پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,051
وێنە 105,415
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,987
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
یەکەم مارکسی کورد!
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەکەم مارکسی کورد!

یەکەم مارکسی کورد!
یەکەم مارکسی کورد!
#موحسین ئەحمەد#

دەمویست ئەم چیڕۆکەم بە: هەبوو نەبوو، کەس لە خوا گەورەتر نەبوو، کەس لە بەندە درۆزنتر نەبوو، کەسیش لەم کوردە سەر پڕ چیڕۆکتر نەبوو.. دەست پێ بکەم، بەڵام لەگەڵ یەکەم سەرنج پەشیمان بوومەوە، چونکە: هەبوو نەبوو.. تەنیا بۆ چیڕۆکی خەیاڵی دەشێ، ئێ خۆ منیش بە تەما نیم چیڕۆکێکی خەیاڵی بگێرمەوە، بەڵکو من دەمەوێ چیڕۆکێکی واقیعی بگێڕمەوە، واقیعی وەک تیغی دەبان تیژ و ببڕ بێ، ئیتر ئەوە بوو، پێش پەنجا ساڵ، بگرە زیاتریش، ڕۆژێک لەبەر دەرگا لەگەڵ سامی بە هێمنی ڕاوەستابووین، بە خۆمان و بە هەڵکەوتی تراژیدی خۆمان پێدەکەنین، هەڵبەت دوای تێپەڕینی هەفتەیەکی پڕ لە هەرا و سەرادوونان و وشە و هەڕەشەی ئاگرین، لە ناکاو لنگە پێلاوێکی قوڕس فڕکەی کرد بە بنا گوێم کەوت، سەر و گێلاکی سڕ کردم، وێڕای ئەمەش گوێم لە چەند وشەیەک بوو: هەی زەندیق، هەی فەرمەسۆن ئەوەشت کردووە !؟

ئێستەش ئەم وشانە دوای تێپەڕینی ئه و هەمووماوە زۆرە، لەناو گوێم و سەرم دەزرنگێنەوە، ئەوسا ئەم وشانە بۆ من مەرگەساتێکی ڕاستەقینە بوو، بەڵام ئێستە هەر جارەی، کە بە یادم دێنەوە پێدەکەنم، کۆمێدیایەکی پڕ لە فرمێسکم دێتە بەرچاو، هەرچەند وەختیش تێپەڕێ زیاتر زایەڵە و سەدای وشەکان بە ئازارتر و کۆمێدی تر دێنە بەرچاو. لە ڕاستیدا، لە ڕوانگەی ئەمڕۆوە، لە گاڵتەجاڕییەک یان کڵاو لەسەر نانێک زیاتر نەبوو. بەڵام ئەوسا، هەڵکەوتەکە شتێکی تر بوو، زۆر ترسناک بوو، دەشیا هەموو شتێک ڕووبدا، بە شێوەیەکی زۆر گاڵتەجارانە و لە تەمەنی پانزە بەهاری بکەویتە جیهانی ئەودیو، جیهانی ژێر زەمین، ئیتر جارێکی دی، ئه و دڵە بچکۆڵەیە ترپەی نەیێ، ئه و نیگا تەڕأنە جیهان نەبیننەوە.

ئەوسا کە تەمەنم هەر پانزە بەهارێک بوو، عەشقێکی گەورەی خوێندنەوە و ئەدەب، بە تایبەتی خوێندنەوەی شیعر و لاسایی کردنەوەی شاعیران سەر و دڵی گرتبووم، کتێب وەک جیهانێکی شاراوە و پڕ لە تەلیسم منی بۆ خۆی کێش دەکرد، ئێستاش نازانم یان نەمزانی ئەم خولیایە سەرچاوەکەی لە کوێوە دێ، چونکە من باس لە پەنجا ساڵ پێش ئێستە دەکەم، بەڵکو زیاتریش، ئه و سەردەمە، له و شارەی ئێمە لێی دەژیاین کتێب هەر نەبوو، کە کتێبێک دەردەچوو، دەبوایە پێشتر بچی ناوی خۆت لە تاقە کتێبفرۆشی شار لە پێش یانەی فەرمانبەران تۆمار بکەی، ئه و کتێبفرۆشییەش کۆشکێک بوو لە دار و بەرد دروست کرابوو، هەر بە قەد ژوورێکی بچکۆڵە بوو، چەند سەد کتێبێکی کۆن و هەندێ دەفتەر و قەڵەمی لێ بوو. شاریش بۆخۆی زۆر بچووک بوو، تەنیا قەڵات و چەند گەڕەکێکی بچووک بوو، دەتتوانی بە چارەکێک ڕاکردن بە خێرایی لەوسەری شار بچیە ئەوسەری. خەڵکەکەشی هەموو سادە ساکار بوون، کەس فێلی لە کەس نەدەکرد، کەس کەسی بریندار نەدەکرد، هەموو لەگەڵ یەکتر دادەنیشتن و هەموو بەیەکەوە دەچوونە نوێژ و هەموو بە یەکەوە دەگریان، خۆشی و جەژنەکانیشیان بە یەکەوە دەکرد، بە کورتی شار لە سەردەمی ڕۆمانسی خۆی بوو، بەڵام ئه و سەردەمە دوورە دەمێکە کۆتایی هاتووە، ئێستە سەردەمی نوێخوازی و ماشێن و گەندەڵییە، هەموو لە یەکتری بە گومانن، هەموو لەسەر شکاندنی ملی یەکتر دەژین، کەس لەگەڵ کەس دانانیشێ، کەس کەس ناناسێ و هەر کەسە بۆ خۆیەتی.

گەڕەکەکەی ئێمە لەلای باکوری شار بوو، کۆمەڵە خانووێک بوو، تازە دروست دەکران، هێشتا ناوێکی ئەوتۆی نەبوو، پاشان دەبێتە بەشێک لە گەڕەکی تەیراوە، ماڵەکەی ئێمە و ماڵی سامی لە خانووە هەرە دوورەکانی ئه و گەڕەکە بوو، تا ڕادەیەک لە لێواری شار بوو، ئەمەش ئه و هەستەی پێدەداین هێشتا هەر لە لادێ بین، لە شار بووین بەڵام لە شاریش نەبووین، لە لادێ بووین بەڵام لادێش نەبووین، کە لە ماڵ دەردەچووین دەکەوتینە ناو قەرسیل و دەشتێکی پان پۆڕ هەتا چاو بڕکا بەرین بوو، لە دوور، لە ئاسۆی زۆر دووریش، لووتکەی سپی شاخە بەرزەکان بە ڕوونی دەبینران، بە درێژایی ساڵ هەردەم بە بەفر داپۆشرابوون.

ئه و گەڕەکەی ئێمە هاوینان پڕ لە تۆز و غوبار دەبوو، زستانانیش چۆکێک دەکەوتینە ناو قوڕ. ئێستاش بە بیرم دێتەوە، ڕۆژێک هاتن کۆڵانەکەی ئێمەیان چەوڕێژکرد و هەندێ قیڕی شلیان پێداکرد، بەم چەشنە دوای پەستانەوەی، خەڵک و ماشێن دەیانتوانی بەسەریدا بڕۆن بێ ئەوەی پێیان بە قوڕ بێ. ئه و شەقامە لە نزیک ماڵی ئێمە تا نزیک قەڵا درێژ دەبووەوە، بە نێوان گۆڕستانە بچکۆڵەکەی مەرقەدی شێخ مەلا ڕەشید و مزگەوت تێدەپەڕی، لە ئاستی گۆڕستان و مزگەوت، هەردەم ئاپۆڕەی خەڵک هەبوو، هەردەمیش مەلایەکی مەندیل سپی لە نێو ئەم ئاپۆڕەیە دەبینرا.

بە هۆی ئەوەی تاقە ماڵی مەلازادەی گەڕەک بووین، ئێواران پیاوەکانی گەڕەک، هەرە نزیکەکان لە دەر و درواسێ، کە شەش حەوتێک دەبوون، هەموو ئێوارەیەکی درەنگ، بە تایبەتی لە شەوانی درێژی زستان دەهاتنە لای باوکم، بە دەم جگەرەکێشانی زۆر و چاخواردنەوە و گفتوگۆ و گوێگرتن لە ڕادیۆی ئیسرائیل و بەغدا و کرماشان (یەکێ بوو، یەکێ نەبوو، بەرنامەی چیڕۆکی شەو...) دادەنیشتن، شەوان، هەندێ جار بە هۆکاری تەکنیکی، ڕادیۆی بەغدا بۆ دە خولەکێک زیاتر یان کەمتر لەناکاو پەکی دەکەوت، ئەوانیش هەست و حوستی خۆیان ڕادەگرت، یەکسەر دەچوونە سەر ئێستگەی ئیسرائیل و دەیانگوت با بزانین مەسەلە چیە، هەبێ و نەبێ لە بەغدا ئینقلاب بووە... ئیتر ئەمە بەزمی هەموو شەوێک بوو.

گفتوگۆی ئه و شەوانە بۆ من جیهانێکی سەیر بوو، زۆر شت فێر بووم و زووش هەستم کرد گەورە بوومە، ئەم دانیشتنانە، جۆرێک لە ئاگایی و ئامادەگی پێ بەخشیبووم، لە هەمان کات بە هۆی ئەوەی مافم نەبوو قسان بکەم، هەر تەنیا گوێگربووم، ئەم هەڵکەوتەم لەگەڵ هاوڕێکانیشم دووبارە دەبووەوە، بەڵام ئەوان دەیانزانی من کتێب دەخوێنمەوە، بە تایبەتی من زیاتر لە سامی نزیک بووم و بەیەکەوە کتێبمان دەکڕی و دەخوێندەوە. بەڵام لەناو هاوڕێکانیشم کەمتر قسەم دەکرد، زۆرتر بێدەنگ بووم. هەر ئەم هەڵکەوتەش وایکردبوو، کەمتر خولیای یاری و ئەمسەر و ئەوسەرمان لەگەڵ هاوڕێکانی گەڕەک هەبێ، ئەوان هەندێ جار دەچوون لەگەڵ گەڕەکی تر شەڕیان دەکرد، من و سامی زیاتر بە یەکەوە بووین و تێکەڵی ئەوان نەدەبووین. کتێب و خوێندنەوە هەردووکمانی سەراسیمە و وێڵ کردبوو، بۆ خۆی ڕادەکێشاین، پارەمان کۆدەکردەوە، دەچووین بە کتێبمان دەدا، یەکەمین کتێب کە کڕٍیمان فڕی فڕی قەڵ فڕی بوو، ڕاستیەکەی به و دواییە زانیم ئەم کتێبە لە نووسینی مەلای گەورەیە، ناوەڕۆکەکەیم بە تەواوی لە یاد نەماوە و نازانم باسی چی دەکا. جارێکیان لەگەڵ سامی بۆ کتێب کڕین چووینە کەرکووک، بۆ کتێبخانەی عەسری، شه و درەنگ، زۆر درەنگ و بە زەحمەت گەیشتینەوە ماڵ، بەیانییەکەی سەر و لێدانی باشمان خوارد. لەگەڵ ئەمەش هەستمان دەکرد بووینەتە خوێنەوار، لە ساڵی سێیەمی دواناوەندی بووین، هەراشتر بووبووین، خۆمان ئامادە دەکرد بچینە ئامادەیی، هەر ئەوساش کتێبی فەلسەفیشمان دەخوێندنەوە، بەڵام زۆریش بە زەحمەت تێیدەگەیشتین.

لە کاتێکدا ئه و ساڵە خوێندن بەره و کۆتایی دەچوو، هاوینی گەرم وردە وردە هەڵدەکشا، ئه و ڕێگایەی لە نزیک ماڵی ئێمەوە بۆ ناو شار دەچوو، داغ دەبوو، نیوەڕۆیان هەڵمی لێ هەڵدەستا، کە بە پێ لەسەری دەڕۆیشتی، لە هەندێ شوێن پێت دەکەوتە ناو قیڕی شل و دەیسووتاند، بۆیە خەڵکەکە تا ئێوارەیەکی درەنگ چاوەڕێیان دەکرد، تاکو تۆزێک تینی نەدەما، ئەوسا دەردەچوون، ئێمەش کوڕەکان، بە تایبەتی من و سامی دەچووینە ناو شار و سەرێکمان لە کتێب فرۆشییەکان دەدا و بە دەوری قەڵا دەسووڕاینەوە، پاشان دەچووین لە تاقە چایخانەی ناو دار و درەخت کە بە گازینۆی شەوانی هەولێر ناسرابوو، لە بن درەختەکان دادەنیشتین، کۆکەکۆلامان دەخواردەوە، لەگەڵ خواردنەوەی دەبوایە چاوەکانت بنووقێنی، چونکە مێشکی دەتەزاندین، پاشان کوڕەکانی تریش دەهاتن، وەک فەقێ و ناسر و ئەوانی دی.

لە یەکێ له و ئێوارە گەرمانە، کە گەیشتینە پێش کتێبفرشی بەر دەرگای یانەی فەرمانبەران، چاوم کەوتە سەر کتێبێکی بەرگ سپی، بە سووری تۆخ لەسەری نووسرابوو:ماتریالیزمی دیالێکتیک، ناوی نووسەر و وەرگێڕەکەیم لە یاد نەماوە. ناونیشانەکە بۆ خۆی مەتەڵ و تەلیسمێک بوو، پڕ لە پرسیار و ڕامان بوو، من خەریکی هەڵگێڕ وەرگێڕی کتێبەکە بووم، یەکێک لە هاوڕێکان، کە لە ئێمە، من و سامی گەورەتر بوو، کەسێکی بە دین بوو، لەوێ وەستابوو، ورد ورد سەیری ئێمەی دەکرد، ئێمەش نەماندەزانی مەسەلە چیە. دوای خوێندنەوەی چەند دێرێک هەستم کرد لە کتێبەکە دەگەم و هیچ کێشەیەکم نیە، بەڵام قوڕسیش دەهاتە بەرچاو، بەڵام لەبەرئەوەی نرخەکەی زۆر بوو، سێ درهەم بوو، بۆیە نەمتوانی بیکڕم و لە جێی خۆیم داناوە. ئه و کوڕەش کە سەیری ئێمەی دەکرد، له و ساتەدا ڕووی لە من و سامی کرد، بێ ئەم لاو ئەولا گوتی جارێکی دی دەست له و کتێبە نەدەن، ئەمە کتێبی کافر و زەندیق و فەرمەسۆنەکانە، نەکەن بیخوێننەوە. لەگەڵ ئەم قسانە کەمێک ترسام، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم، چونکە لە مەبەستی نەدەگەیشتین، بۆیە له و شوێنە دوور کەوتینەوە. بەڵام کتێبەکە و قسەکانی ئه و کوڕە، هەر لەناو سەرم دەهات و دەچوون، هەراسانیان کردبووم. دەمویست بە هەر چەشنێک بێت ئه و کتێبە بخوێنمەوە، چونکە له و چەند دێرەی بەرایی کە خوێندمنەوە، هەستم کرد بۆ خۆیم ڕادەکێشێ، ئه و کتێبە و ئەم زمانە وەک هیچ یەکێک له و زمان و ئه و کتێبانە نەبوو کە پێشتر خوێندبوومنەوە، ئەم کتێبە دەتگوت دڵ و گیانت دەگرێ و سەراوبنت دەکا، ئەمەش بۆ خۆی وەک ئەفسوونێک بوو، بێگومان وابوو، لە نیگای ئەمڕۆوە ئەفسوونی کتێب بوو.

ڕۆژی دواتر، یان چەند ڕۆژێک دواتر، لەگەڵ سامی گەڕاینەوە لای کتێبفرۆشییەکەی بەر دەرگای فەرمانبەران، کتێبەکەمان بە جووتە کڕی و شاردمانەوە. شه و بە دزی لە ماڵ تا بەیانی خوێندمەوە، هەموویم تەواو کرد، پاشان کتێبەکەم دا بە سامی ئەویش خوێندییەوە، سەرەتا کەمێکی لێ تێگەیشتم، بەڵام بۆ ماوەی هەفتەیەک گێژ و وێژی کردبووم، جارێکی دیکەش بە نهێنی خوێندمەوە، ئەم جارەیان باشتر تێگەیشتم، مانگێک دواتر ئێمە، من و سامی کەسێکی تر بووین، کتێب وردە وردە کاری خۆی لێمان کردبوو، پاشان یەکێکی تریشمان خوێندەوە بە ناوی ماتریالیزمی مێژوویی، سەرەنجام دوو مانگ دواتر، تا پاییزەکەی من و سامی بووبووینە دوو مارکسی هەر مەپرسە چەند توند و تۆڵ بووین، هەموو دەم تووش و تووڕە بووین، ڕەخنە و ناڕەزاییمان بەرانبەر بە هەموو شتێک دەردەبڕی، دژی هەموو وەهمێک دەوەستاینەوە، نوێژمان تەرک کردبوو، خۆمان بە دوژمنی ئاغا و دەرەبەگەکان دەزانی، کتێبی یەکەم فێری کردین دژی هەموو وەهمێکی خەیاڵی بین، کتێبی دووەم فێری کردین دژی هەموو چەوسانەوەیەک بین. ئەم کتێبانە باسی ئەوەیان دەکرد مرۆ ئەنجامی گەشەسەندنی باڵای ماتەرە، بیرکردنەوە و ئاگایی مرۆڤ سەر بە جیهانی ماتەری ئۆرگانیکین، دنیا بۆشاییە و هیچ وەهم و خەیاڵێکی تێدا نیە، ئەوە تەنیا مرۆڤە بیر دەکاتەوە و خەون دەبینێ، بیرکردنەوە و خەون جیهانی مرۆیین، دنیا نە بیر دەکاتەوە نە وەهمی تێدایە. کۆمەڵ لە چەند چینێک پێکدێ. چینی هەژار و جووتیار و چینی سەرمایەدار و ئاغاکان، ئەمانە لەسەر دووبەرەکی و ملشکاندنی یەکتر دەژین، هەموو ئەم شتانە لەناو مێشکمان دەسووڕایەوە و وەک بڵێسە کڵپەی دەسەند، پرسیاری ئەوەی لە لا دەورووژاندین، ئەم دنیایە بۆ دادپەروەری تێدا نیە، ئەی دەبێ چی بکەین بۆ ئەوەی هەبێ، دەیان پرسیاری دی...

هەر ئه و پاییزە درەنگە ئه و ئایدیا و ڕوانینانە لەناو لاوان و کوڕانی گەڕەکیش بڵاو ببووەوە، هەموویان باسی هەمان ئه و بابەتانەیان دەکرد، هەر له و ماوەیەش، لە ڕۆژنامەی بیری نوێ وتارێک لەسەر هەمان کتێب نووسرابوو، بەڵام بە ناونیشانێکی تر و بە بچووککردنەوە و بێماناکردنی فەلسەفەکە: ئایە خودا هەیە؟ ڕۆژنامە لە گەڕەک ئاگری دەکردەوە، هەموو گەڕەک باسیان دەکرد، ڕۆژنامەی گۆرینیان بۆ مەلای مزگەوت برد بوو، ئەویش لەناو ئاپۆڕەی خەڵک سەرنجی ڕۆژنامەکەی دەدا بە هەر دوو دەست کردبوویەوە و قسەی بۆ خەڵکەکە دەکرد، دەیگوت: ئەمە نابێ و ناکرێ، ئەمە کارەسات و دنیا خرابوونە، حکومەت دەبێ چارەسەرێک بۆ ئەمە بدۆزێتەوە، ئاوا بڕوا هەموو بێ دین دەبن!؟

لەولاشەوە باس و خواسی ئێمە و لاوەکانی گەڕەک گەیشتبووە مەلای مزگەوت، مەلاش ڕۆژێک بانگی باوکمی کردبوو، پێی گوتبوو ئاگاداری کوڕەکەت بە، دەبینم ئێستە نوێژان ناکا و لەگەڵ ئەوەی دراوسێکەتان نازانم ناوی چیە، مەبەستی سامی بوو، کتێبی ناڕەوا دەخوێننەوە، قسەی گەورە گەورە دەکەن و دەڵێن ئێمە دژی هەموو وەهم و ئاغا و دەرەبەگێکین. باوکیشم هەستی کردبوو لە هەفتەکانی دوایی گۆڕانێک لە من ڕوویدابوو، بەڵام دروست نەیدەزانی چیە، بە درێژایی ئه و پاییزە نەیبینی بوو نوێژ بکەم، هەستی کردبوو، شەوان تا درەنگ بە دیار کتێبان دەمێنمەوە بەڵام چ کتێبیش دیار نیە، هەستی کردبوو من گۆڕاوم، بەڵام ئەوەشی هەست کردبوو لە گەڵ برادەرەکانم کۆدەبمەوە و گفتوگۆ و قسان دەکەین، بە کورتی، زۆریان بۆ گێڕابووەوە و زۆریشیان بۆ تێکوشی بوو. بۆ ڕۆژی دوایی مەلا لە خوتبەی مزگەوت بە ئاشکرا باسی هەموو ئه و شتانەی بۆ خەڵکەکە کردبوو، گوتبووی گەنجەکانی گەڕەک مێشکیان تێکچووە، هەموویان بوونەتە ئیشتراکی، کتێبی فەرمەسۆنەکان دەخوێننەوە، لە دین وەرگەڕاون و بوونەتە زەندیق و ڕافزی. ئەم قسانە وەک ئاگری ناو پووش و پەڵاش بەم نیوەڕۆیە گڕی لە گەڕەک بەردا بوو. پیاوەکان سوور هەڵگەڕابوون، بڵێسە و دووکەڵ لە مزگەوت هەڵدەستا، لەگەڵ تەواو بوونی خوتبە، لە گەڕەک بووە گەڕەڵاوژە و هەرا و هۆریا و ڕاکە ڕاکە و بەزمێک، ئەوسەری دیار نەبێ،

لەم کەین و بەینە، هەر ئه و ئێوارە درەنگەی پاییزی، دنیا کەمێک سارد بوو، من و سامی لە پێش دەرگا وەستابووین، لە دوور باوکمم بینی بە خۆی و کەوێ سەڵتەی بەری، وردە وردە بەره و ئێمە دێ. دواتر من سەرنجم ڕۆیشت، بەڵام چەند ساتێک دواتر، لە ناکاو لنگە پێڵاوێکی قوڕس فڕکەی کرد و بە بناگوێم کەوت، زۆر ئازاری دام، بەڵام تێگەیشتم، یەکسەر هەر یەکە بۆ لایەک ڕامانکرد، براکەم حەوت گەڕەک سەرادووی منی نا بمگرێ و بمداتە دەست باوکم، بەڵام من له و سووکەڵەتر بە غارتر بووم، ئێستە و ئێستەش نەیتوانی بمگرێ.

سەرەنجام بە درێژایی یەک هەفتە، بگرە زۆرتریش نەدەوێرام بگەڕێمەوە ماڵ، تەنیا وەختێکی زۆر درەنگی شەوان نەبێ، ئه و کاتەی هەموو دەنووستن دەگەڕامەوە، تاقە کەسێک بێ ئەوەی بزانێ مەسەلەکە چیە پشتگیری دەکردم، دایکم بوو، بەرانبەر بەم دۆخە سەرکۆنەی باوکمی دەکرد، دەیگوت لە پای چی ئازاری دەدەن، چی کردووە، ئەگەر وا بڕوا کوڕەکەەتان لە دەست دەدەن. دوای ئەوە، نزیکەی دە ڕۆژێکی پێچوو، دنیا ئارام بووەوە، من و سامی بووبووینە دوو مارکسی ڕۆمانتیکی سەر پڕ لە خەون وخولیا، ئێوارەیەک وەک جاران، لە پێش ماڵ یەکتریمان بینییەوە، ئەوەندە بە خۆمان پێکەنین، ئەوەندە پێکەنین، خەریک بوو ببوورێینەوە. ئەمڕۆش، ئەم وشانە، ناوەناوە وەک کۆمێدیایەکی پڕ لە فرمێسک بە خەیاڵمدا دێنەوە، هەست بە فڕکەی لە ناکاوی لنگە پێڵاوە قوڕسەکە دەکەم، وێڕای سەدایەک: هەی زەندیق، هەی فەرمەسۆن، ئەوەشت کردووە !؟ [1]
ئەم بابەتە 526 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی رووناکبیری گەلاوێژ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆکی ڕاستینە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 18-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 526 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,051
وێنە 105,415
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,987
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.438 چرکە!