کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی شەپۆلی گرتن و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کورد لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە، لە شاری #مەریوان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەندامێکی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە ناوی جەبار دۆستی دەستگیرکراوە. هاوڵاتیەکیش بە ناوی هێمن ڕەسولزادەی خەڵکی گوندی میراڤای #بۆکان# لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراوە. نازانرێت هەردوو هاوڵاتیە کوردەکە بۆ کوێ براون و چارەنوسیان نادیارە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 829 جار هاتیە دیتن