جەنگاوەرانی یەکەی محەمەد حەنەفی بیلگین لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) چالاکییەکی چەکداریان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی مەدەنی لە #ئامەد# ئەنجامدا.
لە ڕاگەیاندراوی هەبەدەهەدا هاتووە، جەنگاوەرانی یەکەی محەمەد حەنەفی بیلگین لە 31-01-2022 و لە کاتژمێر 10:30ی شەودا لە گۆڕەپانی کورو چەشمە لە ناوچەی باغلاری ئامەد چالاکییەکی چەکدارییان بە بە فیشەکی هەوایی لە دژی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیی پۆلیس ڕێکخست، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە زیانی پێگەیشت و لە ناوچەکە دوور کەوتەوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 930 ganger