دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان، عیراق و جیهان.
بۆ کۆچی دوایی قەداسەتی پەتریارک مار ئادی دووەم، پەتریارکی کڵێسای ڕۆژهەڵاتی دێرین. کە ژیانی خۆی تەرخانکردبوو بۆ خزمەتکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتە و ئاینزاکان و باوەڕدارانی مەسیحی. پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی قەداسەتی پەتریارک مار ئادی دووەم بۆ هەمیشە شاد بێت و سەبووری و ئارامیش بە هەموولایەک بدات.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,411 times