ئەندامەکانی لەشم
لەشم چەند ئەندامێکە
زۆر جوان و ڕێکوپێکە
لای سەروو کاسەی سەرە
پڕ زانست و هونەرە
دوو چاوی گەش و جوانم
هەمیشە پێی دەڕوانم
لوت هەستی بۆن کردنە
بۆ هەوا وەرگرتنە
بۆ گفتوگۆی شیرینم
زمانە هاوڕێی ژینم
بە دوو گوێی خۆشەویستم
هەموو شتێک دەبیستم
دەستەکانم بە کارن
بۆ ئیشکردن لەبارن
پێ ئەندامی ڕۆشتنە
هەمووکات لەگەڵ منە
بەم ئەندامانەی لەشم
هەمیشە من دڵگەشم
چونکە دیاری یەزدانن
چەند خەڵاتی جوانن
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 752 times