پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,112
وێنە 105,430
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 96,020
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئایا ناسیونالیزمی ئایینیی کوردی هەیە
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا ناسیونالیزمی ئایینیی کوردی هەیە

ئایا ناسیونالیزمی ئایینیی کوردی هەیە
بابەت: ئاین و ئاتەیزم
نووسین: #عەتا قەرەداغی#
ناونیشان: ئایا کوردی ناسیونالیزمی ئایینی هەیە؟
مەبەست لە ناسیونالیزمی ئایینی کوردی چیە؟ ئایا دەشێت لە کۆمەڵگای کوردیدا ناسیونالیزمی ئایینی پێکبێت و بتوانێت ببێتە هەڵگری گوتاری دروستکردنی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردی؟ ئایا ئەگەر ناسیونالیزمی ئایینی کوردی دروست بێت، پایەکانی بنەما ڕۆحی و عیرفانی و تەسەوفیەکانی ئیسلام دەبێت، یان لە ئیسلامی سیاسیەوە سەرچاوە دەگرێت؟ ئایا کامیان پێگەیەکی بەهێزتریان هەیە لە کۆنەستی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردیدا، ئیسلام وەکو پەیام، یان ئیسلام وەکو سیاسەت؟ ئاشکرایە ئیسلام وەکو پەیام و وەکو ئایینی خەڵک لەسەردەمی فەتحی ئیسلامیەوە گەیشتووەتە کوردستان و بووەتە ئایینی خەڵک. بەڵام ئیسلامی سیاسی مێژوویەکی کورتی هەیە لە کوردستاندا.
لە دوای دروستبوونی ئیسلامی سیاسی بە تایبەتی ئیخوان موسلیمین لە کۆتایی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا لە میسرو بڵاوبوونەوەی لە نیشتیمانی عەرەبیدا لە ناویشیاندا عێراق، وادەردەکەوێت لە ڕیگای عێراقەوە بیرو ئایدیۆلۆجیاو ڕێکخستنی ئەم ڕێکخراوە لە شەستەکانی سەدەی ڕابرددا گەیشتبێتە باشوری کوردستان و لە ساڵی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، بە تایبەتی بە کاریگەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەم لە کوردستاندا و هەم لە جوگرافیای سونەی عێراقدا شوێنکەوتوانی ئیخوان زیاتر پەرەیان سەند. هاوکات لە جوگرافیای شیعەی عێراقدا پارتە سیاسیە شیعەکان کە ڕاستەوخۆش سەربە ئێران بوون پەرەیان سەند. لە باشوری کوردستان لە ساڵانی هەشتاکاندا، پارتی ئیسلامی دەستی دایە چەک و شانبەشانی پارتە سیاسیە کوردیەکان لە شاخ بوو. بێگومان سەرباری ئەوەی کە ئەم پارتە ئیسلامیە ئیلهامی لە ئیخاون موسلیمینەوە وەرگرتبوو، پارتێکی سونەی ئیسلامی بوو، بەڵام پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ ئێراندا هەبوو. هەر بە کاریگەری کۆماری ئیسلامی و لەگەڵ ئەو ڕابوونەوە ئیسلامیەی کە لە چارەکی دوایی سەدەی بیستدا سەریهەڵدا، نەک هەر کوردستان بەڵکو شەپۆلی ڕابوونەوەی ئیسلامی تورکیایشی گرتەوەو پارتی ڕەفای ئیسلامی تورکی دروستبوو. لە سەروبەندی شۆڕشی ئیسلامیدا حیزبوڵای کوردی لە باکوردی کوردستان دامەزرا..حیزبوڵای کوردی سەربە مەزهەبی سونەن، دامەزراندنیان لە ساڵی 1979دا، بەشێوەیەکی لەبەرچاو بە کاریگەری شۆڕشی ئیسلامی بوو. لە ساڵانی 1990ەکاندا زۆر نزیکبوو لە حکومەتی ئێرانەوە(1)..لە پاڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا، پەرەسەندنی لقی کوردی ئیخوان موسلیمین لە سوریاو، ڕووداوە تووندوتیژەکانی حەمای سوریا لە ساڵی 1982 دا و ڕابوونەوەی ئیسلامی جیهانی ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر پێگەی حیزبوڵای کوردی لە تورکیا هەبووە(2). لە ساڵی 2000 دا، پۆلیسی تورکیا حیزبوڵای کوردی هەڵوەشاندەوە، کە تاوانبارکرابوو بە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی(3). لە دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم پارتە ئیسلامیە پارتێکی تر لە پاشماوەو زیاتر ڕێخستنەکانی ئەم پارتە دروستبوو بە ناوی هوداپار کە ئەمیش سەربە ئێران بوو. بەرنامەکەی دوو پایەی هەبوو قورئان و نەریت(4). بۆچوونی لەوجۆرە هەبوو لە باکوری کوردستان کە دەیگوت ئەو پارتە سیاسیانەی کە لەوێ دروستبوون چەپ و عیلمانین و هێچ کام لەوانە نوێنەرایەتی کوردی مسوڵمان ناکەن و ئەوەش وادەکات کە لە هەڵبژاردندا ڕووبەرێکی فراوان لە کوردی مسوڵمانی کۆنەپارێزو نەریتی دەنگ بە پارتی دادو گەشەپێدان بدەن، بۆیە..پێویستبە دامەزراوەیەک هەبێت کە پێکەوە دەنگ بە چارەسەری ئیسلامیانە بدات و پشتگیری کوردو بەرەی کوردایەتیش بکات(5). لە شاڵاوی هەڵبژاردنی پەرلەماندا ساڵی 2015، سەیت شاهین لە بەردەمی خەڵکدا گوتی: ئێمە دەمانەوێت داوای پشتگیری بکەین بۆ ئەوەی ببینە دەنگی ئیسلام لە پەرلەماند(6). بێگومان حیزبوڵای کوردی و هوداپاریش وەکو دوو پارتی ئیسلامی بەردەوام لەگەڵ پارتە کوردییەکان بە پارتی کرێکاران و پارتە مەدەنیەکانی تریشەوە ناکۆک بوون و دوژمنایەتیان دەکردن و ناڕاستەوخۆ لەبەر دژایەتی پارتە کوردیەکان بوونەتە هاوپەیمانی پارتە ئیسلامیە تورکەکانی وەکو پارتی سەعادەت و پارتی دەنگی خەڵک و پارتی دادو گەشەپێدان کە پارتی فەرمانڕەواو خاوەن دەوڵەت بوو.
بەئاشکرا دیارە کە ئەم دوو پارتە سیاسیە ئیسلامیەی لە باکوردی کوردستان و لەناو کۆمەڵگای کوردیدا دروستبوون بە پلەی یەکەم ئیسلام بوون و وەکو خۆیان دەڵێن ویستوویانە نوێنەرایەتی ئیسلام بکەن لە پەرلەمانی تورکیادا، یان چارەسەری ئیسلامیانە بۆ کێشەکان بدۆزنەوە، دیارە مەبەست لە کێشەی کوردیشە. ئەگەر ئەم پارتە ئیسلامیە کوردانە بەرنامەیان نوێنەرایەتیکردنی کوردی مسوڵمان بوایە لە پەرلەمانی تورکیا، یان بەرنامەی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی ئیسلامی کوردییان هەبووایە، هەرچۆن پارتی دادو گەشەپێدان و پارتە ئیسلامیە تورکەکانی تر زیاتر لە ناسیونالیستی عیلمانی تورک پارێزەری دەوڵەتی نەتەوەیی تورکن و هەرچۆن شیعەی ئیسلامی دەوڵەتی شیعەی ئێرانی دامەزراندووەو تەشەیوع و ئێرانیبوون و لە پشتی ئەوەشەوە فارسیبوون و پاراستن و بەهێزکردنی ئامانجی سەرەکیەتی. ئەگەر ئەم پارتە ئیسلامیە کوردانە بەرنامەی دروستکردنی دەوڵەتی ئیسلامی کوردییان هەبووایە، ئەوا مانای ئەوەبوو کە ئەمانە ناسیونالیزمی ئایینی کوردین. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم دوو پارتە ئیسلامیەی باکوری کوردستان دوو پارتی پان ئیسلامی بوون و نەک بە ئاراستەی کوردبوون یان بەکوردی کردنی گوتاری ئیسلامی هەنگاویان نەناوە بەڵکو بە ئاراستەی بە ئیسلامیکردنی کوردو تواندنەوەی کورد لەناو ئەوانی ئیسلامدا کاریان کردووە. بە مانایەکی تر ئەم پارتە ئیسلامیە کوردییانە نەک هەر لە چوارچێوەی ناسیونالیزمی ئایینی کوردیدا جێگایان نابێتەوە، بەڵکو بوونیان کاریگەری نەرێنی لەسەر گوتاری کوردی و کاوازکردنی هەبووە.
ئاشکرایە لە ڕێگای گەیشتنی بیرو ئایدیۆلۆجێاو ڕێکخستنی ئیخوان موسلیمین بۆ عێراق، ئیسلامی سیاسی گەیشتتوەتە کوردستان و شوێنکەوتووان یان لایەنگرانی ئیخوان لە باشوری کوردستانیش پەیدابوون. لە دوای ڕوخاندنی میرنشینەکانەوە، قۆناغێک دەستیپێکرد کە شێخ و سەیدەکان بە تایبەتی شێخەکانی هەردوو ڕێبازی نەقشنەندی و قادری یان سەیدەکانی عەلەوی ڕابەرایەتی ڕاپەڕینەکانیان لە کوردستاندا کردووەو ڕاپەڕینەکانیش بەو ئەندازەی پاڵنەری نەتەوەیی لە دوایانەوە بووە، ئەوەندەش پاڵنەری ئایینی کە مەبەست ئایینی ئیسلام و ڕێبازەکانی تەسەوفی ئیسلامیە لە پشتی ئەو ڕاپەڕینانەوە بووە. تا گەیشتنی کاریگەری ئیسلامی سیاسی بە کوردستان، ئیسلام زیاتر لەوەی بەرنامەی سیاسی بووبێت، ئایینی کۆمەڵگا بووە. واتە کۆمەڵگای کوردی کە شوێنکەوتووی ئایینی ئیسلام بووە، کۆمەڵگایەکی دابڕاو نەبووە لە ئایین، بەڵکو لە ئاستێکی بەهێزدا ئایین تیکەڵاوی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەم کۆمەڵگایە بووە. بەڵام ئەوەی پێێ دەگوترێت ئیسلامی سیاسی لە کۆمەڵگای کوردیدا مێژوویەکی تازەی هەیەو سەرەتاکەی وەکو ڕابوونەوەی ئیسلامی لە کۆمەڵگای کوردیدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، کە پارتی ئیسلامی و تەنانەت بزوتنەوەی چەکداری ئیسلامیش لە کوردستان دروستبوو. بێگومان هۆکارێکی گرنگی دەرەکی کە ڕۆڵی گرنگی بینیووە لە دروستکردنی پارتە ئیسلامیە سیاسیەکانی ناوچەکەدا، دروستبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو لە ساڵی 1979دا.
لە پەیڕەوی ئەم پارتە ئیسلامیەدا ئەوە هاتووە کە بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان وەکو یەکەم بزوتنەوەی ئیسلامی چەکدار لە باشوری کوردستان لە ساڵی 1987 دا دەرکەوت. هەرچەندە پێشتر ڕێکخراوی (پەیوەندی ئیسلامی) هەبوو کە شێخ محەمەدی بەرزنجی دروستیکردبوو، دواتر لەگەڵ بزوتنەوە تێکەڵاوبوو. بزوتنەوەی ئیسلامی، بزوتنەوەیەکی پەروەردەی جیهادی ئیسلامیە، لەسەر پەیڕەوی ئەهلی سونەت و جەماعەت کاردەکات بۆ چەسپاندنی فەرمانڕەوایی شەریعەتی ئیسلام و مافە ئیسلامیەکان لە کوردستاندا. پاشان لە ساڵی 1999بزوتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ بزوتنەوەی ڕاپەڕین یەکیانگرت و بزوتنەوەی یەکبوونیان پێکهێنا. بەڵام ئەم یەکبوونە درێژەی نەکێشاو بزوتنەوە دابەشبوو بۆ سێ بەش کە یەکێکیان بە ناوی بزوتنەوەوە مایەوە، ئەوانی تریش بریتیبوون لە کۆمەڵی ئیسلامی و جوندولئیسلام. هەڵبەت باڵێکی تریش هەبوو بەناوی باڵێ ئیسڵاح و لەگەڵ جوندولئیسلام یەکیانگرت و ئەنسارولئیسلامیان پێکهێنا. ڕوانینی ئەو بەشانەی لە بزوتنەوەی ئیسلامی جیابوونەوە بۆ دۆزی کوردو بابەتی نەتەوایەتی جیاوزنەبوو لەو ڕوانینەی کە هەر لەسەرەتاوە بزوتنەوە هەیبوو کە چەسپاندنی فەرمانڕەوایی شەریعەتی ئیسلامی بوو. بێگومان پەیوەندیەکی ئەوتۆی بە مەسەلەی نەتەوایەتیەوە نەبوو.
کۆمەڵی ئیسلامی کە دوای جیابوونەوەی لە بزوتنەوە، وەکو پارتێکی ئیسلامی کوردی، لە ڕووی پێگەی جەماوەریی و ئامادەبوونی لە بزوتنەوە بەهێزتر بوو. کۆمەڵ کە ئێستا ناوەکەی گۆڕاوە بۆ دادگەری، ئەمیش پارتێکی ئیسلامی سیاسیەو ڕێکاری سونەت و جەماعەت جێبەجێ دەکات. هەڵبەت هەرچۆن بزوتنەوە لەژێر کاریگەری کۆماری ئیسلامیدا بووەو تاکو ئێستاش هەربەوجۆرە ماوەتەوە، بەهەمان شێوە کۆمەڵی ئیسلامیش سەرباری پەیوەندی باشی لەگەڵ پارتە ئیسلامیە سونەکانی عێراق، لە ژێر کاریگەری کۆماری ئیسلامی دەرنەچووەو پەیوەندی لەگەڵ ئیرانیش باشەو ئەمیش وەکو پارتێکی ئیسلامی سیاسی گوتارەکەی لەسەر بنەمای ئایین بنیادنراوەو کەمتر ڕەگەزی کوردبوونی پێوە دیارە.
پارتێکی دیاری تری ئیسلامی سیاسی لە باشوری کوردستاندا یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە. یەکگرتوو پارتێکی ئیسلامی سونەیە لە ساڵی 1994 دا لە باشوری کوردستان دامەزرا. بە پێچەوانەی بزوتنەوەو ئەوانەی لە بزوتنەوە جیابوونەتەوە، کە لە ژێر کاریگەری کۆماری ئیسلامیدان، یەکگرتوو لەژێر کاریگەری ئیسلامیەکانی تورکیا یان باشتر بڵێین لەژێر کاریگەری پارتی دادو گەشەپێداندایە کە پێشتر عەبدوڵا گویل و ئێستاش ڕەجەب تەیب ئۆردۆگان کە سەرۆک کۆماری تورکیایە، سەرۆکایەتی ئەو پارتە دایکە دەکات کە یەکگرتوو شوێنکەوتووی ئەوە. دروشمە سەرەکیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بریتیە لە سیانەی ئازادی، برایەتی، دادپەروەری و بە پێچەوانەی پارتە ئیسلامیەکانی ترەوە یەکگرتوو پارتێکی مەدەنیە و لە قۆناغی شاردا دروستبووەو بە ئەمیندارو زۆرینەی سەرکردەکانیەوە ئایینداری ئەفەندین لەبری چەک قەڵەمیان هەیە. یەکگرتوو دەڵێت پارێزگاری لە ماف و دەستکەوتە دەستورییەکانی کورد دەکات.
کەواتە با لێرەدا بپرسین ئایا گوتاری ئەم پارتە سیاسیە ئیسلامیانەی باشوری کوردستان لە کوێی گوتاری ناسیونالیزمی کوردیدایە؟ ئایا گوتاری ئەم پارتە ئیسلامیە سیاسیانە زیاتر پەیوەندیدارە بە کوردەوە یان گوتاری هەردوو ڕێبازی قادری و نەقشبەندی؟ ئایا هیچ کام لەم پارتە ئیسلامیانەی کوردستان دەچنەوە سەر ڕێگای شێخان و ڕێبەرانی قادری و نەقسبەندی؟ ئایا ئەم پارتە ئیسلامیە سیاسیانە میراتگری مێژووی چواردە سەدەی مسوڵمانێتی کوردن یان لەبەر ئەوەی بە کاریگەری ڕابوونەوەی ئیسلامی و ئیسلامی سیاسی ناوچەکە دروستبوون نامۆن بە واقیعی کوردەواری؟ ئایا ئەم پارتە ئیسلامیە سیاسیانە دەتوانن ببنە هەڵگری گوتاری ناسیونالیزمی ئایینی کوردی و بەرنامەی دەوڵەتی ئیسلامی کوردییان هەبێت؟ یان بەکاریگەری ئایدیۆلۆجیای سیاسیان وابەستەی پایتەختەکانی دەوڵەتە کۆلۆنیالیستە ئیسلامیەکانی کوردستانن؟
ئەگەر سەرنجی پێناسەی ئەم پارتە ئیسلامیانەی کوردستان بدەین، کە بەگشتی وشەی کوردستانیان لکاندووە بە ناوەکانیانەوە، وەها پێناسەی خۆیان دەکەن کە پارتی ئیسلامی سونەن و پەیڕەوی سونەت و جەماعەت دەکەن و لە پێناوی بەها ئیسلامیەکان و ئازادی و دادپەروەری و برایەتیدا تێدەکۆشن. بزوتنەوەی ئیسلامی و ئەوانەی لێی جیابوونەتەوە بۆ چەسپاندنی فەرمانڕەوایی شەریعەتی ئیسلام و مافە ئیسلامیەکان لە کوردستاندا خەبات دەکەن. ئەم دەربڕینە ئەوە نیشان دەدات کە هەڵگرانی ئەم تێڕوانینە کوردستان وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ سەیردەکەن و لەژێر سایەی فەرمانڕەوایەتیەکی عیلمانیدایە، ئەمان دەیانەوێت بیگۆڕن بۆ فەرمانڕەوایەتیەک لەسەر بنەمای شەریعەتی ئیسلام بنیاد بنرێت. واتە ئەم ئاراستەیەی پارتە ئیسلامیەکانی کوردستان خۆیان لەوە دووردەخەنەوە کە کوردستان وڵاتێکی داگیرکراو و دابەشکراوەو دەوڵەتانی ئەو سێ نەتەوە لە ئیستادا شەریعەتی ئیسلام سەرچاوەی دەستوریانەو کەچی هیچ مافێک بە کورد ڕەوا نابینن و تەنانەت هەر چوار دەوڵەتی ئیسلامی کە کوردستانیان داگیرکردووە، بڕوایان بە جیاوازی ئیتنیکی و نەتەوەیی نیەو لەسەر بنەمای ئایین یەکێتی خاکی نیشتیمانە بە زۆر داڕێژراو و دروستکراوەکانیان کردۆتە بنەما بۆ ئینتیما نەک بنەمای ئیتنیکی. ئاشکرایە گوتاری ئیسلامی گوتارێکی نێونەتەوەییە، بەڵام بەمەرجێک گوتاری نەتەوەی هەژمووندار گوتاری باڵادەست و بڕیاردەر بێت. واتە گوتاری ئیسلامی بۆ عەرەب و تورک و فارس گوتاری ناسیونالیزمی ئایینیەو ڕەوایەتی داوە بە داگیرکردنی نیشتیمانی کورد لە لایەن دەوڵەتانی ناسیونالیستی ئایینی ئەم سێ نەتەوەوە. کەواتە لە کاتێکدا گوتاری ئیسلامی بۆ ئەو سێ نەتەوەیە گوتاری ناسیونالیزمی ئایینیە، بەڵام بۆ کورد گوتاری کۆڵۆنیالیست یان داگیرکەرە. گوتاری بزوتنەوەی ئیسلامی و ئەو پارتە ئیسلامیانەی تری کوردستان کە لە هەناوی ئەوەوە لە دایکبوون، هەمان بۆچوونی دەسەڵاتی خەلافەتیان هەیەو ئەوان لە بری دەوڵەتی نەتەوەیی کوردی، دەوڵەتێکیان دەوێت کە فەرمانڕەوایی شەریعەتی ئیسلام و مافە ئیسلامیەکان بچەسپێنێت لە کوردستاندا. ئەوان تێدەکۆشن کە فەرمانڕەوای ئەو دەوڵەتە خۆیان بن. خۆ ئەگەر هاتوو خۆیان نەبوون، بێگومان بەلایانەوە پەسندترە کە عەرەب و فارس و تورکی مسوڵمان فەرمانڕەوایی کوردستان بکەن، نەک فەرمانڕەوایەتیەکی عیلمانی کوردی، تەنانەت ئەگەر ئەو فەرمانڕەوایەتیە تەنیا بە ڕوکەشیش عیلمانی بێت وەکو ئەو عیلمانیەتە ڕووکەشەی پارتی و یەکێتی. هەر لێرەوە ناکۆکی و شەڕی زۆری نێوان ئیسلامیەکانی کوردستان و دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووەو هەر پاساوێکی تر بە ناوی گەندەڵی و نەبوونی دادپەروەری و ئازادی لە سیستێمی فەرمانڕەوایی یەکێتی و پارتیدا تەنیا بۆ شاردنەوەی ئامانجی ناکوردی و ناکوردستانی پارتە ئیسلامیە سیاسیەکانی کوردستانە. ئەگینا پارتە ئیسلامیە سیاسیە چەکدارەکان هەمان شێوەی پارتە کوردیەکان و خراپتریش دەستیان بە خوێنی زۆر لە ڕۆڵەکانی کورد سورەو لە هەر شوێنێکیش دەسەڵاتیان هەبووبێت، هەموو ئازادیەکیان لەناوبردووەو لەسەر بیرورای جیاوازیش هەتا بواریان هەبووەو توانیوویانە ڕێگای نادیموکراتی وناشارستانییان لەبەرگرتووە. لە کاتی بێ دەسەڵاتیشدا بەرامبەر ڕای جیاواز یان ڕەفتاری نەگونجاو لەگەڵ گوتاری ئەواندا دەنگی ناڕەزاییان بەرزکرۆتەوە.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وەکو پارتێکی ئیسلامی سونە کە دروشمەکانی ئازادی و برایەتی و دادپەروەریە، ئەمیش کوردستان بە ناوەکەیەوە لکێنراوە. بەڵام لە ڕووی بەرنامەو ستراتیژەوە نابینرێت باسی کوردو سەربەخۆیی کوردستان و دەوڵەتی کوردی بکات مەگەر بە ڕووکەش و بۆ ڕاگرتنی هەستی خەڵک. بێگومان ئەمیش هەوڵدەدات دەسەڵاتێکی ئیسلامی سونە لە کوردستاندا دابمەزرێنێت. ئەم پارتە تاکو ئێستا خەباتی مەدەنی دەکات و هەوڵدەدات لە ڕیگای هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی دەنگەوە بگات بەدەسەڵات. بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت پارتە ئیسلامیەکان لە باشوری کوردستاندا لە قۆناغێکدا گەشەیان کرد، بەڵام لە ڕوخاندنی سەدامەوەو بە تایبەتیش لە دەرکەوتنی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بەرەو لاوازی زیاتر ڕۆیشتوون و پێدەچێت ئەو زەمینە کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی و نێودەوڵەتیەی ئەوان تیایدا گەشەیان کرد و لەبارو گونجاو بوو بۆ بەهێزبوون و جەماوەریبوونی ئەوان، گۆڕانی بەسەردا هاتبێت و بەرەو لاوازبوون چووبێت. هەرئەوەش وایکردبێت لەم هەڵبژاردنانەی دوایدا لیستە ئیسلامیەکان لە ڕووی دەنگدانەوە پاشەکشە بکەن.
بەهارحاڵ سەرباری نەبوونی خاڵێکی دیار لە بەرنامەو کاری یەکگرتووی ئیسلامیدا سەبارەت بە سەربەخۆیی و دروستبوونی دەوڵەتی کوردی، بەڵام یەکگرتوو دەڵێت پارێزگاری لە ماف و دەستکەوتە دەستوریەکانی کورد دەکات. ئەم خاڵە تا ئەندازەیەک گوتاری یەکگرتوو لە گوتاری ئیسلامیەکانی تری کوردستان جیادەکاتەوە. ئەمە سەرباری ئەوەی کە لەوە بەئاگاین کە ئیسلامی سونە گوتاری ناوەندی دەسەڵاتی ئیسلامیەو بەوپێیەش پارتە ئیسلامیە سونەکان هەڵگری گوتاری خەلافەتن و ئەوەش مانای هەموو مسوڵمانان بێ ڕەچاوکردنی جیاوازی ئیتنیکی و نەتەوەیی هاووڵاتی دەوڵەتی خەڵافەتن. ئەم گوتارە لە سەردەمی خەلیفەکانی ڕاشیدینەوە هەتا ڕوخاندنی دەوڵەتی عوسمانی گوتاری باڵادەستی دەوڵەتی خەلافەت بووە. هەر لێرەوە پەیوەندی پتەوی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ دەسەڵاتی دەوڵەتانی ئیسلامی سیاسی سونەدا دەردەکەوێت بۆ نموونە دەوڵەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی پارتی دادوگەشەپێدان کە لەو ڕووەوە خۆی بە جێگرەوە یان درێژکراوەی دەوڵەتی خەلافەت واتە عوسمانی دەزانێت.
یەکگرتووی ئیسلامی باسی پارێزگاریکردن لە ماف و دەستکەوتە دەستورییەکانی کورد دەکات. لێرەدا دیارە مەبەستی یەکگرتوو ئەو خاڵانەی دەستوری عێراقیە کە گوایە تیایدا دان بە بەشێک لە مافەکانی کورددا نراوە. ئەوەی لە دەستوری عێراقیدا وەکو ماف و دەستکەوتی کورد دیاریکراوە ناوهێنانی عێراقە وەکو دەوڵەتێکی فیدراڵی و داننانە بە کوردستانی پێش نەورۆزی ساڵی 2003دا وەکو دەسەڵاتێکی فیدراڵی. دیاریکردنی ئەو مێژووە واتە نەورۆزی 2003، بۆ ئەوەیە بگوترێت کەرکووک و ڕووبەرێکی فراوانی باشوری کوردستان سەربە هەرێمی کوردستان نین. یەکگرتوو ئەو مافانە دەپارێزێت کە لەو دەستورەدا هاتوون. بێگومان ئەو خاڵەی ناو دەستوری عێراقی بە فشاری زۆرینەی عەرەب و بە تایبەتی شیعە سەپێندراوەو لە دوای ئەو دەستورەش ئەستەمە کەرکووک و ئەو ناوچانەی تر بێنەوە سەر کوردستان. کەواتە یەکگرتووی ئیسلامی پەیوەست بە کورد پارێزگاری لەو شتانە دەکات کە دەستوری عێراقی دانی پێداناوە، کە ئەویش لە ئاستی یەکەمدا هێشتنەوەی هەرێمی کوردستانە وەکو بەشێک لە عێراق و هێشتنەوەی کەرکووک و ناوچەکانی تری ژێر سایەی حکومەتی ناوەندیە لە ژێر دەستی حکومەتی ناوەنددا. واتە لەم ڕووەوە گوتاری یەکگرتووی ئیسلامی گوتارێکی عێراقیە و بەو ڕوانینە کاردەکات کە مانەوەی کورد لە سایەی دەوڵەتی عێراقدا بەردەوام دەبێت و ئەم پارێزگاری لە ماف و دەستکەوتە دەستورییەکان دەکات، چونکە هەرگیز حکومەتی عێراقی بە پێی ئەو دەستورەی دایناوەو کوردیش لەگەڵیدا بەشدار بووە، ڕێگا بە دابەشبوونی عێراق نادات، واتە گوتاری کوردی لە گوتاری عێراقی جیاناکاتەوە. یەکگرتوو پارێزگاری لەو دەستکەوتە دەستورییانە دەکات، ئەو دەستکەوتانەی لە ڕووی دەستوریەوە حکومەتی عێراقی بە کوردی داوە. بەڵام بێگومان ئەو دەستکەوتانەی لە دەستوری عێراقیدا تەنیا بە نووسین بە کورد دراون، ئەگەر وەکو خۆیشیان جێبەجێبکرێن، هێشتا لە ڕووی گوتاری ناسیونالیزمی خاوەن شوناسەوە شتێکی کەم و ناتەواون، چونکە لە ڕووی ڕاستی و ڕەوایەتیەوە مافی هەر نەتەوەیەکە دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیی هەبێت و خۆی بەڕێوەببات. لێرەوە دیارە یەکگرتووی ئیسلامی خۆی بە پارێزەری ئەو دەستکەوتانە دەزانێت کە دەستوری عێراق دانی پێداناون. ئاستی ئەو دەستکەوت و مافانەی کورد، کە دەستوری عێراقی دانی پێداناون لە ئاستی گوتاری ناتەواوی نەتەوەیدان، لە کاتێکدا ناسیونالیزمی ئایینی هەڵگری گوتاری تەواوی نەتەوەییە. بۆ نموونە گوتاری ناسیونالیزمی ئایینی عەرەبی و تورکی و فارسی لە سەروەری نەتەوەیی هەریەکە لەو نەتەوانەدا پێناسە دەکرێت. بەڵام پارتی ئیسلامی کوردی بڕوایان بەسەروەری دەوڵەتی نیستیمان هەیە لەو وڵاتانەدا کە ناسیونالیزمی ئایینی نەتەوە سەردەستەکان فەرمانرەوان و کوردیش نەتەوەی دووەمەو ژێردەستەو پاشکۆیەو هیچ سەروەرییەکی نیە. لێرەوە گوتاری پارتی ئیسلامی کوردی وەکو گوتاری پارتە شیوعیەکانی ڕابردووی ئەم وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە گوتاری نیشتیمانیە کە دەبێتە گوتاری نەتەوەی دەسەڵات بەدەست، واتە عەرەب و تورک و فارس. لێرەوە ئاشکرا دیارە کە پارتی ئیسلامی کوردی هەڵگری گوتاری نەتەوەیی نیەو بەو پێیەش پارتە ئیسلامیە کوردیەکان پارتی ناسیونالیزمی ئایینی کوردی نین، بەڵکو پارتی ئیسلامی نیشیمانی ئەو وڵاتانەن کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوەو دەوڵەتەکانیان داگیرکەری کوردستانن. ئەمەش لە ئاستی قوڵدا لەبەرئەوەیە کە بیری ئایینی داننانێت بە ڕۆڵی ناسیونالیزمدا لە بنیادنانی بنەما ڕۆحی و گشتی یان گەردونیەکانی ئاییندا، چونکە بنیادی ئایینی بەگشتی بنیادێکی ڕەهایەو سەرچاوەکەی ئیلهام یان وەحیەکی هاتووە لە دەرەوەی کۆمەڵ و کۆمەڵایەتیبوون، واتە گەوهەری بیری ئایینی گەردوونی یان جیهانیەو دان بە سنوورە ئیتنیکیەکاندا نانێت و جیهان وەکو یەکەیەک دەبینێت و سنوری جیاکەرەوە بۆ ئەو، هێڵی نێوان بڕوادارو بێ بڕوایە، نەک جیاوازی ڕەگەزی و ئیتنیکی و نەتەوەیی. واتە ئایین و بەو پێیەش گوتاری ئایینی لەسەروی نەتەوەو جوگرافیاوەیە. بەڵام کاتێک ئایین دەبێتە بنەمای دروستبوون و دەرکەوتنی ناسیونالیزمی ئایینی، ئەوا دەبێتە بەشێک لە گوتاری ناسیونالیزم وەکو گوتاری ناسیونالیزمی عەرەبی و فارسی و تەنانەت تورکیش لە هاتنی ئیسلامی سیاسیەوە بۆ سەر کورسی دەسەڵات لە تورکیادا. بێگومان جیاوازی گەوهەری هەیە لە نێوان بنەماکانی ئایین و نەتەوەداو ئەوەش کاریگەری هەیە لەسەر شێوەی کارکردنی پارتە ئایینیەکان لە ناویاندا پارتە ئیسلامیەکانی کوردستانیش. بەڵام شتێکی دیارو لەبەرچاو هەیە کە کورد وەکو پێکهاتەیەک لە نەتەوە خاوەن سەروەرییەکان جیادەکاتەوە، ئەویش ئەوەیە کە کورد نەتەوەیەکی دابەشکراو و داگیرکراوەو خاوەنی سەروەری نیەو ئەمەش ئەرکێکی نوێ بۆ کۆی پارتە سیاسیەکان و کۆمەڵگاش دێنێتە پێشەوە، کە بەدەستهینانی سەروەیە، ئەویش تەنیا لە دروستکردنی دەوڵەتدا دەستەبەر دەبێت. وەکو گوتمان بنەماکانی ئایین و نەتەوە یەکن، واتە سەرچاوەی ئایین کە خاسیتی پیرۆزیی هەیە لە شوێنێکی باڵاوە دێن، شوێنێکی نادیار کە لەسەروی مرۆڤەوەیە. نەتەوە لە بنەڕەتدا بوویەکی دنیایی و سیاسیە. هەریەکە لە ئایین و نەتەوە دەیانەوێت مانا بە ژیان ببەخشن. بەڵام ناسیونالیزمی ئایینی ڕێککەوتن لە نێوان ئەم جیاوازانەدا ناکات، بەڵکو زیاتر پێوانە ئایینیەکان دەکاتە بنەماو بەکاریان دێنێت بۆ پێناسەکردنی نەتەوەو ئەندامانی نەتەوە(7). لە ڕاستیدا ناسیونالیزم وەکو بەرهەمی شۆڕشی پیشەسازی و عەقڵانیەت و عیلمانیەت دەردەکەوێت. ئەمەش وادەکات کۆکردنەوەی ئایین و ناسیونالیزم وەکو دوو ڕەگەزی پێکەوە نەگونجاو و تەنانەت ناکۆک دەردەکەون. لە کاتێکدا مۆدێرنیستەکان ناسیونالیزم وەکو بەرهەمی مۆدێرنێتە سەیر دەکەن، بیری ئایینی و شوناسە ئایینیەکان وادەبینن لەگەڵ شوناسە نەتەوەییەکاندا نەگونجاو بن. لەسەر ئەم بنەمایە زۆر لە توێژەرانی ئەم بوارە ئایین و نەتەوە وەکو جێگرەوەی یەکتر سەیر دەکەن و چەمکی ناسیونالیزمی ئایینی وەکو یەکگرتنی دوو دژ دەبینن(8). هەر لەم ڕووەوەو لە ڕونگەی مۆدێرنێتەوە کۆکردنەوەی ئایین و ناسیونالیزم پێکەوە وەکو شتێکی نەگونجاو دەردەکەوێت چونکە بەشێک لەو ئەرکانەی لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە کە ئایین پێشتر بینیونی، ناسیونالیزم وەکو جێگرەوەی ئایین ئەو ئەرکە کۆمەڵایەتیانە دەبینێت. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە پەرەسەندنی ناسیونالیزمدا جێگایەک بۆ ئەوە نامێنێت کە ئایین کاری کۆمەڵایەتیبوون بکات. لە ڕاستیدا ئایین بواری بۆ یەکبوونی کۆمەڵایەتی پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکان بە نەتەوەشەوە کردۆتەوە. ناسیونالیزم لەم ڕووەوە وەکو شوێنگرەوەی ئایین دەردەکەوێت و کاردەکات و دوای جێبەجێکردنی پێداویستیەکانی تاکەکەس دەکەوێت و لێرەشەوە زەمینە بۆ دروستکردن و پتەوکردن و بەهێزکردنی شوناسی دەستەجەمی یان شوناسی گروپ خۆش دەکات.. ناسیونالیزمی نوێ ئایینی خستۆتە دەرەوەی ئەوەی کە کارکەرێکی سەرەکی بێت لە پەیوەندییەکانی گروپ یان پێکهاتە مرۆییەکاندا. لەم ڕووەوە ئەندرسۆن و گیلنەرو هۆبزباوم ڕایان وایە ئایین لەگەڵ ناسیونالیزمی نوێدا ناسازێت و دەشێ ناسیونالیزم شوێنی ئایین بگرێتەوەو ببێتە ئایینێکی سیاسی. ئایین خاسێتێکی کۆمەڵگای نەریتی بووە کە لە هاتنی ناسیونالیزمی نوێدا شوێنی پێ لەق کراوە(9). مەبەستی ئەم نووسەرانەی بواری ناسیونالیزم ئەوەیە کە ناسیونالیزم وەکو ئایدیۆلۆجیایەکی کۆمەڵایەتی بنەما یان ڕەگوڕیشەی ئایینی هەیە. هەربۆیە لە دەرکەوتن و گەشەکردنی ناسیونالیزمدا سەرئەنجام ناسیونالیزم پەل دەکێشیت بۆ ئەو ڕووبەرانەی ئایین کاریان تێدا دەکات و سەرئەنجام کاریگەری ئایین لەو ڕووەوە هۆکاری بەهێزو یەکەمینی دروستکردنی شوناس و پرۆژەی دەستەجەمی بێت کاڵتر دەبێتەوەو کەم دەبێتەوە. بێگومان ئەمەی گوتمان ڕوانینی مۆدێرنێتەو عیلمانیە بۆ ناسیونالیزم و پەیوەندی نێوان ئایین و ناسیونالیزم. بەڵام لەپاڵ ئەم بۆچوونەشدا، دەشێ وەها سەیر بکرێت کە دەرکەوتنی ناسیونالیزمی ئایینی و تەنانەت فاندمێنتالیزمی ئایینی بەگشتی لە ئەنجامی شکستەکانی ناسیونالیزمی عیلمانیدا بێت، لەو ڕووەوە کە ناسیونالیزمی عیلمانی نەیتوانیووە پێداویستیەکانی تاکەکەس و کۆمەڵ لە هەموو ئاستەکاندا جیبەجێ بکات، بە تایبەتی لە ئازادی و یەکسانی و برایەتی و لە بەدەستهێنانی سەروەری و لە پیادەکردنی دیموکراسی و دادپەروەری چەمکی هاوولاتیبووندا.
دیسان لێرەدا ئەو پرسیارە سەهەڵدەدات: ئایا پارتە ئیسلامیە سیاسیەکانی کوردستان وەکو کاردانەوە لە ئەنجامی شکستی پارتە سیاسیە بە ڕووکەش عیلمانیەکاندا دروستبوون، یان پێداویستی کۆمەڵگای کوردی دروستی کردوون، یان بە کاریگەری سەرهەڵدانی ئیسلامی سیاسی لە نیشتیمانی عەرەب و دروستبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەرکەوتنی ئیسلامی سیاسی لە تورکیاو بەدەستگرتنی دەسەڵات لەو وڵاتەدا دروستبوون؟ ئایا پارتە ئیسلامیەکانی کوردستان سودیان هەیە بۆ پرۆژەی ناسیونالیزمی ئاییندەیی کورد یان ڕۆڵی نەرێنیان هەیە؟ ئایا هیچ ئەگەرێکی ئەوە هەیە ناسیونالیزمی ئایینیی کوردی دروست ببێت و دەوڵەتی ئیسلامی کوردی دروست بکات و پارتە بە ڕووکەش عیلمانیەکان و بەناو نەتەوەییەکان بخاتە پەراوێزەوە؟ بێگومان لە ڕوانگەیی نەتەوەییەوە ئەوەی گرنگە بۆ نەتەوەیەکی دابەشکراوی وڵات داگیرکراو ڕزگاربوونی نیشتیمان و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و دروستکردنی دەوڵەتی نەتەوەیە. ناسیونالیزمی عیلمانی یان ناسیونالیزمی ئایینی یان ناسیونالیزمی چەپ... هەرکەس ئەو دەوڵەتە دروست بکات، ئەو دەکەوێتە پێش ئەوانی ترەوە، هەر ئاراستەیەکیش لە داهاتووی کورددا نەبێتە هەڵگری گوتاری نەتەوەیی و کار بۆ سەربەخۆیی و دروستکردنی دەوڵەت نەکات دەکەوێتە پەراوێزەوەو کاروانی پەرەسەندنی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردی بەجێی دەهێڵێت و شوێنێکی ئەوتۆ لە مێژووی کورددا ناگرێت.
سەرچاوەکان:

1- کوردەکان، وەرگێرانی عەتا قەرەداخی، سلێمانی، دەزگای جەمال عیرفان، 2020، ل 109.
2- کوردەکان، ، ل. 109.
4- کوردەکان، ل 109.
5- Shahen, Sait: Interviewed by Firat Erez. Hudapar: The other Kurds. Turkey Agenda, http-www turkeyagenda.com
6- کوردەکان، ، ل 112.
7- کوردەکان، ل112.
8- Greenfield, L., Nationalism: Five Roads to Modernity, Harvard University Press, 1992, p. 67
9- Bruce B. Lawrence, Shattering the Myth, Islam Beyond Violence, Princeton University Press, 1998, p. 16.
[1]
ئەم بابەتە 746 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی شار پرێس
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 18-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 746 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.237 KB 03-08-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فایلی وێنە 1.0.1337 KB 18-02-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
لێک ترازان و جووڵانەوەی کیشوەرەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
نەخۆشی ی ترس
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
پێدا چوونەوەیەک بە نمایشی سیناریۆی شانۆگەریەکی ژەهراوی
کورتەباس
سیراکۆس
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
بنچینەی شانۆی رادیۆیی کوردی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,112
وێنە 105,430
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 96,020
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
لێک ترازان و جووڵانەوەی کیشوەرەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
نەخۆشی ی ترس
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
پێدا چوونەوەیەک بە نمایشی سیناریۆی شانۆگەریەکی ژەهراوی
کورتەباس
سیراکۆس
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
بنچینەی شانۆی رادیۆیی کوردی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.688 چرکە!