مەلە و گەرمای هاوین
ئای لەم گەرمای هاوینە!
خۆرەکەی چەند بەتینە!
لەشمان خاودەکاتەوە
خەویش دەمانباتەوە
چاکتروایە وریابین
بەرگی تەمەڵی لابەین
بچین بۆ مەلەوانگە
جێی منداڵی چەلەنگە
بە یاری خۆشی ناو ئاو
دووربین لە تینی هەتاو
مەلە بکەین ڕۆژانە
بۆ پتەوی لەشمانە
چونکە لەشمان جوان دەکات
ڕوومان ئاڵ و گەش دەکات
لە گەرما ڕزگاردەبین
دوور لە نەخۆشی دەبین
مەلە خۆشە بیزانین
بۆ گەرمای ڕۆژی هاوین
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 696 times