جۆری وشە: هاوەڵکار
واتا: ئیزدەرم: سوورم لە سەری.[1]
تورکی: İstiyorum = دەمەوێت.
ئیستەرەم وشەیەکی تورکییە. واتا، دەبێ، پێویستە.
پێدەچێ لە کرداری istem ڕا هاتبێت کە بە واتای خواستن، داواکردن دێت.
لە کوردیدا، شێوەیەکی فەرمان و جەختکردنەوەی وەرگرتووە و بە واتای بێگومان، یەکسەر، حەتمەن، هەرئێستا، دێت.
نموونە: ئیستەرەم دەبێ بچی.
ئەمڕۆ لە سنوری ئێمە زۆر کەمتر لە ساڵانی پێشوو بەکاردێت.
بە گوێرەی بوونی وشەکە لە فەرهەنگە کوردییەکاندا
بەشێوەی ئیزدەرم، ئیزدەرەم، ئیسدەرەم، دەبێ لەزۆر ناوچەی دیکەی کوردستان بەکار بێت.[2]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!