ناونیشانی پەڕتووک: من و لەیلا
نووسینی: ئەحمەد ئال جۆدە
وەرگێڕانی: دانا عەسکەر
وەرگێڕان لە زمانی: عەڕەبی
شوێنی چاپ: #هەلێر#
چاپخانە: ناوەندی فێربوون
دەزگای پەخش: #ناوەندی فێربوون#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم ڕۆمانە کەشێکی ئەفسانەیی و عیرفانی هەیە، پیاوێکی بە تەمەن ناوی مارکۆس ە، نزیکەی هەزار ساڵە بەسەر پشتی کەشتییەکەیەوە قەنتۆرس بە دەریادا بەدووی خوداو حەقیقەت و خۆشەویستیدا دەگەڕێت، لۆکەشینی ئەم ڕۆمانە نێو دەریایە، بەسەر پشتی کەشتییەکی زۆر گەورەیە چواردە چارۆکە، شیراعی هەیە، ئەم پیاوە بە تەمەنە لە مناڵییەوە لە گوندەکەی خۆیان دۆریس خوێندکاری پیرێژنێک دەبێت بە ناوی ئەسینا، لەسەر دەستی ئەسینا دەبێت بە فەیلەسوف، بۆیە بڕیار دەدات بەدووی خودادا بگەڕێت، کەشتییەکەی لەهیچ شوێنێک لای نەداوە، ڕۆژێک بە ویستی خودا کەشتییەکەی لە ڕۆخێکدا دەوەستێت، مارکۆس لە وشکایی پەرییەک دەبینێ ، دەکەوێتە قسەکردن لەگەڵی، دەڵێ من ناوت نازانم، بەڵام بە لەیلا بانگت دەکەم.
لەیلا لە مەملەکەتێکی ژێر دەریاوە هەڵدراوەتە سەر وشکایی، لەیلا ناوی مایا یە، ئیدی بەدرێژایی بیست و شەش شەو لە کەشتیەکەدا بە یەکەوە دەبن، لەیلا فێری خۆشەویستیی و حەقیقەت وخودا ناسیی دەکات، لەماوەی ئەو بیست و شەش شەوە بەژیانی مرۆڤی دەناسێنێ و لەبارەی خودا و مرۆڤایەتی و خۆشەویستی و ململانێی مرۆڤ قسەی بۆ دەکات.
لەیلا کچی پادشایەکە لەژێر دەریا دەژین، باوکی پادشای ئەو مەملەکەتەیە، پادشایەکی خۆشەویستی خەڵکە، برایەکی پادشا پیاوێکە شەڕانگێز و کینە لەدڵە، بە هەر شێوەیەک بێت دەیەوێ تەختی پادشایەتی لە براکەی وەربگرێت، دەست لەگەڵ دوژمن تێکەڵاو دەکات، لەشەوێکدا پادشاو ژنەکەی و دوو خوشکی دەکوژن، بەڵام لەیلا ناکوژن لەبەر ئەوەی کوڕەکەی بەزۆر دەیەوێ هاوسەرگیریی لەگەڵ بکات ئەویش ڕەتی دەکاتەوە، بۆیە مامی بڕیاردەدا بە سێدارەی ڕەش سزای بدات، سێدارەی ڕەش سەرخستنی لەیلایە بۆ سەرەوەی دەریا و فڕێدانی بۆ نێو شەپۆلەکان، تا شەپۆل هەڵیبداتە وشکایی ئیتر بمرێت و جەستەشی بۆگەن بکات، بەویستی خودا مارکۆسی فەیلەسوف لەیلا دەبینێ .[1]