图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,698
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بیرەوەری پێشمەرگەیەکی هێزی داڵاهۆی حیزبی دێموکرات لەسەر شەڕێکی ساڵی 1988 لەگەڵ سوپای ئیراندا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەری پێشمەرگەیەکی هێزی داڵاهۆی حیزبی دێموکرات لەسەر شەڕێکی ساڵی 1988 لە...

بیرەوەری پێشمەرگەیەکی هێزی داڵاهۆی حیزبی دێموکرات لەسەر شەڕێکی ساڵی 1988 لە...
بابەت: بیرەوەری
نووسینی پێشمەرگەی تێکۆشەر: محەمەد ئەحمەدی(حەمە بچکۆل)
مێژوویەکی تاڵ و پڕ لە بیرەوەری لەوە ئەچێت کەم و کوڕی هەبێت بەڵام ویستم ئەوەی کە لەبیرمە لێرەدا ئامژەی پێ بدەم، لەوانەشە کەسانێک کاردانەوەیان هەبێت لەسەر ئەم نووسینە بەڵام ئەمە مێژووە ئەگەر شتێکم لە بیر چوو بێت پێشەکی داوایی لێبوردن دەکەم، ئەگەر هەر کام لە هاوڕێیان زانیاری زیاتری لایە سوپاسگوزارم ئاگادارمان بکات.
ئەم وێنە و سەرگوزەشتەیە سەرەتایی هاوینی ساڵی 1988 پێشمەرگەکانی هێزی #داڵەهۆ# و تیمێکی تەشکیلاتی ئەو کاتی کۆمیتەی #ماکوان#ی هێزی #شاهۆ#، ئەگەر هەڵە نەبم 2 ڕۆژ دوایی شەڕی لای حەوت کانی لە بەرامبەر ئاواییەکانی بڕوەن بڕوەنگەل وێنەکە گیراوە چەند کەس لە وێنەکەدان، بەداخەوە ڕیزی خۆیان جیاکردەوە، بە جۆرێک چوونە پاڵ دوژمن، چونکە مێژووە دەینوسم، شوێنی گرتنی وێنەکە دەشتی سێف بوو لە نزیک قوچی واچی.
-کردنەوەی ئاگرەکە چاوەڕوانی ئەوە بووین کە گۆشتمان بۆ بێت و بیبرژێنین، بەڵام کاتی گەیشتنی خواردنەکە دەرکەوت کە گۆشەکە کرابوو بە قاورمە بۆمان، هاوکات هەواڵێکی خۆشمان پێدرا لە لایەن ئەو تیمەی کە خوارنەکەیان بۆ هێناین، کە مامۆستا محمەمەد سەیفوری بە سەلامەت دەرباز بووە.
ئەو شەڕە هەر لە بەیانی زوو دەستی پێکرد دوژمن بە هێزێکی زۆرەوە پەلاماری هێزەکەی ئێمەیان دا کە لە حاڵی پشودابووین چونکە دوژمن لە شەڕی ڕۆژی پێشتر لە سەر چیایی تەتەوەر زەربەیەکی گەورەی بەرکەوتبوو بەخەیاڵی گڵاویان ویستیان تۆڵە بکەنەوە بەڵام لەمەشیان شکستیان خوارد ولوتیان شکا.
وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێ دا مامۆستا محمەدە لەگەڵ 5 پێسمەرگەی تر بەندە یەکێک لەوان بوو پێکەوە دیدەبان بووین، شەڕەکە زۆر گەرم بوو، بەڵام باقی هێزەکەمان بە بڕیاری فەرماندەی ئەوکاتی هێز ع--م شوێنی شەرەکەیان بردەوە ئاراسەی بەرزاییەکان بەجێ هێشتبوو، بەڵام بەداخەوە ئێمە ئاگادار نەبووین، لەو کارە دواتر باسی ئەوەیان کرد کە گوایە مامۆستا محمەدە بێسیمی کوژاوەتەوە نازانم ڕاست یان چی!
تەقەو ئاگربارانی دوژمن تا دەهات زیاتر دەبوو لەسەرمان، لە نزیک ئێمەوە چەن لاشەی کوژراوانی دوژمن کەوتبوو. کاک سروش ڕۆیشت بۆ ئەوەی چەکی کوژراوەکان بهێنێ لەپڕ گەڕایەوە وتی 2 کەس زیندوون خۆیان حەشارداوە، ئێمەش بانگمان لێ کردن کە خۆیان تەسلیم بکەن دوایی چەند جار بانگ کردن ئینجا وڵامیان دایەوە کە ئایا نامان کوژن مامۆستا محمەد وەک سەرپەل لەگەڵمان بوو پێی وتن کە ئێمە دیل ناکوژین بەڵام ئەوان هەر باوەڕیان نەدەکرد تاکۆتایی بە ناچاری هاتنەوە خوارەوە و چەکەکانیان لێ وەرگیرا ناوەکانیشیان باشم لە بیرە 1 حەمید وەیسی 2 فەرەیدون کەرەمی.
پاشان دیلەکان چەکەکانیان لێ وەرگیرا داوای ئاویان کرد منیش جەوانەیەک ئاوم پێ بوو هەندێک ئاوم پێ دان، تەقە لەسەر ئێمە بۆ ماوەیەک وەستا ئێمەش کەوتنیە ڕێ بە هیوای ئەوەی بگەینە هاوڕێیانمان بەڵام ناوە ناوە دیلەکان دەیانگوت نامانکوژن ئێمەش دەمانووت نەخێر ئێمە دیل ناکوژین، هاوکات باسی هێزی بێ ئەژماری دوژمنیان بۆ ئەکردین کە 3 ماشین پەیتا پەیتا هێز دەهێنێت بۆ یارمەتی هێزەکانیان.
زۆر نەڕۆیشتین کۆمەڵێک چەکدارمان بینی لە بن دارێکی گەورەدا دانیشتبوون ئێمە وامانزانی کە هێزی خۆمانن، کاتێک یەکێکیان لە سێبەرەکە هاتە دەرەوە بینیمان کە چەکداری دوژمنە بۆیە مامۆستا محەمەد بانگی لێ کرد کە خۆی تەسلیم بکات بەڵام کابرا گەڕایەوە دوا مامۆستاش تەقەی کرد ئێمەش بە دوای دا، جێگاکەی ئێمە زۆر ناهەموار بوو لە چەند لاوە داگیران بە ڕێژنەی گولە.
لەوێ دا بڕیار درا دیلەکان بەرەڵا بکەین یەکێک لە هاوڕێیان لە گەڵ ئازاد کردنیان نەبوو، بەڵام ئازادمان کردن زۆر سوپاسگوزاریان کرد کە ئازاد کراون و پیان وتین کە ئاگامان لە خۆمان بێت دۆژم هێزێکی بێ ئەندازەی کۆکردوەتەوە، پاش ڕۆیشتنی دیلەکان و بەردەوامی تەقە لەسەرمان بیرمان لەوە کردەوە کە چۆن خۆمان دەرباز بکەین لەو شەڕە نابەرامبەرە، بەڵام مامۆستا محەمەد وتی من ڕاکە ڕاکەم پێ ناکرێ، بۆ ئێمە لەو حاڵەتەدا باشترین بژاردە دەرباز بوون بوو بەهەر شێوەیەک چوون ئێمە بێ هیوا بووین لە هاوکاری هاوڕێیانی هێزەکەمان بەردەوام پیان دەگوتین: کە چۆن دەتوانن خۆتان دەرباز دەکەن بیکەن فەرماندەی هێز دەیگوت ئێمە هێزەکە ناخەینە مەترسییەوە بۆ دەرباز کردنی ئێوە، لە باری سەربازییەوە کارێکی گونجاو نییە هێزێک بخەیتە مەترسی بۆ دەرباز کردنی چەند پێشمەرگەیەک.
بۆیە ئێمە بەدەم تەقەکردنەوە و لە سێبەری دارەکان دا دەڕۆیشتین و بۆ ئەوەی بتوانین دەرباز بین، بەڵام هەرچی دەهات تەقە لە سەرمان زیاد دەبوو، لە میانەی تەقەی دوژمن دا بە داخەوە 2 هاوڕێمان بریندار بوون کە برینی یەکیان زیاتر قورس بوو. من لە پێشەوە بووم و مامۆستا لە دواوە بانگمان کرد کە فڵان برنیدارە ئەگەر ئەتوانی چەکەکەی لە گەڵ خۆت بێنیت، بەڵام وڵامی نەبوو کاک سروش چەند جار بانگی کرد وڵامی نەبوو، ئێمەش بە ناچاری بەردەوام بووین لە مەیلەو دەرباز بوون، پیاو حەق بڵێ بریندارەکان خۆیان دەڕۆیشتن سەرەڕای قوڵی برینی یەکێکیان ئەگینا بۆمان دەرباز نەدەبوون چوون 5 کەس بووین و دوانمان بریندار زۆر سەخت بوو، ئەوەندەی لە بیرم بێت بەرەو شوێنی شەڕەکەی بەیانی گەڕاینەوە بەڵام تەقەکە لەسەرمان کەمیکرد، دواتر بۆمان دەرکەوت کە مامۆستا وەک پاڵەوان سەنگەری لە دوژمن گرتوە بەردەوام تەقە دەکات بۆیە تەقە لە سەر ئێمە کۆتایی هات.
باشم لە بیرە کاتەکە دوای نیوەڕۆ بوو نزیکی ئاوایی بووینەوە، لە ناو کۆمەڵێک داری بچووکدا خۆمان حەشاردا، هاوکات چاوەدیری ئاواییمان ئەکرد، چەند ماشینێک هاتن بۆ ئاوایی دیتمان کە هێزی چەکدار دائەبەزین بۆ پشتیوانی هێزەکانیان، تێنینی تەقە لەسەر ئێمە نەما بۆیە پێمان وابوو، کە لەوێ بمێنینەوە تا هەوا تاریک بوو دواتر بۆی دەرچین، هەرچەن هیچکام لە ئێمە شارەزای ناوچەکە نەبووین، یەکێک لە هاوڕێیان وتی: با بە تەنیشت ئاوایی دا بڕۆین، کە بێ شکە منیش لام پەسەند نەبوو، کە هەوا تاریک بوو بەرەبەرە هێزەکانی دوژمن ناوچەکەیان جۆڵ دەکرد و ئێمەش کەوتنینە ڕێ، بەرەو هەمان شوێنی نیوەڕۆ کە لە شەڕەکەدا بووین هاوکات لە پێوەندی دا بووین لە گەڵ هێزی خۆمان و وەرگرتنی زانیاری کە چۆن بەیەک بگەین. بەڵام بە داخەوە لێمان بە شکبوون کە ئێمە بە دیل گیراوین و بە زۆر قسەمان پێ دەکەن کە ئەو جۆرە کارانەش ڕوو ئەدا لە کاتی وەهادا.
بەهەر حاڵ چەند ناونیشانیان بۆ داناین بەڵام ئاکامی نەبوو ناچار ئەوان بەردەوام دەبن لە ڕۆیشتن و 3 کەس لەهاوڕێیان بە دیار ئێمەوە دائەنیشین، تایەک بگرین، ئەوانیش (شەهید مەحمود مەمەدی شەهید حەمە سەرباز و کاک ئەلابەخش کەرەمی) دوای نزیک بە چەند کاتژمێر ڕێگا ڕۆیشتن و ڕێنوێنی ئەو هاوڕێیانە بەیەک گەیشتین، پاش پشوویەک بەردەوام بووین لە ڕێگا ڕۆیشتن تا بەرەبەیان ڕۆژەکەی لە جێگایەک ماینەوە و بۆ لای ئێوارەکەی بەڕێ کەوتین بۆ لای هێزەکەمان شەو گەیشتیە جێگایەک لەسەر کانی و ئاوێک لەوێ هاوڕێی شەهیدمان کاکی حەسەن چاوەروانمان بوو، پاش پشوویەکی کەم بەردەوام بوون تا گەیشتینە لای هێزەکەمان و بەیەک شاد بووینەوە، دوای ڕۆژێک پشوو وەک لە وێنەکەدا دیارە، بەڕێکەوتین بەرەو شوێنی مەبەست و لە ناو ڕێگا لە جێگایەک لە تەنیشت کانی چەرموو لە سیاوانە بە مامۆستا محمەد سەیفوری شادبوینەوە لەو شەڕەدا تەنیا 2 بریندارمان هەبوو سەرەڕای ژمارەیەکی زۆری کۆشتەی دوژمن 2 دیلیش هەبوون.
یادی ئەو ڕژگارە بە خێر، هەر چەند زۆر سەخت و دژوار و پڕ مەترسی بوو، بەڵام پێکەوە تێمان پەڕاند، سڵاو لە سەرجەم ئەو پێشمەرگە ئازا و بەجەرگانە، بەداخەوە کە پۆلێک لەو هاوڕێیانە دواتر لە کات وساتی جیاجیادا بەجیان هێشتین چونە ڕیزی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەل.
1- شەهید حەسەن مەقسودی (کاکی حەسەن)
2- شەهید مەحمود محەمەدی
3- شەهید محەمەد وەیسی(حەمە سەرباز)
4-شەهید ساڵەح بەیگ- لەسێدارەدرا
5-شەهید عوسمان عەزیزی
6- شەهید جەهانگیر سەلیمی- لە سێدارەدرا
7- شەهید عەبددوڵا ئەلایاری
8- شەهید حسێن سوبحانی
9- شەهید محەمەد علیئاوایی
10- هاوڕێ سروش مەحمودی کە بەڕەچەڵەک لە نەتەوەی بەلوچ بوو بە داخەوە چەند ساڵ پێش لە وڵاتی کەنەدا بە شێوەیەکی گوماناویی کوژرا.
لە کۆتایی دا سڵاو دەنێرم بۆ گیانی پاکی شەهیدەکان و ڕۆحیان ئارام بێت، ماباقی هاوڕێیان هیوادارم کە هەموویان لە ژیاندا مابن، ئاگام لە هەندێکیان نییە
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览893
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | میترا نیوز
挂钩项目: 2
小组: 文章
城市: Kirmanshah
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سەریاس ئەحمەد 04-02-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on05-02-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-02-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览893
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1108 KB 04-02-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,698
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!