شوێن: #کۆیە#
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1978 وێنەی کۆتایی خولەکە
پێناسی وێنەکەو خولەکە: لە سەرەتای مانگی تەمموزدا کردنەوەی خولێکی مۆسیقا بۆ کوڕان و کچانی بەهرەمەندی شار بەسەرپەرشتی هەردوو هونەرمەندی مەزنی کۆچ کردوو (مامۆستا سەردار ئەحمەد و مامۆستا ئەنوەر تاهیر)، لەسەرەتا (30) فێرخواز وەرگیرا ئینجا (18) ی تر ئامێرەکانیان بریتی بوو لە (فلوت و کەمان و قانون و ئۆکۆردیۆن و نایەو ئیقاع) هەموو هەفتەیەک دوازدە دەرسی پراکتیک و تیۆری تێدا بوو لە ئەنجامدا دەورەکە ئەم بەهرەمەندانەی لێکەوتەوە (کامەران فەریدون، ئەمجەد فەتاح، برزۆ ئیسماعیل، بڕوا حەوێز، ئازاد سابیر، بەهار ئیسحاق، هیمداد کەمال، کوردۆ ئیسماعیل، شێرکۆ ساڵح، سباح ڕەزا، شێرکۆ کەمال، ئەرسلان مەولود، ئاکۆ عەزیز، دلێر کەمال، سەرتیپ ئەحمەد، هەژار محەمەد عەلی، چالاک عومەر، دەرباز جەلال، کاروان سەعید، بەهزاد عەبدوڵڵا، ڕەوەند سەیفەدین، ئاراس ئسماعیل، دەرباز بیلال، ئاراس جەلال جۆبار، سروە ساڵح، نێرگز فەریدون، کۆچەر جەلال، ئەریوان ئەنوەر، موژدە فاتح، پەخشان ساڵح).[1]