سۆز و تۆز؟!
هەردوو موریدین من و تۆ
لەخانەقای سەفەری ژیان
من موریدی شێخی عیشق و
تۆش موریدی شێخی گیرفان؟!
من شەوانە خەڵوەت دەگرم
بە دەف کوتینی سۆزەوە
تۆش شەوانە خەڵوەت دەگری
بە دەف کوتینی تۆزەوە ؟!
دەشزانی سۆزو تۆز لەکوێن
سۆز لەڕۆح تۆز لە هەوایە
سۆز دەستی لەدەست نەمری و
تۆزیش دەستی لەدەست بایە ؟!
فاتح بێ لان
[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 78 مرة