پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,313
وێنە 105,687
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,417
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
میرنشینە کوردییەکان لەنێوان ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و بنەماڵە حوکمڕانەکانی ئێراندا
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

میرنشینە کوردییەکان لەنێوان ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و بنەماڵە حوکمڕانەکانی ئ...

میرنشینە کوردییەکان لەنێوان ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و بنەماڵە حوکمڕانەکانی ئ...
میرنشینە کوردییەکان لەنێوان ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و بنەماڵە حوکمڕانەکانی ئێراندا (لەسەدەی شانزەوە بۆ سەدەی نۆزدە)
مەتين ئەتماکا (#Metin Atmaca# )
لە ئینگلیزییەوە: #محەمەد حەمەساڵح تۆفیق#
$پێشەکی:$
لە دوای شا ئیسماعيلی یەکەم (ماوەی حوکمکردنی 1501 - 1524) ، کە ڕابەرێکی کاریزمای سۆفی بوو و ئیدیعای ئەوەی دەکرد کەوا ئیمامی دیارنەماوی شیعەی نەریتی لە خودی ئەمدا دەرکەوتووە و ساڵی 1501 لە شەڕێکدا بنەماڵەی ئاق قۆینلووی تێکشکاند (1378 - 1501) و چووە تەبرێزی پایتەختەکەیانەوە و خۆی وەک شاهی دەوڵەتێکی نوێ ڕاگەیاند و ناوی لێنا سەفەوی و دواتر ئەندامەکانی ئەم بنەماڵەیە زیاد لە 220 ساڵ حوکم دەکەن1. لە ساڵی 1507دا کەوتە هەوڵدان بۆ فراوان کردنی سنووری حوکمڕانیی بنەماڵەکەی بەرەو ڕۆژاوا تا ئەنەدۆڵی ڕۆژهەڵات و لەوێ پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە دەسەڵاتدار و حوکمڕانە کوردەکانەوە پەیداکرد. لە ماوەی داگیرکارییەکانی شائیسماعیلدا، کاریگەرترین بەگ (واتە دەسەڵاتدار و حوکمڕان) لە ناو هەموو بەگەکانی کورددا لەوانەیە میر شەرەفی بەگی بەدلیس بووبێت2. کاتێ کە شا ئیسماعیل لە 1507 - 1508دا خەرپووتی گرت، شەرەف بە بانگهێشتی خوانێکی زۆر گەورە و گوستاخانە پێشوازیی لێکرد و ئەوجا ملکەچی و دڵسۆزیی خۆی بۆ شا دەربڕی لە ئەخڵات، کە دەکەوتە لێواری باکووری گۆلی وانەوە. شا زۆر خۆشحاڵ بوو بەم پێشوازییە و دانی بە مافی شەرەف بەگدا نا و سەلماندی (دیارە مەبەست لەم شەرەف بەگە باوک یان باپیری شەرەفخانی مێژوونووس و میری بەدلیس بووە – وەرگێڕ) . بەهەرحاڵ، ئەم مانۆڕە خۆی و حوکمڕانییەکەی ڕزگار نەکرد، کاتێ لە هەمان ساڵدا لە خۆی چووە سەردانی و خۆی پێناساند. ئەمجارە، لەگەڵ پانزە دەسەڵاتداری تری کورددا گیرا. لە پاش گرتن و بەندکردنی، فەرماندەیەکی قزڵباش لە جێگەی دانرا بۆ حوکم کردنی بەدلیس. پاشان هێز و دەسەڵاتی بەگەکانی کورد لە ناوچەکەدا بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز بوو تەنانەت پاش ئەوەی کە دواتر زۆربەشیان لەلایەن شاوە بەردران. شا شەرەف بەگ و مەلیک خەلیلی حەسنکێفی بەرنەدا بەهۆی پلەوپایەی دەرکەوتوویانەوە لە کوردستاندا3.
هەڵبەت هەموو کات ناکۆکی و ململانێیەک هەبوو لەنێوان کورد و تورکماندا لە سەردەمی حوکمڕانیی ئاق قۆینلوودا لەسەر کۆنترۆڵ کردنی ڕۆژهەلاتی ئەنەدۆڵ بەهۆی ئەوەی کە ڕێگەی بازرگانیی پێدا دەڕۆیشت و شوێنێکی بەپیتی لەوەڕ و پاوانێکی زۆریش بوو بۆ ئاژەڵەکانیان (وودس، 1999: 31 - 33) . ئەم بە حوکمڕان دانانەی فەرماندە قزڵباشە تورکمانانە و لەناویشیاندا خان محەمەد ئوستاجالوو بە حوکمڕانی ئامەد ئەم ڕکابەری و ناکۆکییەی توندتر کردەوە4. بەو پێیە، بە ماوەیەکی کەم لەپێش گەیشتنی عوسمانییەکان بۆ کوردستان، بەگ و دەسەڵاتدارە کوردەکانی بەدلیس، ماردین، چەمشگەزەک، ئێگیل، هازۆ (هێزۆ) و مەڵبەندەکانی تر دژ بەم هەژموون و دەسەڵاتەی قزڵباش ڕاپەڕین (وودس، 1999: 166) . پاش ئەوەی ئیدریسی بەدلیسی، کە بیرۆکراتێکی کوردی ئەزمووندار بوو و کاری بۆ حوکمڕانەکانی ئاق قۆینلوو و سەفەوی دەکرد، هەڵگەڕایەوە و بڕیاریدا هاوکاریی سوڵتان سەلیمی یەکەم بکات. ئەوجا عوسمانییەکان لەشکرکێشیی خۆیان بۆ سەر ئێران بە شێوەیەکی باشتر ڕێکخست بۆ وەستاندنی هێرشە فراوانخوازییەکەی شائیسماعیل لە ئەنەدۆڵدا. هەر کە عوسمانییەکان لە شەڕی چاڵدیرانی 23ی ئابی 1514دا شکستیان بە سەفەوییەکان هێنا، سوڵتان سەلیمی یەکەم ئیدریسی ڕاسپارد بە ئەرکی دڵ ڕاکێشانی پاشا و حوکمڕانانی کوردستان و هاندانیان بۆ ملکەچبوون و دڵسۆزی بۆ تەخت و تاجی پایەبڵند و بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان5. ئیدریس دەسبەجێ کەوتە کاری دیبلۆماسی لە ناو کوردەکاندا، کە هێشتا هەر لەژێر کاریگەریی سەفەوییەکاندا بوون6. ئەو یەکەمجار چاوی کەوت بە میرە کوردەکانی برادۆست، سۆران، بابان و ساریم و هاوپەیمانییەکی لەنێوانیاندا درووستکرد7. پاشان ڕۆیشت بۆ ئامێدی و جەزیرە و چاویشی کەوت بە سەرۆکەکانی حەسنکێفا، سیرت، هێزان و بەدلیس. ئامانجیشی لەم سەردانانە دابینکردنی ئارامی و ئاساییش بوو لە ناو کوردەکاندا و بەدەستهێنانی ملکەچی و دڵسۆزییان بوو بۆ سوڵتان و یەکخستنیان بوو دژ بە سەفەوییەکان8. بە هەمان شێوە، لە شوبات و مارتی 1515شدا دڵسۆزیی دەسەڵاتدارە کوردەکانی ورمێ، ئامێدی، سۆران، بۆتان، نەمران، ڕۆژکان و ئەییوبیی دەستەبەر کرد لە ڕێگەی ڕیککەوتننامەوە لەگەڵیان (ئیدریسی بەدلیسی، 2001: 253) . سیاسەتی سەرکوتکەرانەی شائیسماعیل پاڵی بە میرە کوردەکانەوە نا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی. بەهۆی زیرەکی و بلیمەتیی ئیدریسەوە هاوپەیمانییەک ئەنجامدرا لەنێوان ئەم میرە کوردانەدا دژ بە سەفەوییەکان و بە ماوەیەکی کوورتی پێش هاوینی 1515 ئەم هاوپەیمانییە نوێیە لە ئەرجیشی باکووری دەریاچەی واندا شکستی بەو فەوجە کوردانە هێنا کە دڵسۆزی شائیسماعیل بوون.
ئیدریس وایدانابوو کە ئامەد دوا ئامانجی ناوچەکە بێت بۆ عوسمانییەکان و ئەو وای لە قەڵەم دابوو کەوا گرتنی ئامەد وەک تەواوکارێکی گرتنی ئەستەمبووڵە و زەمینەخۆشکەرە بۆ داگیرکردنی خاک و وڵاتانی عەرەب و ئێران9. هەر بە هەمان شێوەی کۆششەکانی پێشتری لەگەڵ میرەکانی تری کورددا، ئیدریس زمانی دیبلۆماسیی لەگەڵ کەسایەتی و ناودارەکانی شاردا بەکارهێنا و پشتیووانیی ئەو هەوڵ و کۆششانەی دەکرد بۆ ناچار کردنی سەفەوییەکان و دەرکردنیان لە ئامەد. شا ئیسماعیل هێزی سەربازیی زیاتری نارد و شارەکەی گەمارۆدا و خەڵکەکەش لە ناو شوورە و قەڵاکەدا کەوتنە بەرگری کردن لە شار بە یارمەتیی ئەو هێزە کوردانەی بە دەسپێشخەریی ئیدریس نێردرابوون. هەردوو لا دەستە و تاقمی کوردەکانیان بە لای خۆیاندا ڕادەکێشا لە ڕێگەی بەڵێندان و پرۆپاگەندەی ئایینییەوە و لە ئامەددا بەرانبەریان لەیەکتر گرت. لەو شەڕەدا کە لە ئەیلوولی 1515دا بەرپابوو، عوسمانییەکان بە سەرکەوتوویی لێی دەرچوون (گەنج، 2019: 315 - 318) 10. لە ماوەی زستان و بەدواییشیدا بەهار، لەشکری عوسمانی دای بەسەر ماردیندا و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە پاشماوەی هێزەکانی قزڵباشی شکست پێهێنا لە شەڕی کۆچیساردا (قزڵتەپە) لە مایسی 1516دا (مارکیڤیچ، 2019: 133) 11.
ئیدریس، بێ هیچ پلەوپایەیەکی سەربازی یان ئیداری، لە ئەیلوولی 1514 تا مایسی 1516 بوو بە نوێنەری تایبەتیی سوڵتان لە کوردستاندا و سیاسەتی سوڵتان سەلیمی یەکەمی جێبەجێ کرد لە ناوچەکەدا. ئەو سیاسەتەش بریتی بوو لە پێکهێنان و دامەزراندنی هاوپەیمانیی سەربازی و ڕێکخستنی هێرش و لەشکرکێشیی سەربازی. بەشەکەی تری سەلیمی یەکەم دامەزراندنی پەیوەندیی درێژخایەن بوو لەنێوان عوسمانییەکان و میرە کوردەکاندا لە پاش سەرکەوتنە سەربازییەکان. بۆ ئەم مەبەستە، سوڵتان سەلیمی یەکەم ناونیشانی بۆش و بەتاڵی پلەوپایە (بەرات) و پەیماننامە (ئیستیمالەتنامە) ی
ڕادەستی ئیدریس کردبوو بە توڕە و مۆری خۆیەوە لەسەریان (مارکیڤیچ، 2019: 133) . لەپاڵ دابەشکردنی ئەم ناونیشانانەدا بە سەر دەسەڵاتداران و حوکمڕانانی کوردستاندا، ئیدریس و پیاوەکانی سەودا و مامەڵەیان لەگەڵ تورک و عەرەبدا ساز دەکردبۆ نیشتەجێبوونیان لە ناوچەکانی نێوان ئامەد و مووسڵ و شارەزووردا. پێدەچێت شکستخواردنی سەفەوییەکان لەلایەن عوسمانییەکانەوە کاریگەریی سەرەتایی بووبێت لەسەر هاوپەیمانیی نێوان میرە کوردەکان و عوسمانییەکاندا و زۆربەی کارەکەش بەهۆی دیبلۆماسییەتی ئیدریسەوە بووە کە بەوردی و تۆکمەیی دایڕشتووە. لە ماوەی هەژدە مانگی هەوڵ و کۆششیدا ئیدریس توانی بەگەکانی حەسنکێفا، ساسۆن، بەدلیس، بۆتان، ئامێدی (عەمادییە) ، زیرکی، مەردیسی، ئێگیل، هێزان، چەمشگەزەک و هەندێکی تریش بە لای عوسمانیدا ڕابکێشێت. هەروەها ئیدریس ڕێککەوتنی لەنێوان میرە کوردەکان خۆشیاندا ئەنجامدا بۆ یەکگرتنیان دژ بە سەفەوییەکان و دواتر ڕێککەوتننامەیەکی ئامادەکرد لەنێوان هەر میرێک و عوسمانییەکانیشدا.
لە سەرەتای سەدەی شانزەهەمدا میرە کوردەکان کەیفیان بە هیچ هاوپەیمانییەک نەدەهات لەگەڵ عوسمانییەکاندا12. لەجیاتیدا، ئەوان زیاتر مەیلیان بە لای شا ئیسماعیلەوە بوو پاش ئەوەی ئاق قۆینلووی ڕووخاند، چونکە گەلێ لە میرە کوردەکان داد و بێدادیان بوو لەدەست حوکمڕانە ئاق قۆینلووەکان لەبەر ئەوەی لە خاکی نەریتیی خۆیان دەریانکردبوون13. بەڵام شائیسماعیل لە سەرەتادا زەوی و ناوچەکانی گێڕابووە وە بۆ هەندێ لە بەگە کوردەکان. بەڵام ئەم ماوەی متمانەیە ماوەیەکی زۆری نەخایاند کاتی کە شائیسماعیل کەوتە گرتنی بەگە کوردەکان و زەویوزارەکانیانی لەنێوان سەرۆکە قزڵباشکاندا دابەشکرد. هەروەها شائیسماعیل هەندێ لە بگە کوردەکان و خێڵەکانیانی لە ڕۆژاوای کوردستانەوە ڕاگواست بۆ ناوەڕاستی ئێران و هەندێ لە بەگە (کوردەکانی) دڵسۆزی خۆیی لە جێگەیان دانا و لە ڕێگەی ژن و ژنخوازییەوە خزمایەتیی لەگەڵیان دامەزراند (شەرەف، 1860: 410) . هەوڵ و کۆششەکانی ئیدریس زۆرێک لەو بەگانەی قەناعەت پێکرد کە لایەنگریی لە سوڵتان سەلیمی یەکەم بکەن، چونکە سەلیمی یەکەمیان بە دەرفەتێکی نوێ دەزانی بۆ گێڕانەوەی خاک و زەویوزاری لەدەستچوویان. هەر لەو سەروبەندەدا، ئیدریس هەوڵیدا سوڵتان ڕابکێشێتە جەنگێکی دووەمەوە دژ بە سەفەوییەکان (گەنج، 2019: 323 - 324) . بەڵام پێدەچێت ئەو پەیوەندییەی لە ناو کوردەکاندا دایمەزراندبوو بەتەواوی نەچەسپیبێت و بەس نەبووبێت. چونکە شائیسماعیل هێشتا هەر کاریگەریی خۆی هەبوو لەسەر هەندێ لە میرە کوردەکان. بێجگە لەوەش، سوڵتان سەلیمی یەکەم پابەند نەبوو بەو بەڵێنانەی خۆی کە دابوویە میرە کوردەکان. هەڵبەت دوابەدوای ئەزموون تاقیکردنەوەشیان لەگەڵ شائیسماعیلدا، ئەم میرانە تا دەهات زیاتر بەگومان دەبوو لە عوسمانییەکان.
هەرکە عوسمانییەکان ئامەدیان گرت و دابەشیان کرد بەسەر بیست و سێ گەڕەک و ناوچەدا (سەرنجەق) ، بێیکڵی محەمەد پاشای فەرماندەی عوسمانی لە ئامەد، بە فەرماندەی باڵا دامەزرا (بەگلەربەگی) 14. سوڵتان سەلیمی یەکەم چەندین نازناوی پلەوپایەی بۆش و بەتاڵی نارد بۆ ئیدریس بۆ ئەوەی بە سەر میرە کوردەکاندا بیانبەخشێتەوە و ڕایسپارد کە هاوکاریی بێیکلی محەمەد بکات و بەگی کوردی گونجاو بۆ ئەم ناوچە و سەرنجەقانە دامەزرێنن. هەروەها سوڵتان حەوت پەیماننامەی بۆ ئەو سەرۆکە کوردانە بۆ جەختکردنەوە لەسەر مافی بوونی پێشوەختیان لە خاک و زەویوزاری باوباپیرانیاندا (مارکیڤیچ، 2019: 128 - 129) . ئەو بەگە کوردانەی چووبوونە پاڵ لەشکرکێشییەکەی ساڵی 1515ی عوسمانی لە ئامەد ئەم حەوت پەیماننامەیەیان وەرگرت و ئیدریس بۆیان تێکەوتبوو لەم پرۆسەیەدا. هەڵبەت ئەوە ئیدریسی نوێنەری تایبەتیی سوڵتان بووە کە ئەم دەسەڵاتە بەرفراوانەی دراوەتێ، کە بڕیاری داوە ئاخۆ کام سەرۆکی کوردە کە شایستەی دانپیانان بێت بەو بارودۆخە فەرمییەی و ئەو ماف و ئیمتیازانە چین کە هەیبن (مارکیڤیچ، 2019: 129) . ئیدریس بەو ئاسانکاری و بەڵگەنامە عوسمانییانەی پێی بەخشرابوون، ویلایەتەکەی دابەشکرد بە سەر دوو جۆر یەکەی کارگێڕیدا. ناوچەکانی ناوەند و ڕۆژاوای ئامەد بخرێتە ژێر دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی ئیدارەوە لە ڕێگەی دامەزراندنی فەرماندەی ناوچەکانەوە (سەرنجەق بێغی sancak be˘gi) 15. بێجگە لە کارگێڕیی ناوەندیی ناوچەکان، عوسمانییەکان وایان دانابوو کەوا پێویستە ماف و دۆخی هەندێ لە دەستەبژێرە ناوخۆییەکان بسەلمێنرێت کە پێشتر هەبوون. ئیدریس و بێیکلی محەمەد مافی میراتگری و سەربەخۆیی ئەو سەرۆکە کوردانەیان قبووڵ کرد کەوا کەوتبوونە ڕۆژهەڵاتی ویلایەتەکەوە. هیچ تۆمارێک نییە.بۆ ئەوەی کەوا بەگە کوردەکان مافی زەویوزاری باوباپیرانیان پێ بەخشرابێت. زیاتر پێدەچێت، ئەمە بەهۆی پشگیری کردنیانەوە بێت بۆ عوسمانییەکان لە جەنگدا دژ بە سەفەوییەکان و سوودمەندانی ئەم پەیماننامانە سەرۆکە کوردە زۆر دەسەڵاتدارەکان بوون لە بەدلیس، ئامێدی، حەسنکێفا، جەزیرە، هێزان، هەکاری و ساسۆن بوون (مارکیڤیچ، 2019: 130) .
ئەم کۆششە سەرەتاییانەی ئیدریس و عوسمانییەکان کردیان کاریگەریی دوورودرێژیان لەسەر کوردستان مایەوە بۆ سێ سەدەی دواتری یەک لە دوای یەک. ئەزموون و تاقیکردنەوەی بەگە کوردەکان لە دوادوایی سەدەی پانزە و سەرەتای سەدەی شانزەدا وەک بەڵگە لێکدەدرێتەوە بۆ ئیمتیازی سیاسیی تایبەت لەلایەن بەگە کوردەکانەوە. ئەوجا هەر لەبەر ئەوەش بووە کەوا بەگە کوردەکان هەمیشە ویستوویانە پەیوەندیی باشیان هەبێت لەگەڵ حوکمڕانە بەهێزەکاندا و بەم سیاسەتە ژیرانە کوردستانیان بەدوور گرتووە لە هێرشە بەردەوامەکانی حوکمڕانانی ئاق قۆینلوو، سەفەوی و عوسمانییەکان16. سەرۆک و ئاغا کوردەکان، بەتایبەتیی ئەوانەی کە لە سنوورەکانەوە نزیکبوون، دەبوو پەیوەندیی باش و بەهێز بپارێزن لەگەڵ هەردوک عوسمانی و سەفەوییەکاندا. یان هاوپەیمانییان دەکرد لەگەڵ لایەکیاندا دژ بە لاکەی تر ئەگەر بارودۆخەکە وای پێویست بکردایە (شەرەف، 1860: 425 - 430) .
شائیسماعیل، بە بەراورد لەگەڵ سوڵتان سەلیمی یەکەمدا، وادیارە کەمتر سەرکەوتوو بووە لە نزیکبوونەوە لەگەڵ عەشیرەتە کوردەکاندا بۆ زەمینەخۆشکردن و لە کاتی جەنگی چاڵدیرانیشدا. لەولاشەوە، سوڵتان سەلیمی یەکەم، بە ئەرکێکی تایبەت ئیدریسی ڕاسپاردبوو بۆ قەناعەت کردن بە سەرۆک و دەمڕاستە کوردەکان و زەمانەتکردنی دزە پێکردنی بەردەوامی لێشاوی زانیاری لە پێش جەنگی چاڵدیران و گەرماوگەرمی دوای شەڕەکەشدا. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کەوا ئەو بەوردی پلانی بۆ سیاسەتە کوردییەکەی داناوە (یاماگوچی، 2012: 110 - 111) .
شەڕ و ململانێی نێوان عوسمانی و سەفەوییەکان، بەتایبەتیی لە ماوەی نیوەی یەکەمی سەدەی شانزەدا، مەسەلەیەکی بنەڕەتی بوو لە سەروبەرگرتنی ڕووبەری سیاسیی کوردستاندا. سیاسەتی هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکە کاریگەریی درێژخایەنی هەبوو لە ناوچەکەدا. ئیدریس خۆی زۆر هاوکار بوو لە بەکارهێنانی جیاوازیی ئایینی لەنێوان هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکەدا. لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ سوڵتانی عوسمانی، ئیدریس فەرمانرەوا کوردەکانی وا نمایش دەکرد کەوا سوننەی دڵسۆزن سەرەڕای بوونی ژمارەیەکی زۆر لە گرووپە بیر و باوەڕ جیاوازەکانی وەک قزڵباش، شیعە، یەزیدی و ئەهلی هەق لە ناو کورددا. ئیدریس فۆکەسی خستبووە سەر جیاوازییە ئایینییەکان وەک ئامرازێکی سیاسی بەهۆی جەختکردنی شائیسماعیلەوە لەسەر شیعەگەرایی. دابەشبوونی تائیفی لەنێوان عوسمانییەکان و سەفەوییەکاندا گرنگترین ڕەگەز بوو بوو لە پێکهێنانی سیاسەتدا بۆ هەدوو لایەنەکە. جەختکردن لە مەسەلەی ئایینپەروەری بۆ کورد و دڵسۆزییان بۆ سوننەگەرایی لە سەردەمی حوکمی عوسمانییەکاندا جێگیر بوو و بەردەوام وەبیردەهێنرایەوە لە زۆرێک لە بۆنەکاندا و لە ماوەی ململانی سیاسییەکاندا لەگەڵ بنەماڵە حوکمڕانەکانی ئێراندا17. ئیدریس باوەڕی وابوو کە داننان بە مافی میراتگریی میرە کوردەکان پاڵنەرێکی کەمتری دەبێت لە هەلومەرجی دابینکردنی دڵسۆزییاندا. ئەو وایدەبینی کەوا پەیوەستبوونی ئایینی بناغەیە بۆ پەیوەندییەکی درێژخایەن. سەرەڕای پرۆپاگەندەی ئایینی، ئیدریس ستەمکارییەکانی گێڕایەوە بۆ شائیسماعیل و بەگە کوردەکانی بە لایەنی عوسمانیدا ڕاکێشا (گەنج، 2019، 329 - 333) . بەگە کوردەکان ڕازیبوون لەسەر ئەوەی بەیعەت و دڵسۆزییان بدەنە سوڵتان سەلیمی یەکەم و ناوی سوڵتان لە ڕێوڕەسم و وتاری نوێژی هەینیدا بخوێنرێتەوە لە ناوچەکانی قەڵەمڕەویاندا. بەهەرحاڵ، ڕێبازی ئایینیی فەرمیی عوسمانی سەفەوییەکانی وەک هەڕەشەی کافران لەقەڵەم نەدەدا چەشنی ڕکابەرە ئەوروپییەکانیان و جەنگیان دژ بە دراوسێکەی ڕۆژهەڵاتیان بە غەزا (جەنگی پیرۆز) پیرۆز نەدەزانی. بەو پێیە، لەلایەنی عوسمانییەوە ئایین بایەخی کەمتر بوو لە پەیوەندییەکانی سەردەمی دواتریان لەگەڵ سەفەوییەکاندا. بە هەمان شێوە بارودۆخەکە کاری کردبووە سەر دەسەڵاتدارە کوردەکانیش لە دوای شەڕ و ململانێی نێوان هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکە. ئەمە لەکاتێکدا بوو کە مافی میراتگری و سەرۆکایەتی بووبوو بە مەسەلەیەک لە ناو سەرۆک و دەمڕاستە کوردەکاندا، بە ڕادەیەک تەنانەت هەندێ لە میرەکان بڕیاریاندا بچنە سەر ڕێبازی شیعەگەرایی بەهۆی سەرهەڵدانی ململانێی بەرژەوەندییەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، پابەندبوونی ئەوان بە باوەڕی نوێیانەوە هەر بە ڕووکەشی مایەوە (یاماگوچی، 2012: 120 - 121) . بێجگە لەوەش، لە ماوەی سێ سەدەی دواتردا جیاوازیی تائیفی و مەزهەبی لەنێوان هەردوو ئیمپراتۆرییەتدا و ناوبەناو پرۆپاگەندەی ئایینی دەگەڕایەوە وەک ئامرازێکی سیاسیی سوودبەخش بۆ پاساوی جەنگ.

$سەدەی شانزەهەم: ئەو سەردەمەی کە دابەشبوونی هەمیشەیی کوردستانی دیاریکرد$
پاش ئەوەی عوسمانییەکان دەسەڵاتی خۆیان لە ناو بەگە کوردەکاندا دامەزراند، ئەوان هێڵی ئەبستراکتیان لەنێوان خۆیان و سەفەوییەکاندا نەکێشا. سەدەی شانزەهەم قۆناخێکی ئەو چەمک و تێگەیشتنە سیاسییە نەبوو تا ئەو ئاستەی عوسمانییەکان هەوڵیان بۆ سنوورێک دابێت کە لەم هێڵە جیاکەرانەوە بچێت کەوا ئەمڕۆ لەنێوان هەردوو وڵاتی مۆدێرنی تورکیا و ئێراندایە. ئەوان لەجیاتیدا، بایەخیان بە شارەکان و چواردەوریان داوە بەرەو سنوور. زۆربەی ئەم ڕووبەر و ناوچانەی نێوان هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکە لەلایەن عەشیرەت و کەسایەتییە ناودارەکانی کوردەوە کۆنترۆڵ کرابوون. قارس، پاسین، خنس، عادیلجەواز، مووش، ئەرزڕووم و بەدلیس سنووری باکووری نێوان دوو هێزیان دیاریکردبوو لە ماوەی نیوەی یەکەمی سەدەی شانزەدا. کۆنترۆڵ کردنی ئەم ڕووبەرە بەرفراوانەی خاک و ناوچەی دوور لە ئەستەمبووڵی پایتەخت، مەسەلەیەکی ئاسان نەبوو. بەو پێیە، دەبوو عوسمانییەکان پشت بە فەرمانڕەوا ناوچەییەکان ببەستن بۆ جێگیر کردن و چەسپاندنی کایەی دەسەڵات و کاریگەرییان. بێجگە لەوەش، چەسپاندنێکی وردی سنوورەکان بە واتای لەدەستدانی داهاتێکی گەورە دەهات بۆ خێڵە کوردەکانی کەوا سەر بەمان بوون. لەپاڵ ئەمەشدا، ئێرانییەکان دوودڵ بوون کەوا ئێراق بەجێبێڵن بۆ عوسمانییە سوننەکان لەکاتێکدا کەوا گرنگترین مەزارە پیرۆزەکانی شیعەی لەخۆگرتووە (بارتهۆڵد، 1984: 206) . بەو ڕەنگە هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکە دیاریکردنی سنوورەکانیان بە بڕیار لێنەدراوی بەجێهێشت.
دوابەدوای دانووستانەکانی ئیدریس، میر شەرفی بەدلیس لایەنی عوسمانییەکانی گرت دژ بە سەفەوییەکان. بەڵام لە دوای ئەو حوکمڕانی بەدلیس هەستی بە ئەمان و ئارامی نەکردووە لە سایەی حوکمی عوسمانییەکاندا بەهۆی هەندێ ململانیوە. لەبەرئەوە، ئەو بەردەوام بووە لە داواکردنی پارێزگاری لە سەفەوییەکان (شەرەف، 1860: 418) . لە پاش شەڕ و ململانێی نێوان پازوکیی شیعە مەزەب و ڕۆزکیی سوننی مەزەب، کە دەکاتە خێڵەکانی (ڕۆژیکی، ڕەوژەکی، ڕوزاگی، ڕوزبەنی، ڕوزگان) ، میر شەمسەدین، کە دواتر بوو بە حوکمداری بەدلیس، شارەکەی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی عوسمانی کرد لە سەروبەندی لەشکرکێشیی سلێمانی یەکەمدا (واتە سلێمانی قانوونی) ، لە هێرشی ئیراکەیندا (1534 - 1536) و دوابەدوای ئەوە خۆیشی چوو بۆ دەرباری سەفەوی و لە خزمەتی شادا بوو.
لە ئەنجامی ئەمەشدا سنووری عوسمانی بەرەو باشووری کوردستان کشا، بەڵام خێڵەکانی ناوچەکە هەرگیز ملیان نەدا بە بە حوکمی ڕاستەوخۆی عوسمانییەکان. ئەم مەسەلەیە زیاد لە چل ساڵی خایاند تا ئەو کاتەی داواکاریی بنەماڵەی میری بەدلیس لەلایەن ئەستەمبووڵەوە قبووڵکرا، کاتێ کەوا شەرەفخانی بەدلیسیی، کوڕی شەمسەدین و نووسەری پەڕتووکی مێژوویی شەرەفنامە، ساڵی 1578 - 1579، ڕێگەی گەڕانەوەی پێدرا لەگەڵ عەشیرەتی ڕۆزکیدا18.
لە پاش لەشکرکێشیی ئیراکەینی سلێمانی یەکەم، دابەشبوون لەنێوانرۆژهەڵاتی کوردستانی و کوردستانی عوسمانیدا بەتەواوی چەسپا، هەرچەندە بە درێژایی چەندین سەدەی لە دوی یەک، هەندێ لە خاک و ناوچەکانی کورد ئەمدەست و ئەودەستیان دەکرد لە دوای هەر جەنگێکی نێوان هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکە. هەندێ جار سەردارانی کورد دڵسۆزی و ملکەچیی خۆیان دەگۆڕی بۆ حوکمڕانێکی کورد یان لە هەمان کاتدا باج و سەرانەیان بە هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکە دەدا19. هەڵبەت ملکەچی و دڵسۆزیی میرەکانی ئەردەڵان، هەکاری، بابان، سۆران، بەدلیس و ئاغای خێڵەکانی سەر سنوور بەو پێیە لە گۆرانی بەردەوامدا بوو. بێجگە لەوەش، وەک پۆش بۆیدەچێت کەوا دابەشبوونی کوردستان هیچ کاتێ بۆ نموونە لە دابەشبوونی پۆڵەندای سەدەی هەژدە نەچووە، چونکە ئەو خاک و زەوییانەی لەلایەن کوردەوە نیشتەجێ بوون هەرگیز لە یەکەیەکی سیاسیدا یەکگرتوو نەبوون کە ناوی کوردستان بووبێت (پۆش، 2003: 211) .
لە پێش دابەشکردنی کوردستان لەنێوان هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکەدا، سلێمانی یەکەم (1520 - 1566) توانی تا ڕادەیەک هەمووی یەکبخات لەژێر حوکمی خۆیدا و بەردەوام بوو لە داگیرکاریدا بەرەو ڕۆژهەڵات و بەتایبەتیی لە کوردستان و ئەرمینیا و ناوچەکانی دەوروبەری دەریاچەی واندا. ئەمەش بە شێوەیەکی بنەڕەتی بە هۆکاری ڕێگرتن بوو لە ئەگەری هەڵکوتانە سەری قزڵباش لە ئەنەدۆڵدا. هەروەها دەیویست ڕووباری فورات بکاتە سنوورێکی سرووشتیی نێوان خاکی قەڵەمڕەوی خۆی و سەفەوییەکاندا (ئەللوشە، 1983: 103) . سولەیمان تا ڕادەیەک ئەم کارەی ئەنجامدا لە ڕێگەی لەشکرکێشیی ئیراکەینەوە. لە ماوەی دووەم لەشکرکێشیدا لە ساڵانی 1548 - 1549دا، هەردوو شاری قارس و وانی گرت، کە دوو سەنگەر و قەڵای سەربازی بوون لەنێوان عوسمانی و سەفەوییەکاندا. سوڵتان سیاسەتی ئیستیمالەی istimalet پەیڕەوی کرد لە ناو خێڵە کوردەکاندا لە ماوەی جەنگیدا دژ بە سەفەوییەکان (واتە یان لەگەڵم بە یان لەدژم بە) . ئیبراهیم پاشا، لە زستانە هەواری خۆیەوە لە حەڵەب، پەیوەندی دەکات و بە دیبلۆماسییەتێکی چالاکەوە پەیامی هاوشێوە دەنێرێت بۆ هەوڵەکانی پێشتری ئیدریس. ئەو ژمارەیەک لە خێڵەکانی سنووری قەناعەت پێکردووە. کاربەدەستە عوسمانییەکان دەسەڵاتدار و خێڵە کوردەکانیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشاوە لە ڕێگەی دامەزراندنی هەلومەرجی پەیوەندیی باشترەوە لەگەڵ ئیمپراتۆرییەتدا ئەگەر بەراورد بکرێت لەگەڵ هەلومەرجەکانی کە لەگەڵ سەفەوییەکاندا هەبوون. تۆمارەکانی ڕووپێوی و ڕووماڵی ئیمپراتۆرییەت (Tapu ve Tahrir Defteri) ئەوە دەردەخەن کەوا عوسمانییەکان پێشینەی گرنگیدانیان بەوانە بووە کە بە پێلێنانی خۆیان حوکمڕانی دادپەروەرتر بوون لە حوکمڕانە سەفەوییەکانی پێش ئەمان. بەو پێیەی کەوا ئەمان هەندێ پیادەکردنی باج وەرگرتنی پڕ لە ستەمکارییان کۆتایی پێهێناوە، بۆ ئەوەی سیستەمێکی حوکمی درێژخایەن لە ئێراقدا دابڕێژن (مورفی، 1993: 243 - 244) 20.
لەشکرکێشیی سێیەمی سلێمانی یەکەم لە 1553 - 554دا بۆ بە هۆکاری کۆنترۆل کردنی تەواوی کوردستان لە پاش داگیرکردنی شارەزوور و بەڵقاس. ئەوجا بەدوایدا پەیماننامەی ئاشتیی ئەماسیا لەنێوان هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکەدا مۆرکرا. سەفەوییەکان دانیاننا بە دەسەڵاتی عوسمانییەکان بەسەر ئێراق و باکووری ئازەربایجان و کوردستاندا. دوابەدوای پەیماننامەکە سلێمانی یەکەم سیاسەتی ئیحتیوای پیادە کرد لە بەرانبەر سەفەوییەکاندا و دەیویست هەردوو هێزە ئیسلامییەکە دووربن لە جەنگێک کە هەردوو لایان وێران بکات لەکاتێکدا کە پورتوگالییەکان بوون بە هێزیکی زیاتر کارا و چالاک لە کەنداوی فارس و ئۆقیانووسی هندیدا. هەروەها کارێکی پراگماتی بوو بۆ سەفەوییەکان کە ئیمزا لەسەر پەیماننامەیەکی لەو چەشنە بکەن، بە ڕەچاو کردنی دەستباڵایی هێزی سەربازیی عوسمانی (عەللوش، 1983: 44) .
سوڵتان سەلیمی یەکەم بە سڵ و ئاگاییەکی زیاترەوە لە کورد نزیکدەبووە وە و مافی میراتگریی دا بە ژمارەیەکی دیاریکرا لە سەردارە کوردەکان. بەڵام سوڵتان سلێمانی یەکەم جیاواز بوو لە باوکی لە مەسەلەی سیاسەتیدا بەرانبەر بە کورد بە پێدانی سەربەخۆیی زیاتر بە بە حوکمڕانە ناوچەییەکان. بێجگە لە پۆلێنکردنەکەی سەلیمی یەکەم کە ئامەدی دابەشکردبووە سەر ژمارەیەک سەرنجەق (واتە ناوچە یان کەرت بە پابەندیی باج و سەربازییەوە) و هەروەها حکوومەتەکانیان (واتە حکوومەتی لۆکاڵی بە پلەیەکی بەرزی سەبەخۆییەوە) ، سلێمانیش هەشت سەرنجەقی تری بۆ زیادکرد. ئەوجا ئەودوای میرنشینە کوردییەکانی تری کردە بیست و هەشت یەکەی ئیدارییەوە وەک یورتلوک و ئوجاکلیک (واتە خاوەندارێتیی بنەماڵەیی یان کەرتی فیوداڵیی بە میرات بۆمانەوە) ، وەک لە فەرمانێکدا ڕاگەیەنراوە (واتە بڕیاری باڵای ئیمپراتۆری) . ئەمە بەخشراوە بە سەرۆک و دەسەڵاتدارە کوردەکان بە سەربەخۆیی یان ئۆتۆنۆمییەکی بەرفراوان و ئیمتیازی میراتگرییەوە لە باوکەوە بۆ کوڕ (بارکان، 1953 - 1954: 306 - 307) 21. لێرە بەدواوە، زۆربەی ناوچە کوردییەکان، بێجگە لە ئامەد، سەرلەنوی بە ئەیالەتی (ویلایەتی) نوێی وەک زولقەدر، ئەرزڕووم، مووسڵ، بەغدا، وان و شارەزوور. بێجگە لەوەش، زۆربەی سەرۆکە کوردەکان ئیمتیازی ئەوەیان پێدرا ڕاستەوخۆ بگەنە سوڵتان، بەتایبەتیی لە کاتەکانی شەڕ و ململانێ لەگەڵ سەفەوییەکاندا. سولەیمان زۆر پەرۆشی ئەوە بوو کە میرە کوردەکان بەهێز و تواناداربن چونکە وا دەیڕوانییە کوردستان کە بەربەستێکی بەهێز و قەڵایەکی ئاسنین بێت دژ بە ئاشوب و ئاژاوەگێڕیی شەیتان و دێوی بەدفەڕی ئێران (عەزیز ئەفەندی، 1985: 14) . سوڵتان دەیویست سەرکردایەتییەکی بەهێز دەستەبەر بکات لە ڕێگەی بەخشینی مافی میراتگری و زەمانەت کردنی ئەم گەورە و سەرۆکانەوە دژ بە دەستێوەردانی ڕکابەرانی تر و ئەمەش هۆکاری بەردەوامبوونی میرنشینە کوردییەکان بوو. هەروەها ئەم سیاسەتەشی وایکردبوو کە سەرۆکە کوردەکان زیاتر پشت بە سوڵتان ببەستن بۆ بەردەوامیدان بە پایە و شوێنیان. ئەوەی کە سلێمانی یەکەمی جیادەکردەوە لە سوڵتانی پێش خۆی ئەوە بوو کە بەتەنیا دەستپێوەگرتنی دڵگەرمیی ئایینیی گۆڕی بە ئاوێتەکردنی بنەماکانی باوەڕە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەت بە ئیتنیکی، زمانەوانی، کولتووری و ئایینییەوە (مورفی، 1993: 248) .
هەندێ لە خێڵە کوردەکان شوێن و ماوایان دەکەوتە نزیک سنووری هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکەوە و هەندی جاریش دەبوو بە دوو بەشەوە لەنێوانیاندا و ئەو خێڵانە زۆر کاریگەر بوون و سەرکردە هەرێمییەکانی عوسمانی و سەفەوی دەبوو ئەو مەسەلەیەیان ڕەچاو بکردیە و بایەخیان پێبدایە. ئەمانە وەک خێڵی مەحموودی لە نزیک خۆی و مەحموودییە، دونبوڵی لە دەوروپشتی خۆی، سوگمێند (سوکمەنئاباد) و شەنبۆ (یان شەنباوی) لە هەکاری لە ناو ئەو خێڵە دیارانەدا بوون. بۆ نموونە، شەنبۆکان نیمچە سەربەخۆ بوون و ناویان نەدەخرایە تۆمارەکانی باج سەندنەوە بەلای کەمەوە تا ناوەڕاستی سەدەی حەڤدەیەم سەرەڕای دڵسۆزی و ملکەچییان بۆ عوسمانییەکان (پۆش، 2003: 206) . خێڵی برادۆست دەستیان بەسەر هەرێمێکدا دەڕۆیشت لە ڕۆژهەلاتی هەکارییەوە بۆ گۆلی ورمێ و ساوجبڵاخ (سابڵاخ) . سوڵتان حسێنی بادینان، کە لەلایەن خێڵە کوردەکانی تر و سوڵتانە عوسمانییەکانەوە ڕێزی لێدەگیرا، یەکێکی تر بوو لە سەرۆک خێڵە بەهێزەکان کە قەڵەمڕەوی حوکمی لە ڕۆژاوای موکرییەوە دەیگرتەوە تا بەری ڕۆژاوای چاکانی زاگرۆس لە ئامێدی (پۆش، 2003: 206 - 207) . زیاتر بەرەوخوار بڕۆین بابانەکان و فیدراسیۆنی خێڵەکانیان لە ناوچەی شارەزوور و دەوروبەریدان. دواتر بابانەکان خاک و قەڵەمڕەوی خۆیانیان فراوانتر کرد تا نزیکی دەریاچەی ورمێ. حاجی شێخ بابانی سەرۆکیان هێند جێی هەڕەشە و مەترسی بوو بۆ سەفەوییەکان کەوا شاتەهماسپی ناچار کرد ساڵ 1540 هێزیکی سەربازیی بنێڕێتە سەری (شەرەف، 1860: 286) 22.
شەرەفخان هەندێ لە خێڵەکانی کورد پۆلێن دەکات وەک میرانی کوردی ئێران (ئومەرای ئەکرادی ئێران) ، چەشنی (پازوکی/ پازوگی، شێخ مەنسوور، چیکەنی/ چیگەنی، کەڵهوڕ و زەنگەنە) (شەرەف، 1860: 320 - 328) 23. سەفەوییەکان یان قزڵباش بوون یەن سەر بە ڕێبازێکی سۆفیگەریی نزیک بەوان بوون و سەرۆک و ڕابەرەکانیان دەگەیشتنە پلەوپایەی خان یان قورچی. پۆش وایبۆدەچێت کەوا ئەم خێڵانە دەکرێ وەک کوردی قزڵباش (ئەکرادی قزڵباش) ناوزەد بکرێن (پۆش، 2003: 210) . گەلێ لەم خێڵانە نێردران بۆ خوراسان لە سەردەمی حوکمی شاعەباسی یەکەمدا (1587 - 1587) . ئەگەر بەراروردی بکەین، دەبینین کەوا گرووپێکی دووەم لەوانە پێکدەهاتن کە بەزۆری ملکەچی و دڵسۆزیی خۆیان دەگۆڕی لەنێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکاندا. خێلە سونییەکانی ڕۆزکی، ئەردەڵان، سۆران، هەکاری، بابان، موکری، مەحموودی و یەزیدییەکانی دونبولی نیشتەجێ و دەسەڵاتداری سنووری نێوان عوسمانی و سەفەوی بوون. لە هەر شەڕ و پێکدادانێکی نێوان دوو ئیمپراتۆرییەتەکدا ئەوان دەیانتوانی هاوپەیمانیی خۆیان بگۆڕن لەبەر خاتری هێشنەوەی مافی سەربەخۆیی و میراتگرییان24. سەرهەڵدانی ناکۆکی و ململانێ لەسەر مەسەلەی سەرکردایەتی لە ناو خێڵێکی دیاریکراو و ئەندامانی بنەماڵەی حوکمڕاندا گەلێ جار ئەوەی لێدەکەوتەوە کە هانا ببەنە بەر عوسمانی یان سەفەوییەکان بۆ پاڵپشتی کردنیان لە ململانێکانیاندا.
لەکاتێکدا کە خێڵە کوردەکان گرنگ بوون بۆ هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکە بۆ هێشتنەوەی سنووری هاوبەشی هەردوو لا بەئارامی، ئەوە شار و شارۆچکەکانی نزیک سنوورەکان بایەخی سەربازی و ستراتیجییان زیاتر بوو. شوێنگەلێکی وەک بەدلیس و وان وەک کلیل و دەروازە بۆ ئازەربایجان لەقەڵەم دەدران لەلایەن فەرماندە عوسمانییەکانەوە25. خۆی و ورمێ لە دیوی سەفەوییەوە لە شارە گرنگ و پڕ وزەکان بوون بۆ هێشتنەوەی عوسمانییەکان لەبەر دەرگا. هەر لەو سۆنگەیەوە، بە زۆری خۆی دەبوو بە ئامانجی هاوپەیمانیی عوسمانی و کورد. ئەم شارانە و دەوروپشتیان لە ڕووی ستراتیجییەوە زۆر گرنگ بوون بۆ پەیبردن و هەڵسەنگاندنی هێز و توانای هەر لایەکیان، چ عوسمانی یان سەفەوی بووبێت. هەڵبەت بە بێ هاوکاری و هەماهەنگیی خێڵە کوردەکان و سەردار و سەرۆکانی چواردەوری ئەم شارانە مەحاڵ بوو ئەم شوێنانە بپارێزرین. خێڵە کوردەکانی سەر سنوور دەیانتوانی بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لایەنگرییان بگۆڕن لە هاوپەیمانییاندا. بێجگە لەوەش، هەردوو لا عوسمانییەکان و سەفەوییەکان دەیانویست خۆبپارێزن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ، بەڵکوو ئەوان شەڕی بەوەکالەتیان بەلاوە باشتر و پەسەندتر بوو. میرە کوردەکان و کۆنفیدراسیۆنی خێڵەکانیان ناوچە و قەڵەمڕەوی دەسەڵاتدارێکی تری کوردیان داگیر دەکرد لەژێر سایەی ئیمراتۆتی ڕکابەردا. هەندێ جاریش شەڕ و پێکدادانی نێوان خێڵە کوردەکانیان وەک پاساوی جەنگ بە مەبەستی داگیرکاریی نوێ26.
سەفەوییەکان لە کەناری باکووری ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی وان مابوونەوە تا جەنگەکانی 1548 و 1550 - 1553. پاس ئەوەی عوسمانییەکان وانیان خستە خاک و قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆرییەتەکەی خۆیان و کرا بە ویلایەتێک لەژێر حوکمی بەگلەربەگیدا (سینکلێر، 2009: 216 - 217) . سەرەڕای حوکمڕانیی عوسمانی لە واندا بەڵام بەگەکانی مەحموودی بە لایەنگر و دڵسۆزی سەفەوییەکان مانەوە تا ساڵی 1554، بە چەندین مانگ لە پێش ئەوەی کەوا پەیماننامەی ئەماسیا ئیمزا بکرێت لەنێوان هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکەدا27. پەیماننامەکە هەندێک سەقامگیریی دەستەبەر کرد بۆ ناوچەکە بەهۆی ڕێگرتن لە حوکمڕان و دەسەڵاتدارە کوردەکان کەوا ملکەچی و دڵسۆزیی خۆیان بگۆڕن. ئەمەش بناغەیەکی داڕشت بۆ پەیوەندیی درێژخایەن لەنێوان هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکەدا، کە لەم ماوەیەدا حاڵەتێکی ئەوتۆ نەبوو بۆ گۆڕینی لایەنداری لە ناو بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی کورددا. لەگەڵ ئەوەشدا سەفەوییەکان بەشدارییان دەکرد لە دانانی بەگەکانی مەحموودیدا و هەندێ لە ئەندامانی بنەماڵەی مەحموودی لە پلە و پۆستی سوپای سەفەویدا دامەزرابوون. (شەرەف، 1860: 302، 304 - 306) . حاڵەتی مەحموودی ئەوە پیشاندەدات کە دەسەڵاتی عوسمانی تەنیا بژاردە نەبووە بۆ سەرۆک و دەمڕاستانی کورد، کە ڕکابەریی نێوان هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکە وەک هەل و دەرفەتێک دەبینن بۆ چێکردنی ڕووبەرێکی سیاسی بۆ خۆیان. ئەوان هەر بە شێوەیەکی نەرێنی دەسەڵاتیان قبووڵ نەدەکرد بەڵکوو توانای دانووستانیشیان پاراستبوو.
کاتێ شاتەهماسپ (1524 - 1576) جێگەی شا ئیسماعیلی باوکی گرتەوە، دانینا بە مافی میراتگریی هەموو ئەو حوکمڕان و دەسەڵاتدارە کوردانەدا کە پەنایان بردبووە بەر دەرباری ئەو، بەدەگمەنیش ڕوویداوە کە دەسەڵاتدارێکی کورد لەناوببات تا بۆی نەسەلمایە کە لێی هەڵگەڕاوەتەوە و یاخی بووە. ئەو هاوکاریی کردوون بە یارمەتیی دارایی هەر کاتێ هۆکارێک بووبێتە مایەی لەدەستدانی ماڵ و مڵکیان. خاسییەتێکی جیاکەرەوەی سیاسەتی ئەو لە بەرانبەر کورددا ئەوەیە کەوا کوڕ و برای گەنجی میرەکانی لە دەرباری خۆیدا بەزۆری وەک بارمتە دەهێشتەوە بۆ مسۆگەر کردنی دڵسۆزیی خێزان و بنەماڵەکانیان و ڕاهێنان و مەشق پێکردنیان لەگەڵ میر و شازادەکانی بنەماڵەی خۆیدا (یاماگوچی، 2012: 114 - 121) . زۆرێک لەوانە لەسەر بنەمای هەستی خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ شا پەروەردە دەکران و دواتریش وەک حوکمڕانی دڵسۆز لە ناوچەکانی خۆیاندا دادەمەزران. ئەوجا حوکمڕانە دڵسۆزەکان بە ناونیشان و نازناوی وەک قورشی دادەمەزران، کە جۆرێکە لە بۆدیگاردی شاهانە. سەفەوییەکان پلەوپایەیەکیان درووستکردبوو بە ناوی ئەمیرولئومەرا یان میری میران (أمیر الأمراء، فەرماندەی گشتی) بۆ کوردستان و دەیاندا بەو میرە کوردانەی کە فەرماندار یان سەرکردەی سەرۆکەکانی تری کورد بوون28. هاوپەیمانییەکانی ژن و ژنخوازی لەنێوان دەسەڵاتدار و حوکمڕانە کوردەکان و خیزانی شاهانەی سەفەوی و هەروەها سەرکردەکانی قزڵباشیش ڕۆڵی خۆی بینیوە لە تێکەڵکردنی میرە کوردەکان لەگەڵ فیدراسیۆنی قزڵباشدا. وادیارە سیاسەتی شاتەهماسپ سەبارەت بە کورد بۆ ماوەیەکی کوورت ئامانجی خۆی پێکابێت چونکە هەندێ لە میرە کوردەکان دڵسۆزیی خۆیان بە لای عوسمانییەکاندا گۆڕی. لە لایەکی تریشەوە، میرە کوردەکان، سەرەڕای پەیوەندییان لەگەڵ شادا، هەرگیز لە پلەوپایەی بەرزدا دانەمەزران لە دەرباری تەهماسپدا کەوا قزڵباشی خێڵە تورکمانەکان کۆنترۆڵیان کردبوو. کەواتە دەبێ چاوەڕێی شاعەباس بکرێت (1578 - 1629) بۆ چاککردنی سیستەم و وەرگرتنی هەندێک لە دەستەبژێری کورد لە ناوچەرگەی ئیدارەدا29.
لە پاش مردنی شاتەهماسپ، ئێران کەوتە ناو بۆشایی دەسەڵاتەوە و عوسمانییەکان ویستیان ئەم هەلە بقۆزنەوە و لە قۆڵی ڕۆژهەڵاتیانەوە فراوانخوازی بکەن پاش زیاد لە دوو دەیەی ئارامی و سەقامگیری. پاشان بە پاساوی هێرش و هەڵکوتانەسەر شاری وان لەلایەن خێڵە کوردەکانی ئێرانەوە، لە ساڵی 1578دا عوسمانییەکان لەشکرکێشییەکی نوێیان کردە سەر ئێران و ئەمەش دوانزە ساڵی خایاند تا جەنگ کۆتایی هات (کوتوکئۆغڵوو، 1993: 18 - 22) 30. هەروەها عوسمانییەکان فەرمانێکیان نارد بۆ میر و ئاغا کوردەکان کە بچنە ناو خاک و وڵاتی سەفەوییەوە و شارەکانیان داگیر بکەن و گشت زەندیق و (مولحیدەکان) بکوژن تێیدا (ئوزونچارشلی، 3/ 57 - 58) . وەک باس دەکرێت، کەوا خوسرەو پاشای حاکمی وان خێلە کوردەکانی چەکدار کردووە و بەڵێنی مافی مڵکایەتیی زەویوزار و میراتگریی داوە بە میری هەکاری، لە حاڵەتێکدا ئەگەر ناوچەی سەڵماس بگرێت (ماتحی، 2014: 15) . دواتر هێزێکی هاوبەشی عوسمانی و کورد هێرشیان کردە سەر هێزەکانی قزڵباش لە تۆپراک قەڵای ورمێ و تەواوی ناوچەکەیان گرت. جەنگی بەوەکالەت لەنێوان هەردوو ئیمپراتۆرییەتدا لە ڕیگەی هێزە کوردییەکانەوە جێبەجێ دەکران، کەچی عوسمانییەکان بەردەوام نکووڵییان لە بەرپرسیارییەتیی ئەو کارانە دەکرد و سەرکۆنەی کوردیان دەکرد بۆ ئاژاوەگێڕی و ئاشوب لە ناوچەی سنووردا. دواجار لە ساڵی 1585دا، عوسمانییەکان تەبرێز و ڕووبەرێکی گەورەی بەرهەمهێنترین خاکی ئێرانیان گرت لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژاوای ئیمپراتۆرییەتدا. ئێرانییەکانیش هێرشێکی پێچەوانەیان ئەنجامدا لە پاش دەیە و نیوێکی دواتر و ئەم خاک و ناوچانەیان گرتەوە. ئەو شەڕ و ململانێیەی چەندین دەیە بەردەوام بوو لە نزیک ناوچە کوردییەکانەوە سەرچاوەکانی داهاتی گشت هەڵلووشی و بوو بەهۆی ناجێگیرییەکی ئابووریی هێجگار گەورە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئۆپەراسیۆنی ڕاگواستنی زۆرەملێی دانیستووان لە ئازەربایجان و شیروان (ماتحی، 2014: 19) 31. بە ڕەچاوکردنی لاوازبوونی سەفەوییەکان و باڵادەستیی سەربازیی عوسمانی، وادیارە ئەمی دواییان ستراتیجی سەربازیی خۆی بەچاکی ڕەچاو کردبێت. خێڵە کوردەکان ڕۆڵێکی چالاک و نکووڵی لێنەکراویان گێڕاوە لە نەخشەدانان و هەڵگیرسانی جەنگ و ئاڕاستەکەیدا. سەرۆکە کوردەکان و خێڵەکانیان کە پشتیووانییان لە عوسمانییەکان دەکرد بەرژەوەندییان هەبوو لەوەدا. بە پێی بۆچوونی مورفی بێت سەرۆکە کوردەکان و خێڵەکانیش مانۆڕ و جووڵەی تەواویان بەدەستەوە دەهات بۆ بەرگری کردن لە بەرژەوەندیی خۆیان لە بارودۆخێکی هەڵاواردوودا، بەتایبەتیی لە کاتی جەنگدا تەنانەت بۆ بەرفراوانکردنی کار و کاریگەریی سەربەخۆیان لە ناو ئەو دەوڵەتانەدا لەجیاتیی مانەوەیان وەک بەشدار و هاوکار ئەو ئەجێندا چەسپاوانەی کە لەلایەن ئاغا ئیمپراتۆرییەکانیانەوە داڕێژرابوو (مورفی، 2003: 151) .

$سەدەی حەڤدەهەم: لە بریکارەوە بۆ هاوبەشانی ئیمپراتۆرییەت$
لە ساڵی 1603دا، بۆ جارێکی تر خاکی ئێران بووە وە بە گۆڕەپانی جەنگ لەنێوان هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکەدا و ئەمەش بوو بەهۆی ئەوەی کە سەفەوییەکان تەبرێز بگرنەوە. شاعەباس و هاوشێوە عوسمانییەکەی سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603 - 1617) لەگەڵ ئەوانەی دوای ئەو هاتن جارێکی تر دڵسۆزیی خێڵەکانی سەر سنووریان گێڕایەوە. بەپێچەوانەی سەدەی شانزەهەمەوە، سەرەتا سیاسەتی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی سەبارەت بە کورد یەکبگرە و حوکم بکە بە تۆبزیی گۆڕا بۆ پەرت بکە و حوکم بکە divide et imprera) بەهۆی ڕکابەری لەگەڵ سەفەوییەکاندا بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئازەربایجان. لە هەمان کاتدا، خێڵەکان ئەم ڕکابەرییەیان وەک دەرفەتێک دەبینی کە سنووری ئاڵۆز و ناجێگیر، گۆڕینی هاوپەیمانێتییەکان و بایەخی ڕوو لە زیادی ستراتیجی هێنابوونییە.ئاراوە کەوا زێد و نیشتمانی ڕەسەن و بە میرات بۆماوەیان وا ئێستا بە دۆخی جەنگ و شەڕوشۆڕدا تێدەپەڕێت بۆ سەرلەنوێ دانووستان کردن لەسەری و جارێکیتر دیاریکردن و پێناسەکردنەوەی هەلومەرجی هەواداری و بریکاری و دڵسۆزی و سەربەخۆیی سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ هەردوو بەناو ئاغا و گەورەکانیان کە شا و سوڵتانن (مورفی، 2003: 152) .
سەرەڕای دۆخی ئۆتۆنۆمی و بە میرات مانەوەی حکوومەتە کوردییەکان، کاریگەرییان لەسەر سنوور هەر بە لۆکاڵی مایەوە و زۆر جێی ستایش و پێزانین نەبوو لەلایەن ناوەندی عوسمانییەوە بەهۆی پاسەوانی و بەرگری کردنیانەوە لە سنووری ڕۆژهەڵات. نە عوسمانییەکان و نە سەرۆکە کوردەکان و خێڵەکانیان بەدوای تەواوکردنی نێوانیاندا نەدەگەڕان. بەپێی بەڵگەنامە عوسمانییەکانی دامەزراندن و پێدانی پلەوپایە ئەو سەردەمە، میرنشینە کوردەکان (مەفرووزول قەلەم و مەقتووعول قەدەم - مفروض القلم ومقطوع القدم) بوون و ئەمەش دەستەواژەیەکە بە واتای دۆخی سەربەخۆیی و پابەند نەبوون بە باجدانەوە و سەردان نەکردندنی پشکنەران دەگەیەنێت (عەینی عەلی ئەفەندی، 1280/ 1863 - 1864: 30) . سەرۆک و دەمڕاستە کوردەکان بە هاوکاری کردنیان لەگەڵ عوسمانییەکان لە کاتی جەنگدا ئەو شکۆ و شانازییەی پێدەبەخشین کە هەوڵیان بۆ دەدا و هاوشانی کردبوون لەگەڵ بەرپرس و کاربەدەستە عوسمانییە ناوچەییە هاوەڵەکانیان. ئەوان چاوەڕوانی هێزی زیاتر و گەورەتر بوون لە ماوەی چالاکیی سەربازیدا لە ناوچەکانیان لەوەی کە هەبوو لە کاتەکانی نەبوونی ململانێدا. ئەوان لە ماوەی جەنگدا وەک چاوساغ و ڕێپیشاندەر خزمەتیان دەکرد. ئەوان کۆکەرەوەی زانیاری و بریکاری هەواڵگری بوون و پەیوەندییان درووستدەکرد لەنێوان عوسمانییەکان و هاوپەیمانە جۆراجۆرەکانی سەفەویدا (2003: 154- 5) . لە کاتەکانی قەیران لەگەڵ میرە جۆرجییەکاندا، بۆ نموونە، عوسمانییەکان بەزۆری پشتیان بە میرە کوردەکانی سەر سنووری ئازەربایجان و قەوقاز دەبەست بۆ ئەوەی زانیاریی متمانە پێکراویان بدەنێ. عوسمانییەکان باوەڕی ڕەهای خۆیان دەردەبڕی بە جێگیری و بەردەوامیی پەیوەندیی باشیان لەگەڵ دەسەڵاتدار و حوکمڕانە کوردەکاندا چونکە ئیمپراتۆرییەت پێویستی بە سەقامگیری و پێشبینی کردن بوو لە سنوورێکدا کەوا خەڵکەکەی بەئاسانی دڵسۆزیی خۆیان دەگۆڕن (فەرەیدوون ئەحمەد بەگ، 1858: 2/221.
عوسمانییەکان بە ئاستێک پشتیان بە سەرۆکە کوردەکان دەبەست کە وەک نوێنەری خۆیان دەیانناردن بۆ دانووستانی ئاشتی لەگەڵ سەفەوییەکاندا. بۆ نموونە، لە ساڵی 1604دا، جاغالئۆغلوو سینان پاشای فەرماندەی عوسمانی سولەیمان بەگی ڕاسپاردووە، کە سەرۆکێکی مەحموودی و حاکمی خۆشاب بوو، بۆ ئەوەی پێشنیازی ئاشتی بخاتە بەردەمی سەفەوییەکان و لەسەر ئەو مەسەلەیە گفتوگۆیدان لەگەڵ بکات (ئەسکەندەر بەگ، 1978: 857) . سەرۆکەکانی کۆنفیدراسیۆنی خێلەکیی مەحموودی توانای ڕۆڵبینینی ئەمە و کاری تریشیان هەبوو بەهۆی پەیوەندییەکانی هەردوو دیوی سنووریانەوە بە کەسایەتی و دەمڕاستانی هەمان خێڵ یان خێڵەکانی ترەوە. جارێکیان شا ئاگادار کراوەتەوە لە هاوپەیمانییەکی دژ بە سەفەوییەکان لە ناو کوردانی مەحموودیدا و ئەمیش دەسبەجێ هەنگاوی ناوە بۆ ڕاگواستنیان بۆ ئەو ناوچانەی سنوور کە چالاکیی سەربازیی تێدا کەمتر بووە. (ئەسکەندەر بەگ، 1978: 878) . حاڵەتی مەحموودییەکان ئەوە دەردەخات کەوا هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکە بەزۆری گرووپە خێڵەکییە نیمچە ملکەچ و دڵسۆزەکانیان کردووەتە ئامانج و هەولیانداوە بیانکەنە دۆست و بریکاری خۆیان. هەروەها هەوڵیانداوە ئەم گرووپانە وا لێبکەن ڕوو لە دوژمن وەرچەرخێنن و بە لای خۆیاندا ڕایانبکێشن. بۆ ئەم مەبەستەش شا عەباسی یەکەم حاڵەتی هەردوو گرووپی کورد و تورکمانە قزڵباشەکانی بە هاوسەنگی ڕاگرتووە و دەسبەرداری هیچ لایەکیان نەبووە بۆ بەرگری کردن لە سنوور (، 2003: 158 - 159) .
لە ماوەی سەدەی حەڤدەیەمدا، سەفەوییەکان وایان پێ باشتر بووە کە بە قوورسی دەست دابگرن لەسەر ئەو کەسانەی کە سەر خێڵە کوردەکانی ڕۆژاوای ئێرانن و هاوکارییان لەگەڵ ناکەن. شاعەباسی یەکەم تووشی کێشە و گرفت بووبووە وە لە مەسەلەی هەڵبژاردنی ئەوەی ئاخۆ بەکردەوە هاوسەنگی بکات لەنێوان کورد و تورکمانەکاندا یان گرووپە کوردە نیمچە ملکەچەڵان سەرکوت بکات. دواجار شا بژاردەی دووەمی هەڵبژارد لە مەسەلەی ئەمیر خانی سەرۆکی برادۆستدا، کە لە ڕۆخی ڕۆژاوای گۆلی ورمێ قەڵای دمدمی درووستکردبوو و لە شا یاخی بووبوو. لە پاش سێ مانگ گەمارۆدانی ئەو قەڵایە لەلایەن هێزەکانی سەفەوییەوە، لەنێوان نۆڤەمبەری 1609 و شوباتی 1610دا، ئەمیر خان قەڵاکەی ڕادەستکرد. لە کۆتاییدا، ئەوانەی کە خۆیان دا بەدەستەوە بێ هیچ جیاوازییەک و بە گۆترەکاری لەگەڵ ئەو یاخیبووانەدا سەریانبڕین کە تا دوا هەناسە چەکیان دانەنا (ئەسکەندەر بەگ، 1978: 998 - 1002) 32. پانزە ساڵ لە دوای کوشتارەکەی دمدم، شێر بەگی موکری بە هەمان شێوە ڕاپەڕی و بە هێزەکەیەوە دای بە سەر مەراغەدا و خەڵکەکەی تاڵان کرد. شا هێزێکی تۆڵەکردنەوەی ناردە سەر گەڤداڵی پایتەختەکەی، بەڵام شێر بەگ توانی خۆی دەرباز بکات و هەڵهات بۆ چیاکان (ئەسکەندەر بەگ، 1978: 1253) .
سەبارەت بەودوای ساڵانی سەدەی حەڤدە، سەفەوییەکان وایاندەبینی کە خاک و ناوچەکانی کورد نامۆ و پڕ لە ناپاکییە. بەڵام بەپێچەوانەی سەفەوییەکانەوە، عوسمانییەکان ستراتیجییەتێکی درێژخایەنیان گرتەبەر بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی و دڵسۆزیی خێڵەکان لە ڕێگەی پێدانی پلەوپایە و ئیمتیازاتەوە. ئامانجی ئەم سیاسەتە درووستکردنی هاوپەیمانیی بەهێز و پتەو و پشت بەخۆبەستوو لە ناوچە سنوورییەکاندا کە بتوانن کوتوپڕ وەڵامی هێرش و پەلامارەکان بدەنەوە کاتێ کە هێزەکانی عوسمانی لەو شوێنە نەبن. میر شەرەفی حوکمڕانی جەزیرە بە میرات، پلە و پێگەیەکی تایبەتیی درایە کە دەسەڵاتی بەرفراوانی بە سەر عەشیرەتەکاندا لە ماوەی جەنگەکانی عوسمانی - سەفەویدا لە سەرەتای سەدەی حەڤدەوە. عوسمانییەکان نەیاندەتوانی سەربکەون بە سەر هەڕەشە و مەترسیی سەفەوییەکاندا بەبێ هاوکاریی حوکمڕانە ناوخۆییەکانی وەک میر شەرەف. حوکمڕانە کوردەکان هێز و دەسەڵاتی زیاتریان بەدەستهێنا لە ڕێگەی بەکارهێنانی پلەوپایە نوێکانیانەوە تا ئاستی بەشداربوون لەگەڵ عوسمانییەکاندا بۆ خزمەتی مەبەستەکانیان (نەعیمە مستەفا ئەفەندی، 1281/ 1864 - 1865: 2/17) 33. بۆ نموونە، نەسووح پاشای والیی ئامەد، کە زاوای میر شەرەف پاشاش بوو ویستی کۆتایی بەو یاخیبوونە بێنێت کە ساڵی 1606 لە بەغدا بەرپابووبوو. میر شەرەف سەرنجی نەسووح پاشای گۆڕی کە لە پێش وەرزی لەشکرکێشییەکەیدا قەڵمڕەوی ناوچەکەی فراوان بکات و قەناعەتی پێکردووە کە هێرش بکاتە سەر قەڵا و قایمکارییەکانی کورد عەلی، کە سەرۆک خێڵی ئاشتی بووە. ئەوجا گەمارۆدانێکی درێژخایەنی ماوەی چوار مانگ سەلماندی کە بێئەنجامە و لەشکرکێشییەکەی بەرەی ئێراق دواخرا بۆ ساڵی داهاتوو.
هێزە خێڵەکییەکانی کورد بوون بە پێویستییەکی حاشاهەڵنەگر بۆ دابینکردنی هەندێ خزمەتگوزاریی بنەڕەتی لە بوارەکانی گواستنەوەی سەربازی و پشتیووانیی لۆجستیکی. هێڵەکانی دابینکردنی پێداویستیی سوپای عوسمانی درێژبوونەوە بۆ پشت مەنزیلخانەی ئیمپراتۆری (واتە وێستگەکانی پۆستە) ، کە ئەم تۆڕە تەنیا قۆرخ بوو بۆ ناوچەرگەی ویلایەتەکانی ئیمپراتۆرییەت و ئەم بەرفراوانبوونە بەهۆی هاوکاریی هێزە خێڵەکییەکانەوە بووە. بە پێی عەزیز ئەفەندی، هێزە کوردییەکان بریتی بوون لە هێزێکی سەربازی پێکهاتوو لە 50 - 60 هەزار سەرباز لەم ماوەیەدا35. پاش ئەوەی عوسمانییەکان لە ساڵی 1638دا بەغدایان گرتەوە، هانی خێڵەکان درا کەوا کایەی دەسەڵات و کاریگەرییان بەرفراوان بکەن و پەیوەندیی ئەمبەر و ئەوبەری سنوور درووست بکەن لەگەڵ خێڵە خزمەکانیان لە ناو خاک و قەڵەمڕەوی سەفەویدا (، 2003: 162 - 163) 35. زیاد لەوەش، لە نائامادەی فەرماندە یان پاشا عوسمانییەکاندا بۆ سەرکردایەتیی هێزەکانیان، فەرماندە خێڵەکییەکان ئەو ئەرکەیان لەئەستۆگرتووە لە کەرتەکانی خۆیاندا لە بەربڵاوترین سنووردا. لە ساڵی 1627دا، کاتێ کە چەندین بەرەی شەڕ لە قۆڵی ڕۆژهەڵات کرایەوە، سەرکردایەتیی شەڕەکە لە باشووری کوردستان سپێردرا بە میرە بەگی سەرۆکی کۆنفیدراڵییەتی موکری (کاتب چەلەبی، 1287/1870: 2 / 96 - 97) 36. لەم جۆرە حاڵەتانەدا، یاسا و ڕێسای باڵادەستیی ئاسایی بەشێوەیەکی کاتی پێچەوانە دەبووە وە و جیاکردنەوەی هەرەمی لەنێوان ئاغا و ژێردەستەدا ناڕوون و تەمومژاوی بوو. سەرەڕای ئەوەش، لەو ماوەیەدا عوسمانییەکان نەیاندەتوانی پشت بە خەزێنەی ناوەندی ببەستن وەک چۆن لە سەدەی شانزەدا ئەو کارەیان دەکرد. بەو پێیە، دەبوو خێڵە کوردەکان بەشدار بوونایە لە خەرج و تێچووی جەنگەکاندا بێجگە لە ئیمتیازاتی باج و سەرانەش. ئاوبەشی کردنی بەرپرسیارییەتی لەم چەشنە و سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی قوورسایی لە ماوەی جەنگدا دەرفەتی دا بە سەرۆکە کوردەکان بۆ سەرلەنوێ دیاریکردنەوەی ڕۆڵ و پێگەیان. ئەم میرانە پارێزبەندیی زیاتریان بەدەستهێنا دژ بە زیادەڕۆیی و پێشێلکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە زەویوزاریاندا و دەسەڵاتیکی ناوچەیی بەرفراوانی دەدانێ و سەرلەنوێ جەختکردنەوە و سەربەخۆیی درێژخایەنی ئەو زەوییانەی بە میرات بۆیان مابووە وە و بە هیی حکوومەت پۆلێن دەکران (، 2003: 167) .
پاش ئەوەی هەردوو لا ڕێککەوتن لەسەر مۆرکردنی ڕێککەوتننامەی زەهاو لە ساڵی 1639دا (کە لە مێژووی تورکیادا زیاتر بە ڕێککەوتننامەی قەسری شیرین دەناسرێت) و سەرلەنوێ جەختی کردەوە لەسەر ڕەگەزە سەرەکییەکانی پەیماننامەی ئەماسیا کە زیاد لە هەشتا ساڵ لەوەوپێش ئیمزاکرابوو، دەسەڵاتی عوسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ئەنەدۆڵدا وردەوردە تووشی خۆرکە هاتبوو37. ناوچە کوردییەکانی بەری ئێرانیش بەرەوڕووی هەما چارەنووس بووبووە وە کاتێ کە بنەماڵەی سەفەوی لاواز بوو و چیتر نەیتوانی بە هێز و گوڕی جارانەوە لەسەر پێی خۆی ڕابوەستێ لە ناوچەکەدا لە پش نیوەی دووەمی سەدەی حەڤدەدا و لە کۆتاییشدا، لە سەدەی هەژدەدا، جڵەوی کۆنترۆڵی لەدەستدا و ئێران داڕووخا و نوقمی بێسەروبەری و پاشاگەردانی بوو بەهۆی لاوازیی سیاسییەوە. شەڕ و ململانێی درێژخایەنی عوسمانی – سەفەوی لە کۆتاییدا دواجار ژینگەیەکی لەباری درووستکرد بۆ دۆخی سەربەخۆیی میرە کوردەکان کە بوون بە بەشێک لە ناوچەیەکی تەریک و دابڕاو، کە دواجار تا ڕادەیەک دەستیان لێبەردا وەک خۆی بمێنێتەوە و هیچکام لە دوو لایەنەکە نەیدەتوانی هەژموونی خۆی بە سەر کوردستاندا بسەپێنێت38. لەئەنجامی ئەوەدا، سەرۆک و دەسەڵاتدارە کوردەکان توانییان ئەم گرفت و قەیرانە لە بەرژەوەندیی خۆیان بقۆزنەوە.
عەزیز ئەفەندی وایبۆدەچێت کە ئەم جۆرە پاشەکشە و داڕووخانەی سنووری ڕۆژهەڵات هۆکاری گرنگی هەڵوێستی چاوچنۆکانە و بەردەوام دەستێوەردان بووە لە کاروباری خێزانیی ئیمارەتە کوردییەکاندا. ئەو وای باس دەکات کە دەستێوەردانی بەگلەربەگی لە مەسەلەی سەربەخۆیی بەگە کوردەکاندا بووە بە مایەی ئەم پاشەکشێیە. چونکە بەگلەربەگی بڕە پارەیەکی هێجگار زۆری لە بەگە کوردەکان کۆدەکردەوە سەرباری بەخشینیشیان لە پابەندییە داراییەکان. هەروەها عەزیز ئەفەندی وایبۆدەچێت، کەوا تاقە چارەسەری چاککردنی دۆخی سەربازی دەبوو ئیمتیازەکانی میراتی خاوەندارێتییان بدرایەتێ و بیانپاراستنایە لە داواکارییە داراییە نەبڕاوەکانی حکوومەتەکانی ویلایەتەکان. جا ئەو دەمە جەنگاوەرە کوردەکان جارێکی تر دەیانتوانی شمشێرە تیژەکانیان بەکاربێننەوە و چەندین سەرکەوتنی بەرچاو ئەنجام بدەن لەبریی تەخت و تاجی ئیمپراتۆری (عەزیز ئەفەندی، 1985: 14 - 17) 39.
دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی بەسەر ئامەددا تا دەهات بەرەو کزی دەچوو لە نیوەی دووەمی سەدەی حەڤدەیەمەوە، چونکە تەنیا نۆ سەرنجەقی ئاسایی مابووە وە لە کۆی ئەو هەژدە سەرنجەقەی کەوا لە سەدەی شانزەهەمدا تۆمار کرابوون. خێڵە کۆچەر و نیمچە کۆچەرەکان لە ویلایەتەکەدا هەروا بە پەراوێز مانەوە لە ناو پێکهاتەی سیاسیی میرنشینە کوردەکاندا. ئەم خێڵانە نەخرابوونە سەر هیچ یەکەیەکی کارگێڕی و پۆلێن کردنیان وەک سەرنجەق تەنیا بۆ مەبەستی باج و دارایی بوو چونکە بریکارەکانی باج وەرگرتنی عوسمانی دەیانویست باجی خۆیان وەربگرن پێش ئەوەی ئەوان گەشتی خۆیان دەست پێبکەن بەرەوە لەوەڕگە و پاوانەکانی هاوینەهەواریان40. بۆ ناوەڕاستی سەدەی هەژدە دانیشتووانی کۆچەری ویلایەتی ئامەد پتر کەمیانکرد. میرەکانی وەک بەدلیس، هەکاری، ئامێدی، بابان و سۆران پشتیان بە ڕەچەڵەکی خێڵەکی دەبەست و سەرچاوەی هێز و دەسەڵاتیان کۆنفێدراسیۆنی خێڵەکان بوو. هەندێک لە کۆنفێدراسیۆنانە، وەک حەیدەران و بۆز ئوڵووس لەبەریەک هەڵوەشانەوە. عوسمانییەکان پشتگیریی پێکهاتنی نوێی ئەم خێڵانەیان دەکرد بۆ ئەوەی لە هێزی سەربازیدا ناونووسیان بکەن لە ڕێگەی دابەشکردنی پارچە زەوی و لەوەڕگە بە سەریاندا (بەمانە دەگوترا زەویی تیمار و لە ئێستاشدا گەلێ گوند لە کوردستاندا هەن بە ناوی تیمارەوە - وەرگێڕ) . ئەم چەشنە دابەشکردنەوەی زەویوزارە بوو بە مایەی ناکۆکی و ململانێی زیاتر لە میرنشینەکانی هەکاری و بەدلیسدا. حوکمڕانە کوردەکانی ئەم میرنشینانە دەسەڵاتێکی سنوورداریان هەبوو بەسەر خێڵەکاندا و هەندێ جار لەلایەن سەرۆکەکانیانەوە تەحەدا دەکران. ئەم بارودۆخە ناچاری کردبوون شەرعییەتی خۆیان دابمەزرێنن و بە پشتیووانیی ئیمپراتۆرییەت داوای دەسەڵات بکەن و بەو پێیە پێویستیان بە سوڵتان بوو پشتگیریی لە حوکمیان بکات (فوکارۆ، 2012: 243) .
میرنشین و خێڵەکان بەردەوام لەلایەن گۆڕیندا بوون و هەندێ جاریش سنووری خۆیان فراوان دەکرد. لە دواییدا، سنوور وای لێهات کۆنترۆڵ کردنی یان پەڕینەوە لێی بۆ ناو خاکی عوسمانی یان سەفەوی زەحمەت بێت. ئەم دۆخەش ڕوون و ئاشکرا لە نەخشە جوگرافییەکانی جیهاننومای کاتب چەلەبیدا دەردەکەوێت لە سەدەی حەڤدەدا، کە وردەکاریی ئەنەدۆڵی تێدا شیکردووەتەوە بەڵام شوێنی کوردەستانی بە بەتاڵی جێهێشتووە هەرچەندە نووسەر خۆی زانیاریی هەبووە لەبارەی ناوچەکەوە و وەسفی شار و شارۆچکەکانی کردووە وەک وان، عادیلجەواز، بەدلیس، مووش، هەکاری، سیرت و ئامەد. جەزیرەشی وەک ناوەندی کوردستان پێناسە کردووە و جەختی لەسەر سوننەبوونی دانیشتووانی کورد کردووەتەوە (کاتب چەلەبی، 2007: 1/ 448 - 450) 41.
ئەولیا چەلەبی، گەڕیدەیەکی عوسماننی بووە و لە نیوەی دووەمی سەدەی حەڤدەیەمدا ماوەیەک بە کوردستاندا گەڕاوە و وردەکاریی زۆری خستووەتەڕوو لەبارەی جوگرافیا و سیاسەت و خەڵک و کولتووری ناوچەکە. کاتێ کە ئەو سەردانی کوردستانی کردووە هەندێ ئیدارەی جێگیری سیاسیی بینیوە و لە ماوەی سەردانەکەیدا تێبینیی کردووە کە نزیکەی هەموو میرنشینە کوردییەکان بنکەیان لە شارەکانی وەک بەدلیس، ئامێدی، جەزیرە، حەسنکێفا و جۆلەمێرگدایە42. ئەولی چەلەبی زۆربەی کاتی خۆی لە بەدلیسدا بەسەربردووە و بەو پێیە وەک بایەخدارترین میرنشین دەیخاتەڕوو لە ناو هەموو ئەوانیتردا. هەروەها هەندێ وردەکاری لەبارەی کوردستانی باشوورەوە باس دەکات، بەتایبەتیی ویلایەتی شارەزوور کە ناوەندەکەی کەرکووک بووە و سەرنجی داوە کە ئەم ویلایەتە هەژدە سەرنجەقی ئاسایی تێدایە و دوو ناوچەی تەواو سەربەخۆی کورد، کە گازییان و مێهرەڤان بوون. وەک ئەو باسی دەکات کە لە ماوەی جەنگ لەگەڵ ئێراندا، شارەزوور دەتوانێ سوپایەکی 30 هەزار کەسی ئامادە بکات. هەروەها ئیمارەتەکانی هەریر و ئەردەڵان و سۆرانیش دەخاتە سەر ئەو قەوارە کوردییە سەربەخۆیانەی لە لەژێر ڕکێفی ویلایەتی شارەزووردا بوون، بەڵام هیچ وردەکاری و شیکارییەک لەبارەیانەوە باس ناکات. هەڵبەت وا باس لە بادینان و ئامێدیی پایتەختی دەکات کە سەربەخۆترین و بەهێزترینی تەواوی میرنشینە کوردییەکانە. ئەم ئیمارەتە کراوە بە چەندین بەش و ناوچەوە و ئەو کەسانەی کە دادەنرێن بۆ حوکم کردنی ئەم کەرت ناوچانە لەلایەن ئەمیر سەید خانەوە دادەنرێن، نەک لەلایەن والیی بەغداوە. ئەمیر خۆیشی لە هێرشە سەربازییەکاندا دژ بە سەفەوییەکان بەشدار دەبوو بە لەشکرەکەوەیە کە لە 40 هەزار پیاوی جەنگاوەر پێکدەهات و لەپاڵ سوپای شارەزووردا دەوەستان و هەردوو سوپاکە پاسەوانی پێشەوەیان پێکدەهێنا44.

$سەدەکانی هەژدەیەم و نیوەی یەکەمی نۆزدەیەم: لە ئیمپراتۆرییەتەوە بۆ هاوپەیمانیی هەرێمی$
لە پەیماننامەی زەهاوی ساڵی 1639وە تا ساڵانی 1720کان شەڕ و ململانێیەکی گەورە لەنێوان عوسمانییەکان و سەفەوییەکاندا ڕووینەداوە. لە میانەی ئەم سەردەمەدا، عوسمانییەکان بەزۆری چاویان خستبووە سەر جەنگی بەڵکان و یاخیبوونەکان لە ناو ئیمپراتۆرییەتدا. ئەستەمبووڵ وەک عادەت داوای یارمەتیی هێزە کوردییەکانی کرد لە ماوەی یاخیبوونێکدا لە قەوقاز و ئازەربایجان یان ئێراق. بۆ نموونە، میری بادینان مامی نارد بۆ لای قوباد بەگ، لەگەڵ هێزیکی سەربازی کە پێکهاتبوو لە 16 هەزار جەنگاوەر، بۆچوونە پاڵ لەشکرکێشییەکی عوسمانی بۆ دامرکاندنەوەی ڕاپەڕینێک لە بەسرە لە ساڵی 1700دا (سەعدی، 2017: 83) .
سەفەوییەکان ماوەیەکی داڕووخانی ڕێژەییان بەخۆیانەوە بینی لەم سەردەمەدا. لە سەرەتای سەدەی هەژدەدا، پێش ئەوەی نادرشا (1736 - 1747) شوێنی شاکانی سەفەوی بگرێتەوە، کە بنەماڵەی ئەفشاریی دامەزراندووە، عوسمانییەکان ویستیان ڕۆژاوای ئێران داگیر بکەن. ئەوان دوڕی ئەحمەد ئەفەندییان ناردە ئێران بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سەربازیی سەفەوییەکان و پاش ئەوەی لە کۆتایی ساڵی 1721دا گەشتەکەی تەواوکرد، ڕاپۆرتێکی وردی ئامادەکرد لەسەر دەرباری سەفەوی و هێزە سەربازییەکانیان و کۆمەڵگە (دوڕی ئەحمەد ئەفەندی، 1820) . هەر کە سوڵتان ئەحمەدی سێیەم و سەرۆک وەزیرەکەی (سەدری ئەعزەم - و) ، داماد ئیبراهیم، ڕاپۆرتەکەیان خوێندەوە بڕیاریاندا کەوا کەشەکە گەییوە و لەبارە بۆ ڕاگەیاندنی جەنگ دژ بە ئێران. شەڕ لە سێ بەرەوە دەستی پێکرد: قەوقاز و ئازەربایجان و ئێراق. سوپای عوسمانی، بە فەرماندەیی ئەحمەد پاشای والی بەغدا، لە بەرەی ئێراقەوە پێشڕەویی کرد و کرماشانی داگیر کرد. بۆ فراوانکردنی زیاتری سنووری ڕۆژهەڵات، عوسمانییەکان پشتیان بە هێزە کوردییەکان بەستبوو بە فەرماندەیی خان ئەحمەد پاشای سەرکردەی ئیمارەتی بابان (زەکی، 1939: 54 - 55) . بەو پێیە، عوسمانییەکان توانییان لە تەمووزی 1731دا هەمەدان بگرن. پاش ئەوەی نادرشا ئەسفەهانی زەوتکرد و شای گۆڕی بە کوڕە ساوا تەمەن هەشت مانگەکەی لە ئابی 1732دا، داوای ئەو خاکەی کرد کە دەست عوسمانییەکان کەوتبوو و جاڕی جەنگی دا و لەشکری کردە سەر بەغدا، بەڵام عوسمانییەکان لەم دووەم جەنگەشدا سەرکەوتن (ڤاکانوڤیس سوبحی محەمەد ئەفەندی، 2007: 102 - 103، 188 - 192) .
لە ساڵی 1736دا، نادرشا تەخت و تاجی سەفەوییەکانی گرت و هێز و سیاسەتی خۆی چڕکردەوە بەرەو ڕۆژاوا و بە هەمان شێوەش بەرەو ڕۆژهەلاتی ئێران. لە سەرەتای حوکمیەوە تا کۆچی دوایی لە حوزێرانی ساڵی 1747دا، زنجیرەیەک جەنگی دژ بە عوسمانییەکان بەرپاکرد45. لە ماوەی ئەم جەنگانەدا، هەندێ لەو ناوچانەی کە سەر بە میرە کوردەکان بوون بۆ چەندین جار ئەمدەست و ئەودەستیان کرد. لە ناو ئەو ناوچانەدا، میرنشینی ئەردەڵان لەلایەن عوسمانییەکان و ئەفشارییەکانەوە لەوانیتر زیاتر داگیرکرا. لەپاڵ ئەم دوو دەوڵەتەدا ئیمارەتەکانی موکری و بابان و شارەزووریش ناوچەکانی ئەردەڵانییەکانیان داگیر کردووە (سەواقیب و موزەفەری، 1939 / 2015: 97 - 120) .
هەڵبەت عوسمانییەکان دەبێت پلانیان هەبووبێت بۆ مانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بۆ ماوەیەک، چونکە تۆماریان بۆ زەویوزارەکانی ئەردەڵان، کرماشان، ورمێ، مەهاباد، خۆی و ماکۆ ئامادەکردبوو لە کۆتایی 1720کاندا (ئوێزگودنلی، 2003: 87 - 93؛ ئوزونچارشلی، 1995: 4/ 180 - 182، 193) . عوسمانییەکان ئەردەڵان و کرماشان و هەمەدانیان وەک ئەیالەت ڕێکخستبوو. بەپێی ئەم ڕێکخستنە نوێیە، نەخشە دانرابوو بۆ ئەردەڵان کە وەک گەورەترین ویلایەت دابەش بکرێتە سەر حەوت ناوچەدا (لیوا یان سەرنجەق) 46. لەگەڵ ئەم پلان و تۆمارکردنەشدا، عوسمانییەکان بڕیاریاندا کە لە شوباتی 1732دا ڕێککەوتننامەیەکی ئاشتی لەگەڵ ئێراندا ئیمزا بکەن و لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کشانەوە، بە ئەردەڵانیشەوە (ئوزونچارشلی، 1995: 4 / 222) . لە ئەنجامی ئەوەشدا، هەرێمی کوردستان و مووسڵ بەر لێدانی یەک لە دوای یەکی لەشکرکێشییەکانی نادرشا کەوتن. بە ماوەیەکی کەم لەپێش کۆچی دوایی نادرشادا، ڕێککەوتننامەیەکی ئاشتی تەئکیدی لە سنووری ساڵی 1639 کردەوە لەنێوان عوسمانییەکان و ئەفشارییەکاندا. بەهەرحاڵ، ماوەکانی ئاشتی، بەگشتی بۆ ماوەی دوورودرێژ بەردەوام نەبوو (فەتاح و کاسۆ، 2009: 126) .
دەسبەجێ لە دوای تێرۆرکردنی نادرشا کەریم خانی زەند هاتە سەر تەخت و تا ئاستێکی بەرچاو ئێرانی ئارام و سەقامگیر کردەوە و پاشان لەشکرکێشییەکی دەستپێکرد و خاک و ناوچەکانی ئەردەڵانی کردە ئامانج لەپێش زستانی 1749دا. حەسەن عەلیی میری کورد خۆی بەباشی ئامادە نەکردبوو بۆیە ویستی کێشە و قەیرانەکە بە ڕێگەی دیبلۆماسی چارەسەر بکات، بەڵام نەیتوانی قەناعەت بە کەریم خان بکات و سەنەندەجی پایتەختی لەلایەن سوپای ئێرانەوە تاڵانکرا و سووتێنرا (پێڕی، 2006: 25، 102 - 103) . دەسەڵاتدار و سەرۆکە کوردەکان هەرگیز پلەوپایەیەکی باڵایان نەدرایە، وەک والی یان حاکمی گشتی، لە دابەشکردنی کارگێڕیی بنەماڵەی زەنددا. پلە و پۆستەکانی میراتگری دەبوو ڕەزامەندیی شاهانەی لەسەر بوایە و کەریم خانیش بە پێویستی نەدەزانی ڕەزامەندیی لەسەر حوکمڕانی ئەوانە دەرببڕێت کە لە ڕێگەی میراتگرییەوە دەسەڵات بداتەوە بەوانەی کە لە چاوەڕوانیدا ڕیزیان بەستبوو لەو ڕێگەیەوە بەریان بکەوێت و مڵکەکانیان بۆ بگوێزرێتەوە.
ڕکابەریی نێوان ئەردەڵان لە سایەی حوکمی زەندییەکاندا و میرنشینی بابان (کە لە ئێستادا سلێمانی و دەوروپشتەکەیەتی لە ئێراقدا) ، کە بەشێک بوو لە بەغدای عوسمانی، بەهانە و پاساوی دەستێوەردانی نوێی دابووە دەستەوە. هەردوو میرنشینەکە پەیوەندیی ڕۆژهەڵات - ڕۆژاوای نەریتیی کولتووری و خزمایەتییان لەنێواندا بوو کە بە سنووری باکوور - باشوور کرابوونە دوو لەتەوە لەنێوان دوو مەملەکەتدا کە بە فەرمی لەژێر حوکمی هەردوو زنجیرە بنەماڵەی عوسمانی و ئێرانیدا بوون (پێڕی، 2006: 103) . ناکۆکی و ڕکابەریی ئەردەڵان و بابان باڵ دەکێشێت بەسەر ڕوخساری سیاسیی کوردستاندا تاوەکوو چارەکی یەکەمی سەدەی نۆزدەیەم. بەو پێیە، ناوەندێتیی هێز و دەسەڵاتی کورد کەوتە ئەوەی زیاتر بەرەو باشووری دەریاچەی وان و باکووری ئێراق بچێت47. هاوشێوەی کۆتاییەکانی سەدەی شانزەهەم، عوسمانییەکان و ئێرانییەکان لە ڕێگەی ئەم دوو میرنشینەوە هەر ماوە نا ماوەیەک جەنگی بەوەکالەتیان هەڵدەگیرساند. لە سەرەتای شەڕ و ململانێدا، دەبوو حەسەن عەلی خان پاشەکشە بکات بۆ سنە لە بەرانبەر هێرشیکدا کە سەلیم پاشای حاکمی بابان ئەنجامی دابوو. سەرباری هاوکاریی هەردوو ئیمارەتی بابان و ئەردەڵان لەگەڵ ڕکابەری قاجاریدا دژ بە کەریم خان بەڵام سەرکەوتنی ئەم ڕکابەرە قاجارییە دەرفەتێکی بۆ نەهێشتنەوە لە ملکەچییان بەولاوە بۆ زەندییەکان. بابانییەکان تا دەهات زیاتر دەکەوتنە ژێر کاریگەریی میرە کوردە ئەردەڵانییەکانی مێمڵ و ڕکابەریان تا ساڵی 1774. دواجار، عومەر پاشای والیی بەغدا بڕیاریدا ئەم بارودۆخە پێچەوانە بکاتەوە و عوکمرانی میرنشینەکە بگۆڕێت بە کەسێکی تری هەمان بنەماڵە. هێزیکی هاوبەشی کورد و زەندییەکان هێرشیان کردە سەر بەگدا بۆ سەپاندنەوەی حوکمی ئێران لە میرنشینی باباندا بەڵام شکستیان هێنا و نەیانتوانی ئەم ئەرکە ئەنجام بدەن. بۆ ساڵی دواتر، کەریم خان لە دوو قۆڵەوە هێرشێکی تری دەستپێکرد، لە قۆڵی شەتتولعەرەب و خاکی بابانەوە. هیرشی سوپای زەند لە سێ لاوە بوو بەهۆی شکانی هێزەکانی عوسمانی و بابان. بەم جۆرە میرنشینی بابان گەڕایەوە سەر دۆخی جارانی (پێڕی، 2006: 75، 78 - 79) .
لە ماوەی ئەم سەردەمەدا، دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکان لە ئێراقی عوسمانیدا بووبوون بە نیمچە سەربەخۆ تا ئەو ڕادەیەی کەوا ئەو والییانەی لە ئەستەمبووڵەوە دەنێردران بۆ بەغدا و مووسڵ، هەر وەک سیمبۆڵێک دەمانەوە. لە ساڵانی 1750 تا 1831، زنجیرە بنەماڵەی مەملووکەکان (کە بە عەرەبی واتای کۆیلە یان سەر بە گەورە و ئاغاکان دەگەیەنێت) ، کە وەک کۆیلەی کریستیان لە چۆرجیاوە هێنرابوون و کرابوونە موسڵمان، حوکمی بەغدایان دەکرد و پاشان بەسرە و دواتریش کایەی دەسەڵات و کاریگەرییان مووسڵیشی گرتەوە (ئەمانە زیاتر بە منداڵی لە کەسوکاریان زەوت دەکران لەلایەن حوکمڕانە عوسمانییەکانەوە - و) . مەملووکەکان هاوپەیمانییەکی توندوتۆڵیان لەگەڵ بابانەکان بەستبوو، چونکە میرنشینی بابان پشکێکی بەرچاوی بودجەی بەغدای دابین دەکرد. لە ماوەی دەیەی یەکەمی سەدەی نۆزدەدا، ئیمارەتی بابان لەژێر حوکمی عەبدولڕەحمان پاشادا (لە 1789 تا 1813 حوکمی کردووە) زۆر بەهێزتر بووە لە حوکمڕانە مەملووکەکانی بەغدا و میرە کوردەکانی تری کوردستانی عوسمانی و تەنانەت نازناوی عەبدولڕەحمان پاشا بە مەلیک دانەر ڕۆیشتبوو لەسۆنگەی ڕۆڵیەوە لە دانانی سەرکردەکانی مەملووک بەسەر بەغداوە (لۆنگریگ، 1925: 226، 231 - 232) . هەروەها داواشی لە سوڵتان کردبوو کە ویلایەتی بەغدای پێ بسپێرێت و لە بەرانبەردا ئەمیش یاخیبوونی وەهابییەکانی لە ئێراقدا بۆ دادەمرکێنێتەوە و حوکم و دەسەڵاتی عوسمانی دەگێڕێتەوە بۆ حەڵەب، ئامەد، ڕەقە و هەندێ ویلایەت و ناوچەی تر کە یاخیبووان هێرشیان دەکردەسەر. بۆ ئەم مەبەستەش پێشنیازی کردبوو کە ساڵانە 30 هەزار قورۆش وەک باج بدات و ئەم بڕە پارەیەش لەوە زیاتر بوو کە مەملووکەکان دەیاندا48. عەبدولڕەحمان پاشا هێرشی کردە سەر بەغدا، کەرکووک، سنە و کۆیسنجەق و لەسەر حیسابی ئیمارەتە کوردەکانی تر سنووری ئیمارەتەکەی خۆی بەرەو باکوور و خۆرهەڵات فراوانکرد (ئەتماکا، 2013: 53) .
عەبدولڕەحمان پاشا سوودی لەو ڕکابەرییە بینی کە لەنێوان عوسمانییەکان و بنەماڵەی قاجاری تازە دەرکەوتوودا بوو لە ئێران و بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاریدەهێنا (1794 - 1925) . لە کاتی ناکۆکی و ململانێی لەگەڵ حوکمڕانە مەملووکەکاندا، داوای یارمەتی و هاوکاریی لە فەتح عەلی شای حاکمی دووەمی قاجاری کرد (1797 - 1834) . چونکە پاش ئەوەی شەڕێکی دژ بە عەلی پاشای والیی بەغدا دۆڕاند پەنای بردە بەر ئێران و فەتح عەلی شا بەگەرمی پێشوازیی لێکرد و دواتر فشاری خستە سەر عەلی پاشا کە جارێکی تر عەبدولڕەحمان دانێتەوە بە حوکمڕانی میرنشینی بابان49. فەتح عەلی شا لەجیاتیی ئەوەی شەڕ هەڵبگیرسێنێت و خاکی عوسمانی داگیر بکات، بڕیاری دا پەیوەندیی باش و توندوتۆڵ لەگەڵ میر بهێڵێتەوە بە مەبەستی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی بەغدا. لەولاشەوە پاشا ناکۆکیی سیاسیی نێوان هەردوو دەوڵەتی بۆ بەرژەوەندیی خۆی دەقۆستەوە و چەندین جار ملکەچی و دڵسۆزیی خۆی دەگۆڕی لەنێوان هەردوو هێزەکەدا بۆ مسۆگەر کردنی مانەوەی سیاسیی خۆی. عوسمانییەکان خاک و وڵاتی بابانیان (کە لە نامە و نووسراوکاریی فەرمیدا بە کوردستان ناویان دەبرد) بە دەروازەی ئێراق و ڕووبەری گەورەی زەوی و خاکی ئیمپراتۆرییەت دادەنا50. لێرەوە بابی عالی پێگەی عەبدولڕەحمانی بەوپەڕی هەستەوەر و ناسک دادەنا بۆ سەلامەتیی سنووری ڕۆژهەڵاتی ئیمپراتۆرییەت. بایەخدانی عوسمانییەکان بە عەبدولڕەحمان بەهۆی پەیوەندیی توندوتۆڵیەوە بووە بە شا و حاکمی ئێرانییەوە لە کرماشان.
هەڵبەت شاکانی قاجار بەردەوام دەستوەردانیان دەکرد لە کاروباری ناوخۆی کوردستانی عوسمانیدا تا ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم. ئەم جۆرە دەستێوەردانەش بەردەوام شەڕ و ناکۆکیی لێدەکەوتەوە لەنێوان ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و ئێراندا. دوو لەو شەڕ و ناکۆکییانە، کە یەکێکیان لە سەرەتای ساڵانی 1820کاندا و ئەوی تریان لە سەرەتای ساڵانی 1840کاندا، مۆرکردنی دوو ڕێککەوتننامەیان لێکەوتەوە لە ئەرزڕووم. یەکەم ڕێککەوتننامە لە ساڵی 1823دا ئیمزا کرا و وەک بەشێک لە ڕێککەوتننامەکە، ئێران ڕازیبوو کە دەستوەردان نەکات لە سیاسەتی کوردستانی عوسمانیدا. عوسمانییەکان نەیانویست حاکمی بابان بێتە ناو دانووستانەکانی ئاشتییەوە لەبەرئەوەی بابی عالی وایدادەنا کە بابانەکان ئەڵقەی پێکەوەبەستنەوەی نێوان دوو دەوڵەتن و پەیوەندییان بە جەنگەوە نییە. بەو پێیە، ڕاپۆرتەکە ئەوەی لەخۆگرتووە کە مەسەلەی ئیمارەتی بابان پێویستە لە هەلومەرجی ئاشتی دووربخرێتەوە51. ڕێککەوتننامەکە ئێرانی نەوەستاند لەوەی کەوا کاریگەریی خۆی پیادە بکات لە ڕێگەی میرەوە و ئەمەش سەریکێشایەوە بۆ ناکۆکی و ململانێی زیاتر کە دواجار بە پەیماننامەی دووەمی ئەرزڕووم کۆتاییهات لە سەرەتای ساڵی 1847دا. یەکێک لە بابەتە هەرە سەرەکییەکانی دانووستانەکە بارودۆخی سلێمانیی پایتەختی ئیمارەتی بابان و چەند ناوچەیەکی کوردیی سەر سنوور بوو. نوێنەری ئێران داوای هەندێ شوێن و ناوچەی دەکرد لە وان و بایەزید و سلێمانی. کاتێ کە عوسمانییەکان ئەم جۆرە داواکارییانەیان قبووڵ نەکرد، ئێران ئەو مەرجەی هێنایە پێشەوە کە پێکەوە کار بکەن بۆ دانانی حوکمڕانەکانی بابان و باج و پووشانە وەربگرن لە خێڵەکانی ئیمارەتەکە لەبری بەکارهێنانی هاوینەهەوارەکان لە بەری ئێراندا بۆ لەوەڕخۆریی ئاژەڵەکانیان. عوسمانییەکان تێکڕا هەموو ئەم داواکارییانەیان ڕەتکردەوە و بەپێچەوانەی ڕێککەوتننامەی پێشترەوە ئەمجارەیان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ دان بەوەدا بنرێت کەوا خاک و وڵاتی بابان بەشێک بێت لە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی (ئەتەش، 2013: 92؛ ئایکون، 1995: 39 - 41) . دوابەدوای پەیماننامەی 1847، عوسمانییەکان حاکمی بابانیان گۆڕی بە بەڕێوەبەرێکی نوێ کە هەڵبژاردەی خۆیان بوو. ئەمەش نەخشە و پلانی ئێرانی کۆتایی پێهێنا لە داواکردنی میرنشینەکەدا.

$ئەنجام:$
لەگەڵ مۆرکردنی پەیماننامەی ئەرزڕوومی ساڵی 1847دا هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و ئێران حوکمڕان و دەسەڵاتدارە کوردەکانیان لە پێگەکانی خۆیان لادا و خاک و ناوچەکانیان تێکەڵ بە ئیدارەی ناوەندی کرد. بۆ ئەم مەبەستەش، عوسمانییەکان جەنگێکی دە ساڵەیان هەڵگیرساند دژ بە سەردار و حوکمڕانە کوردەکان لە میرنشینەکانی بۆتان، سۆران، بابان، بادینان، هەکاری و موکس. لە کۆتاییدا عوسمانییەکان شکستیان پێهێنان و لە ناوەندەوە کەسانی کارگێڕییان بۆ ئەم ئیمارەتانە دامەزراند. دوو دەیە دواتر ئێرانیش شوێنپێی عوسمانییەکانی هەڵگرت و هەمان کاری جێبەجێ کرد و ئەنجام دوا ئەندامی بنەماڵەی ئەردەڵانی لە سنە دەرکرد. بێگومان لەگەڵ ئەوەشدا کە سنوورەکان دیاری کران و سیستەمیکی سیاسیی جێگرەوە لە کوردستاندا هاتە ئاراوە بەڵام خێڵە کوردەکان بەردەوام پەیوەندیی نزیک و توندوتۆڵیان هەبوو لەگەڵ برا و هاوخوێنەکانیان لەودیوی سنوورەوە52. هەروەها کوردە سونییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران بەردەوام لەژێر کاریگەریی پرۆپاگەندەی پان - ئیسلامیزمی عوسمانییەکاندا بوون لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا، لەکاتێکدا کە ئێران پەیوەندیی باشی هێشتەوە لەگەڵ خێڵەکان و ئاغاکانیان، کەوا سنوورە نوێکان دابەشی کردبوون (هەریس، 1896: 285 - 287) .
لە پاش ئیمزاکردنی پەیماننامەی دووەمی ئەرزڕووم، هەدوو لای عوسمانی و ئێران خۆیان بەدوور گرت لە هەر شەڕێکی گەورە و لێرە بەدواوە ئێران لە ڕووی سەربازی و ئایدیۆلۆجییەوە مایەی هەڕەشە و مەترسی نەبوو بۆ ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی. لەگەڵ ئەوەشدا، گرژی و توندوتیژییەکی کەم هەر بەردەوام بوو لە دەیەکانی دواتردا. کوردستان لە ڕووی سیاسییەوە هەر بە دابەشکراوی مایەوە بەهۆی جوگراگیاکەیەوە و ناوبەناو ناکۆکیی بچڕبچڕ بەرپا دەبوو بەهۆی خێڵە کوردەکان و گۆڕانکاریی بەردەوام لە ڕێکخستنەوەی کارگێڕی و سیاسیی ناوچە کوردییەکانی هەردوو دەوڵەتەکەدا. سنوورەکان لە گەلێ شوێندا هەروا بە گۆترەکاری درووستکرابوون و ناکۆکییە سنوورییەکان تەنیا دەسکارییەکی کەم و سووکیان لە کات و سەردەمەکانی دواتردا. خاک و ناوچەکانی کورد هەر بە ناوچەی دابڕاو مابوونەوە لەنێوان هەردوو دەوڵەتدا تا ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە کاتێ کە بۆ دواجار هێڵێکی سنوور کێشرایەوە بە یارمەتی و هاوکاریی کۆمیسیۆنێکی نێودەوڵەتی. سەرباری نیاز و مەبەستی عوسمانییەکان لەوەی کە سنووری ڕۆژهەڵات بکەنە ناوچەیەکی سنووری، بەڵام خاک و ناوچە کوردییەکان هەر بە ناوچەیەکی مۆلەقی پەڕینەوە و شەڕوشۆڕی ئیدارەی ئیمپراتۆری مایەوە و ناوچەیەکی ئاڵوگۆڕی ئابووری و کولتووری لەگەڵ ژینگەیەکی سرووشتیی سەختدا (فوکارۆ، 2012: 237) .
هەر لە هاتنی عوسمانی و سەفەوییەکانەوە بۆ کوردستان تا لەناوبردنی میرنشینە کوردەکان لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا، سەرۆک و سەردارانی کورد بەشێوەیەکی چالاک و کارا تێکەڵ بە سیاسەتەکانی ناوچەیی و ئەمبەر و ئەوبەری سنوور بووبوون. ئامرازەکانی دەسەڵاتە سیاسییەکان بەپێی کات و سەردەمەکان دەگۆڕان بەڵام بە شێوەیەکی بنەڕەتی بە هەمان ناوەرۆک مانەوە. هەندێ جار سەرۆکە کوردەکان کەمترین زەحمەت و سەرچاوەیان بەکاردەهێنا بۆ دەستەبەر کردنی زۆربەی دەسکەوتەکان و لە کات و ساتەکانی تردا، هەموو پیاوەکانی خۆیان و سامانیان تەرخان دەکرد ئەگەر سەرکەوتنی ئاشکرایان بەدی بکردایە لە شەڕ و ململانێدا. پێگە و هەڵکەوتەی جوگرافیی سوودبەخشیان گۆڕا بۆ هەڵکەوتەیەکی بێسوود لەنێوان هەردوو ڕێککەوتننامەکەی ئەرزڕوومدا. وەک ئەنجامێکی ئەم ڕێککەوتننامانە، عوسمانییەکان بۆ یەکەمجار دانیان بە ئێراندا نا وەک وڵات و میللەتێکی جیا لەودوای جیهانی ئیسلامی. ئەمەش وادەگەیەنێت کە عوسمانییەکان ئێرانیان یەکسان بەخۆیان دانا لە هەلومەرجی سەربەخۆییدا. ئەم وەرچەرخانە لە سیاسەتی عوسمانیدا جارێکی تر سیاسەتی عوسمانیی داڕشتەوە لە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێراندا. ئەمەش هەندێ دەرەنجامی هەمیشەیی لێکەوتەوە لەسەر قەوارە سیاسییەکانی کورد. لە کۆتاییدا، هەردوو دەوڵەت بڕیاریاندا پێکەوە دژ بە حوکمڕان و دەسەڵاتدارەکانی کورد بکەونە کار. تەنیا بەم هەماهەنگییە توانییان لەناوبردنی میرنشینە کوردییەکان بەدیبێنن.

سەرچاوە: کورد.. پەڕتووکی کامبریج بۆ مێژووی کورد
ئامادەکردنی: حەمید بۆزئەرسلان، جەنگیز گوینەش، وەلی یادرگی
چاپی یەکەم: 2021، لاپەڕە 45 - 72
چاپ و بڵاوکردنەوەی زانکۆی کامبریج – لەندەن
ناوی بابەت: دانووستانی هێزە سیاسییەکان لە سەرەتای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مۆدێرندا: میرنشینە کوردییەکان لەنێوان ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و بنەماڵە حوکمڕانەکانی ئێراندا (لە سەدەی شانزەوە بۆ سەدەی نۆزدە)
نووسینی: مەتين ئەتماکا
Negotiating Political Power in the Early Modern Middle East Kurdish Emirates between the Ottoman Empire and Iranian
Dynasties (Sixteenth to Nineteenth Centuries)
Metin Atmaca
Negotiating Political Power in the Early Modern Middle East
THE CAMBRIDGE HISTORY OF THE KURDS
Edited by:
HAMIT BOZARSLAN
Ecole des Hautes Etudes en Sciences Sociales
CENGIZ GUNES
The Open University
VELI YADIRGI
School of Oriental and African Studies, University of London.

مەتین ئەتماکا (بەکالۆريۆس، زانکۆی ئەنقەرە، 1999 ؛ ماجستێر، زانکۆی تەکساس لە ئۆستن، 2006؛ دکتۆرا، زانکۆی فرايبورگ، 2013) . پڕۆفیسۆری هاوکارە لە بەشی مێژووی زانکۆی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەنقەرە. زۆرێک لە وتاری مۆنۆگرافی و پێداچوونەوەی پەڕتووکی بڵاوکردووەتەوە لەسەر مێژووی عەرەبی عوسمانی و مایکرۆهیستۆری لەسەر توێژینەوەکانی عوسمانی، میرنشینە کوردییەکان و بە شێوەیەکی سەرەکی وێناکردنی کورد لە مێژووسازیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوکردووەتەوە لە گۆڤارە انستی و ئەکادیمییەکانی وەک توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست Middle Eastern Studies و تێڕوانینی تورکیا Insight Turkey و بیبلۆگرافیای ئۆکسفۆردی ئۆنڵاین Oxford Bibliographies Online و گۆڤاری مێژووی جیهان Journal of World History و دەوڵەت لە ناو دەوڵەتدا Ab Imperio وتوێژینەوە کوردییەکان. پەڕتووکێکی بە ناونیشانی هاوکاری کردن لە زاگرۆلۆجی و کوردۆلۆجیدا: نامە و نووسراوکاریی ڤی. ئێف. مینۆرسکی و سی. جەی. ئێدمۆندس (1928 – 1965) (بریڵ) لەگەڵ گینادی کوڕین لە داهاتوودا بڵاودەبێتەوە.
Contributions to Zagrology and Kurdology: V. F. Minorsky and C. J. Edmonds Correspondence (1928 - 1965) (Brill) .

$پەراوێز:$
1 بۆ گەیشتنی سەفەوییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ عوسمانییەکان، بڕوانە: عەللوش (1983) ، باک - گرامۆنت (1975: 68 - 88) و ماکڵاکڵان (2000: 401 - 403) .
2 من بەگ (بە تورکی بەی) و ئەمیر (بە کوردی میر، ئومەرا بۆ کۆی ئەمیر) م بەکارهێناوە.
لێرەدا میر و ئەمیریش وەک ئاماژەیەک هاتووە بۆ سەرۆک یان سەرکردەی بنەماڵە کوردە حوکمڕان و دەسەڵاتدارەکان. ئاغا (بە هەردوک کوردی و تورکی) لە دۆخ و سیاقی سیاسیی کورددا ئیشارەتە بۆ سەرۆکێکی خێڵەکی.
3 بەپێی پەڕتووکی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی، یەکەمجار تەنیا سێ سەرۆکی کورد نەگیرابوون، کە ئەوانیش: عەلی بەگی ساسۆن، ئەمیر شامحەمەدی شیروان (شیرڤی) و غازی قران (یوسف بەگیێ برادۆست (شەرەف، 1860: 191 - 193، 232، 297) . شەرەفخان لە شوێنێکی تری پەڕتووکەکەیدا باس لەوە دەکات کە تەنیا عەلی بەگ ئەمیر شامحەمەد نەگیرابوون (شەرەف، 1860: 411) .
4 سەرەڕای لەسەرەتادا گرتنی سەرۆکە کوردەکان لەلایەن شائیسماعیلەوە و سزادانی قوورسی هەندێ لە سەرۆکە کوردەکانی تر لەوانەی پاڵپشتیی عوسمانییەکانیان کردبوو، یاماگوچی باس لەوە دەکات کەوا جیاوازیی زۆر نەبووە لەنێوان هەردوو ئیمپراتۆرییەتەکەدا سەبارەت بە سیاسەتیان لە بەرانبەر کورددا، چونکە هەردوو لایان دانیان بە مافی میراتگریدا ناوە بۆ حوکمڕان و دەسەڵاتدارە کوردەکان (یاماگوچی، 2012: 110) .
5 TSMA (Topkapı Sarayı Müzesi Ar¸sivi) , e.8333 - 1, in Genç (2019: 307) .
واتە ئەرشیفی مۆزەخانەی کۆشکی تۆپقاپی
6 لەکاتێکدا کە ئەو بە کوردستاندا دەگەڕا، هەندێ جەردەی کورد ڕێگەیان پێگرتووە لەوانە هاوکاریی شایان دەکرد. ئەو بەوە ناوزەدی کربوون کە ئەوانە بوون کەوا کڵاوی قزڵباشیان لەسەرکردبوو. دەبێ ئیدریس زۆر تووڕە و نیگەران بووبێت لەم جەردەیی و ڕووتکردنەوەیە چونکە هیچ دەرفەتێکی بەزایە نەدەدا کە لەم بارەیەوە بنووسێت بۆ سوڵتان و پێدەچێ وەک بەشێک لە پرۆپاگەندە بەکاریهێنابێت لەکاتێکدا کەوا لە دژی سەفەوییەکان کاری دەکرد
. (TSMA, e. 8333/2, in Genç, 2019: 309 - 10)
7 Idris-i Bidlisi’s travel and outreach among the Kurdish emirates and tribes was not easy as he was constantly followed by the shah’s spies.
7 گەشتی ئیدریسی بەدلیسی و پەیوەندی کردنی بە میرنشین و خێڵە کوردەکانەوە کارێکی ئاسان نەبوو چونکە بەردەوام لەلایەن سیخوڕەکانی شاوە چاودێری دەکرا (ئیدریسی بەدلیسی، الحق المبین فی شرح ڕسالة الحق الیقین...
(İdris-i Bidlîsî, Hakku’l-Mubîn fi şerhirisaleti’l-hakki’l-yakîn, vr. 7b, in Genç, 2019: 309)
8 TSMA, e.8333- 1, in Genç (2019: 307) .
9 TSMA, e. 1019, in Genç (2019: 313) .
10 İdris - i Bidlîsî, Salīmshā hnā ma, 133a, in Markiewicz (2019: 127) . In Haydar Çelebi’s Ruznâme the date for the conquest of Amid’s fortress is recorded as 22 October 1515 (Ferîdûn Ahmed Bey, 1858: 1/470) .
لە ڕوزنامەی حەیدەر چەلەبیدا مێژووی گرتنی قەڵای ئامەد تۆمار کراوە کە 22ی ئۆکتۆبەری 1515یە...
11 بەگوێرەی ڕوزنامەکەی حەیدەر چەلەبی، نەجات گۆیونج مەزەندەی ئەوە دەکات کە ماردین لە ڕۆژێکی ئۆکتۆبەری 1515دا گیراوە (گۆیونج، 1991: 19) .
12 بێجگە لەمە، هەندێ کەسایەتی و توێژەری ئایینیی کورد کە بەدوای کار و پیشەدا گەڕاون لە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا. بۆ نموونە، لە ماوەی یەکەم دەیەی سەدەی شانزەهەمدا، کوردێکی مەقسوود بە یاوەریی مامی/ خاڵی وەک کرێگرتەیەکی عوسمانی چووە بۆ هەنگاریا. لە پاش مردنی مامی بڕیاریداوە لەگەڵ عەلی پاشادا بەشداریی حەملەیەکی سەربازیی تر بکات و دواتر لە سوڵتان داوای علوفەی کردووە (هەقی ئالیک یان کرێی سەربازی) . چیرۆکەکەی مەقسوود لە ئەرشیفی مۆزەخانەی کۆشکی تۆپقاپیدا ئەوە دەردەخات کەوا کوردەکان وا تەماشای ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییان کردووە لەو سەردەمەدا کە خاکێک بوو بۆ کار دۆزینەوە و پەیداکردنی بژێوی.
(TSMA, e. 753/42 (6062/1) , 7 Safer 918 (26 Nisan 1512)
13 ئوزوون حەسەن (1457 - 1478) ، سەرکردەیەکی زۆر دەرکەوتووی ئاق قۆینلوو بووە مەیلی بە لای بولدوقانی خێڵی ئێگیل و زیرکی خێڵی تەرجیلەوە بووە لەکاتێکدا کە هەڵوێستێکی زۆر دوژمنکارانەی بووە لەگەڵ ئەییووبییەکانی حەسنکێفا و مالکیشییەکانی چەمیشگەزەک (وودس، 1999: 91 - 92) .
14 بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی یەکەم پێکهاتەی ئیداری کە لەلایەن عوسمانییەکانەوە دامەزراوە لە ئامەد، بڕوانە گۆیونچ (1969) .
15 بەپێی ئەو ڕووپێوییە کادسترۆیەی لە 1518دا تەواو بووە، ئامەد، ماردین، عەرەبکیر، کیغڵ، خەرپووت، ئەرهانی، سێڤەرک، ڕوها (شانلی ئورفە) ، ئاقچەقەڵا، جەرمک، سنجار، چەمشگەزەک، بە ناوچە یان شارۆچکەی ئاسایی پۆلێن کراون. لەمانە تەنیا چەمشگەزەک وەک پایتەختێکی میراتیی بەرگێکی کورد وەرگیراوە چونکە ڕاستەوخۆ یارمەتیی سوپای عوسمانی داوە لە لەشکرکێشییەکەی سەر ئامەددا (TT.d.64, in Markiewicz, 2019: 130) .
16 هەرچەندە شەرەفخان ئەم قسە و باسەی لەسەر حوکمڕانانی ئامەد کردووە، بەڵام ئەمە یاسا و ڕێسایەک بووە کەوا زۆربەی بەگە کوردەکان پەیڕەوییان کردووە (شەرەف، 1860: 192) .
17 شەرەفخانی بەدلیسی جەختی لەسەر پابەندبوونی کورد کردووە بە سوننی و شافیعییەوە و بۆ ئەویش بوون بە ڕەعییەتێکی عوسمانی لە نزیکەوە لەگەڵ ئیسلامی سوننیدا پێناسە دەکرێت، بەتایبەتیی لە ناو حوکمڕانە کوردەکاندا (شەرەف، 1860: 14، 36؛ شەرەفەددین بەدلیسی، 2005: 36) .
18 ئەرشیفی سەرۆکایەتیی دەوڵەت - تۆمارە گرنگەکان ژمارە (32) ، مەرسوومەکانی ژمارە 168، 185، 514 و 543 (مارت - نۆڤەمبەر 1578) . پۆش وا باس دەکات کە نزیکەی حەفتا ساڵی خایاندووە بۆ ئەم بنەماڵەیەی بەدلیس بۆ ئەوەی حوکمیان دەستپێبکەنەوە (پۆش، 2003: 205 - 206) .
19 ئەسکەندەر بەگ، نووسەر ومێژوونووسێکی دەرباری شای ئێران بووە لە سەردەمی حوکمی شا عەباسی یەکەمدا، کە جەخت لە مەیلی خێڵە کوردەکان دەکاتەوە لە گۆڕینی لایەندا لە کاتی ململانێ لەگەڵ عوسمانییەکاندا (ئەسکەندەر بەگ، 1978: 865؛ میرزا شوکروڵڵا سەنەندەجی، 1366/ 1987: 96فف) . بەهۆی ئەم لایەن گۆڕینەوە، زۆرێک لە سەرچاوەکان سەرکۆنەیان دەکەن کە بێبارن. ئێرانییەکام لەم سەردەمەدا بەردەوام کوردیان بە شەیتان تەبیعەت، لاسار، بەدفەساڵ و ناپاک ناودەبرد (کێمپفەر، 1977: 88) .
20 بۆ کوورتە باسێکی میراتی عوسمانی لە ئێراق لە سەرەتای سەردەمی نوێدا، بڕوانە (1987: 17 - 29) .
21 ئەم مەرسوومە، کە ستراتیجی حوکمی عوسمانی بۆ کوردستان دادەنێت بۆ سێ سەدەی دواتر، بە هەمان شێوە دەچێتە وردەکاریی یاسا و ڕێسای میراتگری لە باوکەوە بۆ کوڕ و ئیمتیازە ئیدارییەکانیان (TSMA, e.11696) بۆ وەرگێڕانێکی ئینگلیزیی فەرمانەکە بڕوانە (ئوێزئۆغڵوو، 2004: 53 - 54) .
22 حاجی شێخ بابان لە مێژووی ڕووداوەکانی ئێران و لە مێژووی ڕووداوەکانی عوسمانیی حەسەن ڕووملوو (1931: 382 - 383) و لوتفی پاشا (1341/ 1925: 383.
23 یاماگوجی خێڵەکانی بانە و لوڕی بچووک دەتە سەر لیستەکە (یاماگوچی، 2012: 112) .
24 بێجگە لەم دوو تاقمە، یاماگوچی وایبۆدەچێت کە تاقمێکی سێیەمی دەسەڵاتدار و حوکمڕانە کوردەکان کە پێکهاتبوون لە حوکمڕان و میرەکانی دەوروبەری ئامەد و وردەوردە تێکەڵ بە سیستەمی کارگێڕیی عوسمانی بووبوون لە پاش درووستکردنی ویلایەتەکە لە ساڵی 1515دا. هەر کە ناوچەکانیان لە دەست سەفەوییەکان دەرهێنرا و مافی میراتگرییان بۆ سەلمێنرا، ئەم حوکمڕانانە دڵسۆزی و ملکەچیی خۆیان بۆ عوسمانییەکان دەربڕی (یاماگوچی، 2012: 111 - 113) .
25 BOA, A.DVN, I/52, in Posch (2003: 208) .
26 ئەردەڵانییەکان، کە ناوچەکانی خۆیان لە سنە و شارەزووردا فراوان کردبوو، نموونەی باشن بۆ ئەوەی کە چۆن عوسمانییەکان و سەفەوییەکان جەنگی بەوەکالەتیان بەرپاکردبوو دژ بە یەکتر و هەوڵیاندەدا سنووری ناوچەکانیان فراوان بکەن. ناوچەکانی ئەردەڵانییەکان دوو برا حوکمیان دەکرد کە (بیگە بەگ و سوهراب) بوون، یەکێکیان لە شارەزوور و ئەوی تریان لە سنە. لە ڕێگەی هەل وەرگرتن و قۆستنەوەی دۆخی ڕکابەری و ڕق لەنێوان ئەم دوو برایەدا لە نیوەی دووەمی سەدەی شانزەدا، عوسمانییەکان دەستیانگرت بە سەر شارەزووردا و سەفەوییەکانیش داوای ئەردەڵانیان دەکرد. سنووری نێوان هەردوو ئیمپراتۆرییەت بە ئەنجامی ئەو شەڕانە دیاری دەکرا کە لەنێوان ئەندامانی بنەماڵە یان خێزان لە سالەکانی دواتردا. وردەکاریی زیاتر لەسەر مێژووی ئەردەڵانییەکان لە سەدەی شانزەدا لە یاداشتەکانی مەئمووندایە، کە لە پارماکسزئۆغڵوو بڵاوکراوەتەوە (1973: 192 - 230 و 1 ئە - 45 بێ) .
27 لەبارەی تێڕوانینی عوسمانییەکانەوە بۆ پەیماننامەکە، بڕوانە شاهین (2013: 127 - 136) .
28 لەو کەسانەی کە بە ئەمیرولئومەرا دانران، خەلیل بەگی پازوکی لە دەورانی شائیسماعیلی یەکەمدا، ئەمیر شەرەف لە سەردەمی تەهماسبدا و شەرەفخانی بەدلیسی، دانەری پەڕتووکی مێژوویی شەرەفنامە، پاش ئەوەی شائیسماعیلی دووەم (1576 - 1577) هاتە سەر دەسەڵات (یاماگوچی، 2012: 118 - 119) .
29 عەلی خانی زەنگەنە، کە سەر بە خێڵی بەناوبانگی زەنگەنە بوو، گەیشتە پایەی سەرۆک وەزیر لە ماوەی حوکمی شا سولەیماندا (ماتهی، 1994: 77 - 98) .
30 هەروەها بڕوانە هەمان سەرچاوە (کوتوکئۆغڵوو، 1993: 53 - 82) بۆ باسوخواسێکی ورد لەبارەی جەنگەوە. جیۆڤانی میشێڵ، کونسوڵینیشتەجێی ڤینیسیا لە حەڵەب تا ساڵی 1587، ڕوون و ئاشکرا ڕایدەگەیەنێت کەوا عوسمانییەکان کە جەنگیان دژ بە ئێران جەنگیان بەرپا کردووە نەک لە بەر مەسەلەی ئاسایی باوەڕبووبێت بەڵکوو بەسانایی لەبەر فراوانکردنی سنووری خاکەکەیان بوو
(Bibliotecada Ajuda, Lisbon, 46 - 10 - X, ‘Relazione delle successi della Guerra fra il Turco e Persiano all anno 1577 al 1587’, fols. 299v - 300, in Matthee, 2014: 12) .
31 بۆ گفتوگۆ لەبارەی ڕەگەزەکانی ئایین لە جەنگەکاندا لەنێوان عوسمانییەکان و سەفەوییەکاندا، بڕوانە هێس (2013: 199 - 204) .
32 ئەدەبی کوردی دەوڵەمەندە لەبارەی شانۆکانی شەڕی دمدمەوە. کوردەکان وا مامەڵە لەگەڵ ئەم ململانێیەدا دەکەن وەک خەباتێک لە دژی دەسەڵاتی داگیرکەری بێگانە و گۆرانییە میللییەکانیان وا وێنای خەڵکە کوژراو و سەربڕاوەکە دەکەن وەک شەهید لە جەنگێکی پیرۆزدا (غەزا) (حەسنپوور، 1995: 404 - 405) . لەبارەی گۆرانییە میللییەکان و نۆتە مۆسییقییەکانیانەوە لەسەر ئەو شەڕە، بڕوانە جەلیلۆڤ (1967: 5 - 26، 37 - 39، 206) .
33 Topçular Kâtibi, Tevârîh-i Âl-i Osmân تەواریخی عالیی عوسمانی , fol. 241b -242b, 265a, Vienna: Österreichische Nationalbibliothek Ms, Mxt 130, in Murphey (2003: 162) .
34 عەزیز ئەفەندی تێبینیی ئەوە دەکات کە پاش ئەوەی حاکمی ویلایەتەکان دەستیان دایە گەندەڵی و کەوتنە پارە کێشانەوە لە بەگە کوردەکان، هێزەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووە وە بۆ تەنیا 600 یان 700 پیاو لە سەرەتای 1630دا (عەزیز ئەفەندی، 1985: 14 - 15) .
35 پێش ئەوەی بەغدا بە شێوەیەکی هەمیشەیی بکەوێتە ژێر کۆنترۆڵیانە، عوسمانییەکان ئەنەدۆڵی ڕۆژهەڵات و ویلایەتی مووسڵیان بەکاردەهێنا وەک مەڵبەندی جووڵەی سەربازی دژ بە سەفەوییەکان.
36 هەروەها عەزیز ئەفەندیش لە ڕاپۆرتەکەیدا ویستوویەتی سەرنجی سوڵتان ڕابکێشێت بۆ ئەو لەشکرکێشییەی بە فەرماندەیی بەگە کوردەکان ئەنجامدرا (عەزیز ئەفەندی، 1985: 14) .
37 بۆ وردەکاریی زیاتری ڕێککەوتننامەکە، بڕوانە نیعمە مستەفا ئەفەندی (1281/ 1864 - 1865: 3/ 406 - 410) .
38 ئەولیا چەلەبی، کە بە ناوچەکەدا گەڕاوە لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدەیەمدا، وەک قەڵایەکی قایم (سەددی سەدید) باس لە کوردستان دەکات (ئەولیا چەلەبی، 2005: 4/ 21ئە) .
39 عەزیز ئەفەندی ئەوەشی دەخاتەسەر کەوا عوسمانییەکان قەرزاری بە کوردەکان بوون بۆ ئەو خزمەتەی کە بە سنوورەکانیان کردووە. بەو پێیە ئەو وایبۆدەچێت کە پێچەونەی ئەو بڕیارە باڵا دادوەرییە، هیچ کەس بۆی نییە.داوای تاقە ئاقچەیەک یان دەنکە دانەوێڵەیەک بکات لە فەرماندە کوردەکان (عەزیز ئەفەندەی، 1985: 17) . بۆ ڕێکخستنی کارگێڕیی ویلایەتی ئامەد لە سەدەکانی شانزە و حەڤدەدا، بروانە ڤان بروونەسن (1988: 13 - 28) .
40 توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر ئابووریی سیاسیی کوردستان ئەوە دەخاتەڕوو کەوا لە ماوەی سەدەی حەڤدەیەمدا توانا و دەسەڵاتی بەگلەربەگی زیادی کرد و سەربەخۆیی حوکمڕانە کوردەکان لە ئامەد وردەوردە بەرەو داخوران دوچوو (یادرگی، 2017: 75 - 76) .
41 بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر تێگەیشتنی کاتب چەلەبی بۆ کوردستان، بڕوانە ئەتماکا (2018: 82 - 84) . هەروەها بروانە کاری داهاتووم (ئەتماکا، 2021) .
42 بۆ ناوەڕاستی سەدەی حەڤدە، نەعیمە وایبۆچووە کە خاک و وڵاتی کوردستان (مەمالیکی کوردستان) وەک هەرێم یان ناوچەیەک گەورەترە لەوەی کە ئەولیا چەلەبی وەسفی کردووە، بە خستنەسەری ئەرزڕووم و ڕوحا (ئورفە) . هەروەها ئەو دانیشتووانی کوردی سیواسیشی تۆمار کردووە (نەعیمە مستەفا ئەفەندی، 2007: 2/550، 899) .
43 وادیارە ئەولیا چەلەبی زیادەڕۆیی کردووە لە ژمارەی سەربازاندا، کە بێ بەڵگە جەختی لەسەر کردبووە وە (ئەولیا چەلەبی، 2005: 4/372 بێ) .
44 عەمادییە حوکمێکی لەڕادەبەدەری لە مەنلەکەتی کوردستاندا هەیە... لە ویلایەتەکەیدا مڵکایەتی و دەرەبەگایەتی نییە.ئەفسەر و فەرماندە نییە. چاودێر و پاسەوانی قەڵا یان سەرپەرشتیی حوکمڕانان نییە. هەر کەسە و خۆی پاشا و حوکمڕانی زەوی و خاکی خۆیەتی) ئەولیا چەلەبی، 2005: 4/377بێ) . وردەکاریی زیاتری ئیمارەتی بادینان دەستدەکەون لە سەعدی (2017) ، ئەلدەمەلوجی (1952) ، ئەلعەبباسی (1969) و ئەلعەززاوی (1949) .
45 لەبارەی ڕێککەوتننامەکانی جەنگ و ئاشتی لەنێوان ئەفشاری و عوسمانییەکان، بڕوانە تەکەر (1996: 16 - 37) و ئۆڵسن (2017) .
46 سنە (سەنەندەج) ، میهرەبان (مەریوان) ، ئەڤرومان (ئەورامان) ، جەڤانڕود (جوانڕۆ) ، بانێ (بانە) ، سەکیز (سەقز) و ئەفشار وەک لیوا ڕێکخرانەوە لەژێر ڕکێفی ویلایەتی ئەردەڵاندا
(Tahrir Defteri (TD) , no. 1066 (c. 1726 - 27) , in Özgüdenli, 2003: 90 - 2) .
47 لەبارەی سەرهەڵدان و ڕکابەریی بابانەکان لە کوردستان لە سەدەکانی هەژدە و نۆزدەدا، بڕوانە فەسڵی یەکەم لە ئەتماکا (2013) . لەبارەی بەرزونزمیی دەسەڵاتی سیاسییەوە لە ناو میرنشینە کوردییەکاندا، بڕوانە کاری داهاتووم (ئەتماکا، 2021) .
48 BOA, Hatt-ı Humayun (HAT) , 20880-F (17 Rebiülâhir 1225/22 April 1810) .
هێڵی هومایۆن (خەت) .... بۆ وەرگێڕانی ئینگلیزیی نامەکەی عەبدولڕەحمان پاشا بۆ سەرۆک وەزیران (سەدری ئەعزەم - و) یوسف پاشا، بڕوان ئەتماکا (2013: 55) .
49 BOA, HAT, 20880 - F.
50 ڕاپۆرتێک لەسەر عەبدولڕەحمان پاشا و خاک و ناوچەکانی بابان، کە لەلایەن عەلی پاشای والیی بەغداوە ئامادە کراوە، باس لەوە دەکات کە کوردستان (واتە بردنەوەی) ئێراق و ئێراق واتە بردنەوەی ئەنەدۆڵ.
BOA, HAT, 6671 - B (undated - probably May or June 1806) .
51 BOA, HAT, 37113 (29ی زیلحەججە 1239/25ی ئابی1824) . بۆ وردەکاریی زیاتر لەبارەی هەردوو ڕێککەوتننامەکەوە، بڕوانە ماستەرس (1991: 3 - 15) و ئاکیون (1995) .
52 بۆ سێنتراڵیزە کردنی ئیمارەتە کوردییەکان و ئەنجام و لێکەوتەکانی، بڕوانە ئەتماکا (2019: 519 - 539) .

بیبلۆگرافی Bibliography
Archival Sources سەرچاوە ئەرشیفییەکان
Cumhurba¸skanlıgı Devlet Ar¸sivleri Ba¸skanlıgı/Directorate of Presidential State Archive, Ankara and Istanbul (BOA, formerly Ba¸sbakanlık Osmanlı Ar¸sivi/Prime Ministry Ottoman Archive)
بەڕێوەبەرێتیی ئەرشیفی سەرۆکایەتیی دەوڵەت، ئەنقەرە و ئەستەمبووڵ (پێشتر ئەرشیفی عوسمانیی سەرۆکایەتیی وەزیران) .
Hatt-ı Humayun (HAT) هێڵی هومایۆن - خەت
Mühimme Defteri (MD) تۆمارە گرنگەکان
Topkapı Sarayı Müzesi Ar¸sivi, Istanbul (TSMA, Topkapı Palace Museum Archives) مۆزەخانەی ئەرشیفی کۆشکی تۆپقاپی
Primary Sourcesسەرچاوە سەرەتاییەکان
Aynı Ali Efendi (1280/1863 64) . Kavânîni Âli Osman der Hülâsai Mezâmini Defter-i Dîvân. Istanbul: Tasvîri Efkâr Matbaası.
قەوانینی عالیی عوسمانی دەر خولاسەی مەزامینی دەفتەری دیوان...
Aziz Efendi (1985) . Kanûnnâmei Sultânî Li ʿAzîz Efendi: Aziz Efendi’s Book of Sultanic Laws and Regulations: An Agenda for Reform by a Seventeenth Century Ottoman Statesman, ed. And trans. R. Murphey. Sources of Oriental Languages and Literatures 9. Cambridge, MA: Harvard University Press.
پەڕتووکی یاسا سوڵتانییەکان و ڕێکخستنیان: ئەجێندایەک بۆ چاکسازی لەلایەن پیاوێکی دەوڵەتی عوسمانیی سەدەی حەڤدەیەمەوە...
Dürri Ahmed Efendi (1820) . Sefâretnâmei Iran (Relation de Dourry Effendi ambassadeur de la Porte Ottomane près la cour de Perse) . Paris: C. Motte.
سەفارەتنامەی ئێران (پەیوەندیی دوڕی ئەفەندیی باڵوێزی بابی عالیی عوسمانی بە دەرباری فارسییەوە) ....
Eskandar Beg (1978) . History of Shah Abbas the Great (Tarıke ʿA lamaraye ʿAbbası) . Vol. 2, trans. R. M. Savory. Boulder, CO: Westview.
مێژووی شا عەباسی گەورە (تاریخی عالەم ئارای عەبباسی) ...
Evliyâ Çelebi (2005) . Evliyâ Çelebi Seyahatnâmesi, Vol. 4., ed. S. A. Kahraman and Y. D. Istanbul: Yapı Kredi Yayınları.
سیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی...
Ferîdûn Ahmed Bey ([1849] 1858) . Mün¸seâtü’sSelâtîn. 2 Vols. Istanbul: Takvîmhânei Âmire. مونشەئەتول سەڵاتین...
Harris, W. B. (1896) . Batum to Baghdad: Via Tiflis, Tabriz and Persian Kurdistan. London: W. Blackwood.
لە باتوومەوە بۆ بەغدا: بەسەر تەفلیس و تەبرێز و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا...
Hasan Rumlu (1931) . A Chronicle of the Early Safawıs Being the Ahsanu’tTawarıkh of Hasani Rumlu. Vol. 1, ed. and trans. C. Seddon. Baroda: Oriental Institute of Baroda.
مێژووی ڕووداوەکانی سەرەتای سەفەوییەکان وەک چۆن هاتووە لە ئەحسەنولتەواریخی حەسەنی ڕووملیدا...
İdrisi Bidlîsî (2001) . Selim Şahnâ me, شاهنامەی سەلیمed. H. Kırlangıç. Ankara: Kü ltü r Bakanlığ ı Yayınları.
Kâtib Çelebi (1287/1870) . Fezlekei Tevâ rih.فەزلەکەی تاریخ (فذلکة التاریخ) Vol. 2. Istanbul: Ceridei Havadis Matbaası.
Kâtib Çelebi (2007) . Cihannüma. جیهاننوماVol. 1., ed. F. Sarıcao˘glu. Ankara: Türk Tarih Kurumu Yayınları.
Lütfi Pa¸sa (1341/1925) . Tevarihi Al-i Osman, تارتخی عالیی عوسمان ed. A. Bey and M. Serhan Tay¸si. Istanbul: Matbaai Amire.
Mirza Shukrullah Sanandaji (Fakhr alKuttab) (1366/1987) . Tuhfahi nasiri dar tarikh va jugrafiyayi Kurdistan, ed. H. A. Tabibi. Tehran.
توحفەیی ناسری دەر تاریخ و جوگرافیایی کوردستان...
Naʿîmâ Mustafa Efendi (1281/1864 65) . Târihi Naʿîmâ تاریخی نەعیمە. Vols 2 3. Istanbul: Matbaaı Âmire.
Naʿîmâ Mustafa Efendi (2007) . Târihi Naʿîmâ. Vol. 2, ed. M. I · p¸sirli. Ankara: Türk Tarih Kurumu Yayınları.بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی مێژوویی تورکی
Parmaksızoglu (1973) . Kuzey Irak’ta Osmanlı Hakimiyetinin Kurulu¸su ve Memun Bey’in Hatıraları. Belleten, 37 (146) , 192 230 and 1a 45b.
سەپاندنی هەژموونی عوسمانی بەسەر باکووری ئێراقدا و یاداشتەکانی مەئموون بەگ...
Scheref (1860) . Scherefnameh ou Histoire des Kourdes. Vol. 1, ed. and trans. V. Véliaminof Zernof. St. Petersburg: Académie Impériale des Sciences. شەرەفنامە یان مێژووی نەتەوەی کورد...
Sharaf alDîn Bitlîsî (2005) . The Sharafnâma or the History of the Kurdish Nation. Vol. 1, ed. and trans. M. R. Izady. Costa Mesa, CA: Mazda Publishers. شەرەفنامە یان مێژووی نەتەوەی کورد...
Vak’anüvis Subhî Mehmed Efendi (2007) . Subhî Tarihi, سوبحی تاریخی ed. M. Aydıner. Istanbul: Kitabevi Yayınları.
Secondary Sourcesسەرچاوە لاوەکییەکان
al ʿAbbâsî (1969) . Imârat Bahdinan al ʿAbbâsiyya. Mosul.
إمارة بهدینان العباسیة...
Allouche, A. (1983) . The Origins and Development of the Ottoman Safavid Conflict, 906 962/1500 1555. Berlin: Klaus Schwarz Verlag.
ڕەگ و پەرەسە ندنی شەڕ و ململانێی عوسمانی - سەفەوی....
Ate¸s, S. (2013) . Ottoman Iranian Borderlands: Making a Boundary, 1843 1914. New York: Cambridge University Press.
ناوچە سنوورییەکانی عوسمانی و ئێران: داڕشتنی سنوور 1843 - 1914...
Atmaca, M. (2013) . Politics of alliance and rivalry on the Ottoman Iranian frontier: The Babans (1500 1851) . Unpublished PhD thesis, Albert Ludwig University of Freiburg.
سیاسەتی هاوپەیمانی و ڕکابەری لەسەر سنووری عوسمانی - ئێران. بابانەکان (1500 - 1851) . تێزێکی دکتۆرای بڵاونەکراوە...
Atmaca, M. (2018) . Change and continuity in the perception of the Kurdish lands in European and Ottoman sources. The Journal of Mesopotamian Studies, 3 (1) , 77 93.
گۆڕانکاری و بەردەوامی لە تێگەیشتنی ناوچە کوردییەکان لە سەرچاوە ئەوروپی و عوسمانییەکاندا...
Atmaca, M. (2019) . Resistance to centralization in the Ottoman periphery: The Kurdish Baban and Bohtan emirates. Middle Eastern Studies, 55 (4) , 519 39.
بەرهەڵستیی بەناوەندی کردنی ناوچە پەڕ و چێوەکانیدەوڵەتی عوسمانی: میرنشینە کوردییەکانی بابان و بۆتان....
Atmaca, M. (2021) . ‘Land of the Kurds’ or ‘Land of the Rocks’? Changing perceptions of Kurdistan in European and Ottoman sources. In F. M. Göçek and A. Alemdaroglu (eds) , Kurds in Dark Times: New Insights on Race/Ethnicity, Violence, and Resistance (pp. 10 30) . Syracuse, NY: Syracuse University Press.
خاک و وڵاتی کوردەکان یان خاک و وڵاتی بەردەڵان؟ گۆڕانی تێگەیشتن لەبارەی کوردستانەوە لە سەرچاوە ئەوروپی و عوسمانییەکاندا... لە پەڕتووکی.. کورد لە ڕۆژگارە تاریکەکاندا: ڕۆشنایی نوێ لەسەر ڕەگەز/ ئیتنیک، توندوتیژی و بەرگری...
Aykun, I. (1995) . Erzurum Konferansı (1823 1847) ve Osmanlı İran Hudut Antla¸sması. Unpublished PhD thesis, Atatürk University.
کۆنفرانسی ئەرزڕووم (1823 - 1847) و پەیماننامەی سنووری عوسمانلی – ئێران. تێزێکی دکتۆرای بلاونەکراوە...
Al ʿAzzâwî (1949) . Tarikh al ʿIrâq bayn Ihtilâlayn. Vol. 4. Baghdad: Sharikat al Tijâra wal Tibâʿa al Mahduda.
العزاوی (عباس) ، تأتیخ العراق بین إحتلالین...
Bacqué Grammont, J. L. (1975) . Etudes turcoSafavides, I. Notes sur le blocus du commere Iranien par Selim 1er. Turcica, 6, 68 88.
توێژینەوەکانی تورکی - سەفەوی، تێبینی لەسەر سەپاندنی ئابڵووقەی سەر ئێران لە سەردەمی سەلیمی یەکەمدا...
Barkan, Ö. L. (1953 1954) . H. 933 934 (M. 1527 1528) Malî Yılına Ait Bir Bütçe Örne˘gi. Istanbul Üniversitesi Iktisat Fakültesi Mecmuası, 14 (5) , 251 329. نموونە لەسەر بودجەی ساڵی دارایی (کۆمەڵەی فاکوڵتیی ئابووریی زانکۆی ئەستەمبووڵ) ...
Barthold, W. (1984) . A Historical Geography of Iran, trans. S. Soucek. Princeton, NJ: Princeton University Press.جوگرافیای مێژوویی ئێران...
al Damalûjî (1952) . lmârat Bahdinan al Kurdiyya aw Imârat al ʿImâdiyya. Mosul: al Ittihâd al Jadîda.
إمارة بهدینان الکردیة أو إمارة العمادیة...
Dzhalilov, O. D. (1967) . Kurdskiy geroicheskiy epos ‘Zlatorukiy Khan’. Moscow.خانی لەپ زێڕین داستانی قارەمانێتیی کورد...
Fattah, H. M. and Caso, F. (2009) . A Brief History of Iraq. New York: Infobase Publishing. کوورتە مێژوویەکی ئێراق...
Fuccaro, N. (2012) . The Ottoman frontier in Kurdistan in the sixteenth and seventeenth centuries. In C. Woodhead (ed.) , The Ottoman World (pp. 237 250) . London: Routledge.
سنووری عوسمانی لە کوردستاندا لە سەدەکانی شانزە و حەڤدەدا... لە پەڕتووکی.. جیهانی عوسمانی....
Genç, V. (2019) . Acem’den Rum’a Bir Bürokrat ve Tarihçi: Idris i Bidlîsî (1457 1520) . Ankara: Türk Tarih Kurumu Yayınları.
بیرۆکرات و مێژوونووسی فارس و ڕۆم (عوسمانی - و) : ئیدریسی بەدلیسی (1457 - 1520) ... لە بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی مێژوویی تورکی...
Göyünç, N. (1969) . Diyarbekir Beylerbeyiligi’nin Ilk Idari Taksimatı. IÜ Edebiyat Fakültesi Tarih Dergisi, 13, 23 34.
بەگلەربەگیی ئامەد و دابەشکردنی کارگێڕیی یەکەم (گۆڤاری کۆڵێجی ئادابی زانکۆی IU بۆ مێژوو) .
Göyünç, N. (1991) . XVI. Yüzyılda Mardin Sancağı. Ankara: Türk Tarih Kurumu Yayınları. سەرنجەقی ماردین لە سەدەی نۆزدەدا... (گۆڤاری کۆمەڵەی مێژووی تورکی) ...
Hassanpour, A. (1995) . Dimdim. Encyclopaedia Iranica, 7, Fasc. 4, 404 5.
Hess, M. R. (2013) . Schreiben des Antagonismus: Dimensionen des osmanischsafavidischen Konfliktes in Staatskorrespondenz um 1600. Aachen: Shaker.
Kaempfer, E. (1977) . Am Hofe des persischen Grosskönigs 1684 1685, ed. and trans. W. Hinz. Tübingen: H. Erdmann.
Kütüko˘glu, B. (1993) . Osmanlı Iran Siyasi Münasebetleri (1578 1612) . Istanbul: Istanbul Fetih Cemiyeti. بۆنە سیاسییەکانی عوسمانلی ئێران...
Longrigg, S. (1925) . Four Centuries of Modern Iraq. Oxford: Oxford University Press.چوار سەدە لە مێژووی نوێی ئێراق...
Markiewicz, C. (2019) . The Crisis of Kingship in Late Medieval Islam: Persian Emigres and the Making of Ottoman Sovereignty. Cambridge: Cambridge University Press.
قەیرانی مەلەکییەت لە دوادوایی سەدەکانی ناوەڕاستی ئیسلامدا: پەنابەرەکانی ئێران و درووستبوونی دەسەڵاتی ئیسلامی...
Masters, B. (1991) . The treaties of Erzurum (1823 and 1847) and the changing status of Iranians in the Ottoman Empire. Iranian Studies, 24 (1) , 3 15.
پەیماننامەکانی ئەرزڕووم (1823 و 1847) و گۆڕانی بارودۆخی ئێرانییەکان لە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا...
Matthee, R. (1994) . Administrative stability and change in late 17th century Iran: The case of Shaykh ʿAli Khan Zanganah (1669 1689) . International Journal of Middle East Studies, 26 (1) , 77 98.
سەقامگیری و گۆڕانی ئیداری لە کۆتاییەکانی سەدەی حەڤدەی ئێراندا: مەسەلەی شێخ عەلی خانی زەنگەنە (1669 - 1689) .
Matthee, R. (2014) . The Ottoman Safavid War of 986 998/1578 1590: Motive and Causes.International Journal of Turkish Studies, 20 (1 2) , 1 20.
جەنگی عوسمانی - سەفەوی (1578 - 1590) : پاڵنەر و هۆکارەکان...
McLachlan, K. (2000) . Boundaries with the Ottoman Empire. Encyclopaedia Iranica, 4, Fasc. 4, 401 403.
سنوورەکان لەگەڵ ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا...
Murphey, R. (1987) . The Ottoman centuries in Iraq: Legacy or aftermath? A survey study of Mesopotamian hydrology and Ottoman irrigation projects. Journal of Turkish Studies, 11, 17 29.
سەدەکانی عوسمانی لە ئێراقدا: میراتی یان پاش کارەسات؟ لێکۆڵینەوەیەکی ڕووپێویی هایردرۆلۆجی لە میسۆپۆتامیادا و پرۆژەکانی ئاودێریی عوسمانی...
Murphey, R. (1993) . Süleyman’s eastern policy. In H. Inalcık and C. Kafadar (eds) , Süleymân the Second and His Time (pp. 229 48) . Istanbul: ISIS.
سیاسەتی سولەیمان لە ڕۆژهەڵاتدا.. لە پەڕتووکی.. سلێمانی دووەم و سەردەمەکەی..
Murphey, R. (2003) . The resumption of Ottoman Safavid border conflict,
1603 - 1638: Effects of border destabilization on the evolution of state - tribe
relations. In I. Schneider (ed.) , Mitteilungen des SFB ‘Differenz und
Integration’ 5: Militär und Staatlichkeit (pp. 151 – 70) . Halle/Saale:
Orientwissenschaftliches Zentrum der Martin- Luther - Universtät Halle -
Wittenberg.
دەستپێکردنەوەی شەڕ و ململانێی سنووری عوسمانی - سەفەوی، 1603 - 1638: کاریگەرییەکانی ناسەقامگیریی سنوور لەسەر پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی دەوڵەت و خێڵ.. لە پەڕتووکی.. نامەکانی جیاوازی و تەواوکاریی سوپا و دەوڵەت (سەنتەری مارتن لووسەر بۆ توێژینەوەکانی ڕۆژهەلات - زانکۆی هالی - ساڵ، ویتنبێرگ...
Olson, R. W. (2017) . The Siege of Mosul and Ottoman – Persian Relations, 1718 1743. London: Routledge.
گەمارۆدانی مووسڵ و پەیوەندییەکانی عوسمانی و وڵاتی فارس...
Özgüdenli, O. (2003) . Osmanlı Iranı I: BatıIran ve Azerbaycan Tarihi Hakkında Osmanlı Tahrîr Kayıtları: Co˘grafî ve Idarî Taksimat. A.Ü. Dil ve Tarih Co˘grafya Fakültesi Tarih Ara¸stırmaları Dergisi, 22 (34) , 83 106.
عوسمانلی و ئێران: لەبارەی ڕۆژاوای ئێران و ئازەربایجانەوە، مافی مێژوویی عوسمانی لە کۆنووسەکاندا....
Özoğlu, H. (2004) . Kurdish Notables and the Ottoman State. Albany, NY: State University of New York Press.
کەسایەتی و ناودارانی کورد لە دەوڵەتی عوسمانیدا...
Perry, J. (2006) . Karim Khan Zand. Oxford: Oneworld Publications.
Posch, W. (2003) . What is a frontier? Mapping Kurdistan between Ottoman and Safavids. In E. M. Jeremias (ed.) , Irano Turkic Cultural Contacts in the 11th 17th Centuries (pp. 203 15) . Piliscsaba: The Avicenna Institute of Middle Eastern Studies.
سنوور چیە؟ نەخشەکێسانی کوردستان لەنێوان عوسمانی و سەفەویدا.. لە پەڕتووکی.. پەیوەندییە کولتوورییەکانی ئێران و تورکیا لە سەدەی یانزەوە بۆ سەدەی حەڤدە...
Saadi, S. A. (2017) . Behdinan Kürt Emrili˘gi. Unpublished PhD thesis, Dicle University.میرنشینی بەهدینانی کوردی.. نامەی دکتۆرای بڵاونەکراوە...
Sawaqeb, J. and Muzaffari, P. (1393/2015) . Ouwza e Siyasi - ye Kordestan az morg - e Nader ta awakher e Zandiya (Salhay - e 1160 1200 q.) . Falsafa e Ilmi, 114 (24) , 97 120.
بارودۆخی سیاسیی کوردستان لە مەرگی نادرەوە تا کۆتایی سەردەمی زەندی...
Sinclair, T. (2009) . Administration and fortification in the Van region under Ottoman rule in the sixteenth century. In A. C. S. Peacock (ed.) , The Frontiers of the Ottoman World (pp. 211 25) . Oxford: Oxford University Press.
بەڕێوەبردن و قایمکاری لە ناوچەی واندا لەژێر سایەی حوکمی عوسمانی لە سەدەی شانزەدا.. لە پەڕتووکی.. سوورەکانی جیهانی عوسمانی...
¸Sahin, K. (2013) . Empire and Power in the Reign of Süleyman: Narrating the Sixteenth Century Ottoman World. Cambridge: Cambridge University Press.
ئیمپراتۆرییەت و دەسەڵات لە سەردەمی حوکمی سولەیماندا: گێڕانەوە و بەسەرهاتی سەەی شانزەی جیهانی عوسمانی...
Tucker, E. (1996) . The peace negotiations of 1736: A conceptual turning point in Ottoman Persian relations. Turkish Studies Association Bulletin, 20 (1) , 16 37.
دانووستانی ئاشتیی ساڵی 1736: خاڵێکی وەرچەرخانی چەمک و تێگەیشتن لە پەیوەندییەکانی عوسمانی و ئێراندا....
Uzunçarsılı, I. H. (1995) . Osmanlı Tarihi. مێژووی عوسمانی 4 Vols. Ankara: Türk Tarih Kurumu Yayınları. van Bruinessen, M. (1988) . The Ottoman conquest of Diyarbekir and the administrative organisation of the province into the 16th and 17th centuries. داگیرکردن ئامەد لەلایەن عوسمانییەکانەوە و ڕێکخستنی کارگێڕی لە ویلایەتەکەدا لە سەدەکانی 16 و 17دا. In M. van Bruinessen and H. Boeschoten (eds) , Evliya Çelebi in Diyarbekir (pp. 13 28) . Leiden: Brill.لە پەڕتووکی.. ئەولیا چەلەبی لە ئامەد
Woods, J. E. (1999) . The Aqquyunlu: Clan, Confederation, Empire. Salt Lake City, UT: University of Utah Press.
ئاق قۆینلوو: عەشیرەت، کۆنفیدراسیۆن، ئیمپراتۆرییەت...
Yadirgi, V. (2017) . Political Economy of the Kurds in Turkey: From the Ottoman Empire to the Turkish Republic. Cambridge: Cambridge University Press.
ئابووریی سیاسیی کوردەکان لە تورکیادا: لە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییەوە بۆ کۆماری تورکیا...
Yamaguchi, A. (2012) . Shāh Tahmāsp’s Kurdish policy. Studia Iranica, 41 (1) , 101 32.
سیاسەتی شاتەهماسپ سەبارەت بە کورد....
Zeki, M. E. (1939) . Tarixi Silêmanî û welatê le devreyê zor Kadimewe ta Evvelê ihtilal (1918 m.) . Baghdad: al Najâh.
زەکی، محەمەد ئەمین، تاریخی سلێمانی و وڵاتی لە دەورەی زۆر قەدیمەوە تا ئەووەڵی ئیحتیلال..[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=404276&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی میرنشینە کوردییەکان لەنێوان ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و بنەماڵە حوکمڕانەکانی ئێراندا=KTML_Link_External_End=
ئەم بابەتە 996 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | AWENA.COM
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-01-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
میرنشین: بابان
وڵات - هەرێم: تورکیا
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 08-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 08-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 996 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1105 KB 10-08-2023 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,313
وێنە 105,687
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,417
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!