دەزگای کلتوری، هونەری و زمان فشاری پۆلیسی لەسەر موزیکژەنە کوردەکان لە کۆڵانەکان و ڕێگریکردن لە موزیکی کوردیان شەرمەزار کرد. چالاکی لە کۆڵانی هونەری #ئامەد# ئەنجامدرا. تەژەئا، کۆمەڵەی کەلتوری و هونەری دیجلە و فورات، ئەکادیمی موزیکی ما موزیک، مەد – دەر، مەبیا – دەر، گوڵستان ئاتاسۆی هاوسەرۆکی #هەدەپە#ی ئامەد و ئەندامانی تەمەمەئۆبە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. بە گۆرانی کوردی فشار، ئاستەنگی و قەدەغەکردنی سەر زمان و هونەری کوردی شەرمەزارکرا. چالاکوانان ماوەیەکی درێژ لەبەردەم ئۆتۆمبێلەکان دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد و گەلیش بە چەپڵەلیدان پشتگیری لە چالاکوانان کرد. چالاکیەکە بە دروشمی بێ زمان ژیان نابێت و بە چەپڵەلیدان کۆتییان بە چالاکیەکە هێنا. ناوەندی کەلتوری و هونەری میزۆپۆتامیا لە بەردەم مەدرەسەی زینجیریە بە گۆرانی کوردی هێرشەکەیان شەرمەزار کرد. چالاکوانانی تەژەئا و هەدەپە پشتگیریان لە چالاکیەکە کرد. لە چالاکیەکە ژنان ڕایانگەیاند قەدەغەکان قبوڵ ناکەن. ژنان بە چەپڵەلێدان و هەلهەلەلێدان دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد و گەلیش پشتگیری لە چالاکیەکە کرد.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,458