وا زوخاوی ڕەشی برین لە هەناوم دێتە دەر
هەر وەکو یەک خۆ ئەتەزێ لەپێمەوە تاوەکو سەر
لەبەر داخی ئەئەم ژینە بەنەگبەتی داوێتە بەر
خۆ نەبو قەت بحەسێمۆ لەبن دارێ وشکا یا تەڕ
هەر داماوو بێ جێگا بووم ڕوت و قوت و دەربەدەر
هەڵئەقرچێ بەسەر یەکا وەک و کەباب جەرگ و هەناو
هەناسە سارد و بێ وەری هەموو کاتێ ڕەنج خوراو
لە خوێنی من پڵاو ئەکرێ منیش مردوو بێ نان و ئاو
تاقمەی زاڵم لەگشت لاوە بۆم وەستاوە هەر وەک قەساو
ئەبێ دایم خۆم حەشاردەم ناوێرم قەت بکەومە دەر
هەر ئەڵێم خۆزگەم بەوەی قەت لەدنیای کەنەزانی
فەرقی نەکرد بەهیچ جۆرێ لەبەینی شەو و بەیانی
فکر و خەیاڵی دواکەوتن لەناو دڵیا قەت نەچانی
بارێ قورس یا وەکو سووک کەنەی هاوێتە سەرشانی
قەت نەچێتە ژێری هیچ دار بەردارە یاخود بێبەر
#سەلام سۆڵەیی#[1]