسیووە، بۆ ئەوەی لەوساڵەدا، لە ئاهەنگێکی نەورۆزی سلێمانی وەک سروودی نیشتمانی بووترێ.
پیرەمێرد شیعرەکەی نووسیووەو پیشانی چەند کەسێکی داوەو بەدڵیان نەبووە، جارێکی تر هەوڵیداوەتەوەو ئەم شیعرەی نووسیووە، کە ئێستا سرودێکی نیشتمانیی بەناوبانگە.
قادر دیلانقادر دیلان، ئاوازی بۆ ئەم شیعرە داناوە
تا ئیستا، چەندین گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد، ئەم شیعرەیان وەک سروود و گۆرانی، وتووە لەوانە :
-
حەسەن زیرەکحەسەن زیرەک
-حەمە
ساڵح دیلانساڵح دیلان
-
ئیبراهیم خەیاتئیبراهیم خەیات
-
ڕەفیق چالاکڕەفیق چالاک
بۆ یەکەمینجار، سروودی نەورۆز، بەم شیعرەی پیرەمێرد لە ساڵی 1948 لە ئاهەنگی نەورۆزی سلێمانی بە دەنگی حەمەساڵح دیلان پێشکەشکراوە.
ئەو ساڵە لەسلێمانی دوو ئاهەنگی نەورۆز سازکرا، یەکەمیان لە تووی مەلیک پارتی سازیکردبوو، دووەمیان لەسەرووی مزگەوتی گەورە، حیزبی شیوعی سازیکردووە. دیلان گۆرانییەکەی لە ئاهەنگەکەی پارتی پێشکەشکردووە.
لەکتێبی: پیرەمێرد لەدەستنووسی چل چیرۆکدا،
کامەران سوبحانکامەران سوبحان