图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,086
图片 105,457
书籍 19,106
相关文件 96,122
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گوتاری نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر کۆچی دوایی د. ڕۆژ نوری شاوەیس
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گوتاری نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر کۆچی دوایی د. ...

گوتاری نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر کۆچی دوایی د. ...
دەقی گوتارەکەی #نێچیرڤان بارزانی#:
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاکە د. ڕۆژ،
هەڤاڵان، هاوخەبات و هاوسەنگەرانی کاکە ڕۆژ،
هەموو لایەکتان بەخێر بێن بۆ ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی هەڤاڵ و تێکۆشەر و پێشمەرگە و خۆشەویستی هەموو لایەکمان، کاکە ڕۆژ.
ئەمڕۆ هەموومان لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ڕێزگرتن و دەربڕینی وەفا و خۆشەویستی بۆ ئەو تێکۆشەرە، بۆ ئەو خەباتکارە کە بە خەباتی خۆی، بە دڵسۆزیی خۆی بۆ کوردستان، بۆ حزبەکەی، بۆ ڕێبازەکەی تا دوایین هەناسەی ژیانیشی لەسەری بەردەوام بوو و وەفادار بوو بۆ ئەو خەباتە، بۆ ئەو ڕێبازە، بۆ کوردستان، بۆ کوردایەتی و بۆ حزبەکەی.
یادی ئەو خۆشەویستە هەمیشە دەمێنێتەوە، هەمیشە بە سەربەرزی یادی دەکەینەوە بۆ هەموو ئەو قەرەمانیەتی و خۆشەویستییەی لەناو دڵی پێشمەرگەی کوردستان، لەناو دڵی کوردستان و لەناو دڵی هەڤاڵانی خۆیدا هەیبوو. ئەمڕۆ یادی ئەو مامۆستایە گەورەیە دەکەینەوە.
من وەک شەخس شەرەفی ئەوەم هەبوو ماوەیەک لەگەڵ کاکە ڕۆژ وەک جێگری سەرۆک وەزیران لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارم کردووە، پێش ئەوەش ساڵانی دوای 1987 کاتێک کاکە ئیدریس ئەمری خوای کرد هەر لەو کاتەوە، بەیەکەوە بووین و لە هەموو قۆناغەکاندا کاکە ڕۆژ کەسێکی جددی بووە و هەمیشە هەوڵی داوە بە دڵسۆزی و وەفاداری بۆ وڵاتی خۆی و بۆ حزبەکەی خۆی کار بکات.
ئەگەر سەیری مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەین، دوای نسکۆی ساڵی 1975 و بەتایبەتی پێش کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی لە قۆناغێکی یەکجار زۆر سەختدا بوو، بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدرا پارتی گۆشەگیر ببێت، بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدرا و هەرچی پلان هەبوو دەگێڕدرا بۆ ئەوەی پارتی هەم لەڕووی سیاسییەوە، هەم لەڕووی سەربازییە و لە هەموو ڕوویەکەوە گۆشەگیر بکرێت، بەڵام نەوەیەک کۆڵی نەدا.
من بەو نەوەیە دەڵێم نەوەی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو نەوەیەی دوای نسکۆی ساڵی 1975 و بەتایبەتی دوای کۆنگرەی نۆیەم دەستیان بە خەبات کرد و نەوەستان تا ئەو کاتەی حزبەکەیان بە سەرکەوتوویی هێنایەوە قۆناغی خەبات و تێکۆشان. ئاسان نەبوو، من ئەو کاتە بە تەمەن زۆر زۆر گەنج بووم، بەڵام دەمبینی.
هەندێک لەو هەڤاڵانە کۆچی دوایییان کردووە و یادیان بەخێر، هەروەها هەندێک لەو ئازیزانە، لەو تێکۆشەرانە، لەو خەباتکارانە کە پارتی پێی سەربەرزە، ئەمڕۆ لێرە دانیشتوون، ئەوان جێگەی شانازیی بەندە و هەموو ئەندامانی ئەم حزبەن کە چۆن بە تێکۆشان، بە خۆماندووکردن، بە قۆناغی سەختی شاخ و دوای ئەوە لە قۆناغی دوای ڕاپەڕین و هەتا ئەمڕۆش سەربەرزانە بە سەرکەوتوویی سەرکردایەتیی حزبەکەیان کردووە و توانیان دەستکەوتی زۆر گەورە هەم بۆ گەلەکەیان، هەم بۆ پارتەکەیان و هەم بۆ کوردستان بەدەست بهێنن و هەموویان جێگەی شانازین.
یادی ئەو خۆشەویستانە بەخێر و هیوای تەمەندرێژی و سەرکەوتن بۆ ئەو بەڕێز و خۆشەویستانە دەخوازم، کە ئەمڕۆ لێرە دانیشتوون، بێ ئەوەی ناو بهێنم خۆیان لێرەن و تەشریفیان هێناوە. ئێمە شانازی بەو نەوەیەوە دەکەین کە لەو قۆناغە سەختانەدا ئاڵای خەبات و تێکۆشانانیان هەڵگرت و پارتییان بە سەربەرزی گەیاندە ئەمڕۆ.
ئەزموونی خۆم وەک شەخس لەگەڵ کاکە دکتۆر ڕۆژ کە جێگری سەرۆکی وەزیران بووم، دەتوانم لە چەند دێرێکدا بڵێم: کاکە ڕۆژ هەوڵی بەردەوامی ئەوە بوو، حکومەتێکی دامەزراوەیی لەم وڵاتەدا دروست بکات و بەردەوام تێکۆشانی بۆ ئەوە دەکرد، کە بناغەی حکومڕانییەکی دروست و دامەزراوەیی لەم وڵاتەدا دابمەزرێت.
لە دانوستانەکان دەمدیت ئەوەی کە تایبەت بوو لە کاکە ڕۆژ، ئەوە بوو کە لە هەموو دانوستانێک هەوڵی دەدا خاڵە هاوبەشەکان بدۆزێتەوە، بۆ ئەوەی هەموو لایەنێک لە دانوستانەکان خۆیان بە براوە بزانن و ئەمە شتێکی زۆر تایبەت بوو.
خۆم شەخسی هەوڵم دەدا لە هەموو ئەو دانوستانانەی ئەنجام دەدرێن چ لە ناوەخۆ و چ لە دەرەوە و چ لەگەڵ بەغدا، هەمیشە هەوڵم دەدا کاکە ڕۆژم لەگەڵ بێت، چونکە کاکە ڕۆژ هەوڵی دەدا شتێک بدۆزێتەوە کە هەموو لایەک هەست بە سەرکەوتن بکەن. زۆر پەرۆش و خەمخۆری یەکڕیزیی ناوماڵی کورد بوو.
بیرم دێ لە گەرمەی شەڕی ناوخۆ لەگەڵ خوالێخۆشبوو کاکە فەلەکەدین کاکەیی، ئه و کاتە بابەتێکیان نووسی و بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوەخۆ، پێشنیازی ئەوەیان کرد، کە پارتی و یەکێتی دەبێت ببن بە یەک حزب، تا ئەو ڕادەیە ڕۆیشت لە پەرۆشی و خەمخۆریی خۆیەوە بۆ یەکڕیزیی کورد.
ئەو کاتە و ئێستاش مەرجی سەرکەوتنی هەموومانە کە کورد دەبێت یەکڕیز بێت، دەبێت یەک دەنگ بێت بۆ دەستکەوتەکان نەک بۆ پۆست و پایە. دەبێت هەموومان بەیەکەوە بین چونکە باوەڕی ئەو بەڕێزە وابوو، کە قۆناغی زۆر سەختمان لە پێشە، باوەڕی وابوو کە تا ئێستا زۆر بەداخەوە بەغدا ئەو بیرۆکەی کە دەبێت دەستوور حەکەم بێت، تا ئێستا لە بەغدا جێگیر نەبووە، ئەگەر ئێمەش یەکڕیز نەبین بەداخەوە ناتوانین دەستکەوتەکانی خۆمان بپارێزین و پەرەی پێ بدەین.
دەبێ هەوڵ بدەین ئەو دەستکەوتانە بە یەکڕیزی بپارێزین و پەرەیان پێ بدەین و خەباتی پێکەوەیی بکەین بۆ ئەو ئامانجانەی لە پێناویاندا زۆر قوربانیمان داوە چ یەکێتی و چ پارتی و چ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان هەموومان بەیەکەوە.
ئەوەی ئەمڕۆ هەمانە، لە سایەی خەبات و تێکۆشەرانی وەک کاکە ڕۆژ و هەڤاڵانی دیکە و هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانانەیە کە خوێنی خۆیان بەخشی لەپێناو ئازادی و سەرفرازی و بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان. پێویستە ئێمە لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوام بین کە ڕێگەیەکی یەکجار دوورمان لەپێشە.
کاکە ڕۆژ فەرماندەیەکی پڕ بە مانای وشە سەربازی بوو، داستانەکانی بەرگری و خۆڕاگری وەک کاکە فازل ئاماژەی پێدا، هەر لە بادینانەوە تا دەگاتە قەرەداغ و شوێنەکانی دیکەی کوردستان، شایەدی ئەوەن، کە کاکە ڕۆژ چەند سەرکەوتوو بوو لە مەیدانی خەباتی سەربازیدا.
کاکە ڕۆژ خەڵکی شاری خۆشەویستی #سلێمانی# بوو، لە باوک و لە دایکەوە ماڵێکی تێکۆشەر بوون، کەسێکی خەڵکی سلێمانی مەجلیسخۆش بوو، لەگەڵ ئەوەشدا کەسێکی تا بڵێی کوردستانی و کوردپەروەر بوو، هەموو هەوڵێکی دەدا بۆ یەکڕیزی و تەباییی گەلی کوردستان.
کاتێک سەرۆکی پەرلەمان بوو، هەوڵی جددیی ئەوە بوو، ئەو یاسایانە تێپەڕێنێت کە کاریگەریی هەبێت لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان. ئەمانە هەموو ئەو یادەوەرییە خۆشانەن، ئەو شتانەن کە یادی کاکە ڕۆژ وەک تێکۆشەر و خەباتکارێک بە زیندوویی لای هەموو تێکۆشەر و خەباتکارێکی ڕێبواری ئەم کوردستانە دەمێنێتەوە، جا لە هەر لایەنێک بن.
دڵنیام لەوەی نەک تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان شانازی بەو ڕۆڵەیەوە دەکات، دڵنیام لەوەی لایەنەکانی دیکەش ئەو ڕێز و خۆشەویستییەیان بۆ کاکە ڕۆژ هەیە و دەمێنێتەوە. دەمبینی لە دانوستانەکانی خۆمان لەگەڵ برایانی یەکێتی، لەگەڵ لایەنەکانی دیکە چ ڕێزێکیان بۆی هەبوو.
لەم ڕۆژەدا دووبارە سەری ڕێز و نەوازش بۆ هەموو شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین. سەری ڕێز بۆ خەبات و ماندوبوون و گیانی کاکە ڕۆژ دادەنوێنین، یادی ئەو بەڕێزە بەخێر بێت. ئه و هەمیشە بە تێکۆشان و خەبات و بە بەرخۆدانی، لە یاد و یادەوەریی هەموو تێکۆشەرێک و دڵسۆزانی ئەم کوردستانەدا دەمێنێتەوە، جەخت لەو ڕێبازە دەکەینەوە، کە کاکە ڕۆژ خەباتی بۆ کرد و بەردەوام دەبیت.
جەخت لەوە دەکەینەوە کە بە یەکڕیزی و بە یەکبوون و بەیەکەوە هەر هەموو لایەکمان دەبێت هەوڵ و تێکۆشانمان بەردەوام بێت بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەموو جیاوازییەک، سەرەڕای هەموو بۆچوونێک کە ڕەنگە بۆچوونی جیاوازیشمان هەبێت، بەڵام مەرجی سەرکەوتنمان و مەرجی تێپەڕاندنی ئەو قۆناغەشمان تەنیا و تەنیا ئەوەیە یەکڕیز بین و بەیەکەوە بین. بە پێکەوەبوون زۆر دەستکەوتمان دەستدەکەوێت، بە ترازان و دوورکەوتنەوە، دڵنیاتان دەکەمەوە هیچ لایەنێک لە کوردستان هیچ شتێکی دەستناکەوێت.
بە هیوای ئەوەی کە کوردستان هەر ئاوەدان بێت و پەنا بەخوا بەرەو باشتریش بڕوات و ئەم قۆناغە سەختەش تێپەڕێت.
ئێوەش هەر لە خۆشیدا بن، یادی کاکە ڕۆژیش بە خێر بۆ هەموو لایەکمان.
بەخێر بێن سەرچاو
زۆر سوپاس[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,208
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 15-02-2022
挂钩项目: 3
Publication date: 15-02-2022 (2 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژ هەژار 21-02-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on21-02-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2022
URL
此产品已被浏览2,208
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,086
图片 105,457
书籍 19,106
相关文件 96,122
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!