تێ بکۆشە، لێی بدۆشه
لەوەتەی مرۆڤ هاتۆتە سەر ئەم زەمینە، هەر بەدوای دابینکردنی خۆراکەوە ئه و دەشت و دەر و شاخ و دارستان و ئەشکەوتەی کردووە، لە گیا و گۆڵ و ڕووەک و درەخت و میوەکانەوە تا دەگاتە گۆشتی گیانەوەران برسێتی خۆی پێ شکاندووە، بەڵام هیچ کاتێک ئه و بەرووبومانە چ ئاژەڵی و چ ڕووەکییە لە خۆڕا و سروشتەوە بەردەست نەبووە بەبێ هەوڵ و تێکۆشان و زەحمەتکێشان، کاتێک مرۆڤێک مانگایەک بەخێودەکات، ئه و مانگایە پێویستی شوێنی حەوانەوە و ئالیک و خزمەتکردن و لەوەڕاندن و بردنە کەژ و کێوان هەیە و ناو هۆڵ و گەوڕەکەی بماڵڕێت و شیاکە و ڕیخ و لاس و پاشەڕۆکەی لە ژێر پاک بکرێتەوە، ئینجا دەتوانیت سوود لە شیرەکەیی و بەرهەمەکانی وەربگریت، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ هاندانی مرۆڤ بۆ بەدەستهێنانی بژێوی دەوترێت:(تێ بکۆشە، لێی بدۆشە) واتە: بەرهەم بە ماندوو بوون بەدەست دەهێنرێت.[1]