سەبا
هەموو کاتێ
بەدەست و پەنجەی نیگاکانی
لەژێ بەژێ ی سەنتوری دڵم دەدات و
ئاواز ڕێژم دەکات
لە بەسۆزترین
ئەو ئاوازانەی وێنەیان نیە
لەچێژ بەخشین ؟!
سەدا جار جار
لە نەرمە باران و
جار جار
لەشەستەباران و
جار جاریش
لە پەڵەهەوری
پڕ لە کڕێوەی بەفر دەچێ
بە بەردەوامی دەبارێ و
هەر چەندێ سەرنجی دەدەم
حەزم لێ یە
هەر بەم چەشنانە بیبینم و
هەروا.. هەروا
ببارێت و
پڕ لەنەشئەو ئارامیم بکا؟!
فاتح بێ لان[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 575