ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,404
画像 105,689
書籍 19,152
関連ファイル 96,393
Video 1,307
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
هەڵسەنگاندی شیار شەڤگەڕ بۆ چالاکیەکانی یەرەکە لە ساڵی 2021
グループ: クルド文書 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵسەنگاندی شیار شەڤگەڕ بۆ چالاکیەکانی یەرەکە لە ساڵی 2021

هەڵسەنگاندی شیار شەڤگەڕ بۆ چالاکیەکانی یەرەکە لە ساڵی 2021
دەقی ڕاگەیەندراوی شیار شەڤگەڕ فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - یەرەکە:
لە ساڵی 2021دا یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لەگەڵ هاتنی بەهاردا پلان و شێوازی خەباتیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داڕشت و ئێمە لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا کارەکانمان ڕاپەڕاند. ساڵی 2021 بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساڵێک بوو، کە بە شەڕی گەورەدا تێپەڕی. ئەم جەنگە قورسانە چی بوون، چۆن کران. بە هەموو شێوەیەک ئەو شەڕانە لە دژی گەلی کورد، ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەی ئازادی بەڕێوەبران، کە دەیانەوێت ژیانێکی ئازاد و شکۆدار بۆ گەلی کورد بئافرێنن. دەوڵەتە داگیرکەرەکان هەموو هێزەکانیان، بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیاوە، شەڕیان لە دژی گەریلاکانی کوردستان ئەنجامدا، لەو هێرشانەدا دەوڵەتە پاکتاوکارەکان ژێرکەوتن و نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن. گەنجانی کورد بە هەموو شێوەیەک بۆ ئەوەی دوژمن لاواز بکەن و لە بەرزترین ئاستدا بەرخۆدانیان ئەنجام دا. گەریلاکانی ئاپۆیی ئەوەیان بە هەموو کەسێک سەلماند و مێژوویان تۆمارکرد، کە لە مێژوودا نمونەیەکی لەو شێوەیە نەبووە.
لەبەر ئەوەی بەرخۆدان بۆ کەرامەتی مرۆڤ ئەنجامدرا لەلایەن هەموو کەسەوە بینرا و هەستی پێکرا. ئێمە وتبومان، دوژمن ئەو هێرشانە بۆ ئەوە ئەنجام دەدات، کە بە هیچ شێوەیەک گەلی کورد قبوڵ ناکات. واتە ئێمە بەپێی ئاستی ئەو هێرشانە دەتوانین بەئاسانی بڵێین، بەپشتیوانیی هێزە نێونەتەوەییەکان و بەتایبەتی ئەو بێدەنگییەی هەیە دەرخەری ئەوەیە، بە پشتیوانیی ناتۆ بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا و چەکی قەدەغەکراو هێرشێکیان بۆ سەر گەریلاکانی کوردستان دەستپێکرد. ئەمەش نیشانی دەدات، کە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ چەندە مەزنە و بۆ خۆیانی بە مەترسی دەزانن و گوایە ڕێگە نادەن گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە هیچ شێوەیەک هەبوونیان هەبێت، کە بەو فکر و فەلسەفەیە تێبکۆشان بەڕێوەدەبەن.
ئێمە دەزانین ئەو قەیران و گێژاوانە، کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێدەپەڕێت، سیستمی ڕێبەر ئاپۆ وەک دەرمانە بۆی، واتە چارەسەری سەرەکی و بنەڕەتییە، چونکە ئەمڕۆ دەبینین هەموو کەسێک دەتوانێت خۆی تیادا دەرببڕێت و لەناو ئەو سیستمەدا بژیت. واتە هەموو کەسێک دەتوانێت ئازادانە لەو سیستمەدا لەسەر ڕەگ و کولتوور و فەرهەنگی خۆی بژی. ئەمڕۆ گەلی هەرێمەکە بەو شێوەیە نزیک دەبنەوە و دەیانەوێت لەو سیستمەدا بەشدار بن، بەڵام دوژمن ئەوەی پێ هەرس ناکرێت و قبوڵی ناکات، بەڵام ئێمە دەزانین سەردەمی ئەو سیستمە کلاسیکی، دەسەڵاتپارێز، دیکتاتۆر و داگیرکەرییە بەسەرچووە. پێویستی بەگۆڕان و وەرچەرخانی ڕاستەقینە هەیە، گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چیتر ناتوانن ئەوە قبوڵ بکەن و تەحەممولی ناکەن. تاوەکو دێت کۆمەڵگا بە شێوەیەکی زۆر ڕوون ئەوە دەبینێت و دەزانێت، کە ئەو سیستمانەی ئێستا ناتوانن هیچ چارەسەرێک پێش بخەن و تەنیا کێشەکان قووڵتر دەکەنەوە.
بۆیە کۆمەڵگا لە هەوڵ و گەڕاندایە و تێکۆشانی خۆی لە دژیان ئەوان بەهێز و بەرز دەکەنەوە، لەبەر ئەوەش سیستمی سەرمایەداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە بەرخودان و بەرەنگاریی گەل تێکدەشکێت. ئەو سیستمە بە فیکر و بیری ئازاد دەکەوێت. ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە دژی ئەو سیستمە سەرمایەداری، دیکتاتۆر و دەسەڵاتپارێزە بە بەرخۆدان و بیروبۆچوونێکی ئازاد تێدەکۆشێت، واتە هەموو ئەو هێزانە، کە خۆیان وەک چارەسەر بۆ کێشەکانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشان داوە و ڕاستییەکانیان بۆ گەل ئاشکرا بووە ئیدی ناتوانن چارەسەرێک بۆ کێشەکانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشبخەن. ئەمڕۆ فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشانی گەریلاکانی کوردستان ڕاستیی هەموو ئەوانەیان دەرخستووە و وەک سیستمێکی ئەڵتەرناتیڤ دەتوانێت قەیران و گێژاوی سەر گەلان بەشێوەیەکی ڕاستەقینە چارەسەر بکات. بە واتایەکی تر دەیان ساڵە هەموو سیستمەکان بە ڕێبازێکی کاپیتالیستی و بە شێوازە جۆراوجۆرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خۆیان کردە دەسەڵاتدار و قەیرانەکانیان قوڵترکردەوە، کۆمەڵکوژی و کوشتاریان ئەنجامدا و لەوەش زیاتر هیچ ئەنجامێکیان نەبوە و ناشیان بێت. بەکورتی دەتوانین بڵێین، دوژمنانی داگیرکەر لە ساڵی 2021دا ژێرکەوتن.
لە ساڵی 2021دا هەڵبژاردنێک لە ئێران کرا و لە جیاتی ڕۆحانی ئیبراهیم ڕەئیسی هاتە سەر کار. بە هاتنی ڕەئیسی لە سیستمی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران دا هیچ گۆڕانکارییەک لەکۆمەڵگەی ئێران و کوردستاندا ڕووی نەدا. پێشتر ڕۆحانی چی بوو، ڕەفسەنجانی چی بوو، خاتەمی چی بوو، ئەحمەدی نەژاد چی بوو ڕەئیسیش هەمان شتە. پێش ئەوانیش هەر هەمان شت هەبوو. لە سیاسەتیاندا هیچ گۆڕانکارییەکیان بۆ ئەوە نەکردووە، کە گەلی کورد وەک گەلێک قبوڵ بکەن، گەلانی ئێران، گەلی دیموکراتیکخواز، گەلێک کە بیەوێت سیاسەتی خۆی پەیڕەو بکات قبوڵ بکەن. ڕەئیسی لە هەمان سیاسەتی پیشوو بەردەوام دەبێت. کۆمەڵگای ئێران، ئەو گەمارۆیە، کە لە کاتی شەڕی عێراق و ئێراندا بەسەریدا سەپاوە تا ئەمڕۆش لەسەری بەردەوامە، گەمارۆکانی سەر ئێران لە ڕاستیدا ئێرانی خستووەتە ناو قەتیسبوون و گەمارۆیەکی گەورەوە. ئێرانی گەمارۆدراو لە ژێر قەیرانێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیدا دەژی و بۆ ڕزگاربوون لەو گەمارۆیە لە هەوڵدایە لەگەڵ وڵاتانی دەورووبەری و لەگەڵ دراوسێکانیدا ڕێبکەوێت و لەو گەمارۆیە خۆی ڕزگار بکات.
ئەگەر دەوڵەتی ئێران نەتوانێت لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا ڕێبکەوێت، قەیرانەکانی ئێستا قووڵتر دەبنەوە و بەردەوام بێت. ئەوەش ئەنجام و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کۆمەڵگاکانی ئێران و کوردستان دەبێت، بەڵام کاتێک سەیری بانگەشەکانی ڕەئیسی دەکەین، گوایە وا خۆی دەردەخات، کە دەیەوێت هەندێک گۆڕانکاری ئەنجام دەدات، بەڵام کاتێک سەیری ئەو گۆڕانکارییانە لە کۆمەڵگاکانی ئێران و کوردستاندا دەکەین، ئەوە دەبینین، ئەو گۆڕانکارییانە گۆڕانکاریی سەربازین. ئێستا بە چەندین پارێزگا و شاری ئێراندا دەگەڕێت، دەڕوات بۆ #سنە#، #کرماشان#، #ئیلام# و خوزستان، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک نەڕۆیشتووە بۆ ئەو شوێنانە و تا ئێستا بە کردەوە ئەوەی نیشانداوە.
ئێستا کاتێک سەیری کۆمەڵگە و گەلی کورد دەکەین، هەژاری لە بەرزترین ئاستدایە، خەڵک برسی کراوە، ئەگەر گۆڕانکارییەک، کە دەخوازرێت ئەنجام بدرێت، ئەو خۆمەشغوڵکردنە لەگەڵ دەرەوە پێویست نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ خۆی لەگەڵ کۆمەڵگا سەرقاڵ و مەشغوڵ بکات لەو ڕێگەیەوە خۆی بەرەو پێش دەبات، ئەوە دەتوانێت بۆ کێشەکانی کۆمەڵگا وەڵامدەرەوە بێت. واتە ئەوەی دەگوزەرێت ئەوەیە، کە تەنها کەسێک دەگۆڕێت، بەڵام پێویستە بزانین، کە گەلەکەمان لە ئێران و کوردستان دەزانن سەرۆک ناتوانێت هیچ گۆڕانکارییەک بکات و هاتنە سەر دەسەڵاتیشی هەرگیز لەو چوارچێوەیەدا نەبووە.
بۆ نموونە خامنەیی هەڵدەستێت و دەڵێت: ڕەخنە لە دەوڵەت دەگرم، بۆچی دەوڵەت کێشەی ئابووری چارەسەر ناکات، بۆچی کێشەی ئاوی فڵان پارێزگا چارەسەر ناکات؟، بەڵام ئێمە باش دەزانین، ڕەئیسی لە سوپای پاسداران و لە ئیتڵاعاتدا بووە، بە قبوڵ و پەسەندی خامنەئی هاتوەتە سەر کار، ڕاستەوخۆ بۆ جێبەجێکردنی فیکر و پلانەکانی خامنەئی هێنراوەتە سەر کار، بۆیە دەبێت بپرسین ئەو ڕەخنانە بۆ کێیە؟ ئامانجیان لەو ڕەخنانە چییە؟ دەیانەوێت تێگەیشتنێکی چۆن دروست بکەن؟ واتە گەلەکەمان لە هۆشیارییەدایە، ئەگەر بیانەوێت دەتوانن ئەو کێشانە بە ڕێنمایی چارەسەر بکەن، بەڵام نایانەوێت چارەسەریان بکەن. وەک پۆلیسێکی باش و پۆلیسی خراپ ڕۆڵ دەگێڕن، دەیانەوێت سەر لە خەڵک بشێوێنن. سیاسەتی ئەم سەردەمەیان سیاسەتێکی سەربازییە و هەمان سیاسەت لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیڕەو دەکەن و درێژەی پێدەدەن، واتە نابێت ئێمە بەو سیاسەتانە فریو بخۆین و قبوڵیان ناکەین.
ڕەئیسی دێت و دەڕوات، دەڵێت من گۆڕانکاری ئەنجام دەدەم، نازانم چی دەکەم، بەڵام بە کردەوە دەرکەوتووە، بە تەواوەتی کار بۆ میلیتاریزەکردنی هەموو کۆمەڵگا و سەرکوتکردنی گەلان دەکات. بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا نزیکەی هەموو دامودەزگا دەوڵەتییەکان لەژێر کۆنترۆڵی سپای پاسداراندا بووە و تیرۆری لە دژی کۆمەڵگا ئەنجامداوە. ئێمە دەزانین لەسەر ئاستی نێونەتەوەی سپای پاسداران بە ڕێکخستنێکی تیرۆریستی ناسراوە. لە دەرەوەی ئەرتەش دا، سپای پاسداران وەک سوپایەکی هاوتەریبی تیرۆریستییە، واتە ئێمە دەتوانین بڵێین، سیاسەتی ئێران لەلایەن سپای پاسدارانەوە دیاری دەکرێت. ئەگەر پەرلەمان نەیتوانی سیاسەتی خۆی پێناسە و دیاری بکات، ئەوا لەبری ئەو سپای پاسداران دیاریی دەکات، ئەوەش نیشانی دەدات، کە لێرەوە سیستم و دەسەڵاتی سەربازی بەڕێوەدەچێت و دیاری دەکرێت. واتە سیستمێکی کۆمەڵگەیی نییە و بۆ گەلان نییە.
بۆ نموونە لە ساڵی ڕابردوودا دەرکەوت، کە ئیدی هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ نەهێشتنی هەموو ئۆپۆزسیۆنەکانیان و پاکتاوکردنیان. هێرشیان کردە سەر ئۆپۆزسیۆنی کورد و کۆمەڵە و دیموکرات، ئەوانیان تۆپبارانکرد و دەیانخواست لەناویان ببەن، هێرشی ئاسمانییان کردە سەر هێزەکانمان و لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات ئۆپەراسیۆنیان لە دژ ئەنجام داین و شەهیدەمان هەبوو. ئێمە دەزانین گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باوەڕی بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ هەیە، بۆیە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە پێشەنگی خۆیان دەزانن و لەو چوارچێوەیەشدا بەشداری ڕیزەکانمان دەبن. ئێمە وەک کۆمەڵگە و گەل دەمانەوێت لەسەر ڕەگی خۆمان بژین، بە کولتوور و فەرهەنگی خۆمان بژین و لەگەڵ گەلانی دیکەی ئێران دا لە سیستمێکی دێموکراسی و ئازادیدا پێکەوە بژین. ئەمڕۆ گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەو ئامانجە و لەو پێناوەدا تێدەکۆشانیان بەڕێوەدەبەن.
بەڵام دەوڵەتی داگیرکەر ئەمە قبوڵ ناکات، ئەگەر کەسێک هەستێت و بڵێت، دەمەوێت سیاسەت بۆ گەلەکەم بکەم، ئەم سیستمە داگیرکەرە دەڕوات دەستگیری دەکات و لە سێدارەی دەدات، لەو ڕێگەیەوە دەیانەوێت کەس نەتوانێت باسی مافە گەردوونی و ڕەواکانی خۆی بکات، بەڵام کاتێک کەسێک هەستێت ماددەی هۆشبەر بەکاربهێنێت، بێ ئەخلاقی بکات، هەموو ڕێگاکانی تا کۆتایی بۆ دەکەنەوە، لە بەرامبەر ئەوەشدا ئەو کەسانە بێدەنگ دەبن. واتە کۆمەڵگە بە چ ڕادەیەک لە دەرەوەی ئەخلاق و ڕەوشتدا بژی، بەو ڕادەیە دەتوانن دابەشی بکەن، پارچەی بکەن، دووفاقیی تیادا دروست بکەن و دەتوانن لە ڕێگەیەوە و بەو شێوازە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکاری بهێنن. ئەوە ئەو شتەیە، کە ئەو سیستم و عەقڵییەتە داگیرکەر و پاکتاوکارە دەیەوێت. بێ ئەخلاقی چییە، برەودان بە ماددە هۆشبەرەکان، دەستدرێژیکردن، قبوڵنەکردنی هەبوون و ناسنامەی تۆیە. واتە نایانەوێت بە هیچ شێوەیەک تۆ بە شێوەکی سروشتی و جەوهەری بە ئازادی بژیت، گەورەترین بێ ئەخلاقی، کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەبرێت، لەو چوارچێوەیەدا و لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەدەچێت.
بوونی تۆ تەنها بەو شێوەیە قبوڵ دەکەن، کە خۆیان دەیانەوێت و لەوە زیاتر مەحاڵە کەسێک بە ڕەنگ و شێوە و سروشتی خۆی لەم سیستمەدا بژی. تازەترین نموونە، کە بینیمان ئەوەبوو، کاتێک مامۆستایەک (زارا محەمەدی) وتی، من دەمەوێت منداڵانی کورد بە زمانی کوردی پەروەردە بکەم زیندانییان کرد و سزای پێنج ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاند. با کەس نەڵێت، 'هەموو کەس دەتوانێت لە ئێران دا بە زمانی خۆی قسە بکات و ئێران هیچ بەربەستێک دروست ناکات' ئەو قسەکردنە جگە لە فێڵکردن هیچی تر نییە. واتە لەساڵی 2021دا گەورەترین هێرش کرایە سەر کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەوڵ دەدرا و دەخوازرا کۆمەڵگا بەتەواوی لەسروشتی خۆی دووربخرێتەوە و بە بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و کوشتن و برسیکردن ئەوە بسەپێنێن، کە خۆیان دەیانەوێت و کۆمەڵگە بەوە ڕابهێنن.
دیسان سەرباری ئەوەی قۆناغی ئاگربەست لە ئارادابوو، لە ساڵی 2021دا لە بەرامبەر هێزەکانمان ئۆپراسیۆن و هێرشیان ئەنجامدا. لە ڕێگەی کۆنترا و بەکرێگاوان و بۆسەوە ویستی زەبر لە ئێوە بوەشێنێت و له و هێرشانەدا هەڤاڵانی ئێمە شەهیدبوون. هەرچەندە لەم قۆناغەدا هەوڵیشماندا لە چوارچێوەی دۆخی ئاگربەستدا بجوڵێینەوە، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەر و پاکتاوکەر به و جۆرە مامەڵەی نەکرد، سەرەرای ئەوەی ئێمە بە هەستیارییەکی زۆرەوە جوڵاینەوە، لەلایەن هەندێک کەسی داردەست لە لای ئێرانەوە ویسترا کە پشێوی سازبکرێت. هەرچەندە ئێمە بزوتنەوەیەکی سەربازین، بەڵام ئەگەر کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و سیاسیەوە چارەسەر بکرێن، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین. هەبوونی ئێمە لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگا و گەلەکەماندایە و تاکۆتاییش لە چوارچێوەی ئه و ئەرک و بەرپرسیارێتیەدا هەڵسوکەوت دەکەین. ئێستا سەدان هەڤاڵمان لە سەر ئاستی شارەزایی و پسپۆڕی خۆیان ئامادەکردووە و بە گوێرەی سەردەمی نوێ ئامادەکاری دەکن و تاکۆتایی بۆ پاراستنی گەلی خۆیان لە ئامادەباشیدان. هەڵبەتە هەموو ساڵێک لە شەڕدا گۆڕانکاری دێتە ئاراوە. ناتوانین وەک یەک هەڵسەنگاندن و بەراوردکاری بۆ شەڕ لە ساڵی 2020، 2021 و 2022 بکەین. لە شەڕدا بەرەوپێشچوون دێتە ئاراوە. شەڕی ئایدۆلۆژیک، شەڕی سەربازی چۆن بەڕێوەدەچێت، ئێمەش خۆمانی تێدا قاڵ دەکەینەوە و ڕاوەستەی لەسەر دەکەین. وەک هێزەکانی یەرەکە و پەژاک ئێمە خۆمان لەسەر ئه و بنەمایە ڕێکدەخەین، ئامادەدەکەین، بۆ ئەوەی دۆخەکە بەرەوپێش بچێت، ئامادەکارییەکانی ئێمە زیاتر بەرەوپێش دەچن. لە بنەڕەتدا ئێمە ڕێکخستنی گەلەکەمان بە بنەما دەگرین.
لە ساڵی 2022 دا بە پێی ساڵی پێشوو ئه و کەموکورتیانەی ئێمە هاتنە ئاراوە، ئێمە بە بیری خۆمان هێنایەوە، لە کام لایەنانەدا لەسەر ئاستی ڕێکخستنی گەل و بزوتنەوەی گەریلادا ئێمە کەموکوڕیمان هەبووە، ئێمە ئەوانەمان گۆڕی بۆ هۆشیاری و زانابوون. ئێمە ئەوانەمان بە گشتی هەڵسەنگاند. لەبەرامبەریان ڕەخنە و ڕەخنە لە خۆگرتن پێشخرا. لە چ بوارێکدا نەمانتوانیبێت ڕۆڵی خۆمان بگیڕین، ئێمە بە ڕەخنەدان و ڕەخنە لە خۆگرتندا مامەڵەمان کرد. لەسەر ئه و بنەمایە ئێمە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆمان سازکرد. بۆ ئەوەی لە ساڵی 2022دا ئێمە وەک هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە چۆن خۆمان ئامادەبکەین، بە گوێرەی شەڕی سەردەمی نوێ ئێمە چۆن تێبکۆشین و شەڕ بکەین، هەڵسەنگاندنی گرنگ خرانەڕوو. هەر گەریلایەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چۆن ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، ئێمە بە بەرفراوانی هەڵسەنگەندانمان بۆ کرد، له و بابەتەدا ڕەخنە و ڕەخنەدانی پێویست پێشخران و ئەنجامی گرنگ بەدەستهاتن.
لە ساڵی نوێدا بۆ ئەوەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر بکەین، هێرشەکانی سەر گەلەکەمان بە تێکۆشانی خۆمان لەناو ببەین و وەڵامی پێویست بدەینەوە. بە بیر و بڕوا و هێز و باوەڕەوە ئێمە تێکۆشانێکی چۆن بکەین، ئێمە لە کۆبوونەوەکەماندا هەڵسەنگەندانمان بۆ کرد. دیسان هەر بە پێی هەستیاری قۆناغەکە، ئێمە چۆن بە شێوەی گەریلایەکی شارەزا و پسپۆڕ مامەڵە بکەین، خستمانەڕوو. لەبەر ئەوە با کەس نەڵێت، گەریلا لاواز بووە، ناتوانێت هیچ بکات. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەریلا بەهێزتر دەبێت. دوژمن دەڵێت، ئێمە گەریلامان لاواز کردووە، کەس بەشداری ڕیزەکانی گەریلا نابێت، گەریلا ناتوانێت تێکۆشانی بەهێز بەڕێوەببات، بەڵام بە پێچەوانەوە پۆل پۆل گەنجانی کوردستان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبن بۆ ئەوەی لە بەرامبەر داگیرکاریدا بجەنگن. ئێمە دەبینین کە ژن و گەنجانی کورد درک به و ئەرکە دەکەن کە دەکەوێتە ئەستۆیان و به و وشیاریەوە پۆل پۆل دێنە ڕیزی گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە. بە تایبەتیش بەشداری پەژاک و یەرەکە دەبن. جیا لەوانە ئێمە لە ساڵی ڕابردوودا هەندێک قارەمانمان شەهید بوون، هەڤاڵ شەهید شێرکۆ، شەهید سیروان، شەهید هێژا، شەهید ڕێڤان، شەهید ئەکین، شەهید ئادا شەهید بوون. لەبەر ڕۆشنایی ئه و شەهیدە قارەمانانەماندا پێویستە ئێمە لە ساڵی 2022دا بەشداریبوونێکی بەهێز پێکبهێنین. سەرباری ئەوەی ئەمڕۆ دوژمن پشتی بە تەکنیکی خۆیشی بەستبێت، لەلای گەریلاکانی کوردستان هزر و بیر هەیە، بڕوا و باوەڕ هەیە، لە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا پێداگری لەسەر ژیانێکی ئازاد هەیە. ئێمە باش دەزانین کە گەورەترین تەکنیک خودی مرۆڤە و لەسەر ئه و بنەمایە ئێمە تێکۆشانی خۆمان بەڕێوەبردووە و بەڕێوەی دەبەین. کەس ناتوانێت لەبەردەم شۆڕشگێڕانی کوردستاندا ئاستەنگی ساز بکات. هەڵبەتە ژیانێکی ئازاد بە بێ قوربانیدان و بە بێ بەرخودان دەستەبەر نابێت. بۆ ئەوەی ئێمە گەلی خۆمان ئازاد بکەین، ئێمە قوربانی دەدەین. لە ساڵی نوێدا لەسەر بنەما و هەڵوێستی کادری ئاپۆیی بە بەهێزی بەڕێوەبردن و لەسەر ئه و بنەمایە بە خۆئامادەکردنی ئێمە بەرەوپێش دەچێت.
ئێمە دەزانین ئێران لە قەیرانی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسیدایە، ئێستا ئێمە دەبینن کە مامۆستایان ڕادەپەڕن، ئێمە سڵاو لە سەرهەڵدان و بەرخودانی مامۆستایان دەکەین و پیرۆزی دەکەین. پێویستە مامۆستایان یەکێتی خۆیان ساز بکەین، خۆیان ڕێکبخەن، خاوەنداری لە مافە ڕەواکانیان بکەن. ساڵی 2022 دەبێتە ساڵی خۆرێکسختنی بزوێنەرانی کۆمەڵگا. بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانەی ئێستا و بۆ ئەوەی لەبەرامبەر ئه و تێگەیشتنە ڕاوەستن، تەنیا بە سازکردنی یەکێتی خۆیان و بە خۆرێکخستن دەتوانرێت بێتە ئاراوە. گەلی بەلوچ، عەرەب و ئازەریمان دەبێت لەسەر ئه و بنەمایە خۆیان ئامادە بکەن و خۆیان بە ڕێکخراو بکەن. خۆی لە خۆیدا دەبینین کە کۆمەڵگاکانی ئێمە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەڵوێستی خۆیان ئه و بابەتەیان نیشانداوە، هەڵوێستێکی پێویست دەخەنەڕوو. ئێمە دەزانین ئێران لە تەنگەژەیەکی گەورەدایە، ئەگەر دەیەوێت له و تەنگەژەیە ڕزگاری بێت، پێویستە بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵە بکات. بەڵام ئەمڕۆ ئه و پراکتیکەی نیشان دەدرێت پێچەوانەی ئەوەیە، هەڵدەکوتێتە سەر گەل، گرتن و دەستگیرکردنی گەل ساز دەکات و ڕاپێچی گرتخانەیان دەکات. لە پاییزەوە بە سەدان کەس گیراون. ڕوونە کە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران ئه و هەڵوێستەی خۆی درێژە پێدەدات، هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگاکەمان بۆ ئەوەی بتوانێت چاوترسێنیان بکات. لم خاڵەدا بابتی گرنگ ئەوەیە کە گەلەکەمان لە بەرامبەر ئه و هێرشانەدا، بێدەنگ نەبێت، لێیان نەترسێت و هەڵوێستی خۆی نیشان بدات. بە تایبەتی لە ساڵی 2022 دا گەلانمان لە ئێران، کوردستان، ژنان و گنجانی ئێمە، دایکانی ئێمە لەپێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا خۆیان ڕێکبخەن، چالاکی ئەنجام بدەن و هەڵوێست نیشان بدەن. لەپێناو ئازادی ڕێبەڕ ئاپۆدا ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆمان ئەنجامی دەدەین.
بۆ ساڵی 2022، پێویستە هەموو هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کردستان، یکێتی خۆیان ساز بکەن، ئێمە لە سەردمێکداین کە دوژمن بە شێوەیەکی دڕندانە پەلامارمان دەدات، لەناومان دەبات، پارچەپارچەمان دەکات، دەیەوێت به و جۆرە کەس پارێزگاری لە مافی گەلی کورد نەکات، لەسەر ئه و بنەمایە پێویستە ئێمەش لە سەردەمێکی به و جۆرەدا زیاتر یەکێتی خۆمان سا بکەین و ئه و دوژمنە داگیرکەرانە لەناو ببەین، بزوتنەوەکانی وەک کۆمەڵە، دیموکرات و ئەوانەی تر، ئەگەر دەمانەوێت بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێکۆشان بکەین، شتی هەرە بە نرخ و باش کە لەم ساڵدا بیکەین پێکهێنانی یەکێتی بزوتنەوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. هەر بۆیە ئێمە بۆ ئه و بابەتە ئامادەین، هەر ئەرک و بەرپرسیارێتیەک بکەوێتە ئەستۆمان ئێمە ئامادەین کە ئەنجامی بدەین. لەبری ئەوەی بە پارچە پارچەیی بجوڵێینەوە، هێزەکانی دیکە کاریگەریمان لەسەر دابنێن، بیانەوێت ئێمە بەکاربهێنن، وەک ناتۆ و هێزە هەژمۆنپارێزەکان، ئێمە یەکبگرین، یەکێتی خۆمان ساز بکەین، بە ویست، سیاسەت و بڕوای خۆمان، بە هزر و فەلسەفەی خۆمان سیاسەتی خۆمان دابڕێژین. ئێمە خۆمان بەڕێوەببەین. لە دەیان ساڵی ڕابردوودا بە دەیان هەزار شهید کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کراون، بۆ ئەوەی خاوەنداری لەوان بکەین، لەسەر ڕێچکەی ئەوان تێبکۆشین، خەون و خولیای ئەوان پێکبهێنین، پێویستە یەکێتی خۆمان ساز بکەین. له و بابەتەدا پێویستە هەموو بزوتنەوەیەک قۆڵی هەڵماڵێت، بە شۆڕشگێڕییەکی ڕاستەقینەوە مامەڵە بکات. ئێمە دەزانین ئەوە بە ئاسانی پێکنایات، دوژمن دەیەوێت ئاستەنگی ساز بکات، هاوکار و داردەستەکانی لە کوردستان ناهێڵن ئه و یەکێتی و یەکگرتوویە بێتە ئاراوە، بەڵام پێویستە ئێمە بە پێداگری و ویستی خۆمانەوە هەڵسوکەوت بکەین و ئەوە پێکبهێنین. له و کاتەدایە ئێمە دەتوانین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرکەوتن مسۆگەر بکەین. هەموو داواکاری و ئاواتی گەلەکەمان لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە. ئەوە دەبێتە سەرچاوەیەکی هێز و ورەیەکی گەورە. جیا لەوە هیچ ڕێگەیەکی تر لەبەردەمماندا نییە. ئه و یەکێتی و یەکگرتنە مەرجە و ئێمەش وەک پەژاک بۆ ئه و بابەتە ئامادەین.
ئێمە پێشتریش وتبوومان، بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کە لە ساڵانی ڕابردوودا زیاتر هاوکاری داگیرکەرانی کوردستان دەکات لەسەر ئه و بنەمایە دوژمنایەتی بزوتنەوەی ئازادی و گەلی کوردستان دەکات. لەسەر ئه و بنەمایە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش کاردکات، هەندێک گروپ لە هەرێمی #ورمێ# ساز دەکات. ئێمە لە بارەی ئه و گروپانەوە هۆشداریمان دابوە گەلی خۆمان لە ورمێ، هەندێک گروپ هەن بە خۆیان دەڵێن، حزبی خەباتکار، ئەوان لە باشقەڵاوە یان لە ناوچەی کۆتۆلەوە دەپەڕنەوە بۆ ماکۆ، خۆی، ورمێ، سەڵماس و سۆما برادۆست و دەڵێن، کە ئێمە بۆ گەلی کورد کاردەکەین، بەڵام هیچ پەیەوەندییەکیان بە گەلی کوردەوە نییە، پێویستە گەلەکمان لە ناوچەکە ئەوە بزانێت. داگیرکەری تورک، میت بۆخۆی ئەوانە پەروەردە دەکات و دەیاننێرێت بۆ ئەوێ، ئەوە پلانی داردستیی و ناپاکانەی پەدەکەی، لە ڕێگەی میتی تورکەوە دەیانگوازنەوە بۆ ئه و ناوچانە. کاتێک گەلەکەمان ئه و تیم و گروپانەیان بینی پێویستە ئەوانە قەبوڵ نەکەن و بەرامبەریان بوەستنەوە. ئامانجیان ئەوەیە کە خراپەکاری لە ناو گەلەکەمان پەرەپێبدەن و گەلەکەمان بکەن بە سیخوڕ. ئەم داگیرکەرە باش دەزانێت کە گەلی ئێمە له و ناوچەیە وڵاتپارێزە و مرۆڤی ئاپۆیی دەناسن، کولتور و ئاکاری ئاپۆییەکان دەناسن، سەدان شەهیدیان بۆ ئه و هەرێمە داوە و ئه و هەرێمە لە ناو بزوتنەوەی ئاپۆییدا سەدان شەهیدی پێشکەش کردووە. بەڵام دەیانەوێت لە ڕێگەی ئه و سیاسەتەوە گەمە به و بەهایانە بکەن، ناوەرۆکی بەتاڵ بکەنەوە. گەلەکەمان لەبەرامبەر ئەوەدا وشیار و هەستیار بێت، خاوەنداری لە بەهاکان بکەن و بە هیچ جۆرێک ئەوانە قەبوڵ نەکەن.
لەلایەکی ترەوە دەڵەتی ئێران سیاسەتێکی چەپەڵ بەسەر گەنجانمان لەسەرتاسەری ڕۆژهەڵات پەیڕه و دەکات، ئه و سیاسەتە هێشتاش بەردەوامە، پێویستە گەلەکەمان خاوەنداری لە ڕۆڵەکانیان بکەن، بەدواداچوون بۆ ژیانیان بکەن و چاودێریان بکەن. دوژمن دەیانکات بە سیخوڕ و دەیاننێرێتە ناو بزوتنەوەی ئاپۆییەوە و پێیان دەڵێت بچن و ئه و ژیانە تێکبدەن، گەمە بە ئیرادەیان دەکەن، تێکیان دەشکێنن. لەبەر ئەوە ئەرکی سەرەکی دەکەوێتە ئەستۆی دایکوباوکانمان، ڕێگە نەدەن کە ڕۆڵەکانیان ببنە داردەست و کەرەستەی دوژمنان و لە بەرامبەر بزوتنەوەی ئازادی بەکاربهێنرێن. ئێمە پێشتریش وتوومانە، کاتێک ئه و کەسانە دێنە ناومانەوە، ناتوانن بژین و بەردەوام بن، لەبەر ئەوەی ژیانی ئێمە ژیانێکی سادەیە، خاوەنی شەرەف و شکۆیە، ژیانێکی بە ئەخلاقە و زوو ئاشکرا دەبن، ئێمە لە مێژووی 40 ساڵەدا زۆر نمونەمان بینین. دوژمنی داگیرکەری تورکیا لە باکوری کوردستان زۆر ئەوەی بەکارهێنا هێشتاش بەکاریدەهێنێت، بەڵام ئێمە دەزانین هەرگیز ناتوانێت ئەنجامێک بەدەستبهێنێت و دەشزانین کە دەوڵەتی داگیرکری ئێرانیش ناتوانێت ئەنجام بەدەستبخات.گرنگ ئەوەیە کە دایکان و باوکانمان خاوەنداری لە ڕۆڵەکانیان بکەن و نەهێڵن کە به و جۆرە بخرێن و ئیرادەیان بشکێنرێت. دیسان دەبێت گەنجانیشمان لە بەرامبەر ئه و سیاسەتە بێ هەڵوێست نەبن. ئه و کەسانە قبوڵ نەکەن کە دەیانەوێت ئه و کارانە بکەن، ئەوانەی داوای سیخوڕی دەکەن لە بەرامبەریان چی پێویست دەکات، پێویستە ئەنجام بدرێت. لە هەر شوێنێک دەبێت با ببێت، گەنجانی کورد پێویستە ئەوانە قەبوڵ نەکەن و کردەوەی پێویست بگرنەبەر. ئەوەی ئێمە دەپارێزێت، گەلی کورد دەپارێزێت و خاوەنداری لە بەها و شکۆمان دەکات، گەریلایە، لەبەر ئەوە هەموو ئه و هێرشانەی دەکرێتە سەر گەریلا پێویستە گەنجانمان قبوڵی نەکەن. لەبەر ئەوە ئەرکێکی سەرەکی گەنجانی کورد بەشداریکردنە لە ڕیزەکانی گەریلای ئازادی کوردستان، بۆ ئازادی ڕێبەری ئاپۆ، بۆ ژیانێکی ئازاد و شەرەفمەندانە، بە بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلا، هاتن بۆ چیا ئازادەکان پێکبهێنرێت. ئه و ڕێگایەی کە دەبێت بۆخۆمانی بە بنەما بگرین، بەشداربوونە لە ڕێگای ئاپۆیی، ڕێگای ژیانی ئازاد و شکۆمەندانە. ئێمە هیوادارین کە لە سەر ئه و بنەمایە، گەنجانمان خۆیان زانا و ڕێکخراو بکەن، خۆیان ئامادە بکەن و به و پێیە مامەڵە بکەن.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは1,390表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 07-02-2022
リンクされたアイテム: 2
グループ: クルド文書
Publication date: 07-02-2022 (2 年)
Document style: No specified T4 547
ドキュメントの種類: 元の言語
パーティー: No specified T4 1100
プロヴァンス: 東クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( ڕۆژ هەژار 21-02-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 21-02-2022
最近の( هاوڕێ باخەوان )によって更新この商品: 08-08-2022
URL
このアイテムは1,390表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,404
画像 105,689
書籍 19,152
関連ファイル 96,393
Video 1,307
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.578 秒(秒) !